نوری عوسمان دوو نه‌خوێنده‌وار ده‌کاته راوێژکاری حکومه‌ت و نێچیرڤان تکای لێ ده‌کات
Tuesday, 20/10/2009, 12:00
ئه‌م نووسینه سانسۆر کرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گومان ده‌کرێت نووسه‌ره‌که‌ی به‌ختیار سه‌عید بێت، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته با ئه‌و که‌سه په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵدا بکات و به ته‌له‌فون قسه‌مان له‌گه‌ڵدا بکات، داوا له کاک نه‌ژادیش ده‌که‌م که به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ کاتێکی نادیار له ئیستاوه بابه‌ت له سه‌ر نوری عوسمان بڵاو نه‌کاته‌وه تا دڵنیا نه‌بێت نووسه‌ره‌که‌ی کێیه، چونکه ئه‌و که‌سه به سێ ناوی جیاوازه‌وه و له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا بابه‌تی له سه‌ر نوری عوسمان بۆ ناردووین، ناوه‌رۆکی ووسینه‌کان هه‌مووشی یه‌کن، هه‌ر جاره به شێوه‌یه‌ک ده‌ربڕینه‌کانی پاش و پێش ده‌خات و یاری به ووشه‌کان ده‌کات، بۆچی به‌ختیار سه‌عید ئه‌م کاره ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێش ماوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به نوری عوسمانه‌وه کردبوو داوای لێکردبوو، تا یارمه‌تی بدات ، قه‌ره‌بووی ئۆتۆمبیله سوتاوه‌که‌ی بۆ بکرێته‌وه و پاره‌ی بداتێ تا ئۆوتۆمبیلێکی وه‌ک ئوتۆبیله سووتاوه‌که‌ی پێبکرێته‌وه، ئه‌ویش ته‌نها بڕی 3 ملێۆن دیناری بۆ به‌ختیار سه‌رفکردبوو، به‌ختیاریش ئه‌م پاره‌یه‌ی به که‌م زانیبوو، بۆیه ئیستا لێی که‌وتۆته ته‌قه و ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه تۆڵه‌ی بڕی ئه‌و که‌مه پاره‌یه‌ی لێبکاته‌وه و کوردستانپۆستیش بکاته سه‌نگه‌ری تۆڵه‌کردنه‌وه‌که‌ی، له هه‌مانکاتیشدا وا له نوری عوسمان بکات، تا جامی ڕقی له ئێمه سه‌رلێو ببێت و یارمه‌تی به‌ختیاریش بدات تا له سه‌ر پێشنیاری به‌ختیار سایتێک له هاوشانی نیشتیمان نێته‌که‌ی جاران بکاته‌وه، به قسه‌ی خۆی بێته مه‌یدانی شه‌ڕی ئێمه‌وه. مرۆڤ که موڕاڵی نه‌بوو ڕه‌وشتی گه‌یشته ئاستێکی نزم هانا بۆ هه‌موو شوێنێک و بۆ به‌رده‌رگای هه‌موو که‌سێک ده‌بات.
سه‌رنج: ئه‌م زانیاریانه له ڕێگای سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوه‌وه به ده‌ست کوردستانپۆست گه‌یشتووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست