کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵى كه‌رنه‌ڤاڵى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى له‌ ده‌ڤه‌رى رانیه‌

Sunday, 19/07/2009, 12:00


به‌به‌شدارى سه‌ركرده‌ى چوار حزبه‌ كوردستانیه‌كه‌ لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى كه‌رنه‌ڤاڵێكى جه‌ماوه‌رى له‌شارى رِانیه‌ى ده‌روازه‌ى رِاپه‌رِین سازكرد

 بارزان ئازاد/ رِانیه‌

ئێواره‌ى شه‌ممه‌ 18/7/2009 لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى هه‌ستا سازكردنى كه‌رنه‌ڤاڵێكى جه‌ماوه‌رى له‌شارى رِانیه‌ به‌به‌شدارى جه‌ماوه‌رى بیتوێن و پشده‌ر . ئه‌و ئاهه‌نگه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ له‌یاریگاى ئازاده‌ رِه‌ش سازكرا كه‌تێیدا جه‌ماوه‌رێكى به‌رچاو ئاماده‌ى بوون و به‌جۆش و خرۆشه‌وه‌ به‌شداریان له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا كرد و پشتیوانى خۆیان بۆ لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى لیستى ژماره‌ (59) دووپاتكرده‌وه‌ .

سه‌ره‌تاى ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ خوێندنى قورئانى پیرۆز ده‌ستى پێكرد دواتر مارشى لیستى (59) پێشكه‌ش كرا ئینجا مامۆستا ێه‌لاَحه‌دین محمد به‌هائه‌دین سه‌رۆكى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى ووته‌یه‌كى پێشكه‌ش كردو ئاماژه‌یدا به‌به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنى لیستى (59) هه‌روه‌ك وتیشتى : ئێمه‌ جوانیه‌كان ناشارینه‌وه‌ به‌لاَم نه‌نگیه‌كانیش په‌رده‌پۆش ناكه‌ین ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه‌ : جێگاى شانازیه‌ هه‌رچوار قه‌واره‌ى به‌شداربووى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى بۆیه‌كه‌م جار ده‌نگیان هه‌ڵبرِى به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵى و خراپ دابه‌شكردنى سامان و داهاتى ولاَت و بۆ ده‌سه‌لاَت دوپاتیان كرده‌وه‌ ناچیتر بۆ نادادى و كه‌مى خزمه‌تگوزارى . هه‌رله‌م ئاهه‌نگه‌دا هونه‌رمه‌ند به‌رزان ئه‌یوب به‌ووتنى گۆرانیه‌ك به‌سه‌ر لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى به‌شدارى كرد پاشان به‌رِێز كاك قادر عه‌زیز ووته‌ى خۆى پێشكه‌ش كرد و جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ده‌بێت هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین چاكسازى بكه‌ین ز بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رچوار قه‌واره‌كه‌ى لیستى (59) ماوه‌ى دووساڵه‌ له‌هه‌وڵ و خه‌باتدان بۆ رِووبه‌رِوو بونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى .

پاشان به‌رِێز كاك محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌یدا به‌رِۆژه‌كانى رِاپه‌رِین و رِۆڵى ناوچه‌ى ده‌روازه‌ى رِاپه‌رِین كه‌سه‌رمه‌شقى سه‌رجه‌مى ناوچه‌كان بوون بۆ هێنانه‌دى رِۆژێكى وه‌ك ئه‌مرِۆ . وه‌ ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ى كه‌ پێویسته‌ له‌ئاینده‌دا خزمه‌تى خزمه‌تى گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین و به‌یه‌كسانى دابه‌ش بكرێت كه‌دووربێت له‌ بێ دادى.

له‌پاشاندا به‌رِێز مامۆستا عه‌لى باپیر له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا ووته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و ووتى : ئێمه‌ له‌لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى پرۆسه‌ى پاكسازى چاكسازیمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ , هه‌روه‌ها ووتى : ئێوه‌ى دانیشتوانى ده‌ڤه‌رى رِاپه‌رِین رِۆڵى گرنگتان گێرِاوه‌ له‌وه‌ى سه‌رقافڵه‌ى رِاپه‌رِین و لانكه‌ى شۆرِشى رِزگارى خوازى كورد بوون ، ده‌شمانه‌وێت ئه‌مجاره‌ش سه‌رقافڵه‌ى رِاپه‌رِین بن له‌دژى گه‌نده‌ڵى و پاكسازى و چاكسازى بكه‌ن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە