به‌هه‌شتی شیعر
Sunday, 19/02/2012, 12:00
سه‌یرکه‌ن ..
له‌کۆڵانی شیعرێکی ، فیرده‌وسی دا
له‌ماڵێکی فه‌رش ،
له‌کاشانی په‌یڤ و
له‌ژوورێکی بێ وه‌سوه‌سه‌ی .
(ئیبلیس) دا
ووشه‌کانم ، که‌نیزه‌ن و ..
شه‌ڕابی سوورم ، بۆ تێ ده‌که‌ن
ووشه‌کانم ، که‌نارن و ..
شمشاڵێکی پڕله سه‌مام ،
بۆ لێ ده‌ده‌ن
سه‌یرکه‌ن چۆن وا ..
جه‌سته‌ی ڕووتی شه‌کره سێوێ
بۆم بووه به ناسکه حۆڕی
لێوی هه‌نار
پێکی ماچی خۆیم ده‌داتێ و ..
چۆن وا ..
به‌ژن و باڵای پرته‌قاڵ دێ
به‌ستیانی زه‌رده‌په‌ڕی ، ئێواره‌که‌ی
بۆم ده‌بێ به ڕووبار‌و ،
له‌باوه‌شی شه‌وما ده‌نوێ
ئه‌ها سه‌رکه‌ن ..
به‌بێ په‌روا .. خۆم وخه‌یاڵ
سه‌رخۆشێکی چه‌ند ئه‌به‌دیم !
به‌بێ (حه‌وا) .. خۆم و شیعر
(ئاده‌م) ێکی ، چه‌ند ئه‌زه‌لیم .!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست