بۆ به‌رپرسێكی سه‌رشۆڕ
Saturday, 16/08/2014, 12:00
تۆ هه‌ر تۆیت و منیش هه‌ر من
تۆ جارێ تاڵاوت نه‌چێشت
ڕۆژێك نه‌بوویت به به‌رده‌باز
ڕۆژێك نه‌ت نه‌خشاند دیوارێ
ڕۆژێك نه‌تگرت ڕێگه‌ی هه‌وراز
ڕۆژێك نه‌تنارد نانێك بۆ شاخ
ڕۆژێك هه‌ڵت نه‌كێشا ئاخ
ڕۆژێك هاوكار نه‌بووی بۆ كه‌س
هه‌ر به ته‌نها بۆ خۆت بووی به‌س
ڕۆژێك گوێت نه‌گرت له ئیزگه
ڕۆژێك بۆ كورد نه‌تخواست خۆزگه
نه‌ك هه‌ر هێنده
كڕنوشت بۆ ئه‌م و ئه‌و برد
بێ شه‌رمانه سه‌رت شۆڕ كرد
تۆ هه‌ر تۆیت و منیش هه‌ر من
كه‌چی ئێستا تۆ سه‌ركرده و
منیش هه‌ر من ..
به‌ڵام ئێستاش
هه‌رگیز هه‌رگیز
ناگه‌یت به ئه‌ژنۆی به‌رزی من
١٢\٤\٢٠١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست