کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو كاتەی گەل بڕوای بە سیستەمی سیاسیی نامێنێت

Tuesday, 08/02/2011, 12:00


سەرنجێك بۆ وەڵامەكەی دەسەلات بۆ گۆران
ئەوەی لێرەدا وەلامی ئەدەمەوە لەروانگەی تاكی هاولاتیەكەوەیە بەوەی رەزامەند نیم بەو زاراوەو واتایانەی دەسەلاتی هەریم روبەروی خەلكی ولاتەكەمی كردۆتەوە، بەواتا دوو حیزبە دەسەلاتدارەكە چونكە پێش پەرلەمان وحكومەت حیزب وەلامی بۆ داونەتەوە، ئەمە ئەو راستیە دەسەلمێنێت كە لە دەولەتی حیزبیدا دەژین و حیزبیش حیزبی قائیدە.

زاراوەی ئەی خەلكی بەشەرەفی كوردستان
بۆ زەوتكردنی مافەكانی گەل، دەسەلات بێشەرەفی زۆری بە خەلكی كوردستانەوە كردوە، بەلام كاتێكیش پێویستی پێی دەبێت بەناوی خەلكی بەشەرەفی كوردستانەوە ناوی دەبات. هەر لێرەوە نامسداقیەتی دەسەلاتی سیاسی لەهەرێم دەستپێدەكات. سەرانی دەسەلات وەلامەكەیان بە خۆپیناسە كردنێكی لیبرالانەو نیشتمانیانەو نەتەوەییانەو دیموكرات دەستپێدەكەن. ئەم پێناسەیە دەبێت گەل پێیان ببەخشێت نەك خۆیان ئەم سیفەتانە بەخۆیان ببەخشن. بۆ ئەم خەسلەتانە پێوانە هەیە لە رووی ئەزمونی مێژوو وە زانستی سیاسیشەوە.
حكومەتی شەرعی
سەبارەت بە سەرنجی حكومەتی شەرعی هەلبژێردراو جگە لەوەی دەسەلاتدارانی هەرێم باس لە ساختەكاری پلانكراوی كاتی هەلبژاردنەكان ناكەن، بەلكو بەچەند حیزبێكی زەبەلاحەوە كەمتر لەجاران بەلام دەنگی زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. لێرەدا كەواتە دەسەلات شەرعیە بەلام مەرج نیە دیموكرات بێت بەلام شەرعیەتی دراوەتێ ئیتر بەهەر شێوەیەك لەشێوەكان لایەنی دەسەلاتدار بەدەستی هێنابێت. هەلبژاردن تەنیا یەكێكە لە خەسلەتەكانی دیموكراسیەت، بەو واتایەی تەنیا بە گولێك نابێتە بەهار.

دەسەلات نەگۆر نیە
بەلام دەسەلات دەكرێ لەلایەن دەسەلاتی دژ وەك نارەزایی و راپەرینی كۆمەل بكەوێتە ژێر كاریگەریەوە هەتا دەگاتە گۆرین لە سیستەم بۆ نمونە لە تونس، ئەمە دەكرێ بگۆردرێ بێ داواكاری ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی رێكخراو ئەمەیش بەشێوازی راپەرینی جەماوەری بەلام ئۆپۆزیسیۆن دەكرێ رۆلی گرنگی تێدا ببینێت و كۆمەلگاش پێویستی بەبەرنامەو رێكخستن هەیە. پێش دروستبوونی بزوتنەوەی گۆران گەل لەخواستی گۆراندا بووە. سەرۆكایەتی گۆران تا رادەیەكی زۆر بەسەر ئامادەیدا هاتوە بەلام توانی ژیرانە نارەزاییەكانی جەماوەرو خواستیان بۆ گۆران رێكبخات وبروایان بەلای خۆیدا راكێشێت. ئەوەی گۆران ئێستە لەدەسەلات داوای دەكات دەمێكە خواستی گەلە هەربۆیە پێویستە سەركردایەتی گۆران چیتر لەم پرۆسەیە پاشەكشە نەكات. هۆكارێكی گرنگی ململانێی نێوان دەسەلات و كۆمەلی كوردی لەباشوری كوردستان دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی سیستەمە سیاسیە پەیرەوكراوەكەی هەرێمی كوردستان لەگەل باری سایكۆلۆجی وفكری وئابوری وكۆمەلایەتی خەلكی كوردستان یەكناگرێتەوە هەربۆیە ئەم سیستەمە ئەگەر بۆ ماوەیەكی زەمەنییش پەیرەو بكرێت بەلام وەكو دەرئەنجام یان دەبێت خۆی بگۆرێت كە بروا ناكەم، یان هەرەس دێنێت وئامانجی رێكخستنی ولات ناپێكێ كە لەراستیدا پێویستە بۆ خۆشگوزەرانی وسەقامگیركردنی رەوشی سیاسی وكۆمەلایەتی وئابوری هاتبێتە كایەوە.

سەرۆكی حكومەت سوكایەتی قبول دەكات
ئەگەر سەردانی ئەنجومەنی وەزیران بكەیت لەهەولێر سەرجەم وێنەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشووی كابینەی پێنج لەسەر دیوارو مێزەكانی كارمەندانی ژورەكاندا بێدەستكاریكردن وەك خۆی ماوەتەوە ئەمە بێهەبوونی وێنەی سەرۆكی كابینەی شەش لەم ئەنجومەنی وەزیرانەدا، كەچی سەرۆكی كابینەی شەشی حكومەت و حیزبەكەی و سەرۆكی حیزبەكەی ئەم سوكایەتی ودیاردە كەسایەتی شكێنەیان قبولە. گوایە سەرۆكی حكومەت هەیە كەچی نیچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی حكومەت سەردانی توركیا دەكات و وەزیری سامانە سروشتیەكان هاوەلیەتی و گرێبەستی بازرگانی و نەوت دەبەستێت. د. بەرهەم هەموو سالێك و لەهەموو بۆنەیەكدا هەمان ئەو قسانە دەكات كە پێشتر دوبارەی كردونەتەوە. مرۆڤی نەخوێندەواریش دەتوانێت چیتر رەش و سپی لەیەكتر جودا بكاتەوەو پێویستی بە هوشیاری زۆر نیە بۆی.

سەلماندنی فەرەزیەكان بە بەلگە
1)ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان و هەژاری و ئاسایش
ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان بەواتا باشتركردنی باری كشتوكالی و بەهەمهێنانی خۆراكی محەلی كە ئاسایشی ژینگەو ئاسایشی خۆراكیشی پێوە بەندە و پیشەسازی محەلیش دروست دەكات بێئەوەی روو لەدەرەوە بكرێت بۆ هینانی میوەو خواردەمەنی بەنرخی گران، هەروەها قورسایی سەر شارەكان كەمتر دەبێتەوە ئەمەش بەگەرانەوەی جوتیاران بۆ گوندەكانیان و رەخسانی ژیانی كشتوكالی. جگە لەمە برسیەتی و هەژاری، بێكاری، زەمانی كۆمەلایەتی و دروستكردنی شوێنی نیشتەجێكردن، رێگاگرتن لەشتە مەترسیدارەكان بۆ سەر ژیان وەك نەخۆشی و دروستبوونی تەئمینی تەندروستی. ئاسایشی سیاسی، ئازادی سیاسی و زۆرانبازی سیاسی وفكری لەبری تەسككردنەوەی ئازادیەكان دەبوایە جێگای بەكارهێنانی سیاسەتی زەبروزەنگ وتوندوتیژی بگرێتەوە. دەسەلات لەهەرێم لێرەدا دۆراو بووە. دەولەت بەم ئەقلیەتە نابریت بەرێگاوە.

2) ژێرخانی ئابوری
سەبارەت بە باسی دروستكردنی ژێرخانی ئابوری (ئینفراسترەكچەر) كە دەسەلات لەبەیاننامەكەیدا باسی لێوە كردوە: ژێرخانی ئابوری بۆ من بریتی نیە لەو بینا زۆرانەی بەرپرسەكان بالایان دەبەن بەئاسماندا، بەلكو بریتیە لە تۆری كارەبا وئاو (كارەبا وەك گرنگترین سەرچاوەی وزە بۆ پێشخستنی پیشەسازی لەهەرێم بێئەنجام بووە)، هەروەها خەستەخانە وجادەوبان وبواری تەكنەلۆژیاو بایەخدان بە پیشەسازی محەلی لەهەرێم كە بەر وێرانكەوتن كەوتوە، كەچی هەرێمی كوردستان كراوەتە بازارێكی بەرفراوانی ساغكردنەوەی خراپترین شمەكەكانی توركیاو ئێران و كۆمەلێكی دیاری پێدەولەمەند بووە. سەرانی دوو حیزبەكەی پێبوون بەخاوەنی سەرمایەو كۆمپانیاو مولك و ترانسفێركردنی پارەكانیان بۆ دەرەوە، بەپارەی نەوت و سامانی گەل و بەرێگای ناشەرعی. هەربۆیە دەسەلات پێش هەموو شتێك هێزی دەولەتیی بۆ پارێزگاریكردن لەسەروەت و سامانەكانی خۆیان پێویستە، حیزبیش ئامرازە گەرنا چی تریان هەیە دەبێت بەنیویەوە قسە بكەن. ئەمانەو دیاردەكانی رۆتین و گەندەلیی كە سەرجەم بوارەكانی ژیانی كۆمەلگای گرتۆتەوەو بۆتە مەترسیەكی گەورە بۆ سەر ئاسایشی كۆمەل و ولات. ئەمانە بەشێكی گرنگی ئەو بوارانەن كە دەبوایە دەسەلات لەهەرێم خەمی هەلبگرتایە بەر لەخەمی ئاسایشی حیزب و ئاسایشی دەسەلاتی تاك وبنەمالەو بەرامبەر پارەو سەروەت و داگیركردنی مولك و سامانی ولات، ئەوانەی كە مولكی گەلە. بەشێكی بەرچاوی زەوی و پارەو سامانی ئەم ولاتە چۆتە چنگی كەسانێكی كەمەوە هەروەك ئەم ولاتە هەمیشە مولكی بنەمالە گەورەكان وبنەمالە بچوكەكان بوبێت كە دارودەستەكانیشیان پشكێكی بچوكیان دراوەتێ و چارەنوسی ئەمانیش بەوەی دەسەلاتەوە بەندەو بۆ مانەوەی خۆیان ناچارن بەرگری لەدەسەلات بكەن. ئایا ئامانجە سەرەكیەكانی ئەو شۆرشە هاتۆتە دی كە گەلی كورد لەدژی بەعس هەلیگیرساند؟

3)لەبری دروستكردنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەنجومەنی هەوالگری دروست دەكرێت
لەبری دروستكردنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بۆ هەرێم كەچی دەسەلات پرۆژەیەكی هێناوەتە پەرلەمان بۆ دروستكردنی ئەنجومەنێكی هەوالگری و بخرێتە ژێر دەسەلاتی سەرۆكی هەرێم بەواتا سەرۆكی پارتی (بروانە وتاری نوسەر لە هاولاتی بەرواری 23.1.2011). پرۆژەیەكی ئاسایشی نەتەوەیی بۆ هەرێم دەمێكە پێشكەش بەدەسەلاتم كردوە).

4)نەبوونی سەنتەری توێژینەوەی زانستی لەسەر بەعسیزم و فاشیزم
یەكێك لە بنەما گرنگەكانی ژیان و پێشكەوتنی كۆمەلگا لایەنی زانستیە. هۆكاری ئەوە بۆچی دەگەرێتەوە كە دەسەلات نەیویستوە سەنتەری توێژینەوە نەتەوەیی و سیاسیەكان بكاتەوە وەك "دەزگای لێكۆلینەوە لە بەعسیزم و فاشیزم". هەولەكانمان بێسود بوون لەگەل دەسەلات بۆ ئەم مەبەستە. نەكردنەوەی سەنتەری توێژینەوە لەسەر دیموكراسیەت و فیدرالیزم و سیستەمی سیاسی وئاسایشی نەتەوەیی...تاد. دەسەلات لە بەغدا داوای لامەركەزیەت دەكات و لە هەرێمی كوردستان مەركەزیەت پیادە دەكات. ئەم دیاردانە نیشانی ئەدات كە دەسەلات نەك تەنیا نەتەوەییانە بەلكو تەكنۆكراتانەش بیرناكاتەوە. دەیەوێ سوود لە كەسە ئەكادیمیستەكان وەربگرێ بەلام بێئەوەی بەشداری دەسەلاتیان بكات، ئەمەش خەسلەتی سیستەمی دیكتاتۆرە.

5)دەسەلات نەیتوانی جینۆساید بكاتە چەكێكی سیاسی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی
ئەنفال وهەلەبجە چەك ودۆسیەیەكی سیاسی و یاسایی گەورەو گرنگە بەدەست كوردەوە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی بۆ سەر ئاستی نێوخۆو نیودەولەتی، هەروەها پێویستە بچێتە ناو كتێب وبەرنامەی خوێندنی قوتابخانەو زانكۆكانەوەو چەندین سەنتەری لیكۆلینەوە بۆ بواری جینۆساید دامەزرێنرێن. تەنیا دلۆپێك لەو سەدان ملیۆن دۆلارانەی كە مولكی نەتەوەیەو لای چەند كەسانێكی كەمی دەسەلات كۆبونەتەوە خەرج بكرێ بۆی. دەسەلاتی سیاسی هەرێم نەیتوانی كار بۆ بەدامودەزگاكردنی تراژیدیای ئەنفال وكیمیاباران، بەواتا جینۆساید بكات. ئەمە پێی دەوترێ ئەنفالكردنی دۆسیەی ئەنفال، دۆسیەی حینۆساید. كەچی موستەشارو ئەنفالچیەكان پاداشت دەكرین و قوربانیەكان سزا ئەدرێن. ئەگەر ئەنفالكراوەكان ئەنفالچی بونایە ئەمرۆ پاداشت دەكرانەوە، هەروەك ئەنجامی لێكۆلینەوەی ئەو هەموو خاوەن مەلەفانەی كە سێ سالە سەرۆكی هەرێم بریاری لەسەر نادات، بۆچی؟ دەسەلات بیست سالە بەدرۆكردن كات دەباتە سەر. ئەمەیە تراژیدیای دەسەلاتی سیاسی لەولاتی ئێمەدا. ئایا ئەمە هۆیەكی شەرعی نیە كە مروڤ چیتر بروای بە پەیمانەكانی دەسەلات نەمێنێت و لەژی راپەرێت؟ ئەمەیە تراژیدیا ئەگەر فرۆكەوانێكی بەكۆمەلكوژ لەلایەن سەرۆكی حیزبێكی كوردی دەسەلاتدارو سەرۆك كۆماری ئەم دەولەتە كەكوردە ئازاد بكرێت. ئەگەر دادوەریی بێلایەن بوایە لەم ولاتەدا ئەوا دەبوایە ئەو بەرپرسە بدرایەتە دادگا، تەنانەت فەرمان نەدراوەتە ئینتەرپۆل بۆ دەستگیركردنی ئەو فرۆكەوانە. ئایا دەسەلات لێرەدا دەچێتە پیناسەی كام خانەی سیستەمە سیاسیەكانەوە؟ ئایا لەبەر رۆشنایی ئەم راستیانە ئەو خەلكی بەشەرەفەی كوردستان كە ئێوەی دەسەلات بوێری ناوهێنانی دەكەن ئەو مافەیان نادەنێ بچنە سەر شەقامەكان چونكە كەرامەتی گەلێك سەدان جار بریندار كراوە. نەتانویست تەنیا یەكێك لە موجریمەكانی ئەنفال بهێننە سەر شاشەكانی تەلەفزیۆن بۆ گێرانەوەی تراژیدیاكە. لەم دەستورە عێراقیەی كە بەوشەیەك زاراوەی جینۆسایدی تێدا تۆمار نەكراوە كە لیستی هاوپەیمانی كورد ئەو كاتە هێزی سیاسی دووەم بوو، بەلكو لەبری ئەوە وشەی شەهیدی تێدایە. تەنیا وشەی جینۆساید قورسایی یاسایی دەبوو لە رووی یاسای نیودەولەتیەوە، كەچی كە رەخنە لەسیستەمە سیاسیەكەیان دەگیرێت سەنگەر دەگرن وسوێند بە یاسا وخوێنی شەهیدان و شەرەفی خەلكی ولات دەخۆن. بەشێكی گەل دەنگیدا بەنوێنەرەكانی و بروای بەخشی پێیان بۆ نوێنەرایەتی بەرژەوەندیە شەرعیەكانی ئەمان بوو نەك گەل لەخزمەتی دەسەلاتدا بێت. شەرمیە دەسەلات یەك لایەنە گەل دەكاتە شایەت بۆ خۆی؟ راستە سەروەریە بۆ مێژووی گەلەكەمان بەلام ناكرێ هەتا سەر دەسەلات مەجدو خولدی شەهیدانی هەشتاكانمان پێ بفرۆشنەوە. كە باس لەشەهیدان دەكەن دەبوایە باس لەوانەی شەری نێوخۆش بكرایە كە بەشەهید ناو نابرێن بەلام تەحسین شاوەیس "شەهیدە".

كەس لەسەرو یاساوە نیە
كەس لەسەرو یاساوە نیەو هەموو تاكێكیش دەبێت دەستی بگات بەدەسەلات. دەسەلاتدارانی حكومەت بەیاسا سزا ئەدرێن وحكومەت خۆیشی دەبێت بكەوێتە ژێر دەسەلاتی یاساوەو دەسەلاتەكان بەپێی یاساو دەستور سنوردار دەكرێ. هەربۆیە یاسا وپرۆسەكانی دارشتنی یاسا دەبێت روون بن. گەل سەرچاوەی رەوایەتی سیاسیە. گەل خزمەتی حكومەت ناكات، بەلكو حكومەت خزمەتی گەل دەكات. حكومەت تەنها ئەو دەسەلاتەی هەیە كەگەل پێی بەخشیوە. ئایا گەل بەشداری دەسەلاتە لەم هەرێمەدا؟ بەرپرسانی دەسەلات باس لە یاساو شەرعیەت دەكەن، ئایا كام شەرعیەت ئەگەر دەستوری پەرلەمانێك راپرسی گەلی لەسەر نەكرابێت. پەرلەمانێك توانای بانگهێشتكردنی وەزیرەكانی نەبێت بۆ بۆ پرسیارو وەلام ولێپێچینەوە، حكومەتیش گوێ بە پەرلەمان نادات. كەواتە حكومەت و پەرلەمان بۆچی هەن؟

(سیستەمی سیاسی هەرێم تەقلیدیەو لەسەر بنەمای ئەقل ومەنتق دانەمەزراوە)
سیستەمی سیاسی هەرێم نەیتوانیوە دەسەلاتی سیاسی بكاتە دەسەلاتێكی موئەسەساتی كە ببێتە ئالتەرناتیڤ بۆ دەسەلات و فەرمانرەوایی تاك دەسەلاتی ئۆتۆكراسی كەلەسەر بنەمای ئەقل ومەنتق دانەمەزراوە، بەلكو لەسەر بنەمای ئەو كردەوانەی كەسەردەمانێك كاری پێكراوەو جێگیربوەو بەمیرات ماوەتەوە وەك شتێكی تەقلیدی. هەربۆیە ئەم دەسەلاتە (سیستەمە) سیاسیە لەگەل گۆرانە كۆمەلایەتیەكان ناروات، لەگەل ئەم گۆرانەدا سیستەمیش پێویستی بە گۆران و چاكسازی هەیە لەخۆیدا. سیستەمە تەقلیدیەكە سوود لەكزی ولاوازی هوشیاری سیاسی و كۆمەلایەتی كۆمەلگاكەی خۆی وەردەگرێت بۆ مانەوەی لەسەر دەسەلات، ئەو دەسەلاتی سیاسیە كە خەسلەتێكی حوكمی فەردیە تێیدا. ئەمانە فاكتەرن بۆ پێویستی بوونی بارودۆخەكەی هەرێم بە ئۆپۆزیسیۆنێكی هوشیارو زاناو زانستی و هەلگری فەلسەفەی عەدالەت بێت، هەروەها لەیەكترجودا كردنەوەی دەولەت و دین، هەرچەندە بۆ من عەلمانیەت تەنیا بریتی نیە لەجوداكرددنەوەی ئەو دووانە لەیەكتر بەلكو لەنەبوونی دەولەت وكۆمەلگای حیزب سالاریشدایە، ئەم بەپێچەوانەی سەركردە تەقلیدیەكە خۆی بداتە دەست گۆرانكاری بەتایبەت بەمۆدێرنكردنی هەرەمی سەرەوەی. سەبارەت بە رێفۆرم بەزۆری لەو سیستەمە سیاسیانەدا دەكرێت كە خۆیان تەندروست بن بەلام گۆرانكاریە سیاسی و ئابوری و كۆمەلایەتیەكان پێویستیان بە رێفۆرم كردنی حیزب و سیستەمە سیاسیەكە هەیە. ئایا سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان بەم پێكهاتەیەی ئێستەی بەكەلكی رێفۆرم كردن دێت؟ خالێكی تر ئەوەیە، لەو كۆمەلگایانەی كەهوشیاری سیاسی لەلای هاولاتیان كزولاوازەو هەروەها رەوشی ئابوری وكۆمەلایەتی تیایاندا لاوازە، ئەوا سیستەمی سیاسی پەیرەوكراو لەدەولەتدا سیستەمێك دەبێت كەلەسەر زەبروزەنگ وخۆسەپاندن بنیاد دەنرێت، لێرەدا پێشێلكردنی مافی تاكەكانی كۆمەل وسەربەستیەكانیان وبوارنەدان بەگروپی سیاسی جۆراوجۆر لەدەولەتدا شتێكی ئاسایی دەبێت، واتا سیستەمی دیكتاتۆری لەدەولەتدا پەیرەو دەكرێت، ئیتر ئایا ئەو سیستەمە دیكتاتۆریە سیستەمی دیكتاتۆری تاكە كەسی بێت، یان سیستەمی دیكتاتۆری گروپ بێت، بەلام دەسەلاتدار دەیەوێ جێگای یاساش بگرێتەوەو لەم زیاتر كۆمەل هیچی ترنەبینێت. هەموو ئەمانە خەسلەتی كۆمەلگای كوردی وسیستەمە سیاسیەكەی هەرێمی كوردستانە. راستە كۆمەلگای ئێمەش لەقۆناغێكی پەرینەوەدایە بۆ كۆمەلگایەكی مۆدێرن هەرچەندە بەقاچی مێرولە دەروات بەلام سروست و واقعی ئێستەی دەسەلات ئەوەیە كە باسم كردو گۆرینیشی یاسای ژیانە، هەربۆیە یەكێك لە ئامانجی رۆشنبیران ومیدیا ئازادەكان و ئەكادیمیستە واقعبینەكان و نوسەران و سیاسەتمەدارە ژیرەكان و رێكخراوە مەدەنیە بێلایەنەكان... تاد. ئەوەیە كار بۆ بەهێزكردنی هوشیاری كۆمەل بكەن، دژ بە ئیرهابی سیاسی و ئیرهابی ئازادی و فكری بن، بۆ دروستبونی كۆمەلگای مەدەنی و دروستبونی كەسایەتی كوردی تێبكۆشن ئەوەی كە دەسەلات لەم بیست سالەدا ئەنجامی نەداوە، ئەو كاتەی كە تاكی كۆمەل هەست بەبوونی كەسایەتی خۆی بكات. ئەمانە دەبێت یەكێك بن لە ئەركە ئەولەویاتەكان، ئەگەر بزوتنەوەی گۆرانیش پەیرەوی ئەم پرەنسیپە نەبێت ئەوا ئەمیش دەكەویتە بەر پێناسە خراپەكان.

كێشەی بروا نەبوون بە دەسەلات و بەسیاسەت
لەزۆرێك لە ولاتاندا كە دەسەلات لە لایەنێكەوە، یان دوابەدوای یەكدا خراپ بەكار هێنرا خەلكی وای دەبینێت كە دەسەلات شتێكی خراپەو بێبەختەو خەلكانی تریش بێبەخت دەكات. ئەم بیرورایە ئەوەندە كاریگەر بوە كە كۆمەلانی خەلكی ئەو ولاتە لە مەسەلەی دەسەلاتدا ئیتر سیاسەتیش لەگەلیدا بە شتێكی خراپیان بینیوە. هیچ مرۆڤێك، هیچ كۆمەلێكی كۆمەلایەتی ئیتر سەر بە هەر چین و توێژێكی كۆمەلایەتی یان ئاینی یان... بێت هەتا سەر كۆت و زنجیری كۆیلایەتی قبول نیەو زوو یان درەنگ لەدژی رادەپەرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە