له‌سه‌ري سالَ دا گه‌وره‌ترين ياري قومار له‌هه‌رێم به‌رِێوه ده‌چێ
Sunday, 29/12/2013, 12:00
چه‌ند رِۆژێ ماوه بۆپێنانه سالَێكى نوێ و هه‌ر يه‌كه‌مان به روئيايه‌كه‌وه ده‌رِوانينه سالَي تازه و خه‌ون و خولياكانمان بێ شومارن.
وه‌لێ ئه‌فسووس له‌هه‌رێمه‌كه‌ماندا له‌سه‌روبه‌ندى پێنانه سالَێكى تازه‌وه تۆرِه‌كانى په‌يوه‌ندي به‌هاوكاري كۆمپانيه ده‌سترِۆيشتووه‌كان له‌قومارێكى گه‌وره و بێ وێنه‌دا فێري قومارمان ده‌كه‌ن و لێره و له‌وێ به سوپرايزێكه‌وه له‌رِێي ميدياكانه‌وه سوومان ده‌كه‌نه‌وه، ته‌ماحگيرمان ده‌كه‌ن ناچارببين به ناردنى كورته نامه‌يه‌كى به‌تالَ يا پرِ تا ببينه خودان سه‌ياره‌يه‌كى دوا مۆدێل و شوقه و ده‌يه‌ها كه‌ل و په‌لي ناياب، ، له‌كاتێكدا هيچ گره‌نتيه‌ك نييه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شوقه‌يه بۆ كه‌سێكى داماو و نه‌دار ده‌رچێ، وه‌ك چۆن گره‌نتى نييه ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆرِ و ئه‌و كۆمپانيا زل و زه‌به‌لاحانه هه‌رگيز جارِي ديارييه‌ك، باش‌ترين دياري بده‌ن ئه‌گه‌ر له‌سه‌دا هه‌زار نه‌زانن قازانجێكى زۆر و له‌بن نه‌هاتوويان له‌قۆلَبرِينى دلَساويلكه‌يي من و تۆ بۆ خۆيان زامن و مسۆگه‌ر نه‌كردبێ، له‌كاتێكدا بيست سه‌نت ئه‌گه‌ر زۆر كه‌ميشبێ كه‌چي له‌كۆي ئه‌و هه‌موو نامانه به‌رِاستى سوپرِايه‌زێكى گه‌وره پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، بۆ كێ؟ بێگومان بۆ ئه‌و تۆرِ و به‌رِنامه و كۆمپانيانه هه‌ريه‌كه‌يان به پشكێكي پێش وه‌خت برِيار له‌سه‌ر دراو.
ده‌گێرِنه‌وه: كاتى خۆي سه‌ركرده‌يه‌كى له‌مه‌رِ خۆمان جا رِاستيبێ يا بۆ خۆشي، ده‌چێته چين بۆ كۆمه‌كى كوردان، له‌وێ داوا له‌هاولاَتيانى ئه‌و ولاَته ده‌كات هه‌ريه‌كه‌و يه‌ك فلسي پێ ببه‌خشن كه فلسێك چه‌ند بێ نرخه و هيچ كاريگه‌ري له‌سه‌ر كه‌سيان نييه، به‌لاَم له‌كۆي ئه‌و فلسانه به‌مليار دينار كۆ ده‌كاته‌وه.
قوماره گه‌وره‌كه‌ى سه‌ري سالَ پێمان ده‌لَێ: ئه‌و كه‌نالَ و رِاگه‌ياندنانه بۆ ئه‌و رِۆژه نانيان كه‌وتۆته رِۆنێ له‌و پشك و تێكه و لێكه‌ى له‌گه‌لَ تۆرِي په‌يوه‌نديه‌كان و كۆمپيانياكان له‌سه‌ري رِێك ده‌كه‌ون.. لێره‌دا خێرخوازى و په‌رۆشي له چيدايه ئه‌گه‌ر له‌رِۆژه ئاساييه‌كان خه‌لَكانێكى هه‌ژار و نه‌دار سه‌ر به‌و ئۆفێس و لايه‌نى به‌رپرس له‌و شوێن و كۆمپانيايانه بكه‌ن نه‌ك هه‌ر جوابيان ناده‌نه‌وه و ئاماده‌نين ده‌ستى هاوكاريان بۆ درێژ بكه‌ن، هه‌لَبه‌ته ئه‌گه‌ر زۆر ناچار بكرێن به‌لايانه‌وه ئاساييه به شه‌ق و پێله‌قه و تف و جنێوي ناشيرين و هه‌ست برينداركردن له‌و شوێنه‌يان دوور بخه‌نه‌وه، كه‌چي بۆ ده‌ست برِينى من و تۆ به‌بێ به‌نج و بێ هه‌ست كردن له‌چوارچێوه‌ى نامه‌يه‌كى به‌تالَ يا پرِ خۆيان ده‌كه‌نه فريادرِه‌س.
هه‌قه كه‌س له‌ئێمه نامه‌يان بۆ نه‌نێرێ و به‌شداري ئه‌و قوماره گه‌وره‌يه‌ي ئه‌و بێ ويژدانانه نه‌كه‌ن كه به هه‌موو پێوه‌رێكي به‌شه‌رييه‌وه ئه‌وه‌ى بۆي ده‌رده‌چێ حه‌رامه و له‌چاولێبوونى ئه‌و هه‌زار هه‌زار كه‌سه‌دا گيانى ئيره‌يي و رِق و كينه‌يان له‌ناخدا ده‌رِسكێ نه‌خاسمه ئه‌وانه‌ى به‌ده‌يان نامه‌يان ناردووه و له‌چاوه‌رِوانى بردنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌مه‌دان و هيچ كام له‌و شتانه‌يان بۆ ده‌رناچێ.
فه‌رموو چ كۆمپانيايه‌ك ئاماده‌يه به‌بێ نامه ناردن، رِازييه به‌بێ هيچ قازانجێك تيروپشك بۆ ژماره‌ي مۆبايله‌كان بكات؟
ئه‌و تۆرِانه‌ى په‌يوه‌ندي چ تۆرِێك ئاماده‌يه به‌بێ به‌رامبه‌ر قايلبێ به‌بێ ئه‌وه‌ى يه‌ك سه‌نت وه‌ربگرێ له‌ناردنى ئه‌وانه‌ى نامه ده‌نێرن بۆ بردنه‌وه‌ي ئه‌و ئۆتۆمبێل و شوقه و چي و چيانه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێن و كۆمپانيا و تۆرِانه‌ى په‌يوه‌ندى به‌رِاستى به‌بۆنه‌ى سالَي تازه‌وه خۆيان له‌سه‌ر حيسابي من و تۆ ده‌ولَه‌مه‌ند ناكه‌ن بۆ ده‌ولَه‌مه‌ندييه‌كى ناقۆلاَ و ئه‌و كۆمپانيايانه به‌رِاستى له‌خه‌مي پێشكه‌شكردني شتى جوانن، ئه‌وه ده‌توانن سوپرِايزێك ئه‌نجام بده‌ن دلَخۆشكه‌ربێ، ئه‌ويش:
يه‌كه‌م: به ناونووسكردنى ته‌واوى ئه‌و هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و كرێچيانه‌ي له‌سنووري پارێزگاكان يا پارێزگايه‌ك به‌جيا ده‌ژێن زۆر ئاسانه كه له‌هه‌ر پارێزگايه‌ك ئاماره‌كان ديار و به‌رچاون بۆ وه‌رگرتنى ژماره‌ى مۆبايله‌ي ئه‌و كه‌سانه.
دووه‌م: ئه‌وه بكرێته مۆدێلێك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێ سوپرِايز بكه‌ن نه‌وه‌كو قوماركردني ئه‌و حالَه‌ته‌ى ئێستا بووه‌ته باو تا له‌سه‌ر كه‌لاكي من و تۆ هێنده‌ى ديكه ورگي برسي و چاو تێر نه‌بوويان تێر بكه‌ن.
ئێمه هۆكارين بۆ گه‌وره‌كردنى ئه‌و كه‌نالَ و تۆرِ و كۆمپانيايانه، وه‌ئه‌گينه ئه‌گه‌ر من له‌لاي خۆمه‌وه، تۆ و هه‌موومان كه‌س نامه‌مان نه به‌به‌تالَي و نه‌به‌پرِي نه‌نارد، ده‌ستيان له كه‌ندووب به‌تالَ ده‌رده‌چێ و هه‌رگيز هه‌لَه‌ى وا دووباره ناكه‌نه‌وه، ئاماده‌نين به‌ناوى چيتر سوپرايزه‌وه شه‌كري وا بشكێنن.
سێ يه‌م: هه‌ر شتێ له‌كايه‌ى ده‌ولَه‌مه‌ندكردنه‌وه له‌سه‌ر حيسابي گشتى سه‌رچاوه بگرێ قوماره و ئه‌وه‌ى ئه‌مانه ده‌يكه‌ن گه‌وره‌ترين قوماره و كه‌س نييه پێيان بلَێ: به‌ري چاوتان دوو برۆيه.
چواره‌م: هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و هه‌ولاَنه‌ي لێره و له‌وێ ده‌درێن جێي ستايش و ده‌ستخۆشيه كه وه‌ك ديارده‌يه‌كى جوان و شارستانى به‌ده‌ر له‌هه‌ژماردنى به‌قوماره گه‌وره‌كه له‌لايه‌ن هه‌ندێ كۆمپانيا و شوێن و مۆلَه‌وه له‌كرِينى هه‌ندێ كه‌ل و په‌لدا بليتێكي بێ به‌رامبه‌ر به‌كرِيار ده‌ده‌ن، له‌كرِينى ئۆتۆمبێلێكدا ، ياخود له‌تێكردنى به‌نزين له‌به‌نزيخانه‌يێ به‌هه‌مان شێوه بليتێك به‌و كه‌سه ده‌ده‌ن و ئه‌وانيش به‌شداري پێشبرِكێكانى پێ ده‌ده‌ن .
هيوادارم به‌هه‌مووان بير له‌سوپرِايزێ بكه‌ينه‌وه كه به‌قازانجي هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و كه‌سانى نه‌دار و كرێچي ته‌واوبێ، نه‌ك سوپرايزێ كه زۆربه‌ى جار بينيومانه و بيستوومانه بۆ كه‌سانێ ده‌رچووه، كه ئه‌سلَه‌ن هه‌ر پێويستى به‌و شتانه نييه و ته‌قه‌ى سه‌ري دێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست