لەڕێگای نەوەی مەسرورەوە، نەهامەتیەك بەڕێوەیە
Wednesday, 12/01/2011, 12:00
مەسعود لە دیوەخانەکەی ١٣دا ووتی(نەوەیەکی مەسرور هەیە کە پێنج ساڵانە و پێم ووتم کەرکوك هی ئێمەیە نەدەی بەکەس)
تەنها شرۆڤەکردنێکی دروست بۆ ئەو ووتەیەی مەسعود ئەوەیە، کە ئەم پەیامەی ئاڕاستەی عەرەب و تورکە شوڤێنیەکان کرد، کەئەم خۆی و نەوەکانی تا نزیکەی ٥٠-٦٠ ساڵی ئایندە بیر نە لەکەرکوك و نە لەڕزگارکردنی ئەکەنەوە. ئەم پەیامەی مەسعود وەك ستراتیژی ئەو بەناو کۆنگرەیە بوو کەلەهەمان کاتدا بەپراکتیك ئەوەی سەلماندوە کەپارتی لەکاتی مەلا مستەفای ئاشبەتاڵچیەوە نەوەکانیان پیادەی ئەکەن. نابێ ئەو دۆکیومێنتانەی ویکیلکس بێ بایەخ بکرێن و هەق وایە ئۆپۆزیسێۆن لەپەرمانی کوردستان پرسیاری گرنگی لەو بابەتانە بکات و سەرۆکی تەزوویر بانگەشەی پەرلەمان بکرێت و پرسیاری لێبکرێ.
سەرکەوتنی ئەو قەرەباڵغییەی بەناوی کۆنگرەوە دروستیان کردبوو، جگە لەوەی پەیامی ئاشکراو گرەنتی دان بێ بەدوژمنانی کورد هیچی تر نیەو نابێ. ئەگینا چۆن لەئێستاوە نەخشە ڕێگای ٥٠ ساڵی تر دائەڕێژری لەسەر بنچینەی داواکردنەوەی کەرکوك . دەبا چیتر خەڵکی کوردستان بەگشتی و کەرکوك و گەرمیان بەتایبەتی گەشبین نەبن بەوەی مەسعود کەسایەتیەکی کوردیەو هیوای خۆیانی لەسەر هەڵچنن. دەبا لەو پەیامەوە بچنە بەر دەرگای پەرلەمان و داوای ڕوونکردنەوەی زیاتر بکەن و بپرسن بۆچی دۆزی کەرکوك لەجیاتی ئەوەی مەسعود بیوتایە کاری سەرەکی ئێمە هەوڵدانە بۆ ڕزگارکردنی کەرکوك و گشت ناوچە داگیرکراوەکان لەئێستاو سبەی و داهاتوویەکی گەلێ نزیکدا ، نەوەك هەرئەوەندە بڵێ بەخوا ئێمە هەرئەوەندەمان بۆ کراو داوام لەنەوە سەرسورەکانمانە ئەوان بۆمانی وەربگرنەوە ، وەیان چاوەڕوانی نەوەیەکی ٥ ساڵ بن و کەرکوکیان بۆ وەربگرێتەوە.
ئێمە ئەزانین ئەم پەیامەی مەسعود دڵی دۆستە تورك و عەرەبە چاوڕەشەکانی خۆش ئەکا، لێ نابێ میلەت بێ دەنگ بێ و هەروا بەسانایی و بەخشکەیی بەرگوێیان بکەوێ و ئێتر چاوەڕوانی بەناو کۆنگرەی ١٤ بن بزانن نەوەکەی مەسروری تیررۆست لای دەرەجەکەوە چەندی تر حەماوەی کوردایەتی بەرز بۆتەوەو چەند ناوچەی تری نوێمان بۆ وەرئەگرێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست