لە گۆڕێكی بە كۆمەڵ پاشماوەی 19 گەریلای بزوتنەوەی ئازادیخوازی كوردستانی تێدا دۆزرایەوە
Sunday, 20/12/2009, 12:00
سێ گۆری بەكۆمەل لە سێگۆشەی داراهێنی، لیجە و پاسوور بینرایەوە. راگەیاندرا كە ناو گۆرەكان، پاشماوەی ئێسك و پروسی فەرمانداری ئەرتەشی رزگاری خوازی كوردستان مەحەمەد گوول و هەروەها تەرمی 19 گەریلا كە لە سالی 1996 گیانیان لەدەست داوە بینراوەتە. لە گۆری بە كۆمەلی هێنێی چەولیكدا، پاشماوەی تەرمی 19 گەریلای پەكەەكە كە لە شەری دژ بە ئەرتەشی تورك دا گیان لەدەست داوە هەیە 22 نیسانی 1996 لە پێدەشتی چەولیك بە پێی گوتەی ئەرتشی تورك، ئۆپراسیونێكی بەرفراوان دەستی پێكرد. لە ئەنجامی ئۆپراسیونەكەدا فەرمانداری ئیالەتی ئامەد مەحەمەد گول ناسراو بە جەمال و چەندین گەریلای دیكە گیانیان لەدەستدا.
دەوڵەتی تورك تەرمی گەریلاكانی رادەستی بنەماڵەكانیان نەكردوە، هەتا برێك بنەماڵە پێدواگری لەسەر وەرگرتنەوەی تەرمی رۆلەكانیان كرد، بەڵام رووبەروی هەڕەشە بوونەوە. كۆتایی هاتنی ئۆپراسیونەكە، تەرمی گەریلاكان لە گوندی هەگادەر بەگشتی ژێر خاك كران. بەپێی شایەتحاڵان و سەرچاوەكانی هەپەگە، ناوی ئەو گەریلایان ئەمانەن.
مەحەمەد گوڵ ناسراو بە جەمال لەدایكبووی پاسوری ئامەد، فەرمانداری ئیالەتی ئامەد.
تەللی ئۆداباشی ناسراو بە رۆژین لەدایكبووی سالی 1976 ناوچەی چەرمۆكی ئامەد.
زەردەشت مەنەكش ناسراو بە عەگید لەدایكبووی 1974 ناوچەی لجەی ئامەد، دەوترێ تەرمەكەی لە گوندی كارت ژێرخاك كراوە.
مقداد ئەكەر ناسراو بە ئاڤارەش ،لەدایكبووی گوندی سەرگەڤەرەی سەر بە ناوچەی بسملی ئامەد.
فاتمە تەكین ناسراو بە ئاخین لە دایكبووی سالی 1976 گوندی دەرڤێشی شرناخ.
گولتەن ئاتەش ناسراو بە بریتان، لەدایكبووی 1977 پاسووری ئامەد.
هجران ناسراو بە بەسێ لە دایكبووی لجەی ئامەد .
حوسیەن ئەرۆل ناسراو بە حوران ئازادی لە دایكبووی ناوچەی لجەی ئامەد.
زڤەر كاراتاش ناسراو بە قەلەندرلەدایكبووی 19965 ناوچەی كەجۆشی باتمان دەوترێ تەرمەكەی لە نێوان گوندەكانی كەشكاوەر و مەلا فارقین شارابێتەوە.
فەخرەدین یولویەر ناسراو بە موراد لە دایكبووی 1976 ناوچەی تاتوانی بەدلیس.
بیرگول ئەردەمیر یان ئۆزدەمیر نەورۆز لە 1976 لە ناوچەی تاتوانی بەدلیس لەدایك بووە.
ئیسماعیل چیچەك ناسراو بە پلنەگ لە دایكبوونی ماردین.
عەبدولمەجید ناسراو بە مەجید و ئالتونداغ ناسراو بە رۆژهەلات ، لەدایكبووی 1973 پاسووری ئامەد.
نەڤزات ئای نادراو بەسەرهەلدان لە دایكبووی پاسووری ئامەد.
گەریلایەك بەناوی ناسراو بە خەلات كە ناوەكەی نازانرێت لە دایكبووی سالی 1967 ی ناوچەی تاتوانی بەدلیسە.
گەریلایەك ناسراو بە شەردا كە ناوەكەی نازانرێت لە ناوچەی لجەی ئامەد لە دایكبووە.
گەریلایەك ناسراو بە گولان ناوەكەی نازانرێ و لە ناچەی فارقینی ئامەد لە دایك بووە.
هەروەها دوگەریلای دیكە سەردار و ژیان كە ناو ناونیشانیان نازانرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست