با دەستی ئەم چەند دز و گەندەڵانەی تریش بخەینە روو
Sunday, 06/11/2011, 12:00
سیاسەتیی بەڕێوەبردنی هەموو دەزگا و بەڕێوەبەراییەتییەک لەهەموو دونیادا هاوشێوەی یەكترین بەڵام لەووڵاتەی ئێمەدا نەخێر جیاوازی هەیە لەهەموو شتێكدا, لێرەدا مەبەستم لە هەموو جۆرەکانە، نەک تەنها بەشێکیان، چونكە ئیدارە بەڕێوەبردن دەتوانم بڵێم كارێكی زۆر ئاسانیش نییە ,لەو ووڵاتەی ئێمە بە پێچەوانەوە ئەوەی لە ئیدارەنازانێت ئەو دەبەنە پێشەوە هیچ تاقی كردنەوەیەك نییە وهیچ لێپرسینەوەیەكیش نییە.
لەم نووسینەمدا باس لە بەڕێوەبەری گشتی ئێستای دیوانی وەزارەتی بێكارەبای حكومەتی كوردستان دەکەم.
ئەم بەڕیوەبەرە پێش ئەوەی ئەم وەزیفە تازەیە وەربگرێت پێش دوسێ ساڵ لەمەوبەر بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دهۆك بووە، هەرچی ئیفادێك بۆ دەرەوەی هەرێم هەبوایە بەدڵنیاییەوە دەبوایە ناوی خۆی تێدابوایە ,فەرمانبەرەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هەر هەمووی لێی بێزاربوون چونكە لەگەڵیاندا زۆر بە(جدی)كاری دەكرد بەهەر حاڵ دەرچوو کاتێکیش دزی وگەندەڵییەكی زۆری لێ ئاشكرابوو وە ڕاپۆرتەكانی چاودێری دارایی هەموو دزییەكانیان لەسەر تۆماركردبوو هەمووی لەسەر ئیسپات كرا كە بەدەیان ملێون دیناربوو بێجگە لە ئیستغلال كردنی كورسییەكەی بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆی بردنی چەندین كەل وپەلی كارەبایی وترانسفورمەر و....هتد زۆر درێژەی پێ نادەین، ئەوەبوو ئەوراقی ئەم گەندەڵە چووە بەردەم دادگا و دادگاش حوكمی بەسەردا سەپاند تاكو 3 مانگ لە بەندینخانەدا بوو ، تا (تەمەركۆچەر)ی پارێزگاری دهۆك، تێکەوت و (محمد أحمد سلێمان)ی لە بەندینخانە بەردا و دواتریش واستەی بۆ كرد فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دەرهێناو كردییە (بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارتی كارەبای بێ كارەبای هەرێم).
بۆ زانیاریشتان ئیستا دەستی لەگەڵ بریكاری پێشووی وەزارەتی پیشەسازی و وزە تێکەڵکردووە بەناوی (عبدالعزیز شمس الدین) كە ئەمیش بەدەیان ملیون دولاری ئەو میللەتەی دزیوە و تا ئیستاش لێپێچینەوەی لەگەڵدا نەكراوە، یەكێك لەو دزییە گەورانە 30 ملێون دولاری نەتەوە یەكگرتووەكان كە ئەویش پارەی نەوت بەرامبەر بە خۆراك بوو لەساڵی 2005 درایەوە و حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتیش بەحیساب دایە وەزارەتی كارەبا بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕوناككردنەوەی شەقامەكانی هەولێر ئەم عبدالعزیزە گەندەڵە وای كرد تەندەرەكە بۆ (سەعید ئەمریكی) دەربچێت، كاتێك كە بۆ سەعید دەرچوو عبدالعزیز شمس الدین (3ملێون دولاری لە سەعید ئەمریكی وەكو ڕەشووە وەرگرت كە مقابلی ئەوەی 30ملێون دولارەكەی بەشێوەیەكی وەهمی هەمووی بۆبكاتە كەل وپەل وهەر بە وەهمیش ئیدخالی كۆگاكانی هەولێری بۆ بكات وەكارەكەی ئەنجام داو لە سەریشی ئیسپات بوو، بەڵام تا ئیستا ئیجرائاتی لەگەڵ نەكراوە.
کوردستانپۆست بەو نووسینەدا چووەوە، ناونیشانەکەی گۆڕیی، هەرچی وشەی ناشیاو بوو لایبرد، ئەم نووسەرە بەڕێزە داوا لەسەروکی هەرێم دەکات کە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەمانەدا بکات، ئەو بەڕیزە پێی وایە سەرۆکی هەرێم شەریفی مەکەیە و دەستی پاکە و ئاگای لەم جۆرە گەندەڵیی و دزیی و هەڵسوکەوتانەی دامودەزگاکان نییە، نازانێت مەسحود و جەلال و سەرانی کورد هەرچی ناپاک و جاش و دز و داوێنپیس و خائین نەبێت ئەو پلە و پایەیەیان نادەنێ، ئەمەش کە دەکەن بۆ ئەوەیە کۆمەڵگای کوردی بە تەواویی بەرەو نەهامەتیی و تێکشکاندن بەرن.
تکایە برای بەڕێز رەخنەی خۆتان و ئەوەی دەیبینن بینووسن و باسی بکەن، بەڵام داوای وا لە هیچ سەرکردە و بەرپرسێک مەکەن،کە رێگریی بکات چونکە گەندەڵیی و خیانەتەکان لە لای سەرکردەکانەوە سەرچاوەیان گرتووە، نەک لە شوێنێکی تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست