کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


حیزبه‌ ئیسلامیه‌کان و ئاڵای نوێی کوردستان

Wednesday, 19/12/2012, 12:00









هه‌موو کات ئه‌و قسه‌یه‌ وتراوه‌ که‌ سیاسه‌ت و ئایین دوو شتن که‌ تێکه‌ڵاوکردنیان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیه‌ نه‌ک گشتی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ وا باشتره‌ که‌ ئه‌و دوو چه‌مکه‌ نه‌ به‌ کردار نه‌ له‌ ڕووی ڕیزمانیه‌وه‌ تێکه‌ڵاو نه‌کرێن و نه‌ لکێنرێن به‌ یه‌که‌وه‌ .
 وه‌ک ئاشکرایه‌ که‌ ساڵانێکه‌ چه‌ندین شۆرشی یه‌ک به‌ دوای یه‌ک وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان گرتۆته‌وه‌ که‌ سه‌رجه‌میان له‌ لایه‌ن حیزبه‌ ئیسلامیه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌وه‌ رابه‌رایه‌تی کراوه‌ و مه‌به‌ست لێیان گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامیه‌ له‌و وڵاتانه‌دا .

له‌م نوسینه‌دا هیچ هێرشێک ناکه‌مه‌ سه‌ر ئایینی ئیسلام و موسوڵمانان به‌ڵکو مه‌به‌ست له‌م نوسینه‌م ته‌نها حیزبی ئیسلامیه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا ، له‌ رۆژی ئاڵای کوردستاندا که‌ 17/12 دیاریکراوه‌ له‌ یه‌که‌م هه‌نگاودا حیزبه‌ ئیسلامیه‌کان که‌ خۆیان به‌ خه‌مخۆری هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ ناساندوه‌ ساڵانێکی که‌مه‌ خۆیان به‌ ئۆپۆزسیۆن ناساندووه‌ و پێشتریش له‌ ژێر سێبه‌ری حیزبه‌ باڵاده‌سته‌کانی وه‌ک یه‌کێتی و پارتیدا بوون و پاره‌ی ئه‌وانیان وه‌رئه‌گرت که‌ پاره‌ی هاوڵاتی به‌ش خوراوی ئه‌م هه‌رێمه‌ بوون بێ گوێدانه‌ هیچ به‌هایه‌کی ئایینی و مرۆفایه‌تی.
 له‌ یه‌که‌م هه‌نگاویاندا که‌وتنه‌ قسه‌ به‌ڵام چۆن قسه‌یه‌ک که‌ هه‌ر نه‌یان کردایه‌ باشتر بوو که‌ ئه‌ویش داوایان کردوه‌ له‌ بری خۆره‌که‌ی ئاڵای کوردستان ده‌سته‌واژه‌ی (لا اله‌ الا الله‌ محمد رسول الله‌) دابنرێت ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ ئایینیه‌دا نیه‌ به‌ڵکو ئێمه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ڵێن که‌ ساڵانێکی زۆره‌ سه‌رجه‌م شۆرش و شه‌ری ئه‌م میلله‌ته‌ (ئه‌گه‌ر که‌سانێكی نه‌شیاویش پیشه‌نگی ئه‌و شۆرشانه‌ بوبێتن) ته‌نها له‌سه‌ر شه‌کاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵایه‌ بووه‌ و سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌م ئاڵایه‌ کۆکبوون و به‌ ئاڵای کوردستانیان په‌سه‌ند کردووه‌ و ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جاره‌ که‌ داوای گۆڕنی ئاڵا بکرێت له‌ کاتێکدا که‌ ئێمه‌ تا ئێستا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆمان  نین.
 ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ک له‌ لایه‌کی تر ئێمه‌ی کورد که‌ له‌م خاکه‌دا له‌ دایک بوون سه‌ره‌تا وه‌ک کوردێک له‌ دایک ئه‌بین و دواتر به‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وروبه‌رو دایک باوک و ناوچه‌کان هه‌ر تاکێکی ئه‌م کۆمه‌لگایه‌ ئایننی خۆی دیاری ئه‌کات ئێمه‌ پێش موسوڵمان بوون کوردین ، ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ میلله‌تی کورد به‌وه‌ ناسراوه‌ که‌ فره‌ ئایین و فره‌ ره‌نگ و فره‌ زمانه‌ و ئیسلام تاکه‌ ئایین نیه‌ له‌م ناوچه‌یه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ قسه‌یه‌کی له‌و جۆره‌ یاخود پێشنیارێکی له‌و جۆره‌ مه‌ترسیه‌که‌ بۆ سه‌ر ئاڵای کوردستان و ناوچه‌که‌مان و خۆی له‌ خۆیدا ئه‌مه‌ ده‌ستێکی ده‌ره‌کیه‌ و ئه‌زموونه‌کانیش ئه‌وه‌مان پی ئه‌لێت که‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ ژێر ناوی ئیسلامدا به‌رێوه‌بردنی وڵات ئه‌که‌ن به‌دناوترین وڵاتن له‌ ڕووی به‌ر ته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادی مافی مرۆڤ و تاک و کوشتن و بڕینی خه‌لکه‌وه‌ که‌ هه‌ره‌ سزا ساده‌کانی ئه‌وه‌ ولاتانه‌‌ سێداره‌ و فه‌لاقه‌ کردنی خه‌لکه‌.
 له‌به‌ر ئه‌وه‌ من لێره‌وه‌ پێم باشه‌ که‌ سه‌رجه‌م خه‌مخۆرانی ئه‌م ولاته‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ گرنگی به‌ ئازادی مرۆڤ ئه‌ده‌ن ئه‌و جۆره‌ کرده‌وانه‌ له‌م حیزبه‌ ئیسلامیانه‌ قبوڵ نه‌که‌ن و به‌ ته‌واوی به‌ر په‌رچیان بدرێته‌وه‌ و رێگه‌ نه‌درێت ده‌ست وه‌ربده‌نه‌ هه‌ندێک پیرۆزی که‌ له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه‌ ئالای کوردستانه‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە