کەم و کورتى و نەبوونى خزمەتگوزارى و گەندەڵى تەنها کێشــە نین لە کوردســتاندا
Friday, 29/05/2009, 12:00
هەروەکوو لامان ڕوونە و ڕۆژانە دووپات دەبێتەوە و لە ســەر زمانى خەڵکى دەدرێتەوە بە ڕووى ئەم دەســەڵاتدارە ســەپاوانەى کوردســتاندا، وە دەزگا و کەڕەناى ڕاگەیاندنى دوو حیزبە گەندەڵەکەش بەرجەســتەى ئەکەن کە گلەیى خەڵک شــتێکى ئاســایى یە و تەنها لە ســەر هەندێ تاســە و شــۆســتەى جادەکانە و هەندێکى تریشــى لە ســەر نەبوونى بوخچە و باخچەیە و ئاوا هەندێ شــتى ســادە و ســاکار کە چارەســەریان ئاســانە، منیش دەڵێم هەندێ ئاســتەنگ و بێ توانایى دەزگاکان لە ووڵاتێکى پێشــکوتووى ڕۆژئاواییشــدا ڕەنگە ببێتە هۆى دواکەوتن و چاک نەکردنى هەندێ لەکە و پەڵەى شــەقامەکان یان دواکەوتنى بوخچەیەکى منداڵان، ئەمە ئاســایى یە تا ئەو جێگایەى بە مەبەســت دوانەخرێ و هۆکەى هەندێ خەلەلى هونەرى و ئیدارى بێت. بەڵام خۆ ئەو هەموو کەم و کوڕى و ئەو هەم و خەلەل و عەیب و عارەى لە هەموو بوارەکانى ترى ژیانماندا بەرپا بووە و ســەرى هەڵداوە خۆ هەمووى کەموکورتیەکى یا بێ توانایى یەکى ئیدارى و هونەرى کورتخایەن نیە بەڵکو بە جۆرێکى لێهاتووە بۆتە بەرنامە و تا بێ قوڵتر و ســامناک تر ئەبێتەوە و کاریگەریەکانى لە ســەر کۆمەڵگاکەمان کەڵەکە بووە و ماڵى خێزان بە خێزانى ئەم میللەتەى ڕووبەڕووى هەڕەشــەى جدى کردۆتەوە، کەواتە ئەو هەڕەشــانەى ترى ســەر ژیانى کۆمەڵگاکەمان چیە جگە لە نەبوونى خزمەتگوزارى: 1. خزمەتگوزاریەکى وەکوو کارەبا ســەردەمانێک یان هەر ســفرە یان بە بودجەى میللەت محەتەى کارەبایان دروســت کردووە کە لەســەدا ســەد خاوەندارێتیەکەى ئەگەڕێتەوە بۆ ســەرانى ئەم ووڵاتە خۆیان بۆیە بێ بەزەییانە و بێ گوێدانە بارى دەرامەتى خەڵکى بە گشــتى بە ئارەزووى خۆیان پارەیەکى زۆریان خســتۆتە ســەر خەڵک بە بێ ئەوەى تواناى خەڵک هەڵســەنگێنن و پرس وڕایەک بە میللەت بکەن، دەنا ســەپاندنى بڕى پارەى زۆر بۆ بەکارهێنانى کارەبا کە لەم ماوەیەى ڕابووردوودا خەڵکى دووچارى شــۆک کرد کاتێ بینیان تەنها بۆ مانگ و نیوێک کە ڕۆژانە تەنها 10 ســەعات کارەبایان داوە بە خەڵکى بڕى 500000 و 600000 و 750000 و1000000 و ســەرووتریش بۆ خەڵک نووســراوە وە موەلیدەشــیان فەرز کردووە بە ســەر خەڵکا کە ئەویش 8 ســەعات کارەبا ئەدات و بێگومان ئەوانەش هى بەرپرســان و دەســڵاتدارانى نایاســایى ووڵاتەکەمانن، کە ئەم هەنگاوەشــیان لە ڕق و کینە و دووژمنایەتیەک زیاتر بەرامبەر خەڵکى ســتەمدیدەى کوردســتان چى دیکە نیە چونکە دەزانن میللەت بەگشــتى نەفرەتى لێکردوون و ئیتر ئەمســاڵ لە هەڵبژاردنى کوردســتاندا تووڕیان ئەدەنە ســەرەنوێلکەى مێژووەوە، وە بێ گومان بۆ خێرا پڕکردنى گیرفانى خاوەنى محەتەى کارەباکانە کە هەر ســەرانى نەزانى کورد خۆیانن کە هەر بە پارە و بودجە و غاز و نەوتى ســروشــتى ســامانى ئەم میللەتە دروســت کراون، کە ئەم پەیامەشــیان بەرامبەر میللەت تەنها ئەوە ئەگەیەنێ کە ناهێڵین کەس لە خۆمان و دەســت و پێوەندەکانمان زیاتر لەم ووڵاتەدا ژیانى ئاســوودیى بە خۆیەوە ببینێ، بۆ ئەوەى میللەت هەمیشــە پاشــکۆ و دەســت و پێوەندى ئەوان بێت و بۆ نانە ڕەقێک بە ناچارى پاســى ئەوان بکات، هەمان ســیاســەتى دیکتاتۆرە گۆڕبەگۆڕکەى عێراق کە بێگومان ســەرانى ئەم میللەتەش لە قوتابخانەکەى ئەو وانەیان خوێندووە و دەرچوون. 2. ســیســتەمى دادوەرى بە جۆرێک داڕماوە کە هەقە ناوەکەى هەڵگێڕینەوە و ناوى بنێین ســیســتەمى بێدادى، چونکە دادوەر و بڕیاردەر و قازى و حاکم هەموو دەســتنیشــانکراوى حیزبە نەزانەکانى کوردن و پێوەر و پێوانەیان بۆ بەرقەرارى داد تەنها ڕێنمایى یە شــێواو و خوارو خێچەکانى ئەو حیزبانەیە نەک یاســاى مرۆڤایەتى و پەیڕەوى جاڕنامەى مافى مرۆڤــ و یاســا و ڕێســا ئاســمانیەکان بێت ، لە ســایەى ئەم ســەرگەردانیەى سـیـســتەمى بێدادى ووڵاتەکەمان، زوڵمى بزنى شــاخدار ئەســەپێنن بەســەر بزنى بێ شــاخدا و دزو پیاو کوژ و فایلدار لە ســەرجادە و دەزگاکانى حکومەتدا تلى لى لى ئەکەن و کەســانى لێهاتوو و بە ویژدان و بێ تاوانیش لە قووڵایى زیندانەکان تووند کراون، ئایا بارێکى وەها شــێواو هەزاران جار ترســتناکتر نیە لە نەبوونى خزمەنگوزارى. 3. زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکانمان خەریکن ئەگۆڕێن بۆ شــوێنى پەرەپێدان و بڵاو بوونەوەى نەزانى و گێلى ، ئەوەتا لە زانکۆى ســلێمانیدا بە زۆر تەلەبەى تەمەڵ و فاشــل بە یەکەم دەر ئەچێنن و خەڵاتى ئەکەن چونکە وەرەقە و چاو ســورکردنەوەى لە حیزبەوە هێناوە، وە تەلەبەى زانا و زیرەک ئەخەن و دواى ئەخەن لە خوێندن چونکە مل نادات بۆ حیزبە خوار و خێچەکانى دەســەڵات ، هەموو قۆناغەکانى خوێندنیان وا لێکردووە بۆ نموونە مدیرێک مناڵەکەى خۆى بە یەکەم دەرئەچێنێ چونکە ئەندامى حیزبى دەســەڵاتدارە، ســەیر ئەوەیە ئەندامى دواى ڕاپەڕینى ئەو حیزبەشــە و پێش ڕاپەڕینیش ڕاپۆرت نووسى بەعس بووە. لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا ڕێکخراوى ناشــەرعى وە کوو خوێندکاران و قوتابیان حوکم دەکەن و مامۆســتا و پڕۆفیســۆر و ئەمانە ناخوات خۆیان چۆنیان بوێت ئاوا بە تەوجیهى ئەوان تەلەبە ئەخەن و تەلەبە بەیەکەم دەرئەچێنن و پاداشــت و خەڵاتى ئەدەنێ و گەندەڵى و دزى و پارە هەڵلووشــین ئەوە هەر مەپرســە. ئەوە هەرباســى شــەهادى ماجســتێر و دوکتۆرا مەکەن کە حیزب هەروا بە خشــکەى قەڵەمێک ئەیبەخشــێتەوە بە ســەر ئەم و ئەودا کە مەبەســتێتى و زانســت وزانیاریشــیان با هەر ســفر بێت خۆ ئەوانە بە مەبەسـتى خزمەتکردنى زانســت و زانیارى ئەو شــەهادانەیان پێ نادرێت بەلًَکوو تەنها بۆ خزمەتکردن و کلکە لەقێ کردنە لە دەورى بنەماڵەى دەســەڵاتداران و ســەرانى نەزانى کورد، ئینجا ئێمەش دەڵێین کە ئەم کەرتى پەروەردەیەى ووڵاتەکەمان کە ئاواى بەســەرهاتووە هەزاران جار ترســناک و زیانبەخشــتر نیە لە کەمى و نەبوونى خزمەتگوزارى. 4. بازاڕ بە شــێوەیەکى ترســناک قۆرخ کراوە لە لایەن حیزب و دەســت و پیًَوەندەکانیانەوە ، واى لێهاتووە کەس ناتوانى لێپرســینەوەیان لە گەڵدا بکات هەرچیەک لە کەرەســە و کاڵا و خۆراکى ژەهراوى و بە ســەرچووە بە ســەر خەڵکیدا ســاغ ئەکەنەوە و ئەوەتا ســەردانى خەســتەخانەکان بکەن بە چاوى خۆتان ببینن کە ڕێژەى تووش بوون بە نەخۆشــى ســەرەتان چۆن بە شــێوەیەکى ترســناک ســەرى هەڵداوە کە هەموو ئاماژەکان ئەو لێنەپرســینەوە و قۆرخکارى بازاڕە تاوانبار دەکەن کە دەســەڵات و دەســت و پێوەندەکانى خوڵقاندوویانە. هەروەها زۆر کاڵا و کەرەســتە و پێداویســتى ترى گرنگى ژیان هەیە وەکوو ســوتەمەنى بە هەموو جۆرەکانیەوە، چیمەنتۆ، شیش و ئاســن کە تەنها و تەنها سەران و دەســت و پێوەندەکانیان بۆیان هەیە لە بازاڕدا بازرگانى پێوە بکەن تا منافس و ڕکابەریان نەبێت بۆ ئەو کاڵایانە و خۆیان بە چ نرخێک ئارەزوویان لێ بێت ئاوا بیفرۆشــن تا گەورەترین ســوودى ناشــەرعى لە ســەر کەلاوە و ئێســک و پروســکى ئەو خەڵکە بەدبەختە بچننەوە ، ئایا ئەمە ماڵ وێرانکەرى و گرفتى ترســناکە یان تەنها نەبوونى خزمەتگوزاریەکان. 5. دەم کوتکردنى دەنگ و میدیاى ئازاد کە ڕخنە لە دەســەڵات ئەگرێ و گەندەڵى و ڕیســوایى یەکانیان ئاشــکرا ئەکات و تاوانبار کردنیان بە جاســووس و دەســت لە پشــتەوەى بێگانە و دوژمنانى دەور و بەر، ئەو دەور و بەرە ئەگەر مەبەســتیان تورک و ئێرانە ئەوە منداڵێکى ســاواى ئەم میللەتەش ئەزانێ کە خۆیان نۆکەرى دەرەجەیەکى ئەو ووڵاتانەن و پەلیان دەگرن و تۆپ و فڕۆکەکانیان ئەهێننە ســەرمان لە ســەر خاک و ووڵاتى خۆمان. ئەى ئەمەش لە هەموو کەموو کوڕیەکان ترســناکتر نیە. 6. دابەش کردنى پۆسـت و دامەزراندن و دیارى کردنى مووچەى زۆر یان کەم لە دەزگاکانى حکومەتدا هەمووى بە تەوســیە و ڕاســپاردەى حیزبە دەســەڵاتدارە نەزانەکانى کوردە، زانایى و پســپۆڕى و لێهاتوویى و ئەزموونى کارى و هەڵســەنگاندنى پێشــتر هیچى پێوەر نیە بۆ دانانى وەزیرێک ، مدیر عامێک، مدیرێک، ســەرۆک بەشــێک تا پلەى نزمتر و نزمتر ، لە دەزگادا هەیە مدیرەکەى یان ســەرۆک بەشــەکەى دەرچووى دووســاڵ لەمەوبەرە و کارمەندەکانى خوارەوەشــى خاوەن شــەهادەى بەرزتر و دەیان ســاڵەن ، واتە پلە بەندى بە پێ ى ماوەى خزمەت و پلەى زانســتى پشــت گوێ خراوە، جا ئەى خەڵکینە ئەمە هێشــتا شــەل نیە و پاى شــکاوە و نەگەڕاوینەتەوە ســەردەمە تاریکەکان، گوایە هەر نەبوونى خزمەتگوزاریە کێشــەکانمان؟ 7. بە بێ تۆپ و فڕۆکە و کیمیاباران گوندەکانمان دووبارە بەرەو وێرانى دەڕۆنەوە و بە ســەدان گوند لە بەر فەرامۆش کردن و بایەخ پێ نەدان چۆڵ بوون یان خەرکن چۆڵ ئەکرێن، کە زەمانێک گوندەکانمان ســەرچاوەى ژیانى شــارەکانیشــمان بوون، بەڵام ئێســتا لە ناو شــارەکانماندا لە زۆر شــوێندا جەڵەبە کەر و ووڵاخى بەرەڵا دەبینین کە لە گوندەکانەوە هاتوون و ســەرگەردان و بێ ســاحێب ماونەتەوە بۆیە بەناچارى ڕوویان لە ناوەندى شــارەکان کردووە، بە تەواوى وە ک ئەو ســەردەمەى کە حکومەتى بەعس هەموو گوندەکانى ســەر ســنوورى بە قووڵایى 30 کیلۆمەتر لە ساڵى 1978دا ڕاگواســت و چۆڵى کردن و ڕووخاندنى ، هەمان ڕووداو ڕوویدا و خەڵکى شــارەکەمان باش بیریان ماوە کە ژمارەیەکى زۆر کەر و ووڵاخى گوندنشــینەکان ســەرگەردان بوون و ڕوویان کردە ناو شــارەکان، هەمان دۆخ لە ئێســتادا بە شــێوازێکى دیکە بە ســەر گوندنشــینەکانمان هاتووە پاش ئەوەى گوند نشــینەکانمان لە بەر بێ خزمەتگوزارى و بێ دەرامەتى و نەمانى کشــت و کاڵیان و دامەزراندنیان بە مووچەیەکى کەم لە پۆلیس و ئاســایش و پێشــمەرگە کە موچەى پێشــمەرگایەتیەکەشــیان بە دوو یان ســێ مانگ ئەدرێتێ وە ئەو مووچەیەى ئەیاندرێتێ بەشــى ژیانى کولەمەرگیشــیان ناکات. حکومەتە ســەپاوەکەمان لەبەر گەندەڵى و وورگ زل کردنى ســەران و بەرپرســانى باڵاو پاشــکۆى خۆى هۆش و ئاگاى لەوە نەماوە بەرنامە و یارمەتیان بۆ دابڕێژێ بۆ نیشــتەجێکردنەوەیان و خسـتنەوە گەڕیان تا وەک جاران لادێ جێگا و مەکانەى خۆى بۆ بگەڕێتەوە، کەواتە تاوانى ســەرگەردانبوونى دێهاتیەکان و حەیوان و ماڵاتەکانیشــیان لە گەردنى ئەم دەســەڵاتە بێ گوێ و بێ خەمەى کوردە، ئەى ئەم نەهامەتیەش هەزاران جار بە ئازار تر نیە لە ئازارى نەبوونى خزمەتگوزاریەکان.ئاوا شــارەکانمان بوون بە دوبەى کە لە شــەقامەکانیدا کەر و ووڵاخى ســەرگەردانى دێهاتە چۆڵکراوەکانمانى تیا ئەســووڕێنەوە. 8. ســەرانى کورد لە بەر گەندەڵى و خوو گرتن بە عەیش و نۆش و ڕابواردن و بازرگانى کردنى ناشــەرعى و کۆمپانیا دامەزراندنەوە مەســەلەى نەتەوەکەیان کە مافى چارەنووس و داڕشــتنى ســتراتیژى و هاوســەنگى بوو فەرامۆش کرد و ئێســتا مەمنوونیشــین لە چوار چێوەى ووڵاتێکدا جێمان بکەنەوە و حکومەتەکانى ئێســتا ى عێراق و دەور و بەریشــمان ئەبێ بڵێین لە پیاوەتى خۆیانە هێشــتوویانە جارێ لە ســەر خاکى خۆمان دانیشــین ئەگینا بە هەر پێوەر و زانســتێکى ســتراتیژى و هاوســەنگى بێت هیچ قورســاییەکمان نەماوە چونکە ســەرانى ئێمە لە خەمى ئەوەدا نەبوون ســتراتژى و هاوســەنگی بۆ میللەتى کورد بنیات بنێن، بۆیە ماڵى ئەو حکومەتانە ئاوابێ کە جارێ لێمان گەڕاون و بە پێوە ماوین و هەناســە ئەدەین چونکە جارێ بە تەماعى ســوودى بازرگانى و دۆلارى گەندەڵکاران تا هەبێ هیچمان پێ ناڵێن، بەڵام خوا ڕەحم بە ئایندەمان بکات. ئەى ئەمە ترسـتناکترە یان تەنها نەبوونى خزمەتگوزارى.
ســلێمانى
28/5/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست