کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاك نەوشیروان ئەم شەڕە زۆر پیرۆزە

Sunday, 13/02/2011, 12:00


دەبوایە ئەم شەڕە زۆردەمێك بوایەبكرایە.
هەمووشەڕێك لایەنێكی جوانی هەیە.فەلسەفەی شەردژایەتی دوودەسەڵات دووچمك ودووبوونە دووبەرژەوەندییە دوودیدودنیابینینە.لەقوڵای میژوودا شەڕێك نیە ئەنجامێكی نۆی نەبووبێ؟!جابائەو ئەنجامە پۆزەتیف بێ یان نیكیتف گرنگە نۆی بووە.ئەم لۆژیكی دیالیكتیكەناكۆكیەی نێوان دووجەمسەری دژبەرهەمێك دینیتەبەرهەم كەجیاوازەلەسترۆكتۆری هەردووچمكەكەدژەكە.واتەلایەنی جوانی شەڕ ئەلتەرناتیفێكە بۆدۆزی شڵۆق وئاڵوسكاو بڤەدەسەڵاتی چەوسێنەر.ڕەسەنایەتی ناكۆكییەك ئەگەر لەسەرئاستی ئایدیۆلۆژی بنیاتنرابێت.ئەوە ئەلتەرناتیفكە هەرچۆنێك بێت دەتوانرێت بە پۆزەتیف پێناسەبكرێت چونكە خودی بوونی ئایدیۆلۆژی مانای كردنەوەی دەرگای گفتۆگۆیە بۆ ئایدلۆژییەكی تر.واتەئایدیۆلۆژی دژ.پیرۆزی ئەوگۆڕانەلەوەدایەكەشێوەیەك بەدۆزێكی نۆی دەبەخشێت,بالەسەرەتاوەدۆزی ئەلتەرناتیفیش گەندەڵ بێت.لێ لەبەرئەوەی دۆزی گەندەڵ سەقامگیرنیە لەگرێژنە چوونی بۆئەلتەرناتیفیكی مۆدیڕن ودەسەڵاتی یاسائاستەم(گران نیە)مەرجی شۆرش وریفۆرم مەرجی بەردەوامبوونەلەدۆزینەوەی ئەڵتەرناتیفێك.ئەلتەرناتیفی سەدام دكتاتۆری مەزهەبی وخێڵەكی ومافیای لەتەك خۆیدا هانی.بۆ؟چونكە ئەلتەرناتیفی پێش ڕمانی سەدام ئیستراتجیتیان نەبوو.نەبوونی ئیستراتجێكی سەقامگیر هۆی نەبوونی ئایدۆلوجێتیكی ئەڵتەرناتیفە.بڕوانەبەناوبزوتنەوەی كوردی تانووسینی ئەم ووتارە چەند جار بەتایبەتی لە یەكیتی ئیستراتجیتان گۆڕی؟دوای ڕامانی سەدام هەزارەها تەوژمی هزەری پۆخڵاوات ڕژایە نێوخەڵكەوە؟وەلێ لەپاڵ ئەم پۆخڵاواتەدا.دەسڵاتێكی تری ئۆپۆسزیونی پەرشووبڵاوی دەرەوەی دەسەڵاتی دروستكردوە كەداوای جاكسازی وریفۆرم ودەسەڵاتی یاساژیانێكی مۆدێڕن دەكەن.ئەمە ئەوهاوكیشە ماتماتیكەسیاسیەیە كەلەسەرەتاوە ئاماژەم پێكرد.كەواتە گۆڕانە سیاسی وكۆمەڵایەتی وئابوریەكان هەمیشە دەبێ ئەڵتەرناتیفێك دروستبكەن.ئەگەرهەردووجەمسەری دژ(نەوشیرەوان وجەلالیەكان)ئاوزانی سیاسیشیان پێنەشكێ ئەوەوازهێنانی نەوشیروان لەجێگری سكرتیری گشتی یەكیتی.لەم بیردۆزە سیاسیەوە سەرچاوەی وەرگرتووە.هەڵەیەكی میكانیزمی سیاسی ئۆپۆسزوینی نەوشیروان لەوەدایە وەك ئۆپۆسزوینی دەسەڵاتێكی گەندەڵ ومافیاچالاكنیە(مەرجی سەرەكی گشت ئۆپۆسزوینێك چالاكییە)ئەمان زۆرخاو وترسنۆك وبەرنامەیەكی ئاشكرا(ئیستراتجی)یان نیە(بۆیە ئیستا جەماوەری كوردی نازانن نەوشیروان چیدەوێ؟)ئاشكراكردنی بەرنامەی ئۆپۆسزوین پرینسیبی كاریسیاسیە.كۆمەڵگا پیویستی پیەتی تابزانی ئایائەم ئۆپۆسزوینە دەتوانی پاستیلی دەسەڵاتی چەوسێنەرومافیای بازاڕ بمڕێنێ؟وپیداویستییەكانی كۆمەڵ مسۆگەربكات؟كیشەكان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەسیستەم وئەدمۆسفیری دەسەڵاتەوە لەئاست خزمەتكردنی كۆمەڵگادا هەیە.جابۆبردنەوەی دەسەڵات وكۆكردنەوەی جەماوەر پیویستە ئۆپۆسزوێن تواناوئیستراتجیتی كاری ئایندەیان بۆ جەماوەرئاشنابكەن.نەوشیرەوان زۆر بێدنگە بێ هەڵویستە.لەبەرچاوی ئەویش دەسەڵات زۆردڕندەزۆرچەوسینەرمافیادەسەڵاتە.
بۆیەكۆمەڵگاسەریلێشیواوە(سەرلێشەواندنی كۆمەڵگا)كارەسات بەدوویخودا ڕادەكێشێ.هۆی دورخستنەوەی نەوشیروان دەسەڵاتی مافیای جەلالییەكانی لەسلیمانی وناویەكیتی زیادكرد.مەلابەختیاری هەرزەكار(مراهق)سیاسی دڕكرد.ئەودەبێ باش بزانێ نەك لەكۆمەڵگای كوردیدالەگشت كۆمەڵگاكانی جیهانداتاتەمەنی بێدەنگی ئۆپۆسزویۆین كپتربێ دەسەڵاتی مافیا دڕندەتردەبێ بەرامبەر بەكۆمەڵگا وئایندەی سیاسی وخودی نەوشیروان خۆشی دەبێتە یەكەم قوربانی دەستی مافییەكانی جەلال .وایەئەگەر بەراوردێك لەنێوان دەسەڵاتی سیاسی وسەربازی وكۆمەلایەتی نەوشیروان ومەلابەختیاردابكەین بێگومان نەوشیروان هەمیشەچ لەشاخ وچ لەشار بەچەندەها پلە باڵاترە لەمەلابەختیار.ئەی هۆی چیەوامەلابەختیاربێشەرمانەسوكایەتی بەنەوشیرەوان دەكات؟هەرەشەی بڕینی موچەویارمەتی وداخستنی دەزگای ووشەی لێدەكات؟وەڵامەكەی بێدەنگی نەوشیروان ە,ئەودەبایە بیزانیبایە دورخستنەوەی لەسەرویست وخواست وپیلانی جەلالییەكان بووە.تەقینەوەی كیشەی نێوان نەوشیروان ومەلا بەختیاردوای جنیوەكانی جەلال بوو.جنیوەكانی تاڵەبانی گڵۆپی سەوزی بۆ مەلابەختیار هەڵكرد.ئەمە پیلانێكی دووقۆڵی داریژراوی خێزانیە كە مەلابەختیار بەهۆی كچەكەیەوەخۆی بەخیزانی جەلال دادەنێت.لەم هاوكێشەیەدا بەرژەوەندی خێزان ڕۆڵدەبینی نەك پارت(یەكیتی).سروشتی خیڵ وایە هەمیش هەوڵدەن دەسەڵاتی سیاسی وئابوری ودونیا نەوەدوای نەوە بۆئەندامانی خێزان بمینیتەوە.كەسێك خۆی گەوج نەكات دەزانی یەكیتی ئیستا ڕیكخراوێكی سیاسی مۆدیڕن نیەبەڵكو ڕیكخراویكی خێزانیە.لەم وینانەمان زۆرەبەعسیەكانیش(بكروسەدام)هەردوای13ڕوژعبدالخالق السامرای1968 وساڵی1970حردان تكرتیان لەدەسەڵاتی بەعس فتكرد؟جیاوازی لە نێوان(جەلالی و بەعسیدا)تەنیا ناوە وەلێ یەك مۆڕاڵ ویەك ڕەوشت و یەك سترۆكتۆری سیاسیان هەیە.چونكە.ئیستاش تاڵەبانی ومەلابەختیارهەمان شێوەی(بەكروسەدام)ن.ئەم لەشەسیاسیە بۆگەنەی یەكیتی ناتوانی دەنگی ئۆپۆزسوین ببیستی.ئەگینادەبێ سكرتێری گشتی ڕیكخراوێك(یەكیتی)وسەرۆكی ووڵاتێك(عیراق) هێندە ئاستی نزم بێت بەزمانی سەرشەقام لەتەك ڕۆژنامەنوسانی ئۆپۆسزوین بدوێ؟.كاك نەوشیروان لە هەمووكەس زیاتر سروشتی بیركدنەوە مۆڕاڵی جەلال ومەلابەختیار دەناسی بۆیەدەبوایە لەدەرەوەی دەسەڵاتیش دەنگی بەرزبوایە(دەنگی بەرز یانی من هەم من پچوك نیم من مرۆڤم مافم هەیەمن خزمەتكاری نەتەوەم تۆ مافییەكی دزی...هتد)جنێوەكانی تاڵەبانی بەڕۆژنامەنووسان وسوكایەتی مەلابەختیار بەپلەی یەكەم ئاراستەیە بۆنەوشیرەوان(ئاراستەیەبۆدەزگای ووشەو)بۆكوردستانپۆست وەك سایتێكی جەربەزەی ئازادی نەتەوەی.ڕاستییەك هەیەكەپەیوەندی بەسترۆكتۆری ئاوزانی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتییەوەهەیە كەكوردیش بەشێكە لە كۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ئەویش ئەوەیە سیبەری كارزمای سەرۆك وكەسایەتی ناودارە.نەوشیرەوان هەرچەندە بوونی لەساختومانی پەرلەمان وهۆڵی كۆبونەوەی یەكیتیدا نەبێ.ئەوەهەوری ترسی دەسەڵاتی میژووی لەئاسمانی ئەندامانی مافییەكانی جەلالییەكانی بەخەستی گرتوە.ئەم دیاردەیە لای جەلال ومەلابەختیار ئاشكرایە بۆیە هەردوو هەوڵی پچوككردنەوەی دەدەن.چونكەهەریەكێك لەئەندامانی سەربە جەلال چاوەڕی گۆڕانێكن كەنەوشیرەوان سەركرداریتی دەكات بێگومان دەزانن بەبوونی ئەوگۆڕانە دەسەڵاتی ڕەهای مافیاكانی جەلال پۆچەڵ دەبێتەوە بۆیە(جەلال ومەلابەختیار)گەرەكیانە قۆناخ بەقۆناخ بەبەرنامەنەوشیرەوان پچوك پچوكتر بكەنەوە.
نەخشە نەهیشتنی نەوشیروان وایە:
1.دەزگای ووشەی پێدابخەن
2 .وەك جەوهەرنامیق لە ماڵەكەی خۆیدا زیندانی دەكەن
3.پاش ماوەیەك لەتەك چەند ملوین دۆلار ڕەوانەی هەندەرانی دەكەن
چونكە هیچ كاتێك دەسەڵاتی دیكتاتۆر چارەی ئۆپۆسزوینی ناوی(ئەگەر دەنگیشی نووسابێت وەك نەوشیروان)نهێنیەكی تری بەرنامەكەی(جەلال ومەلابەختیار)هەیەئەویش چەككردن وپچوككردنەوە وسوكایەتی بە كەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیر شاری(سلیمانی)یە.گەربڕوانین لەوساتەوەی تاڵەبانی لە گۆڕەپانی سیاسەتدا هەڵتۆقی كەسایەتی سیاسی سلیمانی قۆناخ بەقۆناخ بەرەوزەلكاوی میژووڕۆچووە(سلیمانی)بنكەی جاشایەتی66بووە,دوای ڕاپەرین ودەسەڵاتی جەلالییەكان مۆڕاڵ و ڕەوشتی ئەم شارە خراپتر ڕۆچووە.ئەم شارە جەربەزەیەلە میژوودا بەشاری هەڵمەت وقوربانی ناوی هاتووە.ئیستا شاری ساختەچیتی ومافیاو زەلیلیە.گەرسەرنج بدەین(لەدەسەڵاتی هەولێر وسلیمانی)دائیستاداكەسێكی سیاسی سلیمانی نیەكەلەئاست دەسەڵاتی مافیای تاڵەبانی وبازرانی بتوانی فزەبكات(تەنیا نەوشیروان)بەكزی بوونی هەیە.ئەم بێ دەسەڵاتی وبێ توانای وداماوی وزەلیلیە بەكەسایەتی میژووی سلیمانی دەكرێت بێ پیلان نیە.بەڵكو زۆردەمێكە كاری بۆدەكرێت.من وەك كەسێكی كوردستانی كوردستان بەیەك نیشتمان دادەنیم جیاوازی لە نێوان شێوەی ئاخفتن وشاروكەسەكان ناكەم بەمەرجێ كوردایەتی بكەن.نەك قاچاخچیتی(پێویستە نەوشیروان ڕۆشنبیرانی سلیمانی ئەوە بزانن چۆن تائیستا نەتەوەی ئەڵمان سەرگەرمی پاككردنەوەی كۆمەڵگای ئەڵمانین لە هزری هیتلرئەركی سەرشانمانە شاری سلیمانی وكوردستان لەهەزەری جەلالی پاكبكەینەوە)جەلال ومەلابەختیارزۆرهوشیارانەتوانیان پاشقول لەخەڵكی سلیمانی بگرن وكەرامەتی نەتەوەی وكوردایەیتیان سووك بكەن.بروانن خاڵی هاوبەشی ئەم دووانە چەندنزیكن.تاڵەبانی لەسەرەتای كاری سیاسیەوە بۆئەوەی پێگەیكی كۆمەڵایەتی لەسلیمانی دروست بكات هیرۆخانی سلیمانی كرد بەهاوسەر.تەكانیكی زۆرفراوانی بەكەسایەتی خۆی لەسیلمانیدا.میرمنداڵێكی وەكی حكمت مەلا بەختیاركەهاتە سلیمانی زەماوەندی لەتەك بەرێز ڕووناكخان كەسەربەخێزانێكی بەڕێزی سلیمانیە كردوتەكانیكی بەخۆیدا.ئەرسەلان بایز خانمێكی لەخێزانی حەفیدەكان هانیوە.ئیستا قۆرخی دەسەڵات لەدەست ئەمانەدایەكە هیچیان خەڵكی سلیمانی نین ئەوەشی خەڵكی شاربن ولەدەوری ئەوان كۆبن(شیركۆبێكەس.بەرهەم سالح.عومەر مورتاح...هتد)جلەوی كەرامەت ومۆڕاڵی كوردایەتیان بەگورسی دۆلارجڵەوكراوە.بۆیە بوونی نەوشیروان وەك دواكۆسپی كەسایەیتی شاری سلیمانی لەبەردەم جەلال ومەلابەختیاردا یەكەم ئامانجەدەبێ نەوشیروان زۆرهوشیاربێت بەم خاڵە.
ڕاستییەكی پێویست هەیە پێش هەموو كەوس پێویستە نەوشیروان بیزانی!ئەویش ئەوەیە(ئێمە)لەكێشە سیاسیەكاندا كەداكۆكی وباسی ڕۆڵی نەوشیروان دەكەین مەبەستمان نەدروستكردنی پیكەرێكی دیكتاتۆری تری وەكم تاڵەبانیە.نەسیستەمكێ تری گەندەڵاوی ترە.ڕاستە نەوشیروان كەسایەتێكی بەرچاوی گۆڕەپانی سیاسی باشوری كوردستانە بەتایبەتی لەسلیمانی وئیستا تۆپی بازییە سیاسیەكە لەبەردەم تەوژمی توڕەبوونی شەقی سیاسی ئەودایە.وەلێ دوای كردنی گۆڵی سیاسی(ئێمە) وەك كۆمەڵە ڕۆژنامەنووس وچاودێرێكی سیاسی نەتەوەی كاك نەوشیروان دەخینە ژێرچاودێری بەرژەوەندی نەتەوەیەوە.بەدڵنیایەوە دەنووسین پچوكترین سەرپیچی نەوشیروان لە داخوازییەكانی گەلی باشوری كوردستان.كوردستان پۆست ونووسەرانی هیچ كەمتر لەسەر نەوشیروان نانووسن وەك لەسەر جەلال ومافییەكانی دەنووسن.ئەوەی تا ئیستا هەڵویستی نەوشیروان ی جوانكردوە ئەوەیە ئەم سیاسیە بۆ بۆنی دۆلار وناوگەڵی لینجی ئافرەتی دامام وبێكار نەچەماوەتوە.وەلێ هەموومان لەژێرچاودێری میدیای نەتەوەی ئازاداین(بەخۆشمەوە)
وازهێنانی نەوشیروان لەلایەن زانستی سیاسیەوەكاریكی سیاسی وزانستیانە بوو.شۆرشیكی شەرمن وڕاپەرینێكی بێدەنگ بوو.لێ وەڵامەكەی ئەم دواییەی نەوشیروان هەرچەندە زۆر كزبووگەلێك باش بووبەتایبەتی ئەوەی ئاشكراكرد ئەگەر لەدەرەوەی دەسەڵاتیش بێ خۆی بەمیراتگەری دەسەڵاتی رابورد وداهاتووی یەكیتی داەنێت.من پیمباشە ئاگری ئەم شەڕەی نێوان نەوشیروان وجەلال ومەلابەختیار تا بتوانرێت بەبەنزینی ووتاروتۆژینەوەوهەڵویستی ڕۆشنبیرانەی(مۆدیرن)دوورلە توندوتیژی گەرمبكرێت ...كەڵپەبسەنێ.
چونكە مافیای جەلال پیویستی بەئەڵتەرناتیف وشاری سلیمانیش پیویستی بە گەڕانەوەی كەرامەتی ئەتكراوی نەتەوەی هەیە .

سان پیترسبۆڕگ27=05=2009
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە