کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەیسەڵ دەباغ قسەكەى تەواوە

Saturday, 12/05/2012, 12:00






هەفتەى پێشوو،سەبارەت بە وتارەكانى پێشووى "دەباغ"كۆڵێ گلەیی و ڕەخنەمان لەپارتى گرتبوو،لەزۆربەى سایتەكان و رۆژنامەى "هەواڵ" یشدا بڵاوبۆیەوە.
ئەم هەفتەیە،فەیسەڵ دەباغ خوا هیدایەتى داوە و سەبارەت بە سەردانەكەى مالیكى دوو ڕەخنە ئەگرێت: یەكەم لە پارێزگارى كەركوك كە نەئەبوو پێشوازى لەمالیكى بكردبایە،وەك وەزیرە كوردەكانى تر بایكۆتى بكربایە ئیتر مالیكیش ئەگەڕایەوە بۆ بەغدا،دووەم ڕەخنە لەتاڵەبانى ئەگرێت كە "عارف قوربانى لەسەر نوسینەكەى دەركردووە.
جا ئەم وتارە ئەگەرچى خۆى هەر ڕەخنەیە،بەڵام واش نیشان ئەدات كە كارى باش زادەى وتەى باشە.بۆیە ئێمە وەك چاودێرێكى بەردەوامى ئەو شەوو ڕۆژەى كەمالیكى سەردانى كەركوكى كرد ئەم خاڵانەمان لە لا گەڵاڵە بووە:
*هاتنى مالیكى كتو مت بۆ شكاندنى هەیبەت و كەرامەتى كورد بووە لەكەركوك،ئەگەرچى مالیكى سەرەكوەزیرانى عێراقەو بەپێی دەستوور بۆی هەیە بست بەبستى خاكى عێراق بگەڕێت و لەكوێشدا ویستى ووتار بخوێنێتەوە،پێش ئەوەى ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگا بچنە لاى بە یەكێك لەئەندامەكانم ووت" بەسادەیی لە مالیكى بپرسەو بۆچى هاتوویت بۆكەركوك،لەوەڵامدا مالیكى وتبوى: ئەى مام جەلال و كاك مەسعود بۆچى دێن بۆكەركوك.؟.
*دەركردنى عارف قوربانى راستى نوسینێكى ئێمەى دەرخست كەمالیكى بە ئاگادارى و ڕەنگە ئیعازى مام جەلالیش سەردانى كەركوك بكات.
*مالیكى لەسەردانەكەیدا بۆ كەركوك سەردانى پاریزگاو ئەنجومەنى نەكرد،كەنوێنەرایەتى پێكهاتەكانى شارەكە ئەكات،بەڵكو شوێنى مەراسیەكەش یەكێتى و پاریزگا بۆیان دابین كردبوو لەپاركى باباگوڕ گوڕ تەنانەت یەك ماڵى كوردیش ناكەوێتە ئەمدیویەوە.
*مالیكى چ لەوتارەكەى و چ لەسایتى مەجلیسى وزەراى عێراقدا دووپاتى ئەكاتەوە كە كەركوك شارێكى عێراقیەو سازشى لەسەرناكرێت.
*ئەگەر سەرنجێك لە كتێبە ئەێڵیەكەى "پۆڵ بریمەر بدەین كە بەعەرەبى یاداشتەكانى نوسیوە،ئەڵێت" مالیكى كەسێكى سەربازى توندەو ڕەنگە لەئایندەدا ببێت بەێەدامى شیعەكان.ئەگەرچى ئەو لەساڵى 2004 ئەمەى ووتوە،بەڵام وا بەوادیرەكانى دەرئەكەوێت.
*مالیكى لەسەردانەكەیدا سەراحیاتى پارێزگارى زیادكرد،وە ڕێژەى دامەزراندنیش درابەدەست پاریزگا خۆیەوە كەئیدى لەڕێگەى بەغدادەوە نابێت،(براو ژنە عەرەبەكان خەمیان نەبێت بەرپرسە كوردەكان خۆیان عاتفین نامەى پشتگیری یان بۆئەكەن بۆ پارێزگا،رابردووش شاهیدن.).لەسەروو هەموو ئەمانەشەوە مالیكى قەزیە سەرەكیەكانى بیرى كەركوكیەكان بردەوە.

*مالیكى بە سوپاو مودەرەعەو پاسەوان و فڕۆكەیەكى زۆرەوە زەوى و ئاسمانى شارەكەى داپۆشى،وەڕێگەى هاتووچۆى لەكەركوكیەكان و فەرمانبەران قەدەغەكرد،كە خۆزگەیان بەبەعس ئەخواست.
*مالیكى لەئێستادا لەڕووى ئیستخبارى و هەواڵگرییەوە،لەكەركوك زۆر لەكوردەكان بەهێزترەو سادەو ساكارتین بەڵگەش ماوەى ڕابردوو چونكە پۆلیسى كەركوك ژمارەیەك سیخوریان كەشف كردبوو لەشارەكە كەبۆ حزبوڵا كاریان ئەكرد و پەیوەندییان بەمالیكەوە هەبوو،مالكى ژمارەیەكى زۆر لەئەفسەرى شارەكەى بەندكردو هەندێكیش فەسڵكران.
*مالیكى جیالەوەى بەشێك لەهێزەكەى نەگەراندەوە،پێشتریش دوو بەقەدەر كوردەكان لەكەیوان و شوێنەكانى تر قاعیدەى عەسكەرى خۆى داناوەو هەیەتى.
*مالیكى دامێكە داخى دەزگاى ئاسایشى كوردەكان ئەخوات لەشارەكە،ئەگەرچى دوو ئاسایشى جیاشن،بەڵام لەم سەردانەدا وەك تەحەدایەك بڕیارى دەركردنى ئەوانیشى لەشارەكە دەركرد.
*چونكە هەر بەسروشت یەكێتى و تاڵەبانى لە ئێرانەوە نزیكن و ئێرانیش هەیمەنەى تەواوى لەناوچەكەدا هەیە،بۆیە بۆ زیاتر قایمكردنى پێگەكەى خۆى پشتگیریان لەمالیكى كرد.
*لەمێژوودا عەرەب بەقەد تاقە پێڵاوەكەى (مونتزر زەیدى) یش بایەخیان بەقەزیەى كوردى نەداوە،كەچى كورد نەك هەر فەرشى سوور رائەخات و پشتگیریان ئەكا،بەڵكو قەڵەمێكى گەورەى حزبەكەى خۆشیان ئەكەن بەقوربانى سەدامى ئایندە.ئەگەر جاران بەرەى یەكگرتووى عەرەب و ناسرى و بەعسیەكان هەبوون،خۆ ئێستا بەو حەددە نین،ئەگەرچى پێم وایە بەهێزى ئەوان لاوازى ئێمە نییەو لاوازى ئەوانیش بەهێزى ئێمە نییە.
-بۆیە (فەیسەڵ دەباغ) ئەمجارەیان باشى هێنا،كەواى نووسی.نا بۆشكاندنى هەیبەتى كەركوك و كوردەكان،بەڵى ئیدانەى هاتنى مالیكى بۆ كەركوك،نا بۆ ئەو دەستانەى پێشوازییان لێكرد.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە