کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كۆسرەت ڕەسوڵ ووتی گەزی چی و جاوی چی ڕۆژنامەی چی و باسی چی ؟

Monday, 21/06/2010, 12:00



شەر مەزاری بۆ ئەو بەناو ڕۆژنامە نوسانەی كەبە بەر پرسانی وەك كۆسرەت و كوڕەكەیدا هەڵ دەڵێن : مردن بۆ كەسێك لەدەرگایەك بدات لێی نەكەنەوە بچێتە ژوورەوە .

تەنها ئەندامكی باڵای یەكیەتیە كەبە هیچ جۆرێك باوەڕی بەڕۆژنامەو ڕاگەیاندن نیە متمانەش بەهیچ ڕۆژنامەنوسێك ناكات كەبەرگری لێ بكات بێ منەتی خۆشی لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنێ ، گوێم لێ بوو چەند ڕۆژنامەنوسێك لەچاخانەكەی مچكۆ باسیان لەو كەسایەتیە دەكرد كەباوەڕی بەهیچ جۆرە هێزێكی لەو جۆرە نیە تەنانەت سەیری ئەو بەر گریانەش ناكات كەلێی دەكرێت ، باسەكەیان زیاتر چڕ كردەوەو فتوای ئەوەشیان بۆ شاڵاوی كوڕی دەركرد كەئەویش هەمان باوەڕی هەیە ، خۆئەگەر لەسەریشیان نوسرا خۆیان كەڕ دەكەن و منەتیان بەكەس نیە كەوەڵامیان بۆ بداتەوە ، هەر چەندە هەندێ وەڵامیان بیستوەو بەدڵیان بووە بەوەشیان ووتووە كە ماستاو چیان زۆرە پیایاندا هەڵبڵێ ، ڕۆژنامەنوسەكان باسەكەیان فراوان كرد و تیشكیان خستە سەر ئەوەی ڕۆژنامەنوسانی ماستاو چیش زۆرن كەحسابیشیان بۆ ناكرێت ، گەشتنە ئەو ئەنجامەی هۆكاری دورە پەرێزی كۆسرەت وكوڕەكەی لەمیدیا كانی یەكیەتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كەئازاد جوندیانی بێبەشی كردوون بەتایبەتی لە كوردستانی نوێ ، تەنها ڕۆژنامەنوسێكی كۆسرەت لە كوردستانی نوێ كەمانگی دووملیۆن دینار وەردەگرێ كاری چیە توانیویەتی چ بەرگریەكی لێ بكات تا كۆسرەتیش بزانێ ڕۆژنامەنوس چیە ؟ مەریوانی بێ دەست ونەزان لەو هەموو شاڵاوەی كرایە سەر بەر پرسەكەی نەیتوانی یەك ووشە بڵێ تەنها چاوەڕوانی موچەكەی دەكات ، تەنانەت مەریوان باسی لەوەش كردووە چەند كەسێكی دیاری كراوی ماستاو چی لەسایتەكانەوە بە گەورەكەیدا هەڵ دەڵێن سودی نیە كۆسرەت ڕەسوڵ بایەخیان پێ نادات ، مەریوان باسی لەوەش كردووە كەڕۆژنامەنوسێكی ماستاوچی چەند جار سەردانی كردووە هەر وەڵامیشی نادەنەوە تەنانەت لەپرس گەش نا چێتە ژوورەوە ، زۆر بەزەیم بەحاڵی ئەو ڕۆژنامەنوسە دا دێت كەلە خۆیەوە بەر گری لەبەرپرسان دەكات بەبێ سوپاس كردنیش ، پرسیاری من لەوەدایە بۆ دەبێ كۆسرەت و كوڕەكەی هەر خۆیان بەپاڵەوان بزانن لە گۆڕپانی هەڵبژاردندا ، زۆر سەیرە ڕۆژنامەنوسێك بەمنی ووت كۆسرەت دەزگایەكی گەورە دادەنێت بابچین كاری لێ بكەین كە سەردانی كەسێكی نزیكیمان كرد ووتی بابە گەزی چی و جاوی چی بەشوێن چیدا دەگەڕێن زۆر شەرمەزار بووین ، ئێمە ئەمان ویست بەرگری لەو پیاوە بكەین وەك خەڵكی هەولێر هەردوكمان وتمان كۆسرەت تەنها مەریوانی بەسە كەبێدەنگ دانیشێ و موچەكەی وەرگرێ ، ئەوەندە ماوەبڵێم بەر پرسێك باوەڕی بەڕۆژنامەو ڕاگەیاندن نەبێت پێش كەوتنی میلەتەكەی لە چیدا دەبینێ ، دواجار ووتمان گرنگ ئەوەبوو لەكۆنگرەدا كوڕەكەی دەرچوو خۆی خۆی لەمەو بەدوا پێدەگەیەنێ ، ئێستەش شەرم دام دەگرێ كەتەنها پرسیارێكم كرد بۆ ئەوەی كار بكەم لەو ستافەی كە كۆسرەت هەرنیەتی ئەم ڕونكردنەوەیەشم بۆیە نوسی ووتم نەك لەسەرم بنوسرێت كەچەند شەرمەزار بووم ، لێرەشەوە داوا كارم كەهیچ ڕۆژنامەنوسێك نزیك نەبێتەوەو بەسەر شان و باڵی كۆسرەت و كوڕەكەیدا هەڵ نەدات چونكو باوەڕیان پێی نیەو تەنها بەماستاو چیش ناوی دەبەن ، پێم وایە هەر هەمان هۆكارە كەتا ئێستە چەندین ڕۆژنامەنوس لە دەستیان ڕای كردووە لای ئەوان بێدەنگ و بێ مستەواو لەهەر شوێنێكیش كە گیرساونەتەوە بونەتە هەڵۆ نمونەشمان زۆرە باناویان نەبەین .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە