ئایا پریشكی ئاگرەكە یەكێتیش دەگرێتەوە
Wednesday, 23/05/2012, 12:00
پارتی بە گوێزانەوەی مام جەلال لە قەڵاچۆلانەوە بۆ هەولیًر زۆر نارَەحەت وشڵەژاوە, پارتی ئەمە بەترسێنەر دەبینێت لە سەر هەولێر وئەمنی پارتی. چونكە پارتی بەبایەخێكی زۆرەوە وبەدقت لە جووڵانەوە وقسەی تاڵەبانی دەرَوانێت. بۆیە هەوڵی زۆر ,سیناریۆ وپلانی زۆر بەكاردەهێنێت بۆ تێكدانی نیاز وپلانەكانی تاڵەبانی.
پارتی نایەوێت تاڵەبانی نەك تەنها لە هەولێر بەڵكو لەكوردستان بێت. بۆیە مەسعوودبەرزانی زۆر جەختی لەسەر وەرگرتنی بۆستی سەرۆك كۆماری دەكرد بۆ ئەوەی پیاوەكە لە بەغدا سەرقاڵبكات ولەكوردستان دووری بخاتەوە. وەكو دیاریشە كە تەنها خاڵە لەداواكانی لیستی كوردستانی كەپارتی لەسەری سووربو وجێبەجێبووبێت. ئەگەر چی بۆستەكە رَەمزییە وبۆ كورد هیچ ناگەیەنێت.
هەڵگیرساندنی شەرَەقسەی بەرزانی لەگەڵ مالكی, وئاژاوە دروستكردن لەهەلێر وهێرَش كردنە سەر پەرلەمان یان سەرۆكی پەرلەمان كە یەكێتییە هەرَەشەن وپلانێكن دژی یەكێتی.
لەهەمووی گرنگتر لەم رَۆژانە پارتی فەیسەڵ دەباغی تەخویل كردووە بۆ هێرَشكردنە سەر پەرلەمانتارانی یەكێتی و تاڵەبانیش. ئەگە چی یەكێتی بۆڵەبۆڵێكی كرد ونارازیبوو بەڵام هەڵوێستەكەی زۆر لاواز ولەتدئاستی پێویستدا نەبوو.بۆیە دەباغ بەردەوامبوو وهێرَشیكردە سەر د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك كە سەربەیەكێتییە. سەرەرَای ئەمەش یەكێتی سەری شۆرَكرد وخۆی گێلكرد.
دوێنێ سێشەممە بیستودووی پێنج رَۆژنامەی ئەلكترۆنی لڤین پرێس وتارێكیتری فەیسەڵ دەباغ بڵاوكردۆتەوە هێرشێكی توند هەرَەشەی خەتەرناك وزۆر قسەی نالایق وناشرین دژی پەرلەمانتاری سەر بەیەكێتی خاتو ئاڵا تاڵەبانی وئەوانەی لەپشتن بەكادەهێنێت. قسەكانی دەباغ ئەگەرچی دەڵێت ئەمە رَای من خۆمە بەڵام جێپەنجە ورَەنگدانەوەی بیر وسیاسەتی پارتییە لە بوختانكردن ودرۆهەڵواسین ولەناوبردن ودژایەتیكردنی هەمو بیر ورَایەكی نوێ وبوێر وجیاواز.
ئایا یەكێتی لەسەر ئەم ئیهانە وسووكایەتییەش سەرشۆرَ بێدەنگدەبێت؟ باوەرَناكەم.بەڵام كەی وچۆن ئەوە خۆیان دەیزانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست