کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپۆزیسیۆن له‌ کوێه‌ ؟؟

Monday, 12/09/2011, 12:00





له‌ کاتێکدا ‌به‌ناز جه‌وادی  کچه‌ گه‌نجی ته‌مه‌ن بیست و دوو ساڵ ئاگر له‌ له‌شی خۆی به‌رده‌دات له‌تاو بێ کاری وخۆی ده‌کوژێت ، ئۆپۆزیسیۆنه‌ شه‌رمنه‌که‌ی ئێمه‌ به‌ یه‌ک دوو هه‌واڵی کورت له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کانیاندا بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی شتێکی بچوک بێت و پێویست به‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ناگات...
هه‌ر کاره‌ساتێکی له‌م چه‌شنه‌ بوو له‌ تونس دا ڕووی دا و بووه‌ هۆی ڕاماڵینی ڕژێمی تونس...
به‌ڕاستی جێگه‌ی شه‌رمه‌ که‌ هه‌ر سێ باڵه‌کی ئۆپۆزیسیۆن داوا له‌ هه‌واداران و خه‌ڵک ناکان که‌ بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌ست به‌ خۆپیشاندان بکه‌ن و نوێنه‌ره‌کانیان له‌ په‌رله‌مان بکێشنه‌وه‌ و تێکه‌ڵی خۆپیشاندانه‌کان بن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک دا...ده‌بێت چ جیاوازیک هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاته‌کانی بن عه‌لی و موباره‌ک و ئه‌سه‌د و قه‌زافی و دیکتاتۆره‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست...
ده‌بوایه‌ ئۆپۆزیسیۆن ئه‌م کاره‌ساته‌ی ئه‌م کیژه‌ لاوه‌یان بکردایه‌ به‌ مه‌شخه‌ڵی ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندان به‌ دروشمی بڕۆن و ده‌سته‌ڵات چۆڵ که‌ن . ..چونکه‌ ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ زۆر ده‌مێکه‌ شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه‌...نه‌ک خه‌ریکی پرۆژه‌ی چاکسازی دان بن به‌ ده‌سته‌ڵات و کۆبوونه‌وه‌ کردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات و دروستکردنی لێژنه‌ بن...
ئیتر کاتی ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ هیچ پاساوک بۆ ده‌سته‌ڵات بهێنرێته‌وه‌ و به‌ته‌واوی شه‌رعیه‌یان نه‌ماوه‌ و ده‌بێت بڕۆن و پێویسته‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌ به‌ڵێنه‌ درۆکانی ده‌سته‌ڵات وکۆبوونه‌وه‌و لێژنه‌کانی نێوان ده‌سته‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت و جاره‌نووسی خۆیان بگرنه‌ ده‌ستی خۆیان و ده‌ست بکه‌نه‌وه‌ به‌ خۆپیشاندانه‌کانیان و داوای ڕۆشتنی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ دیکتاتۆره‌ بکه‌ن..
به‌ره‌و ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندان تا نه‌مانی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ ڕه‌فتاربه‌عسه‌ی جه‌لال و مه‌سعوود
با خوێنی به‌ناز وشه‌هیدای قه‌ڵه‌م و ڕاپه‌ڕینی حه‌ڤده‌ی شوبات ببێت به‌ مه‌شخه‌ڵی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری له‌ کوردستانی باشووردا بۆ ڕاماڵینی ده‌سته‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی که‌ وا خه‌ریکی پیلانی تازه‌ترن له‌گه‌ڵ ڕژێمی تورکیای فاشیست و کۆماری ئیسلامی کۆنه‌په‌رستدا دژی هاوخوێنه‌کانمان له‌ قه‌ندیل و به‌شه‌کانی تری کوردستانی داگیرکراودا...
مردن و سه‌رشۆڕی بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و چه‌ته‌ و نۆکه‌ره‌کانیان..
شه‌رمه‌زاریش بۆ ئۆپۆزیسیۆن که‌ نایه‌وێت ده‌وری خۆی وه‌ک هێزێکی شۆڕشگێر وڕادیکاڵی خه‌ڵک ببینێت که‌ بتوانێت دواکاریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی باشوور له‌ نه‌مانی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌دا به‌رجه‌سته‌ بکات له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دا...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە