میللەت و دەسەڵات
Sunday, 03/04/2011, 12:00
میـــللەت لای ئــێوە بێ نــرخە بنــێشتە خۆشــەی ناو زارە
مقـــاشە,داری دەســـتە,پــردی پەرینەوەی تمەن و دۆلارە
میــللەت لای ئێوە پـــێكی بـــادەیە بـۆ سەر مێزی شــەوان
دەیـــدەنەبەر شــەق وەك تــۆپ هەڵــیدەدەنە ناو گۆرەپان
خەمـــی میــللەت لەلای ئێوە هــەر كـاوێژە و دەجـــوێتەوە
خانەخوێ ئیــَوەن بـۆیە میــللەت بەبێ شـــەو سەردەنێتەوە
لای ئێوە میللەت نیوەی مۆڵكی هابیل و نیوەی تر بەندەی قابیلە
شۆرش,خوێنی شەهید,خەباتی گەل لەنـاو دوو سنووردا زەلیلە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست