پێکه‌نینی هه‌ڵه‌بجه !
Monday, 16/03/2009, 12:00
1349 بینراوە
سه‌یره له یادی منی زامدارا
له هه‌ڵواسینی تابلۆی نێو شارا
نوسراوه که وا هه‌ڵه‌بجه گوڵه
دوژمنی کوێربێ جێگای هه‌ر گڵه
من پێکه‌نینم به‌م وشانه دێ
چون نه‌وه‌ک لێره له شار و لادێ
خه‌ڵک زه‌لیله،زه‌لیلی زاڵم
ترس کوشتونی هاوار به حاڵم
نازانم تاکه‌ی بێ‌دار ئه‌بنه‌وه
تۆڵه‌ی من له ده‌ست وان ئه‌سێننه‌وه
تۆڵه‌ی ساواکان که به بێ تاوان
کردیانه قوربان رقی گڵاویان
هه‌ر به‌عس نه‌یکرد فیتی مافیاکان
نه‌خشه کێشراو بو له ئان و زه‌مان
ئێستاش ده‌سه‌ڵات ده‌گری به درۆ
گوایا بۆ منه شیوه‌نی رۆرۆ..!!
سوید