لە قوتابیانى زانكۆ بۆ راى گشتى كوردستان...وێنەیەك بۆ وەزرى خوێندنى باڵا
Saturday, 26/02/2011, 12:00
ئێمەى قوتابیانى زانكۆ زۆر داخ و پەژارە بۆ هەیبەت و قەدر و سولتانى ئێوە دەردەبرین بەرامبەر بە زەلیل و بێ دەستەلاتى وەزیرێكى وەكو وەزیرى خوێندنى باڵا لە كوردستان كە تەنانەت هیچ دەستەلاتێكى نەبێت بەرامبەر بە رێكخراوێكى میلیشیا لە نێو حەرەمى زانكۆ وەك چۆن بە بریارى رێكخراوێكى قوتابیانى حیزبى وا دەرگاى زانكۆ داخراوە و مامۆستا و قوتابیانیش دەنردرێنەوە مال بە زەلیلى و بە دڵێكى سارد و سڕ
ئەگەر لاى وەزیرى خوێندنى باڵا ئەمە جێگاى قەبولە ئەوا با هەموو لایەك باش بزانن كە هەرگیز لاى ئێمە قەبەل ناكرێت كە دەستەلاتى بنەماڵەى ئاشبەتالى بارزانى خوێندن لە ئێمە حەرام بكات ...ئێمە وەكو گروپێكى قوتابیانى زانكۆ كە لە ئێستاوە خۆمان رادەگەینین بە (گروپى شەهیدان) لە نێو قوتابیانى زانكۆ بۆ گەلى كوردستان تێدەكۆشین و خوێندن و خەبات و گۆرین) ئامانجى ئێمەیە.
بۆیە داوا لە ئەنجومەنى وەزیران و وەزیرى خوێندنى باڵا دەكەین كە ئەم خاڵانەى خوارەوە بۆ ماوەى 24 كاتژمێرى داهاتو جىّ بە جىّ بكات و بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەكەن بەرامبەر بە گەل و بە مێژوو.
یەكەم/بەزرترین كات دەرگاكانى زانكۆ بكرێنەوە و درێژە بە خوێندن بدرێت
دووەم/لە لایەن رێكخراوى حیزبى قوتابیانى میلیشیا و خودى وەزیر داواى لێبوردن لە سەرجەم قوتابیانى زانكۆ بكرێت و ئەوانەى بریارى قەدەغەكردنى خوێندنیان دابوو داداگا بكرێن
سێیەم/جێ بە جێ كردنى سەرجەم داوا رەواكانى قوتابیانى سلێمانى و هەولێر و گشت قوتابیانى دیكەى كوردستان
چوارەم/بەهیچ جۆرێك رێكخراوى حیزبى قوتابیان دەست لە كاروبارى زانكۆ وەرنەدات و حەرەمى زانكۆ نەشێوێندرێت و قەدەغەكردنى گشت ئیهانەیەك بەرامبەر بە قوتابیان لەلایەن رێكخراوى حیزبى
ئێمە رادەگەینین كە ئەگەر ئەم خالانە جێ بەجێ نەكرێت ئەوا هەڵوێست وەردەگرین بەم شێوەى خوارەوە
یەكەم/تۆمار كردنى داوا لە داداگاى فیدرالى حكومەتى ناوەندى لەسەر هەریەك لە(رێكخراوە حیزبیەكەى قوتابیان) و (خودى سەرۆكى حكومەتى هەرێم)و (خودى وەزیرى خوێندنى باڵا).
دووەم/ راگەیاندن بە (رێكخراوى نەتەوە یەكگرتوەكان)و (رێكخراوەكانى پەیوەندى بە زانكۆكانى جیهان وەك رێكخراوى یونسیف و....هتد) و (بالیۆزى ئەمریكا لە عێراق) و (گشت كۆنسلخانەكانى وولاتان لە هەولێر)
سێیەم/ دەستكردن بە خۆپیشاندانى سەرتاسەرى لە كوردستان
لە كۆتایدا هیوادرین كە رەچاوى ئەمانە بكەن كە بێگومان بەرپرسیاریەتەكەى لە ئەستۆى ئێوە دایە وئێمە تاكو رۆژى دووشەمە 28 / شوبات / 2011 بۆ جێبەجێ كردنیان دەوەستین.
گروپى شەهیدان
قوتابیانى زانكۆ / هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست