کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مامە و ١٠٠ مەتری

Wednesday, 05/09/2012, 12:00


چەند ڕۆژێك لەمەو بەر، لەزاری فٶادی مەلا مەعسومەوە ئەوە بڵاو کرایەوە، کەگوایە؛ مامە کەوتۆتەوە سەر پێی خۆی و ئەتوانێ بۆ ماوەی ١٠٠ مەتر بڕوا.

دیارە کە پیاوە پەمەییەکە، کەوەك خێر کورسیەکی پەرلەمانیان لەبەغدا پێدا، زۆر بەووردی پێی نەووتین، کەئایا ئەو ١٠٠ مەتر ڕۆیشتنە، تەنها بۆ پێشەوەیەو مل سووڕانی تیایە و بەراز ئاسا توانای ئاوڕدانەوەی نیە! یاخود ، تاڵەبانی لەو ١٠٠ مەترەدا، ئەتوانێ بۆ لای چەپ و ڕاستیش گوزەر بکا!! باوەڕ ناکەم، چونکە ئەو ١٠٠ مەترەیەی کە ڕەنگە بڕبەنگی لێبەی کەم و زیادی نەبێ، تەنها ڕۆیشتنە بۆ پێشەوە و هیچ ئەم لاو لای تیانیە. ئێ تۆ بڵێی قابیلە تاڵەبانی، تازە بەتازە گوڕی لێبخواتەوەو بەشداری ئۆلۆمپیادی کەم ئەندامان بکاو لەپێشبڕکێی ١٠٠ مەتریدا یەکەم بێ. وەیان بتوانێ قەڵەم باز لێباو لەجیاتی ڕۆیشتنی تەنها ١٠٠ مەتری لەمەو بەدوا بتوانێ ١٠٠ ی مەوانع و مارپۆنیش بباتەوە.

ئەڵێن تا پیربی شتی سەیرو سەمەرە ئەبیستی و ئەبینی، ئاخر ئەمەی تاڵەبانی وایە، ئەگینا کابرایەکی پیر، خەڵەفاو،کۆیلەی عەرەب،تورك،فارس و پاشان مەسعودی تەزوویرچی. ئەبێ چی بێ ئەوەندە میدیاکان خۆیانی پێوە خەریك ئەکەن. کابرایەك لەو بندەستەدا و لەشاری بەغدای عەرەبی بەناو فیدڕاڵ کە تا ئێستا جگە لە زەرەر بۆ کورد هیچ خێرێكی نەبوە، جگە لەماڵ ووێرانی زیاتر و تێك دانی یەکڕیزی کورد لەگەڵ لیستی بەناو هاوپەیمانیدا نەیان توانیوە نەك ١٠٠ مەتر لە زەوی داگیر کراوی کوردستان بگەڕێننەوە بۆ سەر نیشتمانی دایك. ئەو کابرایەی لەتەك ووشیار زێباری و بابەکری بەناو کەسی یەکەمی سەربازی و ئەو هەموو ئەندام پەرلەمان و وەزیر و گزیرەی کوردا، کەچی نەك هەر نەیان توانیوە ،ئەو هەموو زەویانە بە داگیر کراو بناسێنن، هاتون و جارێك بەناوی مادەی ٥٨، جارێکی تر، ئەو ژمارەیە زەربی ژمارەیەکی تر کردوەو کردیەتیەتە ١٤٠ و پاشان وەك چۆن مەلا مستەفا شاری موسڵی دۆڕاند، ئەوا تاڵەبانیش کەرکوکی دۆڕاندا. نەك هەر ئەوەندەش بەڵکە،پێناسەی وا سەیریان بەسەر ئەم ناوچانەدا سەپاند، هەر لەناوچەی دەرەوەی هەرێم،ناوچە جێناکۆکەکان، ناوچەکانی دەرەوەی هێڵی ٣٦ پان و ناوچە بەناو تەعریب کراوەکان و چەندینی تریش.

ئەو تاڵەبانیەی کەهەر هانگاوێکی لەسەر کورد ڕۆژانە لە خەستەخانەکانی ئەڵمانیا و هەر جارەی ووڵاتیك، یەك دەفتەر دۆلارەو بۆ ئەو ١٠٠ هانگاوەی یەك ملیۆن یۆری چاو زەقی تێچووە. جا با خەڵکی هەر لەسکی خۆیان بەن و نەوەی نوێش دوای تەواو کردنی خوێندن تەنها لەخەمی تاعیبن بون و دامەزراندن بێ و چاوی هەر لەو چەند هەزارە علوجەبێ کەهیچ نرخی نیە.

ئاخر میلەتێ سەرۆکی نەخۆش و سەرکردەی تەزوویرچی و گەندەڵی وەك ئەمانەی ئێستای هەبێ چۆن چۆن؛ دەوڵەوتی کوردی خەونی شاعیران نابێ. ئەو تاڵەبانیەی کە شارەوانی پرسەو شاردنەوەی دوای مردنی ئەگرێتە ئەستۆ ، لەبەرئەوەی خاوەنی هیچ پارەو سەروەتێك نین. ئەو تاڵەبانیەی کەئامادە نیە واژوو لەسێدەرادانی برا عەرەبەکانی بکا، کەچی سەرسەری و نامەردەکانی گەنجانی سلێمانی شەهید بریندار ئەکەن ، تەنها لەبەرئەوەی داوای ژیانێکی مەردانە ئەکەن.. بۆ ئەبێ ئەو هەموو مەڕە قوڕبەسەرە لەژێر پێی ئەو پیاوە خائین و خۆبەکەم زانەدا سەرببڕن و لەئێستاشەوە بەتەمای ئەوە بن هی تریشی بۆ بەن بەئەرزا. خۆزگە لەکۆی ئەو ١٠٠ مەترە تەنها یەك مەتری بۆ بەرژەوەندی کورد و کوردستاندا بوایە، خۆزگە لەو ١٠٠ مەترە، تەنها یەك سانتیمەتری لەزەوی داگیرکراو بخاستایەتەوە سەر کوردستان، خۆزگە لەو ١٠٠ مەترە تەنها یەك ملیم بیتوانیایە زیاد ڕەوی تورکیای ڕابگرتایە، ئاخر بابزانین نەك هەر ١٠٠ مەتر بۆ ئەو زۆریشی زیایە ، بەڵکە لەوە زیاتر گوزەربکا، ئەوەندەی تر قوڕی خەست بۆ ئەم میلەتە ئەگرێتەوەو هەموانی تیا ئەچەقین و سەرمان ئەچێتە هینی ساحێبمانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە