شەنگال.. پەیکەر و وێنەیەکی کەمە!
Saturday, 24/04/2021, 11:20
1129 بینراوە
لە زۆربەی ماڵەکانماندا چەند وێنەیەک لە سەر دیواریی ماڵان هەڵواسراون. لە گشت وڵاتانیش هەر بەو جۆرەیە. ئەوکارە تەنیا لە کوردستانی خۆماندا باو نییە. وێنەکان لەگەڵ مرۆڤەکانی ناو ئەو ماڵانە دەدوێن. پڕن لە بیرەوەریی خۆش و ناخۆش. تەنیا لە ماڵی هەژارترین کەسیشدا داوێنەی کۆن و نوێ دێتە بەرچآومان. لە گوندەکانیشدا ئەو رێكارە هەر نەبڕاوەتەوە.
جار نا جار وێنەی سەرکردەیەک، وێنەی کەسانی لە دەست چوو، وێنەی سروشت و... زۆر بابەتی دیکە دەبنە هەوێنی رۆژانەی رابوردووی ژیانمان.
ئیمە رۆژانە چاو لەو ئاوێنە دەکەین. رۆژانە وێنەکانی سەر دیواری ماڵمان بە بەرچاوماندا تێدەپەڕن. ئەگەر لە خۆمان بپرسین دانانی ئەو وێنانە بۆ چییە؟ ئەوە پرسیارێکی دیرۆکییە. تەنانەت لە سەرشەقامی زۆر وڵاتیش پەیکەر و وێنەی سەرکردە و زانا و لێهاتووی ئەو وڵاتە دانراوە و رێزیی لێ دەگیرێ.
پرسی ژێنۆسایدی خوشک وبرایانی ئیزەدیمان لە شەنگال، لە هەر وڵاتێک رووی دابایە، کەیسی مەزنیی ناونەتەوەیی بۆ دروست دەکرا و بە پێی ئاسای نێونەتەوەیی بکەرانی ئەو تراژیدیایە دەدرانە دادگایەکی بێ لایەنی نێونەتەوەیی. ئەدی بۆ ژێنۆسایدی ئیزەدیەکان فەرامۆش کرا ؟ وەڵامەکەی زۆر هاسانە. هۆی ئەوەی کە ئەگەر کاری سەرەکی ئەو کوشتارە داعش بووە، ئەوا هێندەی داعش، مەسعودی کوڕی مەلا مستەفاش تاوانبارە.
کاتیك داعش بەرەو بەغدا دەڕۆیشت، بارزانی لە راگەیاندنەکانی خۆیەوە گووتی: ئێمە شەڕی ئایینی ناکەین و کێشەی داعش، کێشەی ئێمە نییە! چونکە ئەردۆغان ئەو فەرمانەی پێ دابوو، کە ئەو قسەیە بکات، بەڵام دوایی دیتمان چۆن داعش رێڕەوی شەڕی گۆڕی و بەرەو هەولێر هەڵکشا. ئەگەر فرۆکەکانی ئامریکا نەبوایە بنەماڵەی بارزانی جارێکی دیکە هەولێریان نەدەیتەوە.
بۆیە لە ناوەڕاستی شەنگال، لە بەرچاوی هاتوچووی خەڵکی کۆستکەوتووی شەنگال، بۆ نەفرەتکردنی مێژوو لەو بیچمە ناپاکە، دانانی وێنەیەکی گەورەی مەسعود بارزانی پێویستە، تا هەر شەنگالیەک لە تەنیشت وێنەی ئەم خائینەوە تێدەپەڕێ بە هەموو هێز و توانای خۆی تفێک بکاتە ناوچاوانی وێنەی مەسعود بارزانی، بۆئەوەی لە بیریی بێت ئەو کوردکوژە، چی بە سەرکورد و پرسی شەنگال هێناوە.
پێشنیاری دووهەم لە لای ئێمەوە ئەوەیە، کە لە وێنە باشتر، دروستکردن و دانانی پەیکەرێکی مەسعود بارزانییە وەکو سیمبوڵی ناپیاویی و خیانەت خۆی بنوێنێت لە ناوەڕاستی شەنگال دابنرێت، خەڵک تف لە خۆفرۆشێکی ئاوا بکەن، کە ئەو کارەساتەی بە سەر ئیزەدیەکان هێنا. بەو، شێوەیە منداڵانی شەنگاڵ دەبێ بزانن، کە جگە لە داعش، کوردێکی خۆفرۆشیش هەبوو، کە لە ئاست کۆمەڵکوژیی ئیزەدییەکان. ناوی لە مێژوودا ناسڕێتەوە.