کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەرهاد سەنگاوى دەنگێك لە بیرەوەرى مێژو و ئێستادا.

Monday, 18/01/2010, 12:00


ئەو دەنگەى بەردەوام لە گوێماندا بوتە دەنگێكى ئاڵتونى , بوتە سمبولێك بۆ سەركەوتنەكان , بوتە دەنگێك كە لەگەڵ ڕۆحى شەهیدەكان و لە ناو یادەوەرى هەر كوردێكدا ئامادەیى هەیە , دەنگێك بەردەوام پێمان دەڵێ كە بەرپرسین لە مێژوى نەتەوەیەك كە بەرپرسین لە پەیامى شەهیدەكان كە بەرپرسین لە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان بەرپرسین لە ناوەڕۆكى ئەو دروشمانەى كە تەنها نوسینى سەر لافیتەكان بوو,فەرهاد ئەو دەنگەى كەلە مەهاباد و سلێمانى و قامیشلى و دیاربەكرەوە دێت و دەبێتە هاوڕێى بیستن و ڕۆحى نوێ بونەوەمان , فەرهادێك كە خاوەن پاشخانێكى ڕۆشنبیرى فراوان بێت , فەرهاد كە باوەڕى بە گۆڕان و دەستاو دەست كردنى دەسەڵات و بونى ئۆپۆزسیۆن و وڵاتێكى دیموكراتى پێشكەوتو بێت چۆن نابێتە بەشێكى سەرەكى لە هەڵسوڕێنەرى بزوتنەوەى گۆڕان و دەنگى نوێ .. ئەكرێت لە خۆمان بپرسین ئەوە كێ بوون لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەكاندا شەقام باوەشى بۆ دەگرتەوە ئەنفالەكان وایان دەزانێ ئاشنا دەبنەوە بە نەوەكانیان , دەبوە كوڕە قژلولەكەى سلێمانى فەرهادێك هاوڕێى یەك بە یەكمان بووبێ فەرهادێك قەڵا و باوە گوڕگوڕو باى حەسەن چاوەڕێ ى بكات تا یەكێك لە كوڕ ئازیزەكانى بێتەوە و نەڕەى شێرمان پێ ئاشنا بكاتەوە , دەكرێ بپرسین ئێمە لە بەردەم قۆناغێكى نوێدان لەبەردەم گۆڕانێكى مێژووى قورس داین كە بۆ یەكەم جارە ئۆپۆزسیۆن بێتە ناو فەرهەنگى سیاسى كوردیەوە كە دەبێتە بەرەوە پێشچونى كۆمەڵگا بە گشتى تاك دەخاتە بەردەم ئەرك و مافى خۆیەوە لەم ڕوانگەیەوە فەرهاد یەكێكە لە ڕۆشنبیرەكان كارئەكتەرێكى سەرەكى ناو بزوتنەوەى گۆڕانە بەو مەبەستەى بونیادى دەسەڵاتێكى تەندروست بونیاد بنرێ كۆمەڵگا و دەسەڵات بەرەو كرانەوە و كۆمەڵگایەكى مۆدیرن بەرێ وەیەكێكیش دەبێت لە سمبولە كانى كەركوك , دەكرێ بڵێین فەرهاد خۆى و دەنگى و قەڵەمەكەى بەشێكى دانەبڕاوى گۆڕان و گۆڕانكارى دەبێت .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە