کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەخلاق لەكوێى میدیاى یەكێتى دایە؟

Thursday, 10/11/2011, 12:00






ئەخلاق گرنگترین كۆڵەكەیە كە كەسایەتى لەسەردەوەستێت ، هەموو مرۆڤێك خاوەنى سیفاتى تایبەت بەخۆیەتى و هەمو ئەوسیفاتانەش لەچەمكێكدا كۆ دەبنەوە كەپێى دەورێت ئەخلاق ، بە لەدەستدانى ئەخلاق ئیدى مرۆڤ خاڵى یە لە هەموو جوانى یەك ، بەنەمانى ئەخلاقیش بێبەرى یە لەهەمو سیفاتێكى باش ،هەربۆیە ئەوەى مرۆڤەكان لەیەكدى جیادەكاتەوە ئەخلاقە نەك شتى تر، نەمانى ڕەوڕەوەى ئەخلاق لەنێو تاكەكانى كۆمەڵگەدا لەدواجاردا كلتورێكى كوشندە بنیاد دەنێت و هەر ئەمەش وادەكات كە كۆمەڵگە بەرەو بەربەریەت و فاشیەت بڕوات، بەهەمان شێوە چۆن مرۆڤ پێویستە ئەخلاقى تێدابێت حزب و رێكخراو بزوتنەوە جەماوەریەكانیش خاوەنى ئەخلاق بن ، ئەگەر مرۆڤێك ئەخلاقى تێدانەبێت زۆر ئاسایى ترە لەوەى كە حزبێك ئەخلاقى تیانەبێت ، مرۆڤێك هێندە كاریگەرى دروست ناكات تا كۆمەڵگەش بەرەو بەربەریەت ببات ، بەڵام حزبێت كەخاوەنى پێگەیەكى جەماوەرى بێت ،كاردەگەیەنێتە ئەوەى كە كۆمەڵگە خاڵى بكاتەوە لەئەخلاق.
ئەفڵاتونى فەیلەسوف دەڵێت " لە هەلومەرجى ناجۆردا كەسانى ناجۆریش دروست دەبن ، هەموومان دەزانین كە ماوەى زیاتر لەدووساڵە یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لەهەلومەرجێكى ناجۆردایە ، ئەوەى واى كرد كە یەكێتى ڕووبەڕووى ئەو دژواریە بێتەوە بەرنامەیەكى سەقەت بوو كە كارى لەسەر كرد ،لەئێستاشدا لەبرى ئەوەى كە كادران و ئەندامانى ئەم حزبە هەوڵى ئەوەبدەن كە حزبە كەیان لەم قەیرانە دەرباز بكەن ، بەڵكو بەهۆى ناجۆریانەوە ڕق و كینەى دڵیانەوە بەرامبەر بەبزوتنەوەى گۆڕان و دەنگى شەقام و بەگشتی تریش ئۆپۆزسیۆن وەها یەكێتى بەدۆخێكدا دەبەن كە دور نى یە ئایندەیەكى نزیكدا ئەو حزبە لەسەر دەستى خۆیان ئیفلیج نەبێت .
ئەگەر باس لە ڕاگەیاندنى ئەم حزبە بكەین تەنها لەماوەى چەند مانگى پێشودا هێندە كارى بۆ ئەوە كردوە كە خەڵكى دژ بەیەكێتى دروست بكات ، نیو هێندە هەوڵى ئەوەى نەداوە كە یەكێتى تۆكمە بكاتەوە ، ئەگەر حزبێكى سۆسیال دیموكرات ئەمە زمانى ڕۆژانە ئێمە لەڕاگەیاندى یەكێتى یەوە دەیبینین كارەساتێكى دیكەیە كە لەو حزبە قەوماوە ، حزبێك كەسەردەمێك لەڕێگەى ڕاگەیاندنەكەیەوە بەهەزاران خەڵكى هێنابێتە سەر شەقام و ڕۆڵى هەبوبێت لە هۆشیاركردنەوەى خەڵكى و ڕزگاركردنى هەرێمى كوردستان، ئمڕۆ بوەتە مەكینەیەكى جنێو دروست كردن و تۆمەت دەبەخشێتەوە، بەدەر لەوەش خەریكى گەوجاندن و چەواشەكردنى خەڵكى كوردستان دەدا،هەوڵیش دەدات بەهۆى هەندێك زاراوەى ناشیرینەوە كۆمەڵگە سەراپا پڕكات لە قسەى هیچ و بێمانا ، لەهەمووشى ناشیرینتر ئەوەیە كە ئەم ڕاگەیاندنە خەباتى خۆى بە خەڵكى دەفرۆشێتەوە ، سەیرە حزبێك بەهەزاران كادرى ئیعلامى هەبێت و یەكێكیان درك بەوەنەكات كە ئەم بەرنامەیەى كارى لەسەر دەكەن و ئەو زمانەى قسەى پێدەكەن , كارى میدیانى یەو زمانى میدیانى یە ، هەربۆیە ئێستە حەقە بوترێت ئەو كەسە ناجۆرانەى كە ئەفلاتۆن باسیان دەكات ئەمانەن كە ئێستە بونەتە دەمڕاستى یەكێتى و لە ڕێگەى ڕاگەیاندنى حزبەوە خەریكى بەرهەم هێنانى كلتورێكن كە هیچ بنەمایەكى ئەخلاقى تێدانى یەو ئەگەر كۆمەڵگە لەسەردەستى ئەم جۆرە كەسە ناجۆرانە پەروەردە بكرێت ئەوا لەدواجاردا كۆمەڵگەیەكى ناتەتدروست و ناجۆر دروست دەبێت ، كۆمەڵگەیەك ئەمانە پەروەردەى كەن دەبێتە كۆمەڵگەیەكى خاڵى لەئەخلاق ، ئەو میدیایەى كەیەكێتى یەكى سەوز هەیەتى لەڕاستیدا میدیایەكى زەردە ،دەبێت یەكێتى لەو ڕاستى یە تێبگات كە بەجنێو تۆمەت برینى حزبەكەیان ساڕێژ نابێت ، بەڵكو بەم شێوەیە زیاتر ئەیكولێننەوە، حزبێك كەچەندین ساڵە بانگەشەى دیموكراتى و ئاشتى و مافى مرۆڤ دەكات نابێت لەدژى دروشمەكانى خۆى بوەستێتەوە ،یەكێتى ئەگەر بیەوێت خۆى ڕێك بخاتەوە دەبێت هەوڵى بنەبڕكردنى گەندەڵى بدات لە حزب و حكومەتیشدا نەك هێرش كردن بۆسەر حزبێكى دیكە ، ئەمەى یەكێتى بەم شێوەیە دەكات لۆژیكى سیاسەت نى یە ، بەڵكو شاردنەوەى كەمو كورتیەكانى حزبە و درێژەدانە بەو بەرنامە سەقەتەى كەلەچەند ساڵى ڕابردوودا بوە هۆى متكردنى یەكێتى خۆى
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە