حزبی کرێچی..دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مام جه‌لال
Tuesday, 06/10/2009, 12:00
نووسه‌ر: مامه گیان چۆنی ، خۆشکور باشی و وابزانین وه‌ك له ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتیه‌وه باسی لێوه ئه‌کرێ ته‌ندروستیت گه‌لێ باشه، وا بزانم خوا ڕه‌حمێکی گه‌وره‌ی به‌و مه‌ڕه به‌سته‌زمانانه کرد ئه‌م جاره، دیاره ئێستا گه‌لێ باشیت وپێوستت به‌نه‌شته‌رگه‌ری نوێ نیه؟. مام: شا اڵله سه‌د نه‌شته‌رگه‌ریم بۆبکرایه‌و ئاوام لێبه‌سه‌ر نه‌هاتایه، خۆ زامی گۆڕان ئه‌وه‌نده قوڵه هیچ دکتۆرێ نازانێ چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزیته‌وه، هه‌ر به‌ته‌واوی قوڕه‌که‌م بۆ خه‌ست بۆته‌وه.
نوسه‌ر: ئێ مامه گیان گه‌ر نه‌ختێ گوێت له‌براده‌ران وکه‌سه دڵسۆرزه‌کان بگرتایه ئاوا کار له‌کار نه‌ئه‌ترازا. پاشان بۆ وا لۆژ دایگرتویت و که‌نه‌فته‌بار بوی؟ مام: ئاخر چۆن بێزار‌و خه‌فه‌تبار ده‌رنه‌که‌وم ، دوای 16/1/2010 ئه‌بین به‌کرێچی؟
نووسه‌ر: مه‌به‌ستت له‌وه‌یه له‌که‌رکوك ئه‌دۆڕێن؟ مام: باشت پێکا، چۆن له‌سلێمانیه حه‌یاته‌که دۆڕاندمان، ئاواش له‌که‌رکوك ئه‌دۆڕێن وحه‌یاو ناموسمان به‌ته‌واوی ئه‌چێ. ئه‌وسا شوێنێ نابێ لێی بحه‌وێینه‌وه، چونکه وه‌ك خۆت باش ئه‌زانی جگه له‌م دوو شاره هیچ شوێنێکی تر شك نابه‌ین. بۆیه وه‌ك کرێچیمان لێ دێ و ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕه‌زامان قورس‌تر ئه‌بێ.
نووسه‌ر: ئه‌ی هه‌ولێرو دهۆك؟ خۆ ئێوه له‌گه‌ڵ پارتیدا ئیتیفاقیه‌ی ئیستراتیژیتان مۆر کردوه، ئێ نابێ ئه‌وه‌ی لێی قه‌وما ، لایه‌نه‌که‌ی تر ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژ بکاو یارمه‌تی با. ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌که‌ن ، که‌واته ڕێکه‌وتنی چی وستراتیژی چی؟
مام: خوا هه‌ڵناگرێ، کاکی کاکانمان وپێشمه‌رگه‌ی دێرینی گه‌له‌که‌مان وماندوونه‌ناسی کورد، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم گه‌لێ یارمه‌تی داین وئێ له‌وه زیاتر خۆ چی بکا، قابیله سه‌ری ڕه‌شمان له‌سه‌ر تاپۆ بکا؟
نوسه‌ر: ئه‌ی چاره ، هه‌روا دۆش داماو دێن، ئه‌ی بیر له‌وه ناکه‌یته‌وه ئێشتا سه‌رۆکی عێراقی و ئه‌توانێ له‌به‌غدادی عروبه‌و سه‌لام و دیموکراسی وته‌بایی و ته‌ئاخی پاڵی لێبه‌یته‌وه و بنه‌و باره‌گاکه‌تان به‌ره‌ن له پایته‌خت داینێن وناوێکی عه‌ره‌بیشی لێ بنێن باشتر نیه؟ مام : ئه‌ی چی له‌و سه‌گوه‌ڕه بکه‌م، چی له‌هێرۆ و جه‌مه‌عاتی زرمه‌ی لا مل بکه‌م.چی له‌مه‌کته‌به نادیموکراسیه‌که‌ی مه‌لای بێعه‌مه‌ل بکه‌م ، چی له‌مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی به‌رزانه درۆزن بکه‌م که‌سه‌ری زمان و بنی زمانی ئه‌وه‌بو ئه‌ی ووت 76 هه‌زار ئه‌ندامان هه‌یه، له‌کوییان دانێم وله‌کوێ بتوانم شوێناین بۆ دابین بکه‌م و پاره‌ی مانگانه‌یان بده‌مێ؟
نوسه‌ر: ئه‌ی بۆ ناچی ده‌ست بکه‌یته ملی کاکه نه‌وه‌و داوای لێبوردنی لێبکه‌یت و ئه‌و تۆزه یه‌کێتیه‌ی که ماویشه ته‌سلیم به‌وی بکه‌یت و به‌شکم هه‌رچۆنێ بێ ، ته‌نها لاپه‌ڕه‌ی کۆتایی ژیانت به‌م هه‌ڵوێسته پڕ بکه‌یته‌وه، خۆ به‌ناشکوری نه‌بێ، په‌ڕه‌کانی تری هه‌مووی ناهه‌موارو خوارو خێچی دنیای تیایه به‌هیچ خه‌لفه‌و به‌نایه‌کی باش چه‌کوش کاری تیا بکا، بۆیان ڕاست نابێته‌وه. مام: نا نا، کاکه نه‌وه تازه به‌من ئاشت ناکرێته‌وه، گه‌لێ پیاوه‌تی له‌گه‌ڵمدا کرد‌و،هه‌ر دوای ساڵی 1975 به‌هه‌موو هێزو توانای خۆی ویستی من لای براده‌ران وخه‌ڵك شیرین بکا وئه‌و ڕابردووه ته‌ڵخه‌م بۆ بگۆڕێ،به‌ڵام به‌خوا من قه‌ت شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوم و نه‌شم توانی ئه‌و په‌یمانانه ببه‌مه سه‌ر، ئێدی کاكه نه‌وه چۆن جارێکی تر ده‌ست له‌گه‌ڵ مندا تێکه‌ڵاو ئه‌کاته‌وه؟ تۆ به‌قوربانه به‌شکم لای براده‌رانی کوردستان پۆست نه‌ختێ پێشنیار‌و ئاوا شتی باش بنوسن، به‌شکم نه‌ختێ دڵێ گه‌ل نه‌رم بکه‌ن و جارێکی تر هه‌لێکی ترم بده‌نێ. پێیان بڵێ به‌شکم هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق و شاری که‌رکوك ده‌نگ بده‌ن به‌مامه‌ی خۆیان، به‌خوا دوعاشم له‌لای مه‌رقه‌ده‌که‌ی باوکم کردوه‌و ئه‌گه‌ر تکاو نزامان لێ وه‌ربگرێ.
نوسه‌ر: من ئه‌توانم به‌براده‌رانی کوردستان پۆست بڵێم، لێ ئه‌وان گه‌لێ باش تۆ ئه‌ناسن وبڕوا ناکه‌م بچنه ژێر ئه‌و باره قورسه‌وه، ئه‌وان هه‌مویان دژی گه‌نده‌ڵی وخیانه‌تکاری وپاشه‌ڵ پیسین،. چۆن ئێستا من بتوانم ئه‌و داوایه‌ی تۆیان هه‌روا به‌ئاسانی پێ ڕابگه‌یه‌نه‌م ، ئه‌وه‌نده کاری قێزه‌وه‌نت کردوه، ئه‌وه‌نده خیانه‌تکاری ودزی وگه‌نده‌ڵی دژی میله‌تی کورد له‌هه‌موو پارچه‌کان کردوه، هیچ بواری په‌شیمانی ولێبووردنی تیا نه‌ماوه‌ته‌وه، پاشان ئه‌و براده‌رانه‌ی کوردستان پۆست و خوێنه‌رانیشی خه‌ڵکانی گه‌لێ ژیر‌و تێگه‌یشتون، گه‌لێ ئه‌سته‌مه جارێکی دی به‌فیکه‌ی تۆ‌و مه‌سعود بکه‌ونه‌وه دوای په‌یمان و ووته‌کانتان. مام: ده‌ی قیرو سیا ئه‌که‌م ،له‌ڕێگای ئه‌و دوکانه‌ی به‌ناوی دژه تیررۆره‌وه بۆ کوڕه نازداره‌که‌م داناوه، له‌مه‌و دوا چه‌ندین کاری وا ئه‌که‌م تا خه‌ڵکی وا له یه‌ك تێکه‌ڵ وپێکه‌ڵ بکه‌م ، وایان بئاڵۆسکێنم ، سه‌رو قاچیان له‌یه‌ك بۆ جیانه‌کرێته‌وه. له‌هه‌ر شوێنێ که‌سێك فت بکه‌ن، ئێدی ئاگره‌که ته‌واو خۆش ئه‌بێ.
نوسه‌ر: باشه خۆ ئێوه چه‌ند ساڵه خاوه‌ن ماڵن، ده با له‌مه‌و به‌دوا کرێچی بن. مام: ئاخر چۆن ئه‌بێ، ئێمه هه‌ژارین وخاوه‌نی یه‌ك فلس نین، ڕه‌نگه گه‌ر بمرین شاره‌وانی بمان نێژن، پاشان خۆ ئه‌بێ دوای مردنی خۆمان شتێ بۆ مناڵه‌کانمان بکه‌ین، به‌خوا ئه‌وه‌نده ده‌ست سپین هیچیان پێناکرێ وڕه‌نگه له برساندا ئه‌وانیش بمرن. خۆت ئه‌زانی که‌وا ماوه‌یه‌کی تر، من له‌پۆستی سه‌رۆك کۆماری نامێنم و هه‌ر له‌ئێستاوه کاکه نه‌وه‌و لیستی گۆڕان نوقڵانه‌ی ئه‌وه‌م بۆ لێئه‌ده‌ن و هه‌رچی چلوه‌ر فرۆش و گه‌نجی کوردستانه لێیان تیژ کردومه‌ته‌وه‌و پێیان ئه‌ڵێن ده‌نگ بده‌ن به سه‌گ ، ده‌نگ مه‌ده‌ن به من، خۆ قوبادیش به‌هامان شێوه ، کوڕه نازداره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم شوێنی ئه‌گرێته‌وه. هه‌ر له ئێستاوه مرخی خۆیان لێ تیژ کردۆته‌وه، وا ئه‌زانن کوڕی مه‌سعود کوردستان له‌ڕێگه‌ی واشنتۆنه‌وه ڕزگار ئه‌کا، به‌خوا قوبادی من چه‌ندی بۆ کورد‌و لۆبی کورد کرد، ڕه‌نگه هه‌تیوه‌که‌ی مه‌سعودیش به‌چاره‌کی ئه‌وه‌ی پێنه‌کرێ. زۆرمان له مسته‌فا گه‌وره‌که ده‌ست که‌وت، ئینجا نۆبه‌ی حه‌جمه بچکۆلانه‌که‌یه.
نوسه‌ر: نا نا مه‌ترسه نامرن، ئه‌وه‌نده‌ت ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ ڕشتوون ،به‌شی حه‌وت پشت ئازووقه‌و ڕزقیان هه‌یه. بۆ ئه‌رزه‌و گردو نشێوی وته‌پۆڵکه ماوه له‌م شاره‌دا له‌خۆتان وده‌ست وپاچه‌کانتان تاپۆ نه‌کردبێ، هیچ ماوه بیدزن؟ ئه‌وه نه‌وت وسامانه ژێر زه‌ویه‌کانیش فت. ئه‌ی ئه‌وه مه‌لای بێعه‌مه‌لت ناردوه بۆ هۆڵه‌ندا؟ مام: ئه‌ی چی له‌و ده‌م هه‌راشه بکه‌م ، وازی لێبێنه به‌شی 2 ئه‌مپێڕ درۆی پێماوه با له‌ئه‌ورۆپا هه‌ڵیانڕێژێ، خۆ درۆکانی ئێره‌ی، خه‌ڵك به تورێکی قوڕاوی نایکڕن و ڕه‌واجی نه‌ماوه.با خۆی له ئه‌وروپا به‌م ڕێکخراوه نادیموکراتیانه‌وه مه‌شغولکا ، گه‌لێ باشتره لێره بێ و ئه‌وه‌نده‌ی تر سووکمان بکا. تۆ واز له‌و بێنه به‌شکم پێشنیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی شاری که‌رکوك بکه‌ن ، بڕوا بکه‌ن گه‌ر دوا بکه‌وێ ئه‌وا دوور نیه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنین. یه‌کسه‌ر عیماد و براده‌رانی قیره ڕه‌شه‌که‌ی بۆ ئه‌نێرم و هه‌موو حه‌وشه‌و بن بانی که‌رکوك ڕه‌شبکه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست