کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بـێبه‌شکردنی کوردی هه‌نده‌ران له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێستی ئایینده‌یان

Tuesday, 19/05/2009, 12:00


دیاره‌ هه‌ر که‌سێک که‌ ڕووده‌کاته‌ هه‌نده‌ران به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌کان، چه‌ند ڕێـگه‌یه‌کی له‌ پێشه‌ که‌ بیگرێته‌بـه‌ر
یه‌که‌م: هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات که‌ بخوێنێت و شه‌هاده‌ی به‌رز به‌ ده‌ستبهێنیت، به‌مه‌ش هه‌م خۆی و خانه‌واده‌که‌ی، هه‌میش میلله‌ته‌که‌ی سـوودی لێ ده‌بینێت.
دووه‌م: شـان بداته‌ به‌رکارکردن و پاره‌یه‌کی باش کۆ بکاته‌وه‌ و پرۆژه‌ی بجوک یان مامناوه‌ندی دامه‌زرێنێ هه‌م خۆی و خانه‌واده‌که‌ی هه‌میش میلله‌ته‌که‌ی سوودی لێ ده‌بینێت.
سێهه‌م: ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌ڵاقی خۆی له‌ میلله‌ته‌که‌ی بسه‌نێ و عورف و عاده‌ته‌کانی میلله‌ته‌که‌ی خۆی له‌ بیر بکات و ڕێگه‌ی نامۆ بوون بگرێته‌ به‌ر و فێری شتی خراپ ببێت ، به‌مه‌ش هه‌م خۆی و خانه‌واده‌که‌ی، هه‌میش میلله‌ته‌که‌ی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.
لای زۆرکه‌س ئاشکرایه‌ که‌ به‌شیکی زۆری کوردی هه‌نده‌ران به‌ ئاره‌زووی خۆیان کوردستانیان به‌ جێنه‌هێشتوه‌، به‌ڵکو له‌ ئه‌نجامی ئه‌و زوڵم و زۆره‌ و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ بوو که‌ میلله‌ته‌که‌مان دووچاری بوو،یان له‌ ئه‌نجامی نه‌بونی هه‌لی کار و شه‌ڕی ناوخۆ و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێئومێدی جگه‌ له‌ ڕۆڵی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیاو ماسمیدیا وه‌کو سه‌ته‌لایت و ته‌له‌فۆنی ده‌ستی و ئینته‌رنێت ...هتد که‌ به‌ چاک یان خراپ کاری کردۆته‌ سه‌ر گه‌نجاکان، هه‌ڵبه‌ته‌ چاولێکه‌ریش به‌ ده‌ر نیه‌ له‌و هۆیانه‌.
ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ هه‌نده‌ران جه‌ندین ساڵه‌ ڕۆڵ و کاریگه‌ری هه‌بوه‌ له‌ پشتگیریکردنی دۆزی ڕه‌وای کورد، بۆ ئه‌وه‌ی کوردیش وه‌کو باقی میلله‌تان به‌ ئازادی و ئاشتی بژێ، پیم چاکه‌ هه‌ندێ له‌و پشتگیری وچالاکییانه‌
: له‌ خواره‌وه‌ ڕیزبه‌ند بکه‌م
دروستکردنی ده‌یان ڕیکخراو و سینته‌ر و چه‌ندین ئینستتیوت که‌ له‌ ڕێگه‌یانه‌وه‌ خزمه‌تیان به‌ گه‌له‌که‌یان-
کردووه‌ له‌وانه‌ ئینستتیوته‌کانی پاریس، ئه‌ڵمانیا- که‌ی سی سی (ڕیکخراوی خوێندکاران، قوتابیانی کورد له ده‌ره‌وه‌‌ هه‌ندێ له‌و سه‌رکردانه‌ی که‌ ئێستا له‌ ده‌سه‌ڵاتدان کاریان له‌و ده‌زگایانه‌ی کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ کردووه‌
هه‌وڵدان و به‌دواداچون به‌ دوای دۆسیه‌ی ئه‌نفال و کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌و ئاراسته‌یه‌ی که‌ تاوانباران بدرێنه‌-
دادگا - ڕێکخراوی چاک بۆ نمونه‌ له‌ کاتی ئابڵۆقه‌ ئابورییه‌که‌ی سه‌ر عیراق و کوردستان له‌ لایه‌ن یوئێنه‌وه‌ که‌ ماوه‌ی ١٢ ساڵی خایاند،کوردی ده‌ره‌وه‌ ڕۆڵێکی به‌رچاویان گێـڕا له‌ یارمه‌تیدانی هه‌م که‌سوکاریان، هه‌میش خه‌ڵکی کوردستان لــه‌
ڕێگه‌ی پـاره‌ ناردنه‌وه‌ یان هاندانی ڕێکخراوه‌ مرۆییه‌کان که‌ سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن و یارمه‌تی خه‌ڵك بده‌ن سه‌دان جار کوردی ده‌ره‌وه‌ خۆپیشاندانیان کردووه‌ به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری
کوردستان، به‌رامبه‌ر ئۆفیسه‌کانی یـوئـێن بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕێن به‌رامبه‌ر ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی که‌ له‌ خه‌ڵکی کوردستانی ئه‌که‌ن.
به‌شداری ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عیراق، که‌ زۆربه‌یان ده‌نگیان به‌ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان دا که‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت به‌ دوو سه‌د هه‌زار که‌س

به‌ داخه‌وه‌ بێبه‌شکردنی کوردانی ده‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، بێئومیدی و بیزارییه‌کی زۆری دروستکردووه‌ له‌ ناویاندا،چونکه‌ ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یان پێبدرایه‌ ئه‌وا ئه‌م سودانه‌یان ده‌بو:
یه‌که‌م: درککردنی کوردانی هه‌نده‌ران که‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لێیان ده‌پرسێته‌وه‌، له‌ مافه‌کانیان ده‌پرسێته‌ که‌ مافی ده‌نگدان به‌شێکێتی. هه‌ر وه‌ک چۆن جار جار داوای جێبه‌جێکردنی ئه‌رکیان لێ ده‌کات .
دووه‌م: ئه‌گه‌ر به‌شداربونایه‌، ئه‌وا له‌ بینایه‌ی سه‌فاره‌ته‌کانی عێراق یان هه‌ر شوێنێکی تر، ڕۆژێک ته‌رخان ده‌کرا بۆ ده‌نگدان، به‌شیکی زۆر له‌ ڕۆژنامه‌ و میدیای جیهانی ڕوپێوی ئه‌و پروسه‌یه‌یان ده‌کرد،به‌ مه‌ش بوعدێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌دایه‌ مه‌سه‌له‌ی کورد
سێهه‌م: ده‌بووه‌ هانده‌رێک بۆکوردی هه‌نده‌ران بۆ پشتگیری و ده‌نگدان به‌ لیستی هاوپه‌یمانی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی عیراق
جواره‌م: له‌ هه‌موی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆ ده‌نگدان له‌ سه‌ر چاره‌نوسی که‌رکوک ،کورده‌ که‌رکوکیه‌کانی هه‌نده‌ران  ڕۆلیان ده‌بو له‌ ده‌نگدان ،جونکه‌ ژماره‌یان زیاتره‌ له‌تورکمان و عه‌ره‌به‌ که‌رکوکییه‌کانی هه‌نده‌ران، ره‌نگه‌ به‌غدا قبول نه‌کات ئه‌وان ده‌نگبده‌ن، بیانوشیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆ کوردی هه‌نده‌ران بێبه‌شکران له‌ ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی کوردستان دیاره‌ ئه‌و هۆیانه‌ی که‌کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستان یان په‌رله‌مانی کوردستان باسی لێوه‌ ده‌که‌ن که‌ بووه‌ هۆی بێبه‌شکردنی کوردی هه‌نده‌ران له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
نه‌بونی داتای ته‌واو له‌ سه‌ر کوردی ده‌ره‌وه
که‌مـی وه‌خت
نه‌بونی بودجه‌
به‌ده‌ستهێنانی ڤیزه‌ به‌ زه‌حمه‌تی
ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تان
هه‌ندێ له‌و هۆیانه‌ مه‌نتیقی و جێگه‌ی باوه‌ڕن ،به‌ڵام ده‌کرا هه‌ر وه‌ک چۆن حکومه‌تی به‌غدا به‌ڵێنی دا که‌ بودجه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ بۆ ناوه‌وه‌ دابین بکات ئاوهاش ده‌توانرا بۆ هی ده‌ره‌وه‌ش دابین بکرایه‌، ئه‌گه‌ر نا ده‌کرا داوا له‌ یوئێن بکرایه‌ یانیش حکومه‌تی هه‌رێم دابینی بکردایه‌ چونکه‌ مه‌بله‌غێکی که‌متری ده‌ویست پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ داتا هه‌بوو، ئه‌ی بۆ چێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان داتا نییه‌ ده‌کرا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوو به‌ پێی ده‌ستوری عێراق نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌  دابمزرایه‌، له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ داتای ته‌واو له‌ سه‌ر کوردی هه‌نده‌ران کۆبکرایه‌ته‌وه‌ پرسیاری کوردی هه‌نده‌ران ئه‌وه‌یه‌ کـئ زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ جوار ساڵی تر دیسانه‌وه‌ بێبه‌ش ناکرێن له‌ ده‌نگدان
نیگه‌رانییه‌کان وایان کردووه‌ که‌ به‌شیک له‌ کوردی ده‌ره‌وه‌ هه‌ر به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئایینده‌ی په‌رله‌مانی عیراق نه‌که‌ن و به‌شێکیشیان ده‌نگ به‌ لیسته‌ کوردییه‌کانی تر بده‌ن نه‌ک به‌ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان
ڤییه‌ننـا‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە