کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یاداشتى دەستەى داكۆكى لەمافى زیندانیە سیاسەكانى كوردستان

Thursday, 05/02/2009, 12:00

1318 بینراوە


بەرێز /كـــــارگێــــرى مەكتـــــەبى سیاسى یەكێتى نیشتمانى كوردستان
لێپـــــرسراوى مەكتـــــەبى رێكــــــخراوە دیـــــــــموكراتیەكانى (ى.ن.ك)
لێپرسراوى نوێنەرى لیستى سەوزى كۆمكارى زیندانیە سیاسیەكان
پاش دانیشتن وگفتوگۆكردن دەربارەى كێشەكانى نێو كۆمكارى زیندانەسیاسیەكان بەتایبەتى وكێشە ومافەرەواكانى زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان بەگشتى لەگەڵ بەرێزتاندا لەبارەگاى مەكتەبى سیاسی تاندا لە رێكەوتى 3/2/2009 لەسەر داواى بەرێزتان ئەم یاداشتەمان بۆ جەنابتان بەزكردەوە ،وە بەڵێنتان دا لەماوەى دووهەفتەدابەدواداچوون ولێكۆڵینەوەى لەسەر ئەنجام بدەن ودواتر وەك ناوەندى بریاردەرلەمەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتمانى كوردستان وهاوپەیمانى سەرەكى پارتى دیموكراتى كوردستان لە حكومەتى هەرێمى كوردستاندا كە بریاربدەن لەسەر چارەسەركردنى كێشەكانى زیندانیەسیاسیەكانى هەرێمى كوردستان .
یاداشتى دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانەسیاسیەكانى كوردستان بریتیە لەم خاڵانە لاى خوارەوە :
1-بەدواداچوون ولێكۆڵینەوە بكرێت لەسەر زیندانى بوونى سیاسى نوێنەرى لیستى سەوز لە كۆمكارى زیندانیە سیاسیەكان وە بەپێچەوانەوە لێپێچینەوەى یاسایى لەگەڵدا بكرێت لە داداگا وە دەستەى داكۆكى بەڵگەى نازیندانى بوونى ناسیاسى هاوپێچ كردووە بەروونكردنەوەوە كە ئەو بەڵگەیە ناراستە ! بەڵگەى ژمارە (یەك).

2-سەرلە نوێ هەڵبژاردن بكرێتەوە بۆ زیندانیە سیاسیەكانى لیستى سەوز بەشەرپەرشتى بەرێز لپێرسراوى مەكتەبى رێكخراوە دیموكراتیەكانى (ى.ن.ك) وە دەبێت نوێنەرى نوێى لسیتى سەوز حوكمداروى سیاسى بێت وبەزۆرینەى دەنگى زیندانیە سسایەكان هەڵبژێردرێت وبەڵگەى تەواوى زیندانى بوونى هەبێت كە (موقتبسى حوكمەكەیەتى).
3- دوا لەبەرێز لێپرسراوى مەكتەبى رێكخراوە دیموكراتیەكانى(ى.ن.ك) دەكەین كە ئەندام مەكتەبێك لە مەكتەبى رێكخراوەكاندا دابنێت كە كەسێكى دڵسۆزو خەمخۆر بێت بۆ كێشەكانى زیندانیە سیاسیەكانى (ى.ن.ك) بەتایبەتى و زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان بەگشتى .
4-داوا لەبەرێز مەكتەبى سیاسى (ى.ن.ك) دەكەین كە كەسایەتیەكى حكومدراوى سیاسى لە نوێنەرایەتى (ى.ن.ك) لە دەزگاى زیندانیە سیاسیەكانى بەغداد دابنێت وئەم نوێنەرەى دانراوە كە زیندانى سیاسى نیە بگۆردرێت .
5-لیستى تازەى نوێنەرانى (ى.ن.ك) بۆ كاروبارى زیندانیەسیاسیەكان داكۆكى كاربن بۆ بەدیهینانى مافەرەواكانى زیندانیە سیاسیەكان لە بەرامبەر حكومەتى هەرێمى كوردستان وحكومەتى عێراقى فیدراڵ سەبارەت بە جێبەجێكردنى یاساى ژمارە (4)ى ساڵى 2006 ى دەزگاى زیندانیە سیاسیەكان عێراقى فیدراڵ كە بەپێى ئەو یاسایەش قەرەبووى زیندانیە سیاسیەكانى سنورى حكومەتى هەرێمى كوردستان لەهەر سێ پارێزگاى (هەولێر.سلێمانى.دهۆك)وە پێویستە رێگا چارەیەك بدۆزرێتەوە كە زیندانەسیاسیەكانى هەر سێ پارێزگاكەى هەرێمى كوردستان لێى بێبەش نەبن .

6- پەسەند كردنى دارشتنەوەى پەیروپرۆگرامى نوێ بۆ كۆمكارى زیندانیە سیاسیەكان لە رووى كارگێرى وبەرێوەبردن وئابووریە وە هەروەها هەڵوەشاندنەوەى ئەندامگیرى بەرێگاى دادوەرو دوو شاهێدكە بۆتە هۆى بێسەرو بەركردنى زیندانیانى سیاسى بەمەبەستى داتاكردن و جیانەكردنەوەى ژمارەى راستەقینیە زیندانیە سیاسیەكان لە هەرێمى كوردستان.
7-دامەزراندنەوەى كۆمیتەكانى كۆمكارى زیندانیانى سیاسى لە شارۆچكەكانى كوردستان بەپێ ى دارشتنەوەى پەیرەوى پەسەند كراوى نوێ بۆ ئەندامگیرى زیندانیانى سیاسى ولیژنەى بەدواچوون هەبێت لە راستى ودروستى بە بەڵگەى زیندانى بونیەوە كە دەبێت (مقتبس حوكمى) هەبێت .
8-كارو چالاكیەكانى كۆمكارى زیندانیە سیاسیەكان وبارى دارایى مانگانە رابگەیەندرێت شەفافانە بۆ هەموو لایەنەكان وسەرجەم زیندانە سیاسیەكان بەهۆى بەگەر خستنەوەى گۆڤارەكەى كەبەداخەوە ئێستا وەستاوە .

دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیە سیاسیەكان لەماوەى رابوردوى كاروچالاكیەكانیدا كە تا ئێستا وەڵامى پێنەدراوەتەوە بریتى بووە لە:
1-بەچەندین جار سەردانى مەكتەبى سیاسى (ى.ن.ك) و (پ.د.ك) و حیزبى شیوعى وحیزبى زەحمەتكێشانى كردووە لەلایەن ئەندامانى مەكتەبى سیاسیەوە پێشوازیان لێكراوەو بەڵێنى بەدواداچونیان داوە وە دواجاریشى كە سەردانى بەرێزتانە وەك كارگێرى مەكتەبى سیاسى (ى.ن.ك) .
2-بە رێگاى پارێزگارى سلێمانى دا یاداشت نێردراوە بۆ بەرێز سەرۆكۆمارى عێراقى فیدراڵ جەنابى مام جەلال . بەڵگە ژمارە (دوو).
3- بە رێگاى پارێزگارى سلێمانى دا یاداشت نێردراوە بۆ بەرێز سەرۆكى هەرێمى كوردستان جەنابى كاك مەسعود بارزانى . بەڵگە ژمارە (سێ).
4-یاداشت بۆ بەرێز مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتمانى كوردستان . بەڵگە ژمارە (چوار).
5-یاداشت بۆ بەرێز لێپرسراوى مەكتەبى رێكخراوە دیموكراتیەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان كاك مەلا بەختیار . بەڵگە ژمارە (پێنج).
6-یاداشت بۆ بەرێز لێپرسراوى مەڵبەندى رێكخستنى (0ى.ن.ك)ى سلێمانى . بەڵگە ژمارە (شەش).
7-یاداشت بۆ بەرێز پارێزگارى سلێمانى . بەڵگە ژمارە (حەوت).
8-یاداشت بۆ بەرێز وەزارەتى ناوخۆى سلێمانى . بەڵگە ژمارە (هەشت).
9- دووجار رێپێوانى هێمنانەوخۆپیشاندان لەشارى سلێمانى ئەنجام دراوە .
10-بەسەدان كۆرو كۆبونەوەى لەگەڵ زۆرینەى حوكمدراوە سیاسیەكانى سلێمانى وشارۆچكەكان وحكومداروانى سیاسى شارى هەولێر ئەنجام داوە .
11-بەدەیان بەیاننامەوە نووسین و وتارى لە رۆژنامەكان وچاوپێكەوتنى رۆژنامەوانى وتیڤى ئەنجام داوە .
12-بۆ بەدوادا چوون لە مافى رەواى زیندانیە سیاسیەكانى هەرێمى كوردستان چەندین جار سەردانى دەزگاى زیندانیە سیاسیەكانى بەغداى ئەنجام داوە .
13-سەردانى پەرلەمانى هەریمَى كوردستان كراوەو سەرۆكى پەرلەمان دانیشتنى لەگەڵدا كردوین وبەڵێنەكانى نەبردەسەر .
لەكۆتایى یاداشتەكەماندا ئێمە وەك نوێنەرانى دەستەى داكۆكى لەمافى زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان داوا لەبەرێزتان دەكەین وەك كارگێرى مەكتەبى سیاسى ولێپرسراوى مەكتەبى رێكخراوە دیموكراتیەكانى (ى.ن.ك) وە بەرپرسیارلە نوێنەرى لیستەكەتان لە كۆمكارى زیندانیە سیاسیەكان كە نوێنەرمان قبوڵ بفەرموون بەشدار بێت لە لێكۆڵینەوەكانتاندا وە لەماوەیەكى كورتدا ئەنجامەكانیمان پێ رابگەیەنن لە چارەسەرو رێگا دانانتان بۆ كێشەكان ومافە رەواكانى زیندانیە سیاسیەكان وهاوكاریمان بكەن وە بەرێزتان وهەموو لایەنەكانى تریشمان ئاگاداركردۆتەوە كە ئەگەر كێشەكانمان چارەسەر نەكرێت بەدڵنیایى ئێمە وەك نوێنەرانى دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان درێژە بەخەباتى دیموكراتیانەى رێكخراوەیى خۆمان بۆ یەك ریزى زیندانیە سیاسیەكان دەدەین و حوكمدراوە سیاسیەكان واتە مەحكومین لە كۆمەڵەیەكى نوێدا بەناوى (كۆمەڵەى حوكمدراوە سیاسیەكانى كوردستان)بە سەربەخۆیى خۆمان و بە جیاوازى لە كۆمكارى زیندانە سیاسیەكانى لایەنە سیاسیەكان رادەگەیەنین لە پێناوى گەیشتن بە ماف وداخوازیەكانمان وەك هەموو زیندانیە سیاسیەكانى شارەكانى ترى عێراقى فیدراڵ ئێمەش لە هەرێمى كوردستاندا بەومافە سەرەتایانەمان بگەین كە بەداخەوە ئێمە نەدەبوو چیتر ماندوو بووینایە بەدواى مافەكانماندا دەبوایە بەو پەرى حورمەت ورێزو شایستەوە لایەنە سیاسیەكان كاریان بۆ دابینكردنى ژیانێكى سایشتەو مافێكى رەوامان بكردایە خۆیان كارى جدیان بكردایە بۆ داتاكردن و یەكلا كردنەوەى زیندانیە سیاسیە راستەقینەكان نەك بە رێگاى دامەزراندنى كۆمكارێكدا وەك (بەرەى كوردستانى) كە پر كراوە لە خەڵكى ناشیستەو نازیندانى بە سەرۆك وجێگرەكانیشیەوە ، بەڵام بیرتان ئەخەینەوە كە ئێمە بووین لە ژورە تاریك وتۆقینەرەكانى جەلادەكانى رژیمى بەعسى لە ژێر ئەشكەنجەو ئازارو دوورى لە كەس وكارمان وئازیزنمان كە ئەوپەرى سوكایەتى بە كەرامەتمان دەكرا لەبەرئەوەى بە ئەمەك وچاونەترس ونەتەوەپەرست بووین لەو لاشەوە رۆژانە سیخورەكان و جاشەكان و مستەشارەكان خەلات ئەكران لە لایەین رژیمى روخاوى بەعسەوە ئەوەتا ئیمرۆش بە چاوى خۆتان ئەیبینن ئەوانەى تا دوێنێ سیخورو جەلاد بوون بەسەر كارى نەتەوایەتیمانەوە ئیمرۆ لە دیوەخانى حیزبە سیاسیەكانى كوردستاندا بە لێبووردن پارێزراون كە سەدان موستەشارو هەزاران تەوارى ومەفەرزە خاسەیان هەبوو بۆ راوى پێشمەرگەو رێكخستنە نهێنیەكانى ناو شارو شارۆچكەكان بۆ بەگرتدانمان، دواكەوتنمان لە ژیان ولە گوزەرانمان هەمووى لە پێناوى داكۆكى كردن لە خەباتى نەپساوەى نەتەوەیەتیمان وحیزبە سیاسیەكان و خەباتى پَیشمەرگە بوو بەڵام بەداخەوە هەموو زیندانە سیاسیەكانى شارە عەرب نشینەكانى عێراقى فیدرال زیاتر لە سالێكە بە ماف وحورمەت گرتن گەیشتن كەچى لە هەریمَى كوردستانیشدا وەڵام بە یاداشت ورێپێوانمان نادریتەوە پەرلەمان ئامادە نیە بریارێك بۆ چارەنوسمان دەربكات .
لەگەڵ رێزو پێزانینما بۆ بەرێزتان ...........
ناوى سیانى نوێنەرانى دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان :
خالد ئەورەحمان شەریف     رزگار تاهیر ئەحمەد
ماجید حەمەئەمین عەبدوڵا   محەمەد خدر عەبدوڵا
عومەر یاسین قادر  ئەكرەم غەریب ساڵح   ئومێد محەمەد رەشید

نوێنەرانى دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان _ سلێمانى رێكەوتى 5/2/2009


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)