لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری به‌شداری حکومه‌ت ی هه‌ریم ناکه‌ن
Friday, 07/08/2009, 12:00
جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ڕه‌سمى داوا له لیستى خزمه‌تگوزارى ده‌كات بۆ به‌شدارى كردن له كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌تى هه‌رێم .
محمد ئه‌ركان -سلێمانى. سایتى یه‌كگرتوو
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له سه‌ر بانگهێشتى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتمانى و سه‌ركرده‌كانى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى له سلێمانى كۆبونه‌وه .
له‌وباره‌وه قادر عه‌زیز له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو باسی له ته‌وه‌ره‌كانى كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد كه بریتى بووه له هه‌ڵسه‌نگاندنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانى كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌تى هه‌رێم و په‌یوه‌ندیه‌كانى لیستى خزمه‌تگوزارى و یه‌كێتى نیشتیمانى و ئه‌نجام دانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق .
سه‌باره‌ت به پێكهێنانى كابینه‌ى حكومه‌ت ناوبراو به سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاند كه تاڵه‌بانى به‌ڕه‌سمى داواى له لیسته‌كه‌یان كردووه بۆ به‌شدار بوونیان له حكومه‌ت دا و ئاشكراى كرد كه ئه‌وان پێیان ڕاگه‌یاندوون هێشتاوه‌كو بڕیارى ڕه‌سمیان له‌وباره‌وه نه‌داوه به‌ڵام ئا ماژه‌ى به‌وه‌دا زۆرینه‌ى زۆرى لیسته‌كه‌یان بڕیارى ئۆپۆزسیۆن بووونێكى كارایان داوه له په‌رله‌مانى داهاتووى هه‌رێم دا .
قادر عه‌زیز وتیشی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بڕیار درا گفتوگۆكردن له‌باره‌یه‌وه بۆ دواى كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى داهاتوو دوابخرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست