کێشەی کورد
Wednesday, 16/04/2014, 12:00
1727 بینراوە
هۆمەر-ئەرێ هەڵەبجە نەبوو،بەپارێزگا
ئاڵێ- بابا چۆن ئیمزای لەسەر کراوە
-ئەرێ بۆکەس خۆی کاندید نەکردوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە؟
-بۆ تۆ پارێزگا بەچی تێگەشتووی؟برالە تۆ کێشەی زمانت هەیە
-بۆچی؟
-لەبەرئەوەی لەزمانی کوردی دا پارێزگا بەوشوێنەی ڕاوچی خۆی تیاحەشاردەدات دەڵێن :پارێزگا
-هاهاها کەواتە مەبەستیان ئەوە بوو
-بەڕاستی ئێمەی کورد سەر بەکێشەین
-کێشەی چی؟کواسە ر بەکێشەین بابە بڵێ کێشەمان بۆدروست دەکەن
-ئێمە لە ئەزەلەوە کێشەمان هەیە ئەزانی چی؟
-چی؟
-کێشەی عەقڵمان هەیە
-هاهاها جا ئێمە عەقڵمان لە کوێ بوو تا کێشەی هە بێ
-هاهاها ئاخر ئەمە کێشەکەیە نەفام...
-من پێم وانییە کێشەی کورد نەوتە
-جا نەوت کەی کێشەیە
-نەفام ئەگەر عەقڵمان هەبایە کێشەی نەوتمان پێ چارەسەر دەکرد
-چۆن؟
-مەسەلەن دەمان توانی نەوت دەر بێنین بەدەستی خۆمان
-ئەی ئە وە نییە خۆمان دەیفرۆشین و ئەو کۆمپانیایانەش بۆمان دەردێنن
-ئاخر فرۆشتنی نەوت بەم شێوەیە نیشانەی کەم عەقڵییە
-بۆ ؟
-لەبەر ئەوەی نەوتیش کۆتایی هەیە
-کوڕە بە جەهەننەم تۆش بویتە مامە خەمە
-کورد کێشەی نییە نەوت نەبێ برا ئەمە کێشە نییە هیچ
-ئەی چی کێشییە؟
-ئەوە کێشەیە ئەم میللەتە ناتوانێ خۆراکی خۆی دروست بکات هەردەڵێی ڕەجەبە
-کوڕە ئەمە کەی کێشیەیە ،باعەرب و تورک خواردنمان بۆدروست کەن هەزار ساڵە ئەوان نانی ئێمە دەخۆن
-هاهاها،مەسەلەکە وانییە کاکە ئاوان ڕەنگە بەخۆراک بمان کوژن
-هاهاها ئەوان بەکیمیایی نەیان بڕاندینەوە بەخۆراک هەرناتوانن
-با ئەم خۆراکە زۆر لەکیمیایی خراپ ترە
-ئەها تۆبڵێ کورد کێشەی ورگی هەیە
-جاوانییە ،بڕوابکە من هەست بەشەرمەزاری دەکەم
-بۆچی؟
-کاکە سەیرکە هەرچی مەخلوقی خوایە خۆی خۆراکی خۆی بەرهەم دێنێ تەنانەت ڕوەک و ئاژەڵەکانیش
-وەڵاهی منیش شەرم دایگرتم باشە لەم سەرزەوییە وەزیفەی ئێمە چییە
-تەبعەن خواردن
-هاهاها یەحنی خوا ئێمەی بە س بۆخواردن دروست کردووە ،بەڕاستی خوایەکی میهرەبانە
-نانا بۆشتێکی تریش
-بۆچی تر دروست کراوین
-حزبایەتی
-هاهاها برا ئەویش هەر بۆخواردنە
-هاها بەخواڕاست دەکەی
-خواڕەحممان پێبکات و ئەقڵمان بۆبگێڕێتەوە
-