کەی شیوعییەکان واز لە داکۆکیکردنی پارتی و پاراستن دەهێنن!؟
Thursday, 01/11/2012, 12:00
هیچ پرسیارێک نییه، نه‌گونجاو بێت، پرسیارکردن وه‌رگرتنی زانیاریی و گه‌یشتنه به راستی، لێ وه‌ڵام هه‌یه نه‌گونجاو بێت، که زانیاریی و زانستیانه نییه، راستیی ده‌شارێته‌وه، وه‌لام گرێدراوی پرسیاره و پێچه‌وانه‌یه‌تی! بۆیه لێره‌دا من به چه‌ند پرسیارێک ده‌ست به باسه‌که‌م ده‌که‌م و خولیای ئه‌وه‌م وه‌لامێکم بدرێته‌وه:
له مێژوودا زۆربه‌ی شیوعیی و پاسۆکه‌کان به ئیستاشیانهوه پشتوانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی‌یان کردووه، پرسیاریی من ئه‌وه‌یه بۆچی؟
بۆچی زۆربه‌ی ئه‌مانه، ده‌بنه پارتیی و پاراستن؟
بۆچی هه‌ر که‌سێک ناشرین بوو، خۆی دۆڕاند، ده‌چێته پاڵ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه؟
ئایا به پێچه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه خۆیان پڕتر بکه‌ن له ناشرینی، یان خۆیان پاک بکه‌نه‌وه له ناشرینی؟
ئه‌م چه‌ند پرسیاره له کاتی نووسینی ئه‌م وتاره‌مدا به په‌له هاته نێوهزری بیرکردنه‌وه و تێرامانم، ده‌نا به ده‌یان پرسیاری دیکه له چوارچیوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی گونجاو‌دا له چوارده‌وری ئه‌م باسه کۆده‌بێته‌وه.
قسه‌کردن له‌سه‌ر مێژووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، له سه‌ر ده‌زگا جاسووسیی و یاخیبوونه‌که‌ی، له لای زۆربه‌مان بڕاوه‌ته‌وه، له‌وه چۆته ده‌رێ به‌ڵگه و قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین. ئێمه ئه‌مڕۆ له سه‌رده‌می دیگیتاڵ و ته‌کنه‌لۆژیا و سه‌رده‌می خێرایی گه‌یاندنی هه‌واڵ و رووداوه‌کاندا ده‌ژیین، خۆمان به‌شێکین له ته‌واوکه‌ریان، به‌شێکین له کاره‌سات و خوڵقێنه‌ریان، ئه‌گه‌ر بۆ داهاتوو مێژوو بنووسرێته‌وه، ئێمه تێیدا پاڵه‌وان نه‌بین، شایه‌تحاڵی ئه‌مڕۆین بۆ داهاتوو، خۆمان ده‌ینووسینه‌وه و ده‌یگێڕینه‌وه، نه‌ک ده‌یخوێنینه‌وه! رابردووش ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه که خۆمان تێیدا نه‌بووین و دووربووین له مێژووه‌که، واته ئێمه خوێنه‌ری گێڕانه‌وه‌ی رابردووین که نه‌ماندیوه و بۆیان نووسیوینه‌ته‌وه. قسه‌ی من لێره‌وه ده‌ستپێده‌کات، که ئه‌م شیوعیی و پاسۆکانه، ئه‌گه‌ر خۆیان نووسه‌ری رووداوه‌که بن و خۆیانی لێ بینه‌ری بکه‌ن، ئیدی به چ روویه‌که‌وه به عه‌قڵی خوێندنه‌وه‌ی دوێنێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا ده‌که‌ن؟
لێرهداسهرنج له‌و چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه بده، ده‌بی من مه‌به‌ستم له‌وه‌یه که ئه‌مانه و هه‌ندێک که‌سی تر، له هه‌ردووکیاندا خوێنه‌رن نه‌ک نووسه‌ر، وه‌کو نووسه‌ری مێژوو ده‌یانه‌وێت ره‌وا به ئیستا و به رابردوو بده‌ن، کاتێکیش خوێنه‌ر دێت، ده‌ستده‌خاته نێو کاری نووسه‌رێکه‌وه، ئه‌مه جگه له دزیی، بێ ئینسافی و بێ ویژدانیی چی دیکه‌ی ناو ده‌نێیت؟، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ پشتگیریی له پارتیی و بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌که‌ن، یان ده‌بنه پارتیی و وه‌ک پاراستنێک بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م بنه‌ماله‌یه کاری جاسووسی ده‌که‌ن، به‌شێکی زۆر که‌مه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه، که من جارێ پێی رازیی نیم و ده‌مه‌وێت وه‌ڵامه‌که له هه‌موو لایه‌ک وه‌ربگرمه‌وه.
کابرایه‌ک هه‌یه وه‌ک کادێرێکی زه‌حمه‌تکێشی حیزبی شیوعی و کۆنه پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌و حیزبه خۆی ناساندووه، داس و په‌ڕۆ سووری حیزبه‌که‌ی کردووه به ئێخهیدا وه‌کو کۆمۆنیستێک به‌سه‌ر داره زهقنهبووتهکهی بنه‌ماڵه‌دا نیشتۆته‌وه و بۆیان ده‌خوێنێت. تێناگەم چۆن ئه‌مانه له‌وه تێناگه‌ن، که تۆ به باڵی بنه‌ماڵه ده‌فڕیت، ئیتر چ پێویستت به باڵی حیزبێکی تر له شه‌قه‌ی باڵ بده‌یت؟ ئەو خەڵکە بۆچی مێژووی خۆیان بەبابەتێک ناشیرین و گوماناویی دەکه‌ن و بێ هیچ هۆکارێک دەبنە پارێزەری بنەمالەی بارزانی!؟ با ئه‌مه‌ش بچێته پاڵ پرسیاره‌کانی دیکه‌مان، بزانین کێ وه‌ڵام ده‌داته‌وه؟!
هه‌ڵبه‌ته هیوا ره‌ش یەکەم کادیری پەروهرەدهی ده‌ستی شیوعی نییە، کە دەکەوێتە خزمەت پارتی و بنەماڵەی بارزانی، بەلکو ژمارەکە زۆرە و لە کۆن و ئێستاشدا بەشیوازی جیا خۆیان خستۆته سەنگەریی دژ به گه‌ل، بەتایبەتی، ئه‌مانه کە دەڕوخێن دەبنە بۆقێکی گەورەی پارتی و بنەماڵەی بارزانی، وەک (سەرۆ قادر ، بەدران حەبیب ، ئاسۆ کەریم ، حەمە سەعید حەسەن ، فوئاد سەدیق سابیر ، شەمال و کاروان ئاکرەیی ........ هتد ئەمە جگە لە دەیان کادیری سەربازیی ئەو حزبە کە ئێستا لە ناو پارتیدان، وه‌ک بۆقی ناو بیر هه‌ر که‌سێک توخنی بنه‌ماله‌ی خائینی بارزانی بکه‌وێت ئه‌مان قیڕه‌یان لێهه‌ڵده‌ستێت.
هاوکات ئەوەندەی تێبینیم کردوە شیوعیەکان بەدەگمەنیان نەبێ ئەگەرنا ئەوەندەی بەگیانی قینەوە لێکدانەوە و هەلسەنگاندن دەکەن، نیو ئه‌وه‌نده بابەتی مارکسیانە بۆ مەسەلەکانی خۆیان ناچن . بۆ نمونە زۆرینەی شیوعیەکان ، بە بەردەوامی:
(پارتییان پێ باشتر بووه له یەکێتی)،
(بنەمالەی بارزانیان پێ خاستر بووه لە کۆمەلەی رەنجەدەران، پارتیی نزیکتر بووه لێیانه‌وه وه‌ک له هه‌ر حیزبێکی تر)،هیچ لێکدانه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌مان بخه‌نه به‌رده‌م، تا به بۆچوون و قسه‌کانیان رازیی بیین.
لەوەتەی گۆرانیش دروستبوە بەجۆرەها شێوە تاوانی پشت ئاشان باس دەکەن، وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێکی تر له مێژووی پارتیی و یه‌کێتییدا نه‌کرابێت، بەلام هەرگیز نایه‌ن باس لە دەیان تاوانی ٧٣ بۆ ٧٩ وەک کانی ماسی بکەن؟
پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە بۆچی شیوعیەکان وا دەکەن؟
ئایا ئەمە لەگەل باوەرە سیاسی و مرۆڤ دۆستیی و سیاسیانەی حزبێک دەوەشیتەوە، کە خۆی پێ چەپ، گوایه داکۆکی لەهەژاران ده‌که‌ن! داس و چه‌کوش و ئاڵای سووریا‌ن هه‌ڵگرتووه!؟
پارتی و بنەماڵەی بارزانی باشترین حوکمی دەسەلاتیان له دەڤەری بارزانە، ده‌یان تاوانی هاوشیوەی وه‌ک تالیبانه‌کانی ئه‌فغانستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له ژن کوشتن و هه‌تککردن و تیرۆرکردن، له بیروباوڕ و بیرکردنه‌وه‌ی ناشارستانیی و دژه ئازادیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن لەهەموو مەدەنیەتێک به‌دوورن و به‌و عه‌قله‌وه ناوچەکە بەڕیوە دەبەن، ئەی چۆنە شیوعییه‌کان له پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه نزیکن و موو به نێوانیاندا ناچێت، سیاسه‌تیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا گونجاندوه؟
من تێناگەم ئایا ئەمرۆ پارتی و یەکێتی مەترسین، یان به ته‌نیا بزووتنه‌وه‌ی گۆران
ئه‌م شیوعیانه ئەوەندەی ئەندامەکانیان بەگیانی دژە گۆران پەروەردە دەکەن، بەگیانی گۆرینی سیستەمی بنەمالەی بارزانی و تالەبانی گۆشیان ناکەن؟ ئایا ئەمە لە تۆلەی شکستی سیاسه‌تی خۆتانە کە٢٢ سالە نەتان توانیوە هیچ ڕۆل و کاریگەریەکتان هه‌بێت لەخەباتی دیموکراسی و ئازادی رادەربرین؟ ئایا شەرم له خۆتان ناکه‌ن، کاتێک لە٣١ی ئاب لەگەل پارتی حکومەتتان پێک هێنا، کە هاوشیوەی ٧٣ /٧٩ بەعس بوو؟
ئایا هەست ناکەن چەندە لەگەل دروشمی حیزبەکەتان ناراستگۆن لە کاتێکدا دەیان دۆسیەی تیرۆر و زیندانی وەک سۆرانی مامه حەمە ، سەرەدشت عوسمان ، شێخ تاهیر شەریف ، کەمالی سەید قادر ، برایمی کاکە ئەحە ، سەید ئەکرەم و کارزان کەریم و هیچ لێدوان و هەلوێستێکتان نه‌بووه؟
٢٢ سالە پارتی و یەکێتی ، بە هەزاران تاوانی گەورە و بچوکیان کرد، خیانه‌ت و ناپاکییان ئه‌نجامداوه، ده‌ستی دوژمن و داگیرکه‌رانیان گرتووه هێناویانه‌ته نێو خاک و ماڵی کوردستان، ئەرێ کەی بینیوتانە ئه‌م کۆمۆنیستانه رۆژێک ڕێبەرایەتی نارەزایەتی و خۆپیشاندانێک دژ بەو دەسەلاتە بکه‌ن؟ کەی کاریگەریتان لە سەر رووداوێک هەبووە بە ئاستی مالپەر و رۆژنامەیەکی بوێر؟
حیزبێک دوای ٧٨ سال لە تەمەنی، به زمانی خۆیان خاوه‌نی ٦٠ هەزار شەهید، تا ئیستا نه‌یتوانیبێت ١٥ هەزار دەنگ بهێنێت، ئایا کاتی ئەوەی نییە دەرگاکانی دابخات و داوای لێبوردن لەشەهید و قارەمانەکانی زیندانی خۆی بکات؟!
حیزبێک نەتوانێ لەو ٢٢ ساڵە بۆ جارێک ببێتە نوێنەری هەژاران و زەحمەتکێشان و جوتیارانی کوردستان، سنورێک بۆ سەدان تاوانی دەسەلات دابنێ، یان قسه‌ی له‌سه‌ر بکات، چۆن ناوی شیوعی لەسەر بارەگاکانیان ناگۆرن!؟ شه‌رمه بۆ خۆتان و بۆ حیزبه‌که‌تان، داوهشینه بۆ ئێوه، که به خۆتان ده‌ڵێن شیوعی و غیره‌تی هه‌ژارێکی ئه‌و وڵاته‌تان نییه، که هاوار بۆ پارچه نانێک ده‌کات، بەلام سەیربکەن بەردەوام لەتەنگەژەکاندا له کاته سه‌خت و ترسناکه‌کاندا بەناوی مەسەلەی نیشتمانی، تەنانەت لە رووداوەکانی ١٧ شوباتیش لەسەنگەری پارتی و یەکێتیەوە بەیانامەی هاوبەشتان دەرکرد، نەوەک لەسەنگەری خەڵکی کوردستانەوە؟ رەنگبێ جه‌نابتان بلێن ئیسلامیەکان هاتنە پشتیەوە بۆیە ئێمە نەچوین، بەلام شەرمەزارییه ئێوە خۆتان پێ چەپ بێت، لێ بوار بە ئیسلامیەکان بدەن ئەوان دژی گەندەڵی بێنە مەیدان ئێوەش لە بارەگاکانتان دابنیشن و لەگەل پارتی و یەکێتی بەیاننامە دەربکەن؟
هیوا رەش ده‌بێت رووی خۆی ره‌ش بکات و ئەوە بزانێ، کە خۆتان سەرکەوتو لەکار و چالاکی مەیدانی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و نهچوونەته ناو جەماوه‌ر، بەراشکاویی نه‌تان وتووه ئەو شیوەی خەبات و لێدوان بەیاننامانەی چەندین ساڵە دەری دەکەین، نە کاریگەریتان هەیە، نە هیچ نوێبونه‌وه و هەڵوێستێکیشی لێ دەبینرێ، چونکە بەشیوازێکی زۆر کلاسیکیانە درێژە بەکار و خەبات و بەیاننامە دەرکردن دەدەن، ئەوەتا به‌ناو لەگەل سیستەمێکی سۆسیال دیموکرات رەفتار دەکەن، که هیزێکی دوو بنەماڵەی فاسد و گه‌نده‌ڵ و خائین و ناپاکه ، ئەمانە هۆکاری گرنگ و سەرەکی گەشەنەکردن و نەناسینی پارتەکەتانە نەوەک هۆکاری دەرەکی و مادیی.
چەندین ڕۆژنامەو گۆڤار گەشەیان لەسەر گیرفانی خۆیان کرد، ئیوە وەک حیزب بۆچی خەلکیش ناتان ناسێ؟ هه‌ڵبه‌ته جەلال دەباغی سەرۆکتان، که رێبەرایەتی پارتێکی چەپ بکات! خۆی بخاته نێو گه‌مه‌یه‌که‌وه و مه‌سعود پێی بڵێ وه‌ره خۆت بۆ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌ڵبژێره، دوای ئه‌وه به مانگێک پێی بڵێ واز بهێنه و به شان و باڵمدا هه‌ڵبده، ئه‌ویش وه‌ک ئه‌کته‌رێکی سینه‌مایی نووسینێک بنووسێت، ده‌ست بکێشێته‌وه و بڵێ سه‌رۆکی هه‌ر له مه‌سعود جوانه، من حه‌دم نییه نابم به جووته پێڵاوی کاک مه‌سحود بارزانی، هه‌ڵبه‌ته ئیتر ئێوه چیین، جگه له گه‌رای میکرۆبێکی پیس له ناو له‌شی کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییدا، که هه‌ژارانی وڵاته‌که‌م به ده‌ست ئێوه‌شه‌وه ده‌ناڵێنێت!؟ ئێوه لە چەندین بەیاننامەدا ئەوەندەی داکۆکی لە سیاسەتەکانی پارتی دەکەن، داکۆکی لە ئازارەکانی خەلک ناکه‌ن،
هیوا ره‌ش وەک بەو شێوە نووسینانەی کە جارێک دژی کەمال میراودەلی جارێک دژ بە فاروق رەفیق، جارێک لە کەیسی تارق هاشمی قسه ده‌که‌یت و سەرسامبوونی خۆت بەمەسەلە نەتەوەیەکانی بارزانی ناشاریتەوە، شه‌رمه‌زارییه بۆ تۆ گه‌ر وا بزانیت خوێنه‌ر تۆ ناناسێت، بەس پێم بڵی ئه‌وه‌نده دژی نووسه‌ر و نه‌یارانی بنه‌ماله‌ی بارزانی قسه ده‌که‌یت و ده‌نووسی لەکوێی نووسینێکتدا بەهەمان هەناسە دژ بە نێچیرڤان بارزانی و مەسعود و مسروری کوڕی نووسێنێکت هەیە؟ دەتەوێ بەو میتۆدەش کۆمەڵگا بگٶری؟ ئاخر کەی ئێوه‌ی کۆمۆنیست و شوعیی بوێرییتان تیایە لە دەست بنەمالەی بارزانی و تالەبانی پەنجە بەراشکاوی بخەنە سەر ئازارە زۆرەکانی خەڵکی؟ ئێوه هەرقسەتان لەگەلدا بکرێت، دەلێن ئێمە جوێن نادەین، وەلێ هەست ناکەن راست ناکەن!؟ جنێۆدانیش پیاوی ئازای خۆی ده‌وێت؟ ئێوه ئه‌و ئازایهتییهشتان تێدا نییه، ته‌نانه‌ت جنیو به خۆشتان بده‌ن، که ناراستگۆیی و دوو روویی، ئێوه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕ و ره‌وشتی خۆتاندا ناڕاستگۆن و به‌ره‌وه ناتوانن چه‌مۆڵه له رووه درۆزنییه‌که‌ی خۆتان بنێن؟ ئه‌مه‌تان لە لەرزۆکیەوه، نه‌ک له ئازایه‌تیی.
کاتی ئەوە هاتوە شیوعیەکان بە حیزب و ئەوانەی لە دەرەوەی ئەو حیزبەن ئەگەر دەتانەوێ رۆل و کاریگەریی خۆیان دیار بکەن، بێنە مەیدان و ڕیبەرایەتی نارەزایەتیەکان خەڵک بکەن، ئەگەر دەتانەوێ چەپ بن و ئەزمونی ٢٢ سالە حیزبی و کەسێتیتان لەشکست کۆتایی پێ بهێنن، دەبێ میتۆدی خکارکردن و بیرکردنه‌وه‌تان بگۆرن، ئەگەرنا هەر دەبێ خەریکی تیۆردان و رەخنە لەمو ئەو و لە بارەگاکانتان بگرن، هه‌روه‌ها کۆتایش بەموزایەدەی ئەوە بهێنن بڵێین لە٧٨ساڵدا دەیان هەزار شەهیدمان هه‌یه، خەلک ئەوەی دەوێ ئەمرۆ چی بۆ دەکەی، بە پاساوی شەهید و زیندانەکانتان، رزگارتان نابێ لەو بێهەلوێستی و بەشداریکردنەتان لەگەڵ دەسەلات.
تێبینی: هیوا ره‌ش هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ شیوعی نییه، به‌ڵام سه‌ر به‌و گروپه‌یه که جه‌لال ده‌باغ حیزبێکی تری دروست کردووه. تێکڕای زانیارییه‌کانی ئه‌م نووسینه له‌ویدا کۆده‌بێته‌وه که ده‌مه‌وێت بڵێن ئه‌مانه هه‌موویان په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی حیزبی شیوعیین، که‌میان هه‌یه باش خۆی په‌روه‌رده کردبێت و له خه‌می خه‌ڵکدا بێت، نه‌ک له خه‌می خۆیان و بنه‌ماڵه ناشرینه‌که‌ی بارزانی.
بابەتەکەی هیوا رەش:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست