کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڤیتۆی گۆڕان

Tuesday, 08/03/2011, 12:00


لەپرسیارێکی کاك ووشیار سەبارەت بەگفتۆکردنی لایەنی گۆڕان لەگەڵ دەسەڵاتداو ئەگەری بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ لەدژی لایەنێکی سیاسی، کاك نەوشیروان ڕەتی کردەوە کە گۆڕان نیازی نیە ڤیتۆ لەدژی هیچ لایەنێکی سیاسی بەکاربهێنێ و پێی باشە دەرگای گفتۆگۆ هەردەم واڵا بێ.

ڕەنگە ئەم پرنسیپەی گۆڕان شتێکی نایاب و بەجێ بێ و ئێمەش لەگەڵ ئەوەداین لەتەك هەر جۆرە خەباتێکەوە ، دەرگاو ئەگەری دایەلۆگ و گفتۆگۆ هەردەم ئامادە بن و بەکاربهێنرێن. دیارە خەباتی سەرمێز و گفتۆگۆ ، تەواوکەری هەموو جۆرە خەباتەکانی ترن و نابێ دەست بەرداری ببین.

زلهێزێکی وەك ئەمریکا، کاتێ شەڕی دژە تیررۆری هەڵگیرساند، ئەوەبوو گورزێکی سەربازی باشی لێ وەشاندن و دواتر دوای ئەوەی زانی بەتەواوی لاواز بوون، ئێدی پەنای بردە بەر ئەم جۆرە میکانیزمەو لەزۆربەری کاتدا سەرکەوتنی بۆ خۆی وەدەست هێنا. لێرەوە بینیمان کەچۆن جۆرج بۆش لەگەڵ هێزە سونیەکان و لەئەفغانستان لەگەڵ هێزی تاڵباندا خەریکی گفتۆگۆ بوون وبەردەوامیشن لەو جۆرە هەوڵانەیاندا بۆ گەیشتن بەمەرامە سیاسی و سەربازیەکانیاندا.

خەباتی سیاسیانەی سەر مێز گەر بۆ گەیشتن بەئامانجەکان نەبێ و بیرکردنەوە لەسەرکەوتن نەبێ ، ناچێتە قاڵبی لۆژیك و نەکردنی لەکردنی باشترە. واتە گەر کاك نەوشیروان و ڕاپەڕیوانی بەردەرکی سەرا، خەباتی گفتۆگۆ و دیالۆگ، بۆمەبەستی سەپاندنی خواستەکانی گەل نەبێ و داوا نەکەن دەسەڵات چۆك دانەنێ بۆ داواکاریەکانیان ، پێوست نیە هیچ گفتۆگۆیەك لەئارادا بێ. کەی زانیان دەسەڵات بەتەواوەتی لاواز بوەو هێزی چەکداری نەما، ئەوسا پێوستە گفتۆگۆیان لەگەڵدا بکرێ، نەك ئێستا.

کاك نەوشیروان ئەبوو بیوتایە ، لەم کاتەدا کەهێزێکی وەك پارتی و یەکێتی ، پەنایان بردۆتەوە بەر چەك و بەکارهێنانی گولە دژی گەل، لەم کاتەدا کە ئەو هێزانە خەریکی سووتاندن و تاڵانکردنی بارەگاو کەناڵە راگەیاندنەکان و ڕادیۆی شتی لەم جۆرە، پێوستە بایکۆتی گفتۆگیان لەسەر دابنرێ بۆ ماوەیەك و دانبنێن بەو هەڵانەی دژی گەلی بێ چەك ئەنجامی ئەدەن، ئینجا ئێمە و شەقام ئامادە ئەبین لەگەڵیان دابنیشین و گفتۆگۆیان لەگەڵدا بکەین، پێوستە لەم کاتەدا کە پارتی و یەکێتی هەناسەی ئازادیان بەرتەسك کردۆتەوە ، هیچ جۆرە کەناڵێکی گفتۆگۆیان لەگەڵدا نەکرێتەوە، ئەم دەسەڵاتە کوردکوژە ، پێوستە سزا بدرێ، نەك گڕوگاڵیان لەگەڵدا بکرێ، ئەم دەسەڵاتە خەمسارە، پێوستە فێری قسەکردن وگوێگرتن ببێ، پاشان بواری قسەی پێبدرێ.

لەمێژە ووتمانە پێوستە هەر کاتێ ئۆپۆزیسیۆن لەگەڵ پارتی و مەسعود ووتووێژ بکەن، پیوستە ئەو لووت بەرزە لەو بەرزاییە بێننە خوارێ و وای لێبکەن ئەوتەنها گوێگر بێ. ڕێگە نەدەن تەنها بەقسە هەڵتان بخەڵەتێنێ و دواتر لەپشتەوە فیکەتان بۆ لێبدات و دەستێکی تەڕ لەپاشتان هەڵسوێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە