کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پرسیارەكانی سەردەم

Sunday, 23/01/2011, 12:00

1380 بینراوە


گۆڕانی سیاسیی وەك تەسبیح وایە بە جوڵاندنی دەنكێك گشت دەنگەكان تر ده‌که‌ونه‌ جوڵه‌.
گۆڕان سیستەمێك نییە، که‌ ته‌نیا تایبەت بێت بە سیاسەت. گۆڕان مەرجی ژیانی مرۆڤە پیویستە هەمیشە لە گۆڕاندا بێت. لە دوای نه‌مانی دیكتاتۆر (بن علی) و سەركەوتنی هوشیارانەی گەلی تونس. پرسیارگەلێك رووبەرووی گەلانی ناوچەكە و دیكتاتۆرەكان بوویه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ جێی سەرنجڕاکێشان و زووربەی وتار و رێپۆرتاژه‌کان، لەمیدیاکانی جیهاندا لەسەر ئەم ڕووداوە نووسییان، که‌ هێنده‌ ئاوڕیان له‌ چارەسەری فاكتەری گرژبونی پەیوەندی دەسەڵاتی سیاسی و گەلان نەداوەتەوە.
لە سیاسه‌تدا (هەموو گرفتێک فاكتەرێكی هەیە. هەموو فاكتەرێكیش مەبەستێك) بۆشایی لەو ووتارانەدا پشتگۆیخستنی چارەسەرە. چارەسەری گرفت تەنیا بەگۆرینی سەركردەیەك بەكەسیكی تر نییە.بەڵکو لە بنەمای كیشەكەیەدایە، ئەگەر كیشە لەبنەوە چارەسەر نەكریت. سەركوزەری دەسەڵات چارسەر نییە.

پێكهاتەی ناوچەی رۆژهەڵات پیكهاتەیەكی پركیشە و هەمەڕەنگی نەتەوەیی و مەزهە و کۆمه‌ڵێک ئاینی جودان، لێ بیركردنەوه‌ و هوشیاریی و له‌ تێگه‌یشتنه‌ له‌ هه‌موو که‌لتوره‌ جیاوازه‌کان، که‌ زۆر لە یەكەوە نزیكن. ئەوەی كە مرۆڤ لە كیشه‌کان رزگار دەكات هوشیاریی و خۆشەویستی و تیگەیشتنە لە پێکه‌وه‌گونجان و یه‌کتر قبوڵکردن، بە گشتی مرۆڤەكانی ئەم ناوچەیە تیگەیشتنیان بۆ ژیان جوان نییە. بەچەوسانە و دژایەتیكردنی یەكتری شانازی دەكەن، بۆیە بە دریژای میژوو، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ بە گرفتەكانەوە دەتلێنەوە.
ئەگەر ڕووی دەسەڵات ڕٍوویەكی زبر و ناشیرین و مۆرالیكی پیس و رەفتاردیكتاتۆرانە بیت ئەی دەبێ ئۆپۆزیسونی ئەو دەسەڵاتە چۆن بیت؟ لە زۆر ووڵاتانی ناوچەكەدا بەتایبەتی لە ساڵانی 50 بەكودەتای سەربازی رژیمەكان گۆڕدراون. هەر ئەفسەریك سەركەوتوو بووبێت لە سەره‌تادا بەڵێنی بە خەلكی داوە ژیانیكی شایستە بۆ مرۆڤەكان مسۆگەر بكات لێ ئەم بەڵێنە هەر ئەوەندەبووە تا سەقامگیر بووە. ئەمە دیاردەیەك بوو تا كۆتایی جەنگی سارد كاریگەری هەبوو، دوای نەمانی ئەو قۆناغە هەڵكردنی كزەبای گۆڕان لەجیهاندا (لەپیش ساڵانی هەشتدا لە كۆی 170 ووڵاتی جیهان 30% یان بەزووربەی دەنگ هەلبژیردابوون. لەدوای هەشتاكانەوە رێژەكە بوو بە51% .
بەرزبوونەوەی ئەم رێژەیە بەشی بەر ناوچەی رۆژهەڵاتی نیوەراست نەكەوت. گۆڕانەكانی ئەم ناوچەیە لە كرۆكدا هەمان هزرە
ساڵی 1999 جەنراڵ مشرف لەپاكستان كودەتایەكی كرد. بێنەزیر بۆتۆ تیرۆركرا.
میسری ئەنوەر سادات تیرۆركرا، حسنی مبارك كرا بە سەرۆك كۆمار میسر و به‌ته‌واویی میسر داوه‌شا.
حافز ئەسەد باشتربوو لە بشار ئەسەد.
فتح باشتر بوو لە حماس.
لبنانی كۆن باشتر بوو لە لبنانی حزب اللە.
ئیرانی شا باشتر بوو، له‌ ئیرانی ئیستا.
عیراقی سەدام باشتر بوو له‌ عیراقی ئیستا

مه‌ترسییه‌کانی گۆران:
گۆرانی بێ (ئەلتەرناتیفە) هەر كۆمەلگایە بەم قۆناغەدا تیپەری پەشیمانییه‌ك بە گۆران خوازاكان دەبری. لەپرۆسیسی گۆرینی دیكتاتوری سەدام ئەم بڤەیە لە باشوری كوردستان وعیراق كتومت هاتە دی، چونكە كورد و عیراقیەكان پیش نه‌مانی بەعس ئۆپۆزیسونیكی توكمەی نیشتمانیی وخاوەنی بەرنامەیك بۆ سیستەمی سیاسی ئایندە نەبوون. ئەو فاكتەرانەی گەلی باشوری كوردستان و چەقی دەسەڵاتی بەغداد ناكۆك بوون لەسەری تائیستا چارەسەر نەكراوە و هه‌ڵواستراوی ماوەتەوە، بەدڵنیاوە چارەسەرناكرێت.

گۆڕانی دوای سەدام (مافیای كورد وعەرەب ودەسەڵاتی مەزهەبی) دروستكرد. میژوویەكی قۆڵ لە بەردەستماندایە پیمان دەبیژی، که‌ هەموو گۆڕانێك باش نییە.
بەدریژایی هه‌موو میژووی عیراق 1921 تا2003 تا2011 چەند جار گۆڕان و گۆڕانکاریی لە عیراقدا روویداوه‌، هیچیان باش نه‌بوون بۆ گەلانی عیراق و نه‌هامه‌تیی له‌ دوایه‌وه‌ بووه.



لە تونس مه‌ترسیی بەریوەیە:
بۆشایی سیاسی لە نێو كۆمەڵگای برسی و ماندوودا زۆر مه‌ترسییداره‌.
ئه‌مڕۆ دوو ئایدیا دەنگیان لە گۆڕەپانی سیاسی تونسدا بەرزە :
1) یەكیتی كارگەران:
سەندیكای كریكاران. گرفتی كار و سەرمایە گرفتیكی جیهانیە و بەتایبەتی جیهانی سەرمایەداری وپیشەسازی. سیستەمی كار وسەرمایە لەتونس سیستەمیكی مۆدیرن نیە بۆیە یەكیتی كارگەران بەتەنیا ناتوانی چارەسەری بیكاری بكات. چونكە پابەندە بە گرفتی جیهانی سەرمایەدارییەوە، پریمتیفی سیستەمی بەرهەمهینان پیشەسازییە.فرەبوونی ریژەی دانیشتوان لە جەزائیر و تونس دا 17% دانیشتوان لە خوار تەمەنی 30 سالیەوەن، ئه‌مانه‌ نەكاریان هەیە نە ئایندە. سەرچاوەی ئابوری ووڵات خۆراگرە لەسەر داهاتی گەشتوگوزار..ئەم سەرچاوەیەش پابەندە بە ئارامیی و سەقامگیری سیاسییەوە.

2) ئیسلامی سیاسی:
لە تونس و جیهانی ئیسلامیدا بەربڵاوترین ئایدیای باو (ئیسلامی سیاسیە) ئیسلام وەك دین پیویستە ریزی لێ بگیریت. وەك سیاسەت پیویستەراڤەی سیاسیانەی لەگه‌ڵدا بكرێت. یەكیك لەهه‌ره‌ مه‌ترسییداره‌ چاوەڕوان کراوه‌کان، تیكچوونی نێوان ریزەكانی گەلی تونس و تێكچونی ئیسلامی سیاسی و مۆدیرنەكانە. یەكیك لەكارە جوانەكانی (حبیب بورقیبە)ی سه‌رۆکی پێشووی تونس، دورخستنەوەی ئیسلام بوو لەسیاسەت و ریزگرتن لە ئیسلام وەك دین. گەر ئیسلامییەكان دەسەڵاتی سیاسی لە تونسدا بگرنە دەست ئەوە سەرچاوەی كار و سەرمیای (گەشت وگوزار) گورزێكی توندی بەردەكەویت، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ گەلی تونس لە بیكاریدا دەخنكینێ، ئیستا تونسییەكان لە تاقیكردنەوەیەكی گرنگدان.

چەند ساڵێك لەمەبەر لە جەزائیردا كە وەك تونس بەدەست گرفتی بیكاریەوە دەناڵێنێت. ئیسلامیەكان هەلبژاردنیان بردەوە، لێ (علی بن حاج) پیش وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات هەرەشەی لە دیموكراسیكردنی كۆمەڵگا كرد.
ئەگەر دەنگدان روویەكی جوانی كۆمەڵگای سەردەم بیت.ئەوە دەنگی سەقەت كۆمەڵگا بەرەو ئاراستەیەكی خراپ دەبات و ئەڵتەرناتیفێكی لۆژیك جیگەی دیكتاتۆریت نەگریتەوە.
دەمێنێتەوە بپرسیین: ئایا سیاسەتمەدارانی تونس (توانای ئەڵتەرناتیفی خیراییان هەیە) که‌ كۆمەڵگا لە دەسەڵاتیكی توندڕەو بپارێزن؟



گۆڕانی كوردەكان:

سیستەمی سیاسی باشوری كوردستان سیستەمێكی زۆر عەنتیكەیە، پیناسەیكی سیاسی نییە، تا بە باڵایدا ببرێت، تەنیا دەسەڵاتی مافیا به‌ مانا زانست و سیاسییه‌که‌ی، که‌ ئه‌م پێناسه‌یه‌ به‌ قه‌د باڵایه‌تیی. كێشەی كورد ئەگەر دەنگێك بێت لە تەسبیحی سیاسیی ئەوە بە گۆرینی سیاسەتی جیهان و ناوچەكە سیاسەتی كوردیش دەجووڵێت و کورد ئه‌و رۆڵه‌ی نامێنێت.
كورد لەسەرەتای ساڵانی نەودەوە جووڵا، به‌ڵام دەسەڵاتی پریمتیفی كورد، جووڵەی كوردی لەنیو بازنەی بەرژەوەندی دوو خیزاندا هێشته‌وه‌ و خنکاندی.

ئەركی گۆڕانی كوردەكان:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژیمی سیاسی و رژیمی ئابوری دووبەشن لە رژیمی كۆمەڵایەتی، كەواتە گۆرانی كۆمەلایەتیییه‌، که‌ سیستەمی سیاسی دەگۆرێت. گۆڕان لەنیو گەلێكی بێ دەوڵەتدا زۆرگرانترە لە گۆڕانی گەلێكی خاوەن دەوڵەت، بۆیە گۆڕانخوازان پێویسته‌ لەچەند چمێكەوە گۆڕانکاری بكەن، نەك تەنیا لەدیدیكی سیاسیانەوە.
تا ئیستا ڕەوتی گۆڕان لە باشوردا باش رێچكەی نه‌گرتووە.
به‌ رای من نزیك بوونەوەی گۆڕان ودروستبوونی دیالۆگ لەنیوان دەسەڵاتی كوردی و گۆڕاندا حەرام نییە، بەمەرجی داخوازییەكانی گۆرانخوازەكان نەكەن بە قوربانی دەستكەوتی سیاسیی ریكخراوەی پلە و پایە. خەباتی دیالۆگی پەرلەمانی و دیالۆگی دووریكخراو لە سەر ئاستی بەرژەوەندی گەل و نەتەوە پیویستە.
لە میژوودا نەبووە دیكتاتۆریك كۆتایی میژووی بە دیڕێكی ڕۆمانسی و به‌ پێدانی گوڵێک هاتبێ
هەموو دیكتاتۆرەكانی ئەم دونیایە میژوویان لە زبڵخانەدا توڕدراون. دیكتاتۆری كوردی دیكتاتۆری لۆكاڵین. پاشەڕۆژیان خراپترە لە دیكتاتۆری سەنترالی.

لە 16-12-1979 لە ئیراندا راپەرین كرا و شا گەیشتە میسر..لە 27-07-1980 لە ئاوارەی مرد. باوكی شا لە ئاواریدا مرد



سەرەتای تۆیە سەرۆك


لە میژوودا نەبووە دیكتاتۆرێك میژووی بە دیڕێكی ڕۆمانسی كۆتایی هاتبێ!
هەموو دیكتاتۆرەكانی ئەم دونیایە میژوویان لە زبڵخانەدا توڕدراون.


 دیکتاتۆری کوردیی دیكتاتۆری لۆكاڵین و  دیكتاتۆری لۆكاڵ پاشكۆی دیكتاتۆری سەنتراڵە (جەلال و مەسعود) پاشكۆی دیكتاتۆرەكانی سەنتراڵن. یانی پچوكترن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)