کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دووی رێبەندان

Tuesday, 21/01/2014, 12:00



نەمردم دیسان زستانم دییەوە
بارینی بەفرو سەرماوکڕێوە
تۆفو بەستەڵەک سۆزی رێبەندان
هەڵپەڕکێو شادی هەر دوو بە رێوە
رۆژی مێژوویی لەوەرزی کوردان
بەزاندی هەر چی جندۆکەو دێوە
ئاڵای کوردوستان هەر شەکاوەیە
کەسکو سورو زەرد یەکسەر خەمڵیوە
رۆژی کۆماروجەژنی سەر بەستی
بۆ کوردەواری دوا رۆژی دییەوە
مزگێنی دەبێ لە گشت شەهیدان
گوڵی ئازادی شین بو لە جێوە .
(ئەو رۆژە بە دزی پۆلیسی تورک لە ئاگری بەڕێوە چوو)


جەعفەر/کەریمی
٢ی رێبەندانی ١٩٩٧
باکوری وڵات-- ئاگری


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە