کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆسره‌ت ره‌سوڵ وا له‌ هه‌ولێره‌ و بانگه‌شه‌ بۆ مه‌سعود ده‌کات!..

Thursday, 02/07/2009, 12:00


پاش نووسینی بابه‌تی(هێشتا فورسه‌ت ماوه‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ پارێزگاری له‌که‌ڕامه‌تی خۆی بکات..) ، خواستمان کۆسره‌ت ره‌سوڵ خۆی یه‌کلا بکاته‌وه‌ و بێته‌وه‌ به‌ره‌ی گه‌ل ، پێمان وابوو مرۆڤ هه‌میشه‌ به‌دوای راحه‌تکردنی ویژدانی زیاتر وێڵه‌ نه‌ک شتێکی دیکه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه‌  له‌ کارگه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماله‌ی مافیا مرۆڤێک به‌رهه‌م دێنن که‌ هه‌رگیز ئاوڕ له‌ رابوردووی خۆیان ناده‌نه‌وه‌ و هه‌میشه‌ له‌ پڕکردنی گیرفانیان له‌ به‌رزیدا ده‌ڕوانن و ویست و خواستی خه‌ڵکی نابینن.
کۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ بێده‌نگی هاته‌ده‌ر و ئێستا له‌ هه‌ولێره‌ که‌وتۆته‌ پاره‌ به‌خشین و ده‌مانچه‌ دابه‌شکردن .. له‌ تازه‌ترین هه‌واڵدا که‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ کۆسره‌ت ره‌سول به‌ نیازه‌  کۆمه‌ڵێک له‌ خه‌ڵکی زۆر داوه‌ت بکات ،‌ له‌ یانه‌ و رێستۆرانتی هایستی له‌ هه‌ولێر بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ،له‌وێدا خه‌ڵک هانده‌دا بۆ ده‌نگدان به‌ مه‌سعود بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم.
شایه‌نی باسکردنه‌ کۆسره‌ت ئاگای له‌وه‌ نییه‌ که‌ ده‌ستوره‌ سه‌قه‌ته‌که‌ی مه‌سعود بارزانی ، جێگری بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم دانه‌ناوه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به‌ جێگری مه‌سعود (ئه‌گه‌ر ده‌نگ بهێنیت) ، ناتوانێت ببێ به‌ جێگر ته‌نانه‌ت مه‌سعود به‌ جێگرێکی کارتۆنیشی قه‌بوڵ نییه‌.
ده‌بێ بووترێت جه‌لال له‌ دوایین کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ، رایگه‌یاندووه‌ ، که‌ کۆسره‌ت نه‌خۆشه‌ و ناتوانێت پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌تی پێبسپێرین و هه‌روه‌ها دکتۆر به‌رهه‌میش ئه‌ویش ئیشمان زۆر پێیه‌تی‌ له‌ به‌غدا ، بۆیه‌ وا باشتره‌ نێچیر بمێنیته‌وه‌ ، ئه‌م بریاره‌ی جه‌لال له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ بووه‌ بڕیاری یه‌کێتی ، به‌ڵام راگه‌یاندنی ده‌خرێته‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان .ئه‌مه‌شیان بۆ ئیحتواکردنی ناره‌زاییه‌کانی نێو کادیره‌کانی یه‌کێتیه‌   جارێ راناگه‌یه‌نرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە