سەرسامی بە ئازایەتیی بوونەوە
Tuesday, 16/09/2014, 12:00
2175 بینراوە
ئەو وێنەیە (ئێن بی سی) بڵاوی کردۆتەوە باس لە توانایی و ئازایەتیی ئافرەتی کورد دەکات، دەڵێت تاکو ئێستا نزیکەی ٧٠٠٠ حەوت هەزار ئافرەتی خۆبەخش شان بە شانی پێشمەرگە دژی داعش شەر دەکەن، زۆربەی کۆمێنتارەکانیش نووسیویانە ئافرەتی کورد لە ئۆباما بە تواناترە ، خوا پشتیوانیان بێت،
یەکێک لەوانە نووسیوێتی، کە چەکدارانی داعش زۆر دەترسن گەر بە دەستی ژنە گەریلایەک بتۆپێن بە بروای ئەوان دەچن بۆ دۆزەخ، چونکە بە چاوی سووک سەیری ئافرەت دەکەن، پێیان عەیبە ئافرەت بیان کوژن.
میدیاكانی جیهان رۆڵی سەرەكییان هەبووە لە ناساندنی گەریلا و پێشمەرگە بە دونیا چونكە زۆربەی هەواڵەكانیان باس لە بوونی گەریلا و پێشمەرگەی کورد دەكەن وەك هێزێكی ئازا كە دژی داعش شەڕ دەكەن و كۆڵ نادەن.
"ئەگەر جاران لە گوگڵ سێرچت بكردایە بۆ زانینی زانیاری لەسەر پێشمەرگە، رەنگە زانیاری كەمت دەست بكەوتایە و نەتوانیبایە بەتەواوی لەسەر پێشمەگر زانیاری وەربگریت، بەڵام ئێستە پێشمەرگە جێگەیەكی تایبەت و گەورەی گرتووە لە سایتە كۆمەڵایەتییەكاندا و لەگووگڵیش زۆرترین زانیاریت لەسەر دەست دەكەوێت،
لە قوتابخانەکان، بەشی ناوەندی ، زاکۆ ، پەیمانگا لە ووڵاتی کەنەدا لە وانەی مێژوو باسی پێشمەرگە دەکرێت کە چەند بوێرانە روو بە رووی داعش دەبنەوە ، پێشمەرگە کوردی بە هەموو جیهان ناساند.