کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


فڕۆکه‌وانه‌که‌ گه‌یشته‌ کوێ؟

Thursday, 05/02/2009, 12:00

1658 بینراوە


له‌ هه‌موو وڵاتاني جیهاندا چ پێشکه‌وتوو یان دوواکه‌وتوو وا باوه‌ کاتێک که‌ تاوانبارێک ڕا ئه‌کات له‌و وڵاته‌دا حکومه‌ت ده‌ستبه‌جێ خه‌ڵکي وڵاته‌که‌ ئاگادار ئه‌که‌نه‌ وه‌و زانیاري ته‌واویان ئه‌ ده‌نێ له‌ ڕێگاي ڕۆژنامه‌کان،ڕادێۆ،ته‌له‌فزێۆن وه‌ زۆرجار بڕێک پاره‌ي زۆر ته‌رخان ئه‌کرێت وه‌کو دیاریی یه‌ک بۆ هه‌ر که‌سێک که‌ زانیاري ته‌واو بدات به‌ له‌ باره‌ي ‌ئه‌وتاوانباره‌ ي که‌هه‌ڵهاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ي بتوانن تاوانباره‌که‌ ده‌ستگیر بکه‌نه‌وه‌ .به‌ڵام ئه‌وه‌ي که‌ له‌ کوردستاني ژێر ده‌سه‌ڵاتي گه‌نده‌ڵي هه‌ردوو بنه‌ ماڵه‌
ي تاله‌باني و به‌رزاني ڕوو ئه‌دات شتێکي زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ که‌ نموونه‌ي له‌ هه‌موو جیهاندا ني یه‌ ئاسایشي سلێماني به‌ نوسراوێکي ڕه‌سمي له‌ 14/12/2008 دا، دادگاي باڵاي تاوانه‌کاني به‌غدایان ئاگادار کرده‌وه‌ که‌ تاوانبار گارق رمچان له‌ ڕێگاي بردني دا بۆ نه‌خۆشخانه‌ ڕایکردووه ، ‌به‌ڵام ئه‌م تاوانباره‌ وه‌کو خۆیان ئه‌ڵێن چه‌ند مانگێک به‌ر له‌ 14/12/2008.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ بۆچي ده‌ستبه‌چێ خه‌ڵکیان ئاگادار نه‌کرده‌وه‌ و زانیاري بده‌ن به‌ خه‌‌ڵکي ‌ له‌ ڕێگاي ڕۆژنامه‌کان،ڕادێۆ،ته‌له‌فزێۆن وه‌ وێنه‌ي تاوانباره‌که‌ بڵاو بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ي به‌ هه‌وڵي هه‌موو لایه‌ک تاوانبار ده‌ستگیر بکرێته‌وه‌ .دیاره‌ هۆیه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆیان تاوانباره‌که‌یان ئازاد کردووه‌ ،وه‌ ڕاکردني تاوانبار له‌ ده‌ست ئاسایش شانۆگه‌ري یه‌که‌ ، مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان باوه‌ڕي پێ بکه‌ن . سه‌یر له‌وه‌دایه‌ سه‌ير له‌وه‌دایه‌ له‌ کاتي خۆیداو هه‌تا ئێستاش ئاماده‌ نین هيچ ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ک بده‌ن له‌م باره‌یه‌وه‌، دیاره‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ ئه‌یانه‌وێ تیشکي خۆر به‌ بێژنگ بگرن چونکه‌ ئه‌وه‌تا سایتي ]ألصباح ألجدید]ي عێراقي ڕۆژي 14/1/2008 ئاشکراي کردکه‌ تاوانبار گارق رمچان گه‌یشتۆته‌ به‌ریتانیا له‌ ڕێگاي عه‌مانه‌ وه‌ ،هه‌روه‌ها ڕوونيشي ئه‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌م تاوانباره‌ له‌ دوواي ڕووخاني ڕژێمي صدام حسین له‌ 2003 تا 2005 له‌ قونسوڵگه‌ري به‌ریتانیا له‌ که‌رکوک وه‌کو وه‌رگێڕي زماني ئینگلیزي ئیشي کردووه‌ هه‌تا ده‌ستگیر کردني له‌ 2005 دا.
ئازاد کردني یان ده‌رباز کردني ئه‌م تاوانباره‌ گه‌وره‌یه‌ و قوتار کردني له‌ دادگاي باڵاي تاوانه‌کان پيشێلکردنێکي بێ وێنه‌ي ده‌زگاي دادوه‌ري یه‌ و ژێر پێ خستني سه‌روه‌ري یاسایه‌و له‌ هه‌مان کاتدا سووکایه‌تيکردنه‌ به‌ هه‌موو گه‌لي کوردستان به‌ تایبه‌تي شه‌هیدان و که‌س و کاراني شه‌هیداني هه‌ڵه‌بجه‌ . هه‌رچ که‌س و تاقمێک که‌ ده‌وریان هه‌بوبێ له‌ شاردنه‌وه‌ي ڕاستي یه‌کان له‌ گه‌له‌که‌مان و له‌ دادگاي باڵاي تاوانه‌کان ئه‌بێ بدرێنه‌ دادگا و ، هه‌رچ که‌سانێکیش که‌ ده‌ستیان هه‌بوبێت له‌ له‌ ئازاد کردني ئه‌م تاوانباره‌ پێویسته‌ بدرێنه‌ دادگا و لێپێچینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵدا بکرێت و ئه‌وانه‌ي که‌ تاوانباریشن زۆر به‌ توندي سزا بدرێن .
به‌ڵام تۆ بڵێی ئه‌م ڕووداوه‌ نه‌بێته‌ هۆي زیاد کردني گوماني کۆمه‌ڵاني خه‌ڵکي کوردستان به‌رامبه‌ر به‌ به‌ ڕادده‌ي دڵسۆزیی و پاکیی ئه‌م دوو بنه‌ ماڵه‌یه‌ و شه‌پۆلێک له‌ ناڕه‌زایی و توڕڕه‌یی بێنی به‌ دوواي خۆیدا که‌ وه‌کو بورکان بته‌قێته‌وه‌ به‌ به‌ ڕووي ڕه‌شي خیانه‌تکاري ئه‌م دوو بنه‌ ماڵه‌یه‌دا و ببێته‌ هۆي ڕاماڵیني خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌یان؟

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)