لەخۆپیشاندانەوە بۆ ڕاپەڕین لەم هەرێمەدا
Monday, 31/10/2011, 12:00
هەورى ڕەش و بێدەنگ.تەوەفان و هەراسانكردنى بونەوەرەكانى سەرزەوى پێیە.ڕاپەڕینى ئەمجارە دژى بوغزو كینە.دژى ناعەدالەتى و فەزاحەت لەوڵاتى ئێمە دووبارەكردنەوەى دروشمى :مەشخەڵانى شۆڕشى نوێی ئەمجارە،گڕى بڕواى فەقیران و هەژارە.بەڵام "ئەمجارە" دژى دەسەڵاتێك كە زۆربەى سەركردایەتیەكەى تا لەشاخ بوون فایلدارو سیخوڕییان بۆ داگیركەران كردووە،هەر كەهاتنە شار دەستیان دایە تفەنگ بۆ گیان ڕۆلە جوامیرەكانى ئەم میللەتە و شەڕى ناوخۆیان بەرپاكرد،كەئەمیش تەواوبوو گەندەڵى و دزى و بەدڕەوشتى یان كردە ناسنامەى خۆیان.سەرەنجام ئێمە لەم وڵاتە نە حزبمان حزب و نەپەرلەمان پەرلەمان و نە پەروەردە پەروەردەو نە دادگامان دادگا و...هتد.
ئێستا لەم كۆمەڵگەى كوردستانە،كلیك لەسەر هەر فۆڵدەرێك ئەكەیت پڕپڕە لە ڤایرۆس.دواى ئەوەى بەریتانیاى مەزن بەشكۆى خۆیەوە مایەوە لەدوو جەنگە جیهانیەكەدا،ئینگلیزەكان وێڕاى دەستخۆشیان لەسەركردە ئازاو خۆنەویستەكانیان پێیان ووتن:ئیتر ڕۆڵى ئێوە تەواو بوو بچن دانیشن پشووبدەن..!!.ئاخر خۆئێمە پێشمان نەوتوون بڕۆنە ماڵەوە ئاوەها دەكەن،گوێناگرن،تانەو تەشەرت تێئەگرن.بە "یەكێتى" بڵێیت:ئەمە حزبایەتى و ئیدارەدانى وڵات نییە.چاوى واقیع نابینێت،پێت ئەڵێت:پارتى و پاراستن هانیانداون،یا لەگردەكەوە ئەم وتارانە دەقیان گرتووە،بە پارتى بڵێیت:ڕۆڵەكانى ئەم شەقامە مەكوژن،چونكە بەهەشتى "مەلا مستەفا" ئەم پارتیەى بۆ ئەم كارانە نەخوڵقاند..!.كە ئەشیانكوژن تاوانباران ڕادەستى دادگا بكەن.ئێوە "پارتى" بەحوكمى باڵادەستى تان ئەركتان زیاترە با ئەم گرفتانە گەورە نەبن..لەوەڵامدا: ئێوە "جەلالین" و دەزگاكانى ئەوان هانتان ئەدەن.
جاخى جاران ئەتانوت: ئێمە خواو شاخەكانى كوردستانمان لەپشتە.ئەدى ئێستا خواتان (180) پلە لەخۆتان ڕەنجاندووە،مەعلومە تاقەتى شاخیشتان نەماوە.
عەدالەت تۆ لەكوێى گەنجێك سێ ساڵ زانكۆ تەواو ئەكات و خۆشى ئەسوتێنێت كەس نایكات بەهەواڵێك،كوڕى مەكتەب سیاسیەكانى ئەوانیش بە (9دەفتەر و 12 دەفتەر) ئۆتۆمبیل ئەكڕێت.لەگەڵ جوانترین كچى ئەم شارە ڕائەبوێرێت.بۆ زۆرترین وڵات سەفەر ئەكەن،یاسا تۆ لەكوێی لەیەك تەندەردا (300 ملێۆن دینارى) ئەم وڵاتە حەپەلووش ئەكرێت.داواكارى گشتى تۆ لەكوێى و كارت چییە ڕێژەى خۆكوشتن و خۆسووتاندن لەسەرانسەرى كوردستان گەیشتۆتە(64,7%).ئەمەیە كۆمەڵگاى ڕاگوزەر..؟.پەرلەمان تۆ چ كارەى كە دوو ساڵە "حیسابى خیتامى" نەهاتۆتە ناوپەرلەمان تا قسەى لێوە بكرێت..بۆ زانیارى خوێنەر.حیسابى خیتامى بریتى یە لە لێپێچینەوە،تا بزانین ئەو كارانەى ووتوومانە كردوومانە..گرنگترین شت لەم حیسابى خیتامیە كەدەسەڵات دواى ئەخات ئەوەیە كەجگە لە نەفەقات بڕى "ئیرادات-دەسكەوت" ى هەرێمى تیایە.تا ئێستا نازانرێت سەرچاوەى داهات و بیرە نەوتەكان چەندیان ئەچنە بابى ئیراداتەوە،چەندى ئەگەڕێتەوە بۆ مەركەز،حیسابى خیتامى ئەبێت كۆتایی هەموو ساڵێك دابخرێت،ئەگینا لەگەڵ ساڵى دواتر تێكەڵ ئەبێت،بەڵام وادوو ساڵە دانەخراوە.لەمەش بترازێت لەهەر چوارلاوە خودى دەسەڵات ئەمنى قەومى ئەم وڵاتە ئەخاتە ژێر پرسیارەوە،نابێت وابزانن شێرو خەت لەگەڵ كوێردا ئەكەن،لەكاتى شەڕى پژاكدا سەركردەیەكى سیاسى ووتى :ئێوە بۆخۆتان لەم دۆخە تێكداوە بەخوا ئێمە ئێران بێتە دووكان و ڕانیەش یەك قسە ناكەین...!!..لە باكورەوە ڕۆژنامەنووسو بیرمەندى گەورەى تورك" محەمەد عەلى بیراند" ووتى : سوپاى توركیا بەڕەزامەندى و ئاگادارى حكومەتى هەرێم دێتە خاكى كوردستانەوە..ئەو لەخۆیەوە ئەم قسانە ناكات،زۆرجاریش هەڵوێستى لەمەڕخودى كورد هەبووە،لەخوارەوە ڕێژەى كورد لە جەلەولاو سەعدیە لە سەدا شەست و حەفتاوە دابەزیوە بۆ سەدا شنزە و حەڤدە...!!.لەبەغدا جگەلە مقۆمقۆى حزبى و لاوازى كاراكتەرە سیاسیەكان یەك بەرهەمى بەشدارى و شەراكەتى كوردمان پێش چاو نەكەوت.لەكەركوك لەسەر یەك فەڕاش یەكێتى و پارتى ڕێكناكەون..چەندین كورد لەگەڕەكە كوردنشینەكاندا خوێنیان پرژایە زەوى،زیاتر لە (3500) ماڵى عەرەب هاتوونەتە كەركوكەوە لەدواى پرۆسەى ئازادیەوە.دەیان تیرۆریست بە بەهانەى جیاجیاوە ئازادئەكرێن...!!.ئەمانە ئەمنە قەومیەكەى ئێوەیە..ئەمەیە (national secuerty).كە بەدەر بێت لەكارو ململانێی حزبى،یان كاریان جیاكردنەوەى هەموو ئەوانەیە كە زەرەرى بۆ پەزەكانە.
هەمیشە شارەزایانى بوارى سیاسەتى دەرەوە،ئەڕواننە سیاسەتى ناوخۆى وڵاتەكەى كە هەڵس و كەوتى لەگەڵ ئەكەن،بەم مەبەستە لێی تێئەگەن،وڵاتێك ئەوە باس و خواسى بێت ئەبێت چ پشتگیرییەكى لەدونیاى دەرەوە لێبكرێت..!!.كارەسات و داماوى ئەمانە لەوەوە دەست پێ ئەكات كە ئێمەومانانێك جگە لە ووتن هیچمان پێناكرێت،لەكاتێكدا ماوەى ڕابردوو تەنهاو تەنها ووتنەكان هەموو خەڵكى كوردستان و هەندەرانیشى هەژاند،هەتا بەردى "ئەلحەد" پەیوەندى تەلەفۆنى ئەو سەركردەیەى دەسەڵات لەزیهنمدا ئەهێڵمەوە كە ئەیووت: ئێوە هیچ نین..ئەوگەر پیاون دێنەوە خۆپیشاندان ئەكەن..بۆ كوێ ئەڕۆن بڕۆن..هەر قسەن و كردەوەتان نى یە..".هەڵبەت كەسێك كە سیاسەت پیشەى بێت ئەبێت لەكاتى دوواندا بزانێت چ كاریگەرییەك لەسەر بەرامبەرەكەى دائەنات..ئەبێت لەیەك وێستگەدا پاڵى لێ نەداتەوەو تەپڵى سەركەوتن بكوتێت و تەماشاى ئەستێرە زەرد و سوورەكانى ئاسمان بكات،،ئەبێت لەواقیعى كۆمەڵگەى كوردییەوە بزانێت ئێمە چیتر بەرگەى شەڕو خۆكوژى ناگرین.بەجەنگى ناوخۆیی پێشناكەوین..بەڵام مەخابن..ئەوان پێئەخەنە سەر دەمارێك كە ئەیانەوێت جەنگ هەڵبگیرسێنن،چونكە ئەوان وەها فێربوون.لەو بازاڕەدا كاڵاكانیان باشتر پارەدەكات.لەهەموو حاڵەتێك ئێمە لەشەقامەكاندا ئەگەرچى خاوەن سەروەت و داهات نین،بەڵام تواناى ئازادیمان هەیە لەسوڕانەوەدا،ئەوە ئەوانن شەوان لە ئان و ساتى خۆپیشاندانەكەى (17) ى شوباتدا دەربەستى ماڵ و مناڵى خۆیان نەئەهاتن و یاتاقەكەیان ئەپێچایەوە و هەریەكەیان بە (100) حیمایەوە ئەچوون لە قەلاًَچوالان ئەخەوتن.بەتەكلیفى دەیان و سەدان ڕۆشنبیرو دۆستى ناویەكێتى سەردانى یەكێك لەمەكتەب سیاسیەكانم كرد بۆئەوەى واقیعیكى تێبگەیەنم،ئەو لەیەكەم چركەدا ووتى : ئیشى ئێمە ئەوە نییە گوێ لە ئێوە بگرین...!!..ئەم سایتى كوردستان پۆستەى كە ئەم بابەتەى لێ بڵاو ئەكرێتەوە واتێگەیشتبوو كەداكۆكیم لێكردوون،لەسەر ئێوە كردبوومى بە پۆرتى خوراو.
ئەوەى گرفتى سەرەكییە:جەماوەر و شەقام بەگشتى متمانەیان بە هێزەكانى ئۆپۆزسیۆن كەمبۆتەوە،ئەگینا لەمێژبوو خەڵك قسەى خۆى كردبوو،هەركاتێك پێویست كات ئۆپۆزسیۆن و كەناڵ و ئامرازەكانى ئەوان بۆ شەقام بوونى نییە،بەدەر لەوەى ناتوانن ئیستعابى هەموو دەنگە ناڕەزاكان بكەن وەكو پێشووتر.وەلەدەرەوەى ڕەخنەو تێهەڵچوونەكان نین لە پرسە سەرەكییەكاندا كەپێویستە هەموو بدوێنن تا حەقیقەتەكان سەر ئاو بكەون.پێویستە لەسەر ڕۆشنبیران و چالاكوانان لەمەولا گوتارەكان بكەن بەكردارو تا بەیەكجارەكى دەسەڵات لە خەوە قوولەكەى وەدەر بێت،لە ڕوادوونان و پیلاندانان بكەون،لەدەستوەردان لەكارى دادگاكان بوەستن،ئەوان ئەبێت لەوە تێگەیشتبن كە ئەوانەى زۆرترین جار بەپارەى یەكێتى و پارتى ڕایان بوارد،تەنانەت كارتى قسەكردنیان لەسەر میلاكى حزب و خەلك بوو ئەوانە بێدەنگترین و ترسنۆكترین كەس بوون لەبەرگریكردن لەبەرامبەر حزبەكانیان.پێویستە كارێكى باش لانى كەم لەم كۆمەڵگەیەدا بەخۆیان بسپێرن.ئەگەر پاك ڕاگرتنى ژینگەش بێت.بەڵام كۆتا قسە دەرهەق بەمانە ئەوەیە شەقام لە هەوڵى ڕاپەریندا بێت،بەشێوەیەكى ڕیكخراو،ئەوەیە خۆمان لە پێناو نیشتماندا بەخت كەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست