پەیامێك بۆ گەورەكان
Monday, 06/06/2011, 12:00
ئەم پەیامە
پیامی دەنگی شەقامە
پەیامێكە
لەچوارلای كوردستانەوە
لەباكور و باشورەوە
لەرۆژهەڵات تارۆژئاوا
لە ژن و پیاو
لە پیر و لاو
لە منداڵە بێ نازەكان
لەدایكانی ئاشتیخوازی
شەهیدە كانی نیشتمان،
لەهەموگەلى كوردەوە
بۆ سەركردە و فەرمانڕەوا بەرپرسەكان ،
گوێ رادێرن.
لە چواربەشی وڵاتەوە
سەدایەك دێ.
خواستی گەلە و لە ئێوەیە
داوایەكە بۆ سەروەری نیشتمانە و
بۆئازادی كوردستان و
بۆتەبایی وپاراستنی نەتەوەیە ،
رێگا بدەن بۆ چەند ساتێ پەیامەكەتان پێبگات ،
نامەیەكە بۆ خوین واژۆی لێكراوە
لە باكوور و باشوورەوە
هەتا رۆژئاوا و رۆهەڵات ،
تەماشا كەن
لەسیمایان چی دەبینیت
ئەو رۆحە نەمر و پاكانەی
بون بە قوربانی بۆ ژیان،
تەماشا كەن.
لەمەڵبەندی چوارچراوە ،
لەمەملەكەتی سێدارەو
زێدی شەهید پێشەواوە،
شوانە پێشەنگی لاوانە
ئەو بەدڵێكی پێكراوی گوللەی ستەمكارانەوە
هەڵگری پەیامەكەیانە،
لەباكوری وڵاتەوە
ئۆغر دەنگی منداڵان و
لەئامەدەوە هاتووە
لەدڵە بچكۆلەكەیدا
سیانزە گوللەی جەلادەكانی خەلیفەی
هەزارەی نوێی هەڵگرتووە ،
لەرۆژئاوای بێ ماف وبێ ناسنامەوە
شیلان سمبولی ژنانە
كچەكوردی كۆبانی یەو
شەهیدی رێی ئازادی یەو
خوێن رژاوی دەستی رەشی
تاریكی پەرستەكانە ،
ئێستا ئەوان دەیانەوێ
لەگەلأ لاوانی شەهیدی
دەستی غەدری پایتەختەكەی
نیشتمانی ئازادكراو ،
بە یەكەوە بچنە خزمەتی خەزنەوی
ئیدی لەوێ
بڵێن پیری دانا و بەڕێز
داوا دەكەین
ئەو مەندیلەی یەكی شوبات
رەنگی سپی كرا بە سوور
بە هێمنی هەڵی بگرە و بیكە سەرت ،
كەوای مەلای ئەو مزگەوتەی
كرماشانیش
خوێنەكەی پاك بكەرەوە و بیكە بەرت ،
پاشان پەیامی هەموومان
وەكو دەسكە گوڵێكی جوان
بگەیەنە...
بە گوێی هەموو سەركردەكان ،
پێیان بڵێ داواكاری نەتەوەی كورد
نە سەرمایەی بێ سنوور و
نە كۆشك و تەلاری بەرز و
نە دراوی بێ ژمارو
نە پۆست وپلەی باڵایە ،
بەڵام تەنها داخوازی گەل
راگرتنی چواگۆشەكەی یەك ئاڵایە ،
پێیان بڵێ نەتەوەی كورد وا دەخوازن ،
پێكەوە بن وەكو برا
گەربەخۆتان ئەڵێن مەزن!!
تێبكۆشن بۆ پاراستنی كوردستان
ئیدی بەسە یەكتر خۆری
دەستان بەردەن
لە دامێنی دوژمنەكان
كێ نازانێ ؟
تورك و فارس و عارەبەكان
لە ئەنقەرە و دیمەشقەوە
تا دەگاتە بەغدا و تاران
هەرگیز هەرگیز
ئێوە بە دۆست قبولأ ناكەن
هەرچی دەڵێ دۆستی منن
گێلێكی هەڵخەڵەتاوە و
ڕاگیراوە لە بەر دەرگا بۆ پاسەوان ؟!!!
كوردۆشوانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست