کوردستانی نوێ هیچی فێرنەکردووم، تا شانازیی پێوەبکەم!
Saturday, 14/01/2012, 12:00
هه‌موو جارێ باوکم ده‌یووت: بۆیه قینم له ده‌رۆزه‌که‌ر ده‌بێته‌وه، چونکه چاویان شۆڕه و هه‌ژارییان ناشرین کردووه.
بیست ساڵه پاره‌ی نیشتمانیكی داماو له ڕێگه‌ی یهکێتییەوه ده‌درێت به ڕۆژنامه‌یه‌ک، که جگه له په‌ڕه‌ی ڕووزه‌رد هیچی تری له‌هه‌گبه‌یدا هه‌ڵنه‌گرتووه.له‌م ڕۆژانه‌دا یادی بیست ساڵه‌ی ئه‌م ڕووزه‌ردییه کرایه‌وه، له زۆر جێگه، ته‌نانه‌ت پیشانگایەکیشیان بۆی کردەوه، من ته‌نها پرسیارێک ده‌که‌م: ئایا ڕۆژنامه‌یه‌ک ئاوا جێگه و ڕێگه‌ی پیرۆزی له‌ناو خه‌ڵکدا هه‌بێت، بۆچی بۆ پێشه‌نگاکه خه‌ڵک ده‌پشکنن؟ پاشان بۆ پرسیاره له خه‌ڵکێ تر ناکه‌ن؟ ئه‌ی ئه‌و به‌رچینه پاشماوانەی ڕۆژنامەکەتان چیییه که فڕێ ده‌درێت؟
کوردستانی نوێ، درێژکراوه‌ی ڕێبازی نوێ بوو، که کاتی چووینه بادینان باری هیسترێکمان پڕ کردبوو لە ڕێبازی نوێ، ئه‌وه به‌شی مه‌ڵبه‌ندی بادینان بوو، جاشه‌کان که له‌زێی گه‌وره لای حه‌ریر و باتاس یارمه‌تی پهڕانهوهیان دەداین و ئێمه له شه‌ڕگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانمان ده‌ڕوانی، سه‌رۆک جاشێک ووتی: تکایە هیسترو ڕۆژنامه‌کان له سهیتهرهدا ده‌بنێن، با که له داریش دراین بڵێین شانازییه که له‌پێناو ڕۆژنامه و ووشه‌دا له داردراوین، تکایه ئێوه‌ش به چاوی خۆفرۆشه‌وه لێمان مه‌ڕوانن.ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی شانازی نییه میراتگرهکەی ڕێبازی نوێیه، که کوردستانی نوێیه و ماوه‌یه‌کیش نه‌وشیروان مسته‌فا ناوی نابوو (هاوکاری نوێ). ئه‌و نووسه‌رو خه‌ڵکانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م یادکردنەوەی کوردستانی نوێ ئه‌م هه‌موو درۆیه ده‌نووسن جگه له درۆ هیچی تر ناڵێن، ئاخر تۆزێک شه‌رم بتانگرێت، ئه‌م هه‌موو درۆیه چییه ڕیزی ده‌که‌ن؟
کوردستانی نوێ، جگه له به‌هه‌ده‌ردانی پاره هیچی تر نییه. من لام وایه له کوردستان ناشرین ترین ڕۆژنامه که ده‌رده‌چێت، کوردستانی نوێ، خه‌بات، برایه‌تی، خه‌ندان، هه‌ولێر پۆست، چاو‌دێر و ئەو ڕۆژنامه و گۆڤارانەی سەر بەم دەسەڵاتە ناپاک و خائینەیە، هێشتا مه‌ره‌که‌به‌که‌ی ووشک نه‌بۆته‌وه، به‌شی فڕێدانی زۆرتره. هه‌ولێرپۆست و چه‌ند ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌یه‌ک بۆیه ئه‌و پۆسته‌یان له خۆیان نا، وایان زانی ده‌توانن گرەو له کوردستانپۆست به‌رنه‌وه. زۆر ڕۆژنامه و سایتیی دیکەش هەن، پۆستێک به‌خۆیه‌وه ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک کوردستانپۆست بچێت، به‌ڵام حهدیان نییه، چونکه کوردستانپۆست سه‌کۆی ئازادیی خه‌ڵکه، نه‌ک ئه‌و پۆستانه‌ی تر، که به‌خۆڕاییش ده‌یده‌نه خه‌ڵک، که‌س نایانخوێنێته‌وه. من تاکو ئیستا سێ جار له سێ جێگه‌ی جیاوازدا، بۆ تاقیکردنەوەی راگەیاندنەکانی دەسەڵات و یادی سێ هاوڕێی شه‌هیدم بۆ کوردستانی نوێ ناردبوو، چونکه وه‌ک ئه‌وان نانووسم بڵاویان نه‌کردۆته‌وه، چه‌ندین جاریش کۆمێنتم بۆ نوسیوون، که‌چی ئازایه‌تی ئه‌وه‌تان نه‌بووه بلاوی بکه‌نه‌وه! ئیدی پێمان ناڵێن نوێبوونەوەتان له‌کوێ دایه؟ من باسی شه‌هیدێک و یادی شه‌هیدێکم بۆ ناردوون، کە هه‌موو نووسه‌ر و کارمه‌نده‌کانی ناو کوردستانی نوێ ناگۆڕمه‌وه به دڵۆپێک ئاره‌قی ئه‌و هاوڕێ قاره‌مانه‌م، چونکه ئێوه و حیزبهکهشتان له‌سه‌ر ماندووبوونی ئێمه و خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه ئه‌مڕۆ ده‌ژین. کوردستانی نوێ کە ستراتیژی کارکردنی عێراقییە، دەبوو ناوی خۆی بگۆڕێت بە عێراقی نوێ! ئێوه عێراقیین و ده‌تانه‌وێت له عێراقی نوێ‌دا ئه‌سپی له‌ڕی خۆتان تاودهن، شه‌رمە بۆ ئێوە باس لە کوردستان بکه‌ن. ڕۆژێک دادێت، که زۆر نزیکه به به‌رماوه‌ی په‌ڕه ڕووزه‌رده‌کانی کوردستانی نوێ بتان سوتێنین، ئێوه‌ی خائین به‌هه‌موو مانایه‌ک 20 ساڵه له‌کوردستاندا سیخوڕیی به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه ده‌که‌ن، زۆربەتان میت و ئیتیڵاعات کڕیونی و بوونەتە جاسوس و پرۆپاگەندە بۆ داگیرکەران دەکەن، ئێوە چیتان بۆ راگەیاندنی کوردیی کردووە، گەر نا پێمان ناڵێن له‌ماوه‌ی ئه‌م 20 ساڵه‌دا چ پڕۆژهیەکتان هەبوو بووە و یان بۆ داهاتوو هەتانە، جگە لە پیرۆزکردنی سەرۆکە خەرەفاو و بنەماڵە دەستپیس و پیاوکوژەکانیان؟
کوا خوێنه‌ره‌کانتان، که نیتانه چی فێربوون؟
بۆ ئێمە نازانین، لەو دەزگایەتاندا له‌و جێگایانه‌ی کوردستانی نوێ لێ ده‌رده‌که‌ن، ئابڕووی چه‌ند پاکیزه‌ی سلێمانیتان له‌که‌دار کرد؟ بۆ نازانین ئێوە دژی خەڵکی سلێمانی چیده‌که‌ن و چیناکهن؟
کوردستانی نوێ، جگه له تاوان چی به‌رهه‌م هێناوه؟ کامه نه‌وه له سایه‌ی ئێوه‌دا تاکه ووشه‌یه‌کی پاک، خۆشه‌ویستیی نیشتمان، هەستی کوردبوون فێربووه؟ ئێوە کۆمه‌ڵێک موشه‌خۆر، ترسنۆک، بێ ئابڕو بۆتان ده‌نووسن، ئه‌وانه وشە و قسە، بیروباوەڕ وه‌ک گۆره‌وی ده‌گۆڕن، ئه‌گه‌ر نووسه‌رتان هه‌یه، بۆچی هه‌مان نووسین له پیوکه‌ی و له هه‌موو ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌کانتاندا هه‌مان نووسین بڵاوده‌که‌نه‌وه؟ هەواڵ و بابەتەکانتان کامانەن؟
* تاڵه‌بانی وهفتێکی دی.
* به‌رهه‌م ساڵح دارێکی چەقاند
* عیماد ئه‌حمه‌ت پیاوه‌که‌ی ئیتلاعات کۆبوویەوه
* مه‌لا حیکمه‌ت گه‌نجانی خڕکرده‌وه.
* فڵانه مه‌سئول له‌گه‌ڵ عومه‌ر فه‌تاحدا قردێله‌ی پڕۆژه‌یه‌کی وه‌همیان قرتاند.
* له‌گه‌ل وه‌رگێڕانی هه‌واڵی فارسی و تورکی، ڕۆژنامه‌ی داگیر که‌راندا، که بهگهریلاکان ده‌ڵێن، تیرۆریست و چه‌کدار.
* مه‌حمود سه‌نگاوی ناوێرێت بچێته جه‌له‌ولا، که‌چی له که‌لاره‌وه باسی جه‌له‌ولا ده‌کات، له‌گه‌ڵ ڤیستڤاڵی عه‌شره‌ته‌کاندا، که ئێوەی سۆسیال دیمکرات، باسی دەکەن و دەیکەنە هەواڵ! ئای کهسهمهرهیه ئه‌م هه‌موو تاوانه له ڕێگه‌ی بیست ساڵه‌وه ئێوه په‌یڕه‌ویی ده‌که‌ن.
سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه، ده‌یان خه‌ڵکی فایلدار، فایلی به‌عس خه‌ڵات ده‌به‌خشنه‌وه، به‌سه‌ر یه‌کدا و ستایشی یه‌کتر ده‌که‌ن، نازانین ئه‌و قوتوانه چی تێدایه، کە هەندێک جاریش دەمانچەتان داوە بە نووسەر و رۆژنامەنووس ، ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ده‌مانچه، چه‌ند له‌یه‌که‌وه نزیکن؟
سه‌رۆکی هه‌رێم پیرۆزبایی لێکردن، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، حه‌یده‌ر و مومتاز و ڕۆژنامه‌ی سێبه‌ر و به‌ناو ئازادیش پیرۆزبایان لێکردن که‌چی ئێوه هه‌ر هیچ نین و ناتوانن بچنه ناو خه‌ڵکه‌وه، من باسی سه‌رنوسه‌رو نووسینه‌کانی ناکه‌م ، باسی نووسینەکانی شاناز و ئەرسەلان ناکەم، لێ باس لەوە دەکەم، کە ئێوە بیست ساڵه وێنه‌ی تاڵه‌بانی بڵاو ده‌که‌نه‌وه، نەتان توانیی خۆشەویستییەکی راستەقینەی بۆ پەیدابکەن، ده‌زانن ئەو وێنانە چه‌ند ده‌کات؟ لە بیرتانە کاتی خۆی چەند لە وێنه‌کانی سه‌دام و دیتاتۆره‌کان بڵاودەکرایەوە و خەلکی زیاتر تووڕە دەبوو رقی لێیان هەڵدەستا؟
دوای بیست ساڵی ئێوه که ڕۆژنامه‌یه‌ک ڕۆژانه ده‌رده‌که‌ن، منیش ئیستا هاتووم له‌ده‌روازه‌ی ژهنگاویتان بده‌م و بهگهلهکهشم بڵێم ئه‌ی هاوار که‌ی کاژی بێده‌نگی فڕێ ده‌ده‌ن؟
خه‌ڵکینه بیست ساڵه خاشاڵی ڕۆژنامه‌یه‌ک، ژینگه‌تان تێک ده‌دات، پرسیار بکه‌ن، بیرکه‌نه‌وه، داوا بکه‌ن تاکه‌ی کات به جێتان بێڵێ ژیانی به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات، ئێمه ناتوانین به‌چرکه‌ش کات ڕابگرین، که‌واته مهیکافیلی ڕاستی کرد کاتێ ووتی (خه‌ڵک کاتێک موڵک و ماڵیان لێ زه‌وت ده‌کرێت، به‌ڕاده‌یه‌ک دڵته‌نگ و خه‌مبار ده‌بن، زیاتر له‌وه‌ی بۆ مه‌رگی باوک و برای خۆیان خه‌فه‌ت بار بن، له‌به‌ر ئه‌وه مردوو بیر ده‌چێته‌وه به‌ڵام پاره و سامان هه‌رگیز بیرناچێته‌وه) لێرەدا ماکیاڤیلی بەم قسەیە نه‌سیحه‌تی میری پێ ده‌کرد، که‌چی ئه‌مڕۆ لێشاوێک قه‌له‌م له به‌ر خاتری پاره موڵک و ماڵی خۆیان هه‌راج کراوە و دەنگ ناکەن، ئەمەش لە نووسینه‌کانی ناو کوردستانی نوێ شاهیدیمان بۆ ده‌ده‌ن.
کوردستانی نوێ ئیستا فیربووە کاتێک هه‌واڵێک لەسەر تاڵه‌بانی بڵاوده‌که‌نه‌وه، دێن وێنه‌یه‌کی کۆنی بۆ داده‌نێن، وێنه‌یه‌ک که له‌وێدا تاڵه‌بانی گه‌نجه و هێشتا به به‌رێوه ماوه، نەک ئەو وێنه‌یه، که دووکه‌س دەچنە ژێر باڵی تا له پلیکانه‌ی فڕۆکه، یان قادلمەیەک دایگرن، ئه‌مه‌ش هونه‌ری ته‌کنیکی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردستانی نوێیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست