کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


رەمزی كورد هەڵەبجە و ئەنفالە نەك وێنەی سەرۆكی حزبەكان

Wednesday, 22/02/2012, 12:00








ماوەیەكە هەر حزبە و وێنەی سەرۆكی حزبەكەی خۆی ئەهێنێت و ئەیەوێت وەكو رەمزی كورد و ماندیلای و غاندی كورد بەسەر هاونیشتمانیانی كوردستانیدا بناسێنێت و بیسەپێنێت، یەكێك لەو حزبانەش پارتی دیكتاتۆری بنەماڵەی مەلا مستەفای بارزانیە، ئەو بنەماڵە ئەیانەوێت وێنەی كەسێكی نەخوێندەوار و دەربەگ و زۆردار و كورد كوژ و خیانەتكار بكەنە رەمزی كورد و لە هەموو شوێنێكدا وێنەكەی هەڵ بواسرێت. ئەوەش بەلای ئێمەمانانەوە و هاونیشتمانیەكی زۆرەوە جێگای قەبووڵ نیە، چونكە مێژووی ئەو كابرایە پڕیتی لە كوشتنی مرۆڤی كورد و دزی و تاڵانی و خیانەتكردن لە نەتەوە و نیشتمان.
ئەندام كۆیلەیەكی پەرلەمانی بەغدای سەر بە بنەماڵە مەلا مستەفای بارزانی بە غاندی كورد ناوزەندكردووە، ئەپرسین ئایە كەی غاندی خیانەتی لە نیشتمانەكەی خۆی كردووە؟ ئایە كەی غاندی سەروەت و سامانی هاونیشتمانیانی بە تاڵانبردوە؟ ئایە غاندی كەی خۆی بە قەیتانی قۆندەرەی دوژمنەكانی زانیوە؟ ئایە غاندی كەی هاونیشتمانیانی وڵاتەكەی خۆی كوشتووە؟ ئەگەر غاندی ئەو كارانەی كردبێت كە مەلا مستەفا كردوونی، ئەوە لە ئێستاوە نەعلەت لە مێژووی غاندی دەكەم و ئامادە نیم هەرگیز یەك وشەی لەبارەوە بخوێنمەوە، ئەوەی ئەو كۆیلەیەی بنەماڵەی بارزانی و كۆیلەكانی تری ئەیڵێن كە مەلا مستەفا غاندی كوردە و رەمزی كوردە ئەوە كوفرێكی زۆر گەورەیە، وەكو ئەوە وایە بڵێت مەعیدەی مرۆڤ لە ناو مێشكیدایە و خواردەمەنیەكان ئەهاڕێت.




هەندێك خەڵكیتریش زۆر كۆیلانە لەخۆوە هاتوون وێنەی قازی مەحمەد دائەنێن و ئەڵێن ئەمەیان رەمزی كوردە، بلای منەوە ئەویش هیچ رەمزی كورد نیە، ئەگەر وابروات ماوەیكی تر كۆمەڵێك خەڵكی تر پەیدا ئەبن ئەڵێن شێخ مەحمود رەمزی كوردە، ئەگەر وابڕوات ئەبێت تاكی كورد ئیش و كاری نەمێنێت تەنها خەریكی هەڵواسینی وێنەی سەرۆكی حزبەكان ببن و ماڵەكانێان وەكو دوكانی وێنەگر لێ بكەن.





پێویستە نەوەی نوێ بزانێت ئەوەی رەمزی كوردستانە و شایستەی ئەوەیە لە هەموو شوێنێك هەڵبواسرێت وێنەی ئێسك و پروسكی ئەنفالكراوەكان و شەهیدانی هەڵەبجەیە، ئەو دوو كارەساتە كوردی بەجیهان ناساند و مەزڵومێتی كوردیان بۆ جیهان ئاشكرا كرد كە هەزاران ساڵە لەسەر خاك و نیشتمانی خۆی ئاوارەو دەربەدەر كراوە. پیویستە پەرلەمانتاران بە یاسا ئەنفال و كیمیا باران بە رەمزی كورد بناسێنێت و ریگا بگرێت لەوەی كە هەر حزبە و سەرۆكی حزبەكەی بە رەمزی كورد و غاندی كورد بناسێنێت و بیەوێت بەزۆر بە سەر خەڵكی تردا بیسەپێنێت كە هەر خۆشیان بەچارەی ئەو سەرۆك حزبەدا نایەت.



كێشەی ئەمڕۆی هاونیشتمانیانی كوردستان كێشەی ناعەدالەتی و نەبوونی كارەبا و ئاو رێگا و بان و ئاوەدانكردنەوەی دیهاتەكان و نەبوونی هەلی كاركردن و دەیان گیر و گرفتی ترە كە هاونیشتمانیان رۆژانە بەدەستیەوە دەناڵێنن و ژیانیان لێ بووەتە دۆزەخ، كێشەی خەڵك بوونی ئەو هەموو هێزە ستەمكارەیە كە بوونەتە پاسەوانی ئەو رژێمی بەعسی كوردی، كێشەی خەڵك نەبوونی سیستەمێكی سیاسی دیموكراسیە، كێشەی خەڵك بێزاربوونە لەو هەموو دەم و چاوە ناشرینەی رژێمی كوردیە كە شێوەی بەرپرسانی بەعسی سەدامیان لێنیشتووە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە