ده‌ته‌وێ فیزه‌ی دوورگه‌ی هۆنۆ لۆلۆ ببه‌یته‌وه.
Tuesday, 16/03/2010, 12:00
مه‌ته‌ڵی ئه‌م جاره‌مان وه‌ك ئه‌وانی جاران خه‌ڵاتی باشی له‌سه‌ره‌و پێوسته بتوانی باش هه‌ڵیبێنێ. گه‌ر ئه‌ته‌وێ مانگێك له‌یه‌کێ له‌دوورگه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی هاوایی پشووی هاوینه به‌سه‌ر به‌ری.
مه‌ته‌ڵی ئه‌م جاره‌ش ئه‌وه‌یه، ناوی ئه‌و شاره کوردیه چیه که جگه له‌وه‌ی کیمیایی باران کرا، له‌وه‌و پێش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژی به‌عس ڕاپه‌ڕین، چه‌ندین که‌سایه‌تیان لێ شه‌هید و سه‌ره‌و نگوم کرا؟ هیچ له ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی عه‌ره‌بی و به‌عسی کوردی خزمه‌تی پێشکه‌ش به‌م شاره نه‌کردوه. خه‌ڵکه‌که‌ی خۆشباوه‌ڕو ساویلکه‌ن و ده‌نگیان داوه‌ته‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که سوکایه‌تیان پێ ئه‌کا. خودی تاڵه‌بانی فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ده‌رباز کرد که به‌رپرسیار بوه له‌کوشتنی زیاتر له 5000 هاوڵاتی ئه‌م شاره.
له‌کۆتاییدا به‌به‌ختی باش بیت و گه‌ر براوه‌ی ئه‌م مه‌ته‌ڵه تۆ بووین ، ئه‌وا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که، تکایه له‌هه‌ولێر سه‌ردانی نووسینه‌گه‌ی جێگری پارتی بکه‌ن و خودی نێچیر بارزانی خۆی ئه‌تان داتێ، خۆ ئه‌گه‌ر له‌سلێمانیش بووی ، ئه‌وا براژنه هێرۆ له‌مه‌ڵبه‌ند چاوه‌ڕوانتاتنه‌و له‌گه‌ڵ دیاریه‌کی مناڵپارێزانی کوردستان خه‌ڵاته‌که‌تان پێ ئه‌به‌خشێ.
جار له‌به‌ر قورسی وگرانی مه‌ته‌ڵه‌که ، هه‌وڵ ئه‌ده‌م چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ڕیزبه‌ند بکه‌م ، تاکو هه‌ندێ ئاسنتر بێ و هه‌لی بردنه‌وه‌ت زیاتر بێ، تکایه به‌ووردی و له‌سه‌ر خۆیی یه‌کێ له‌م هه‌ڵبژاردنانه هه‌ڵببژێره تا وه‌ڵامه‌که‌ت ڕاست بێ، فه‌رموون ئێوه‌و ئه‌م وه‌ڵامانه‌ی لای خواره‌وه:
1- هه‌ڵه‌بجه.
2- شاری پیاو چاکان وئایین دۆستان.
3- شاری خاوه‌ن 77 مزگه‌وت له‌ساڵی 1980 دا.
4- شاری ڕاپه‌ڕین وکوردایه‌تی.
5- شاری مۆتۆمینه سووتاوه‌که.
6- شاری ده‌شتی شاره‌زوور و نزیك عه‌نه‌ب و عه‌بابه‌یلێ.
7- شاری شاعیران (مه‌وله‌وی و ئه‌حمه‌د به‌گی موختار جاف).
8- شاری وه‌سمان پاشای جاف و عادیله خان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست