مەلا بەختیار لە زیندانەکەی یاخسەمەردا (بەشی سێهەم)
Saturday, 31/12/2011, 12:00
پاش داستانی گرتنی بێتواتە و ئاودیوکردنی بەرەی جود، بەعس داوای مفاوەزاتی کرد لەگەڵ یەکێتی، ٣-١٢-١٩٨٣ کۆپتەرێکی سوپای عێراق لە گوندی زیخانی دۆڵی بالیسان نیشتەوە بۆ بردنی ئەندامانی وەفدی مفاوزی یەکێتی لەگەڵ ڕژێمی بەعس، گەرچی مەلا بەختیار ناوی لە ناو لیستی شاندەکەشدا نەبوو بەڵام خۆی هەڵدایە ناو کۆپتەرەکەو لەگەڵ تاڵەبانی وفەرەیدوون عەبدولقادر، شەوکەتی حاجی موشیر، دکتۆر خدر و شەهید مولازم سەیدکەریم، چاویان بەسەدامی فاشیست کەوت .
***** ئەو زانیاریانەی سەروەم لە کتێبی (قەندیل بەغدای هەژاند) ی شەهید ڕێبازەوە وەرگرتووە.
لە گەرمەی گڕوتینی مفاوەزاتەکەی ساڵی ١٩٨٤ دا مام جەلال لە مزگەوتەکەی گوندی سیتەکدا خوتبەیەکەی ئاگراوی حەماسی بۆ خەڵکی سیتەک دا، لەپڕێکدا کەسێک لەناو خەڵکەکەوە هاواری کرد و ووتی (کێ بوو هات بۆ سیتەک، مام جەلالی بە شەوکەت)، تاڵەبانی بە گرژیەکەی ناسروشتیەوە پۆرتی هوتاف کێشەکەی شکاند، هەمان کەسی هوتاف کێش ئیستا لە گوندی سیتەک بۆتە نوێنەری تاڵەبانی و وازی بە ملێون دۆلارەوە دەکات .
پاش شکستی مفاوەزاتی یەکێتی و بەعس، هێزە سەربازیەکانی سوپای عێراق بە تەواوی لۆجیستیکی سەربازیەوە هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگە لە چیای کەتوو و پیری شەوکێڵ لە ناوچەی شارباژێڕ، پاش مقاوەمەتێکی بێ وێنەی پێشمەرگەکان، کاک عەلی چوارتایی و چەند پێشمەرگەیەکی سەر بە توێژی جوتیاری گوندنشین شەهید کران .
کاک عەلی چوارتایی لە پاش ئاشبەتاڵی بنەماڵەی بارزانی ساڵی ١٩٧٥ بە تاقی تەنها لە کەژو کێوەکانی شارباژێڕدا بە خۆی و چەکەکەی شانیەوە دەسوڕایەوەو بانگەوازی تەسلیمکارانەی بنەماڵەی بارزانی هێنایە سەر چۆک.
هێرشە سەربازیەکانی سوپای بەعس لە شارباژێڕ بە شکستی بەعس و سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە کۆتایی هات، مەلا بەختیاریش بەکەماڵی ئیسراحەت بەسوودوەرگرتن لە هەلومەرجی نە شەڕو نە مفاوەزاتخەریکی دانانی شانەی خەوتوو بوو لەناو تیپەکانی هێزی پێشمەرگەدا.
ڕزگار ساڵح
هۆڵەندا - ئەنیشخەدە
٢٩-١٢-٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست