دیپلۆماسیەتى یەكێتى لە نێوان مەحسوبیەت و لێهاتوویدا و سەردانى مام جەلال بۆ ئیتالیا
Monday, 30/08/2004, 12:00
پێشەكی: ئەم راپۆرتە لەبەر رێنمای و داخوازیەكانی بەرێز مام جەلال نووسراوە كە لە كاتی هەلمەتی "پاكسازی و چاكسازی هاوینی 2004" لە چەندەها ووتارو بۆنەی جۆربەجۆر داوای لە ئەندامە دلسۆزەكانی ینك دەكرد لە دژی گەندەلی و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت بێنە دەنگ و لە دژی بوەستنەوەو، بەلێنی ئەوەشی دابوو چاو لە كەموكورتی هیچ بەرپرسێك نەپۆشێ. ئێمەش بەو نیازە ئەم راپۆرتەمان نووسی و لە رۆژی 11 ئەیلولی 2004 بەشخسی دامانە دەستی مامە و پاشان رەوانە كرا بۆ ژمارەیەك لە بەرپرس و دەزگاكانی ینك لە ناوەوە و لە دەرەوە كە خوێنەر لە میانی خوێندنەوەدا ناو و لایەنەكانی دەكەوێتە بەرچاو.
لەناو ینك، زۆر دەمێكە، شیرازەی رێكخستن تێكچووەو پەیرەو پرۆگرام لەبەر چاو ناگیرێن لەبەر ئەوە ئەم راپۆرتە، بە شێوەیەكی رێكخستن وەلام نەدراوەتەوە. بۆیە پاش تێەپەربوونی دوو سال بەسەر هەلمەتی پاكسازی و چاكسازی و ئەنجامەكانی و نووسینی ئەم راپۆرتە بە باشی دەزانم بكەوێتە بەردەم خوێنەرانی كوردستانی بەو هیوایەی ببێتە هاریكاریەكی بچووك لە ناساندنی خەبات و خۆماندووكردنی رەوەندی كورد لە ئیتالیا، بە تایبەتی كۆمیتەی ینك، بۆ بەدەست هینانی هاریكاری و كۆمەك بۆ خەباتی رەوای گەلەكەمان لە قۆناغەكی ناسك و پر لە ئازارو مەینەت. هەروەها ببێتە ئامرازێكی بچووك بۆ هەلسەنگاندن و لێكدانەوەی دروستی نیازی هەلمەتی پاكسازی و چاكسازی ینك نەك كۆنە كا بە باكردن، بێجگە لەمەش دەكرێت وەكو سەرچاوەیەكی بچووك، لە لایەن نووسەر و ئەكادیمەكان، بۆ نووسینەوەو هەلسەنگاندنی رۆلی كۆمەلگا و گروپە كوردستانیەكان لە دەرەوەی وولات تەماشا بكرێت.
ئێستا دوای بلاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە بالی ریفۆرمخواز و دژ بە گەندەلی پێویستە ئاورێك لەو مەحسوبیەت و مەنسوبیەتە بداتەوە كە لە بواری دیپلۆماسی و دەستنیشانكردنی كارمەندو بەرپرسی بالوێزخانەو نوێنەرایەتیەكانی عیراق لە وولاتان و رێكخراوە نێودەولەتیەكان لە ئارادایە، ئەمەش بە تەنها كاری ینك نیە بەلكو هی هەموو دەزگا بەر پرسیارەكانی هەرێمی كوردستانە.
ئەم راپۆرتە چۆن دراوەتە دەستی بەرێز مام جەلال و بەرپرسەكانی تری ینك بەمشێوەیە، ئێستا، وەكو خۆی، بە بێ دەستكاری، بلاودەكرێتەوە تەنیا پەراوێزەكان (28) زیاد كراون. ئیتالیا، كۆتایی ئابی 2006 *************************************
ماوەیەكە نیازى ئەوەم هەبوو ووتار و لێكۆلینەوەیەك دەربارەى ئەم باسە بنووسم بەلام لەبەر كۆمەلە هۆیەك، بە نا بە دڵى، هەر دوام دەخست. لەم ماوانە داواكاریەكى بەڕێز مام جەلالم لە رۆژنامەى كوردستانى نوێ كەوتە بەرچاو و خوێندەوە كە دەڵێ "دەبێت لە راگەیاندنماندا راستیەكان بۆ كۆمەلانى خەلكى كوردستان روونبكەینەوە (ك. ن. 13/7/2004)؛. ئەم رێنمایە بووە هاندانێكى بەهێز تا دەست بۆ قەلەم و كاغەز بەرم و دەست بە نووسینى ئەو بابەتە بكەم بەلام لەگەل ئەوەشدا هەر دوو دڵ بوو. خۆشبەختانە ئەوەندەى نەبرد مام جەلال، بە هەلوێستێكى بوێرانە و بێ وێنە لە مێژووى ینك، لە كۆنفرانسێكى رۆژنامەنووسى 23/8/2004 هەلمەتى "پاكسازى و چاكسازى؛ لە دژى گەندەلى، ناپاكى، واستەو واسیتەكارى، مەحسوبیەت و مەنسوبیەت، خزم خزمانێ، گەندەلى دارایی و سیاسى و ئیدارى و ئەخلاقى و .... هتد راگەیاند (ك. ن. 24/8/2004). هەڤال مام جەلال تكا لە هەموو هەڤالانى ینك و هاولاتیان دەكات بەشدارى لەم هەلمەتە نیشتمانیە بكەن و هەرچیان لا هەیە بەیانى بكەن. ئەم هەلمەتەى بەرێز مام جەلال دواى دەرچوونى بریارى مەكتەبى سیاسیى كە "واستەكارى، مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و بەرتیل و ... هتد (بنواڕ ك. ن, 29/6/2004)؛ قەدەغە دەكات دەستى پێكردووە. زۆر كەس پێیان وایە گەندەلى، بە هەموو جۆرەكانیەوە، بە بریارێك و دووان بنبڕ و چارە ناكرێت، هەندێكیش پێیان وایە ئەم بڕیارو هەلمەتە زۆر درەنگ دەرچوون و تازە كار لە كار ترازاوەو، عارەب گۆتەنى "بعد خراب بصرة!!؛، چونكەم كەم پلەو پایەى حكومى و غەیرە حكومى ماون بەبێ مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و خاتر خاترانێ پڕ نەكرابنەوە. لەگەل ئەو هەموو راستیەشدا بە باوەڕ و دیدى ئێمە ئەم بریارو هەلمەتى "پاكسازی و چاكسازییە هەنگاوێكى بوێرو راستگۆیانەى سەركردایەتى سیاسى ینكە
، ئیتالی قەولێكیان هەیەو دەلێن "درەنگ باشترە لەوەى هەر نەبێت؛، لەبەر ئەوە ئەركى هەموو كوردێكى دلسۆزە هاریكارى لە هینانەدى خواستى ئەم بریارە بكات. بەلام باشتر و جوانتر بوو ئەم بریارە بەناوى حكەمەتى هەرێم بوایە نەك بە تەنها بە ناوى مەكتەبى سیاسى، چونكە ئەوە دە سال زیاترە ئێمە، لە كوردستان، شانازى بە دیموكراسى و پلورالیزم دەكەین و بە دەیان پارت و رێكخراو پالپشتى لەم حكومەتە دەكەن.
لەم كاتەوە باوەڕى تەواوم بەوە هێنا كە چیتر پاساو بۆ نە نووسینى ئەم باسە نەهێنمەوە. هیوادارم ئەم باسەش ببێتە مایەى كردنەوەى دەرگاى گفتو كۆ و لێكۆلینەوەیەكى بوێرو راستگۆیانە نەك تەنها لەسەر ناوەڕۆك و مەبەستى ئەم ووتارە، بەلكو هەموو ئەو لایەنانەى پەیوەستن بە باسەكەمان جا لە هەر شوێن و كات و ساتێك ئەنجامدرابن و درێژەیان پێ بدرێت. هەروەها مەبەستێكیترى ئەم راپۆرتە بریتیە لە پیشاندانى، چەند لاپەڕەیەك، لە خەبات و خۆماندووكردنى هەڤالانى كۆمیتەى ینك و هەموو جالیەى كورد لە ئیتالیا و هیواداریت لە ئایندە، بە كتێبێك، بە درێژى باسى رولى رەوەندى كورد بكەین لە سالى 1970 تا كەوتنى رژێمى سەدام حوسێن.
راپۆرتەكەمان بە سەردانى بەرێز مام جەلال بۆ ئیتالیا دەست پێدەكەین: لە رۆژانى 24/6 تا 2/7/2004 مام جەلال، لەگەل وەفدێك، كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان هێرۆ خان و د. محەمەد سابیرى نوێنەرى ینك لە واشنتۆن (بالوێزى دەستنشانكراوى عێراق لە چین)، بە سەردانێك گەیشتە ئیتالیا. ئەم سەردانەى مام جەلال لە كات و ساتێكى ناسك ئەنجامدرا، پێش گەیشتنى بە ئیتالیا بەڕێزیان سەردانى توركیایان كردبوو و رۆژنامەى ك. ن. و میدیاكانى سەر بە ینك بە سەردانەكى گرنگ و سەركەوتوویان لە قەلەمدا.
لە روانگەى گەشتەكەى ئیتالیا باسى دیبلۆماسیەتى ینك دەكەین و، لە پەرۆشى خۆمان بۆ مێژوو و خەبات و قوربانیە بێ هەژمارەكانى ئەم هێزە سەرەكیەى كوردستان، هەولدەدەین رۆشنایى بخەینە سەر هەندێ كەموكورتى و دیاردەى ئەو مەحسوبیەت و خزم خزمانێیەى كە ینك بە قسە و بە ووتار دەستى بە شەڕێكى دژوار كردیە لە دژیان.
لە ئیتالیا، وەكو زۆربەى وولاتانیترى رۆژئاوا، ریكخراو یان كۆمیتەى ینك هەیە و لە كۆتایى سالانى حەفتاكانى سەدەى رابردوودا دروست بووە، نووسەرى ئەم دێڕانە دەتوانى شاهیدى لەسەر رووداو و بەسەرهاتەكانى لە 1981 بە دوواوە بدات. كورد بە شێوەیەكى زۆر كەم رووى لە ئیتالیا دەكرد، لە حەفتاكان هەندێ هونەرمەندى تەشكیلى، وەكو بەڕێزان (فواد عەلى عەزیز، عەتا قەزاز، دارا محەمەد عەلى، لالە عەبدە، سمكو تۆفیق، ئازاد ئەحمەد و سەردار عەلى و .... هتد) بە نیازى خوێندن روویان لە ئیتالیا گرد، لە پال ئەوانەش ژمارەیەكى ئەوها كەم خوێندكار بۆ مەبەستى خوێندنى پزیشكى هاتبوونە ئەم وولاتە. كەچى لەگەل هەلگیرسانى شەڕى عیراق ـ ئێران (22/9/1980) بە تەخمین 200 خوێندكارى كوردستانى عێراق و 30 كوردستانى ئێران (ئەوانەى خۆیان بە كورد لە قەلەم دەدا و كارو فەعالیاتى سیاسیان ئەنجام دەدا) روویان كردە ئیتالیا. لە ئیتالیا تا سالى 1990 مافى پەناهەندەیى نەدەدرا بەو كەسانەى لە دەرەوەى ولاتانى ئەوروپى دەهاتن، لە هەمان كات ئیجازەى كاركردن و بەدەستهینانى ئیقامە زۆر بە زەحمەت و گیروگرفت بوون. هەروەها ئەوكەسانەى پەناهەندەیشیان پێدراوە دەوڵەت و دامەزراوە گشتیەكان هیچ جۆرە كۆمەك و هاوكاریەكیان ناكەن. لە هەمووى خراپتر تاكو ئێستا لە ئیتالیا یاسایەك نیە دەربارەى وەرگرتنى رەگەزنامەى ئیتالى، زۆر كوردو غەیرە كورد هەن كە زیاتر لە بیست ساڵ دەبێ لەم وولاتە دەژین و چەند جار داواى وەرگرتنى رەگەزنامەى ئیتالیان كردووە و كەچى وەلامەكەى نەگەتیف بووە. لەبەر ئەوە خەلكێكى زۆر كەم، چ كورد و چ هى ولاتانىتر، تا كۆتاى سالانى هەشتاكان، روویان لەم وولاتە دەكرد. لەبەر ئەوە خوێندن و كوردایەتى لە ئیتالیا زۆر سەخت و بە گیروگرفت بوو، بە تایبەتى لەو كاتەى حكومەتى بەعس نەك هەر تەنها پەیوەندى باشى لەگەل حومەتەكانى رۆژئاوا هەبوو بەلكو لەوەش زیاتر، بە پارەو پول، هەست و سۆزى زۆربەى پارت و گروپە سیاسى و پیشەیى و كەنالەكانى راگەیاندنى بۆ لاى خۆى راكێشابوو. كوردەكانى ئیتالیا زۆر چالاكیان ئەنجامداوەو بێ گوێدانە ماندووبوون، بە زگێك تێرو دووان برسى، بە بەردەوامى هەولى ناساندنى دۆزى كوردیان داوە. بۆ شاهیدى مێژوو دەلێین ینك بە درێژاى ئەم كاتە تاكە رێكخراوى كوردستانى بووە بە بەردەوامى و لەسەرتاسەرى ئیتالیا كارو چالاكى ئەنجامداوە، لە سەرەتاى 1994 مەكتەبى نوێنەرایەتى پكك (مەكتەبى ئینفۆڕمێشنى كوردستان) كرایەوە و، رۆژ بە روژیش چالاكیەكانیان پەرەدەسێنێ.
ئامارێكى دروستمان سەبارەت بە ژمارەى كوردەكانى ئیتالیا لەبەردەستدا نیە بەلام بە مەزەندە و بە پشت بەستن بە هەندێ سەرچاوە دەكرێ بگوترێ ئێستا پێنج هەزار كورد لە ئیتالیا دەژى، چوار هەزار لە باكورى كوردستان هاتوون، شەش سەد لە باشور هاتوون و ئەوانەىتریش لە بەشەكانىتر.
مام جەلال، بە ئاگادار ئێمە، لە دواى راپەڕین، 4 جار سەردانى ئیتالیا كردووە (1991، 1994، 2003 و 2004)، لە 1991 و 1994 چاوى بە سەرەك وەزیران و وەزیرى دەرەوەو بەرگرى و سەرۆكى دەولەتى ئیتالیا و وەزارەتى دەرەوەى ڤاتیكان كەوت لە كاتێك هیچ جۆرە مەكتەب و نوێنەرى رەسمى ینك و ئیدارەى سلێمانى لەم وولاتە نەبوو. كەچى لە ئابى 1998 بە رەسمى كاك بەكر فەتاح، براى كاك عومەر فەتاحى سەرەك وەزیرانە ئێستا، رەوانەى ئیتالیا كراو و بوو بە نوێنەرى رەسمى ینك و حكومەتەكەى. ئەگەر كەسێك، لەم ماوەیە، بیەوێت بزانێت و تەماشا بكات، بە تایبەتى لە میدیاكانى ینك، ئەوە ناتوانى 2 ووتارو دوو هەواڵ دەربارەى چالاكى و جم و جۆلى كاك بەكر فەتاح لە ئیتالیا بكەوێتە بەرچاو و چ رۆڵەكى هەبووە دەربارەى ناساندنى دۆزى كورد و بەدەست هینانى هاوكارى و كۆمەك بۆ گەلى كوردستان. مام جەلال و وەفدە یاوەرەكەى رۆژى 24/6، لە رێگەى توركیاوە گەیشتنە ئیتالیا، كۆمیتەى ینك لە ئیتالیا هیچ ئاگا و عیلمێكى لەم سەردانە نەبووە و كەسیش بە چاك و بە خراپ ئاگادارى نەكردینەوە، سەركردەكانى ینك ئێستاش وادەزانن لە سەردەمى خەباتى ژێر زەمینى و تەعریب و ئەنفال دەژین و هەموو شتەك دەبێ "بە سڕو تڕ؛ بێت.
با بزانین مام جەلال و وەفدەكەى لە ئیتالیا چیان كردووە؟ 3ـ4 رۆژانى یەكەم بوونە "بەردى بن گۆم؛ و كەنالەكانى راگەیاندنى ینك بە هیچ شێوەیەك باسیان نەكرد، بۆ؟ رۆژنامەى ك. ن. رۆژى 25/6 دەنووسى "مام جەلال گەیشتە ئیتالیا؛ و رۆژى 29/6، بۆ یەكەمجار باسى سەردانەكەى بە نیوە چڵى دەكات. بە قسەى ك. ن. مام جەلال و وەفدەكە لە رۆژى 28/6 دەستیان بە چاوپێكەوتنە رەسمیەكان كردووە. باشە رۆژانىتر چیان كردوو و لە كوێ بوون؟ انشا ْالله بۆ كارى تەندروستى و عیلاج نەهاتوون، دەكرێ بۆ زیارەت و توریستى هاتبن و ئەوەتە ئیتالیا یەكێكە لە وولاتە هەر جوان و خۆشەكانى دونیا و زۆرترین كارە مێژووى و ئەركێلوژیەكانى مرۆڤایەتى لێیە. كەس نیگەرانى لە گەشت و گەڕانى مام جەلال و وەفدەكە نیە، ئەوانیش مرۆڤن و مافى خویانە تام و چێژ لە جوانى سروشت و شوێنە ئەركێلۆژیەكان ببینن بەلام شتێك هەیە مام جەلال كەسێكى پریڤات private نیە بەلكو پێرسونالێكى بەرچاو و سەركردەیەكى مەزنى گۆڕەپانى كوردستانەوە ناتوانێ و شایستەى ئەویش نیە وەكو پریڤات هەلسوكەوت بكات و ناكرێ داواى مافى پرایڤەسى Privacy بۆ ئەو بكرێت.
با بگەرێینەوە سەر گەشتە سەركوتووەكەى مام جەلال لە ئیتالیا، رۆژنامەى ك. ن. لە 29/6 لە لاپەڕەى یەكەم بە گەورەیى دەنووسێ "مام جەلال لە لایەن هەردوو سكرتێرى پارتى دیموكراتەكانى چەپ و پارتى چەپى دیموكراتى ئیتالیا پێشوازى لێكرا؛. لە راستیدا هەردووكیان یەك پارتن و ناویشیان "Democratici di Sinistra ـ دیموكراتەكانى چەپ؛ە و، سكرتێرەكەیان ناوى (پیێرۆ فەسینۆ Piero Fassino) ەو سەرۆكى پارتەكەش ناوى (ماسیمۆ دەللێمە Massimo DAllema) ەیە
، ئەم پارتە زیاتر بە "دى ئێس DS" ناسراوە و رۆڵێكى گەورەى لە ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست هەیە، ئێستا لە ئۆپۆزیسیۆندایە، لەرووى جەماوەرو ئەندام بە پارتى ژمارە 1 یان 2 ئەو وولاتە دائەنرێت، تا سەرەتاى سالى 1991 بە ناوى "پارتى كۆمونیستى ئیتالى؛ كارى دەكرد، سوپاس بۆ رەوەندى كورد لە ئیتالیا، بە تایبەتى رۆلى كومیتەى ینك، لە سەرەتاى سالانى هەشتاكان هەڵوێستى پۆزەتیڤ و هاوكاریان بەرامبەر بە كێشەى گەلى كوردستان نیشانداوە
. لەگەل ئەوەشدا ئەم حیزبە زۆر بە تووندى دژى ئۆپێراسیۆن و جەنگى ئازادكردنى عێراق بوو. كەچى ك. ن. و نوێنەرى ینك ئەم حیزبەیان بە دوو حیزب لە قەلەمداوە. ئێمە نازانین مام جەلال دەگەل سەرانى ئەم حیزبە باسى چی كردووە بەلام ئەوە دەزانین كە رۆژنامەى "لونیتا LUnit؛ ى سەر بە حیزبى ناوبراو، كە یەكێكە لە رۆژنامە هەرە بلاوەكانى وولات، بە هیچ جۆرەك باسى ئەو سەردان و چاوێكەوتنەى نەكرد! لە هەمان ووتارى ك. ن. نووسراوە مام جەلال لە لایەن بەڕێز پیرەى سەرۆكى ئەنجوومەنى پیرانى ئیتالیا پێشوازى لێكرا. لە راستى سەرۆكى ئەنجوومەنى پیران (سێنات) ناوى (مارچێڵۆ پێرە Marcello Pera). دیسان لە هەمان ووتارى ك. ن. نووسراوە مام جەلال چاوى بە بەرێز "داریۆ ریڤۆلتا Dario Rivolta (ناوە ئیتالیەكە ئێمە نووسیوومانە) كەوتووە كە "بەرپرسى گروپى پەرلەمانى (پارتى ئیتالیا بۆ پێشەوە)، كە پارتى دەسەلاتدارە، كەوتووە؛. تەنها بۆ ئاگادارى و مێژوو دەلێین ئەو بەرێزە سەرۆكى گروپى پەرلەمان نیە، پەرلەمانى ئیتالى لە دوو ژوور پێكهاتووە: ژوورى سێنات و ژوورى نوێنەران. بەرپرسى گروپى پارتى ئیتالیا بۆ پێشەوە (فۆڕسە ئیتالیا Forza Italia) لە سێنات ناوى (رێناتۆ سكیفانى Renato schifani) و لە ژوورى نوێنەرانیش ناوى (ئێلیۆ ڤیتۆ Elio Vito)ەیە، لە راستیدا ئەم بەڕێزە ئەندامى پەرلەمان و مەكتەبى پەیوەندیەكانى دەرەوەى حیزبەكەى خۆیەتى. كەسێكى وەكو كاك بەكر فەتاح ناوى گروپ و هێز و كەسایەتیە سیاسى و كۆمەلایەیتەكانى ئیتالیا نەزانى ئاخۆ دەبێ چی بۆ كورد و ینك كردبێت و لە داهاتوو چى لەدەست بێت. بە داخەوە تاكو ئێستا زیانى زیاتر بووە لە قازانج، گوناهى ئەوەش بە تەنها ناكەوێتە ئەستۆى كاك بەكر فەتاح بەلكو ئەو كەس و بەرپرسانەى بڕیارى هینان و هێشتنەوەى ئەویاندا لە ئیتالیا.
رۆژى 30/6 ك. ن. لە دەمى كاك بەكر فەتاح دەنووسێ "مام جەلال لەگەل سەرۆكى پەرلەمانى ئیتالیا كۆبووەوە؛ و ناوى سەرۆكى پەرلەمانى ئیتالى بە "فیدریكۆ كازینى؛ نووسراوە كەچى لە راستیدا ناوى "پیێر فێردیناندۆ كەزینى Pier Ferdinando Casini؛ یە. لە هەمان ووتارى ك. ن. نووسراوە بەرێز مام جەلال و سەرۆكى پەرلەمانى ئیتالى كۆنگرەیەكى رۆژنامەنووسى هاوبەشیان بەست كەچى بە ئاگادارى ئێمە و راستى رووداوەكان ئەم كۆنگرەیە نەبەستراوە و هیچ رۆژنامەیەكى ئیتالیش باسى نەكردووە، ئەوەتە بۆ رۆژى دوایى لە سایتەكەى ینك، ووتارەك بە عەرەبى لە لایەن عبدالباقى خلیفە، پەیامنێرى (؟) نووسراوە "حيث لم يتم عقد مؤتمر صحفي مشترك".
رۆژى 1/7/2004 ك. ن.، لە دەمى كاك بەكر فەتاحى نوێنەرى ینك لە ئیتالیا، دەنووسێ "دوێنێ هەڤال مام جەلال، بە ئامادەبوونى سكرتێرى پارتى (ئیتالیا بۆ پێشەوە)ى دەسەلاتدار لە هۆلى پەرلەمانى ئیتالیا گۆنگرەیەكى روژنامەنوسى بۆ ربَكخرا". لە هەموو شوێنەك سكرتێر واتە كەسى یەكەمى ئەو پارتە، ئاشكرایە كەسى یەكەمى (فۆڕسە ئیتالیا) بەرێز (سیلڤیۆ بێرلوسكۆنى Silvio Berlusconi) یە كە ئێستا سەرۆكى ئەنجوومەنى وەزیرانە و سەروكى حیزبەكەى خۆیەتى كە لە سالى 1994 لە سفرەوە دروستى كرد. لە دواى بێرلوسكۆنى، كە دەولەمەندترین كەسە لە ئیتالیا، كەسىتر نیە بە ژمارە 2 یان 3 و هتد دابنرێ، چونكە بە پارەى خۆى حیزبەكەى دروست كردووە. ئەو هەموو شێواندن و درۆو دەڵەسەو چەواشەكردنى خوێنەرانى رۆژنامەى ك. ن. لەبەرچى، ئایا ئەمە لە قازانجى ینك و سەردانەكەى بەڕێز مام جەلالە؟ ئەو زانیارى و هەوالانە، بۆ ئایندە، دەبن بە بەلگەو دۆكومێنتوى مێژووى.
كۆمیتەى ینك لە ئیتالیا هەولیدا پەیوەندى بە كاك بەكر فەتاح بكات و داواى كرد "خۆشحال دەبین بە دیدەنى هەڤال مام جەلال و وەفدە یاوەرەكەى و بەخێرهاتنیان بكەین و ئامادەیى خۆشمان دەردەبڕین بۆ هەر كارو ئەركێك بە ئێمە جێبەجێ بكرێت ... هتد؛. وەلامى كاك بەكر فەتاح و د. خەسرەوى یاریدەدەرى ئەوەبوو "وەللا مام جەلال ئەجێندەكەى زۆر پڕو قەلەبالغە و زۆر زەحمەتە مەجالى هەبێ بتان بینێ!". رۆژى 29/6، سەعاتى 11ى بەیانى كاك د. خەسرەو بە تەلیفۆن پێی راگەیاندم كە "سبەینێ، سەعاتى 10 بەیانى مام جەلال كاتى هەیە و سەعاتى 11ەش كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانى هەیە، لە نێو خۆتان رێك بكەون و ئەمەش ئەدرێسى ئەو هۆتێلە كە هەڤال مام جەلال و وەفدەكەى تیایە؛. لە وەلام ووتم "من نزیكترین كەسم لە رۆما، لە چاو هەڤالانىتر، ئەوجا 400 كم دوورم، هەندێ برادەر 700 كم دوورن، ئەگەر ئەوها بێت ئەوە من لە ئێستاوە ناتوانم بێم، لەبەر ئەوە داواكارم مەوعیدەكە بۆ سبەى پاش نیوەڕۆ (لە سەعاتى 16 تا 20) بگۆڕدرێت و بەمجۆرە هەڤالانىتریش كات و ماوەى ئەوەیان دەبێ خۆیان ئامادەبكەن؛. كاك د. خەسرەو ووتى من هیچم لە توانادا نیە و قسەكانت بە كاك بەكر دەگەیەنم و ئەو خاوەن بڕیارە. وابوو دواى 5 سەعات دووبارە كاك د. خەسرەو تەلیفۆنى كردەوە و ووتى "كاك بەكر دەلێ با بێن بو بەیانى پاش نیوەڕۆ و هەولبدەن لە سەعاتى 16 لە هۆتێلەكە ئامادەبن و كەى مام جەلال ماوەى هەبوو ئەوە دەتوانن بیبینن ... هتد". منیش لەگەل برادەرانى كۆمیتەى ینك و سەرۆكى كۆمیتاى كورد قسەم كرد وا رێكەوتین هەموومان بەیانى لە رۆما یەكتر بگرینەوەو پاشان بەیەكەوە بەرەو ئەو هۆتێلە بچین كە مام جەلالى تیا میوانە. كەچى دواى دوو سەعاتىتر د. خەسرەو تەلیفۆنى كردەوەو ووتى "بە داخەوە بەرێز مام جەلال كارى گرنك و بە پەلەى هاتۆتە بەردەم و بەیانى دەبێ سەفەر بكات و مام جەلال خۆی ووتى زۆر سوپاسیان بكەو انشا اللە جارێكىتر یەكتر دەبینینەوە؛. من نازانم ئەوە چەندى راستە بەلام ئەوە دەزانم بەڕێز مام جەلال ئەو رۆژە (30/6) سەفەرى نەكرد.
لە راسیتدا بەڕێز مام جەلال لە سەردانەكەى ئیتالیا چاوى بە هیچ كاربەدەستێكى گەورەى حكومەتى ئیتالى نەكەوت. سەرەك وەزیر، وەزیر یان بریكارى وەزیرى دەرەوە، لەم رووەوە سەركەوت و نەبووە، كەچى بە گوتەى ك. ن.29/6، مام جەلال جگە لەو سیاسەتمەدارانەى لە رۆژى 28/6، چاوى بە كۆمەلێك لە نوێنەرى كۆمپانیا بازرگانى و پیشەسازیەكانى ئەم وولاتە كەوت بەلام ناوى كەس نەهاتووە. ئەو هەوالە ئەگەر راست بێت ئەوە زۆر لاوازە، بۆ؟ قسەكردن دەگەل كۆمپانیا بیانیەكان، بۆ ئاوەدان كردنەوەى كوردستان، كارو ئەركى بەڕێز مام جەلال نیە بەلكو هى "حكومەت و كەرتى تایبەتە؛، مام جەلال دەسەلاتى سیاسیە و ناكرێ ببێتە خەمخۆرى هەموو شتێك، ئەگەر وایە مام جەلال بۆ دوو كەسى لە حكومەت و كەرتى تایبەتى كوردستان لەگەل خۆى نەدەهێنا بۆ ئەم سەردانە؟ مام جەلال لەگەل رۆژنامەى "لە رێپوبلیكا La Repubblica؛، 1/7/2004، تەنها رۆژنامەیەك كە باسى سەردان و گەشتەكەى كردووە دەلێ "سەردانەكەى بۆ ئیتالیا شەخسى (پریڤات)ە؛ جا با كۆمەلانى خەلك و سیاسەتمەدارەكانى كوردستان سەریان لەم بەزم و رەزمە دەرچێ ؟ رۆژنامەكە لەسەروتارەكەى، ئاماژە بۆ بۆچوونى مام جەلال دەكات، دەنووسێ "سەدام گەورەترین تاونبارى دونیایە بەلام نابێ بە ئیعدام سزا بدرێت؛ ئەوەش لەبەر ئەوەى مام جەلال خۆى بە پارێزەر دەزانێ و لەبەر ئەوە، وەك خۆى دەلێ، دژى سزاى ئیعدامە. بەلام مام جەلال، وەكو سیاسەتمەدارو سەركردەیەكى ناودار و رۆل هەبوو لە دەولەت بۆى نیە راى شەخسى خۆى لەمەڕ مەسەلەیەكى ئەوها هەستیار دەربڕێت و پێشوەختە پەیام و راگەیاندن بۆ چونیەتى دادگایكردنى تاونبارترین كەسى ئەم جیهانە رەوانە بكات و كار لەسەر ئازادى و سەربەخۆى دادگا بكات.
كاك بەكر فەتاح لە وەلامى پرسیارێك ووتى "مام جەلال بە كارێكى شەخسى هاتووەو ناتوانم پێت بلێم بۆ چى هاتووە!!؛، تۆ بلێى لەم سەردەمەى جیهانگیرى نهێنى ئەوها گەورەو گرنك بشاردرێتەوە؟ لە لایەكىتریش من هەست بەوە ناكەم نە خۆم و نە برادەرانى كۆمیتەى ینك ـ ئیتالیا هەرگیز نهێنهیەكانى رێكخستن (ئەگەر هەبووبن) لاى نەیارو ناحەزان دركاندبێت و بیر لەوەش ناكەمەوە، خوانەخواستە، كەسێك لە هەڤالانى كۆمیتەى ینك ـ ئیتالیا لە فایلدارەكان بێت!
. كەچى دواى دوو رۆژ لە سەردانەكەى مام جەلال لە دۆستێكى نزیك و لە وولاتێكىتر زانیم كە بەڕێز مام جەلال و وەفدەكەى هاتبوونە ئیتالیا، كەچى دواى دوو رۆژ لە سەردانەكەى مام جەلال لە دۆستێكى نزیك و لە وولاتێكیتر زانیم كە بەڕێز مام جەلال و وەفدەكە، بۆ بەشداری لە ئاهەنگی زەماوەندی كورەكەی (قوباد تالەبانی)، هاتبوونە ئیتالیا!
ئەى باشە رۆلى وەفدە یاوەرەكەى بەرێز مام جەلال چى بووە، تەنها رۆڵى كۆمپارس بووە؟ بۆ راستى ئەم مەسەلەیە چەند نموونەیەكىتر دەهێنینەوە.
1) لە رۆژانى 18 و 19 تەموزى 2003 ئینتەرناسونال سوسیالیست، لە شارى رۆما، كۆبوونەوەیەكى فراوانى لەژێر ناوى "بونیاتنانى دیموكراسى لە عێراق و كاركردن بۆ ئاشتى لە رۆژهەلاتى ناوەراست؛ رێكخست كە تیایا زۆربەى پارت و رێكخراوە چەپەكانى ولاتانى عەرەبى و توركیا و ئێران بەشداریان تیاكرد. رۆژێكى كۆبوونەوەكە بۆ بارودۆخى نوێى عێراق تەرخانكرا، زۆربەى هێزە سەرەكیەكانى عێراق ئامادەبوون تا بە ئازادى راو بۆچوونەكانیان دەربڕن و ئەو عێراقە نوێ و دیموكرات و فیدرالەى بانگەشەى بۆ دەكەن بێتەدى. ئاشكرایە ئینتەرناسۆنال سۆسیالیستەكان دژى روخانى رژێمى سەدام حوسێن بوون لە رێگەى شەڕ و بەكارهینانى هێز. لەم كۆبوونەوەیە هەموو هێزەكانى ناو ئەنجوومەنى حوكم ئامادەبوون. ینك بە وەفدێكى گەورەو بالا بەشدارى تیا كرد كە پێك هاتبوو لە بەڕێزان (مام جەلال، هێرۆ خان ئیبراهیم ئەحمەد، شاناز خان ئیبراهیم ئەحمەد، كافیە سلێمان خان، قوباد تالەبانى، د. لەتیف رەشید، عومەرى سەید عەلى، جەلال جەوهەر). ئەمجارەش كۆمیتەى ینك لە ئیتالیا ئاگادار نەكرابووەوە بەلام لە رێگەى كەنالەكانى راگەیاندن و پارتى دیموكراتە چەپەكان DS ئاگاداربووین كە كۆبوونەوەیەكى لەم بارەیەوە ئامادە دەكرێ و پێشوەختە ناوى وەفدە داوەتكراوەكانمان بەدەست گەیشتبوو. وەفدى ینكـ بە سەرۆكایەتى بەڕێز مام جەلال رۆژى 16/7/2003 گەیشتبووە ئیتالیا، ئێمە وەكو كۆمیتەى ینك لە ئیتالیا پەیوەندیمان بە كاك بەكر فەتاح كرد و پێمان ووت "بۆ هەر پێویستیەك ئامادەین و حەزیش دەكەین سەردانى رۆما بكەین و بەخێرهاتنى ئەو بەڕێزانە بكەین و یارمەتى تۆش بدەین لە هەلسوڕاندنى كارەكان". كاك بەكر هەزارو یەك فڕت و فێل و درۆی هێناوە تا ئێمە چاومان بە مام جەلال و وەفدەكە نەكەوێت، كەچى رۆژى 18/7، دیسان لە رێگەى د. خەسرەوە ئاگادار كراینەوە كە بۆ سبەى، پاش نیوەڕۆى 19/7/2003 دەتوانن بێنە شوێنى كۆبوونەوەكەو چاوتان بە هەڤال مام جەلال بكەوێت. هەڤالانى كومیتە ئاگادار كرانەوەو لە 5 شارى جیا جیاى ئیتالى، هەندێك بە فرۆكە، هەندێك بە قیتار و سەیارە رۆژى 19 گەیشتینە شوێنەكە و لە هۆلى كۆبوونەوەكە چاومان بە وەفدى پارتى كەوت (بەڕێزان هوشیار زێبارى، د. رۆژ نورى شاوێس، دلشاد میران) و بەخێرهاتنمان كردن، ئەوەش بووە مایەى توڕبوونى كام بەكر فەتاح. ماوەى 2ـ3 سەعات چاوەڕوانمان كرد مام جەلال ببینین، لەم ماوەیەش بەڕێزان كاك عومەرى سەید عەلى و جەلال جەوهەر هاتنە لامان و زۆر دلخۆش بوون بە دیتنى برادەرانى ئیتالیا كە ئەمانە بوون. د. عیسام داود، پزیشكێكى سەركەوتوو و خاوەن كلینكى تایبەتى خۆى و زیاد لە سى سال دەبێ لە كەركوك دوورەو ئێستا سەرۆكى رەوەندى كوردە لە ئیتالیا، د. جاسم تۆفیق خۆشناو، دكتۆرا لە زانستە سیاسیەكان و كۆمەلێك كتێب و نامیلكەى بە زمانى ئتیالى لەسەر دۆزى كورد نووسیووە، ئەندازیار ئازاد فەخرەددین، میعمارێكى سەركەوتووى كوردە و خەلكى كەركوكە، د. جەبار موستەفا فەتاح، براى كاك عەبدولرەحمانى پارێزگارى ئێستاى كەركوك و ئەندازیارى میعمارى، لەنجە میران، دەرچووى كۆلێژى كشت و كال لە زانكۆى موسل، د. سەردار عەلى، هونەرمەندى تەشكیلى سەركەوتوو). هەمان رۆژ كاك د. خەسەرەویش (دكتۆرا لە زانستە سیاسیەكان و نووسەرى دوو كتێب بە زمانى ئیتالى لەسەر دۆزى كورد) ئامادەبوو و ووتى ئەوە یەكەمجارە منیش بانگهێشتن بكرێم بۆ دیتنى هەڤال مام جەلال و وەفدەكە. بە كورتى ئێمە تەنها لەگەل بەرێزان عومەرى سەید عەلى و جەلال جەوهەر قسەمان كرد، هەندێ پرسیارمان كرد و پاشان ئاڵوگۆڕى هەندێ بیرو بۆچوونمان كرد، وا هەستمانكرد ئەوان زۆر دلخۆش بوون. پاشان بەڕێز مام جەلال هات و نزیكەى سەعاتێك لەگەل ئێمە مایەوە و پرسیارى یەكە بەیەكەى كرد وەكو خەلكى كام شارن لە كوردستان و چیتان خۆێندووە و چى ئەكەن؟ ئێمە بەشێكمان ئەوە جارى سێیەم بوو مام جەلال ببینین لە ئیتالیا، مام جەلال زۆر دلخۆش بوو ئەو كۆمەلە كوردە ببینێ و قۆناغى زانكۆ و دواى زانكۆیان لەم وولاتە تەواو كردووە و بوونەتە هاوولاتى ئیتالى، ئەمانەى هەموو بەسەركەوتن بۆ كورد لە قەلەمدا، پاشان، لەبەر خاترى بەندە، زۆر قسەو باسى خۆشى لەسەر خۆشناوان گێڕایەوە! ئێمە زۆر تامەزرۆى قسە و پرسیاركردن و روونكردنەوەى هەندێ بابەت بووین بەلام بە داخەوە وەفدەكە كات و ماوەى نەبوو. زۆر حەزمان دەكرد چاومان بە هێرۆ خان، شاناز خان و كافیە خان بكەوێت بەلام ئەوان كاتیان نەبوو، چووبوونە بازاڕكردن (shopping). ئەم گروپە ئافرەتە رۆشنبیر و سیاسەتمەدارو شۆڕشگێر و ماندوونەناس بۆ جارى یەكەم هاتوونە ئیتالیا كەچى نەیانوویست و توانایان نەبوو چاویان بە رەوەندى كورد بكەوێت، بە تایبەتى بەو ئافرەتە كوردانەى لە ئیتالیا دەژین. ئێمە وەكو ینك و جالیەى كورد حەزمان دەكرد چاومان پێیان بكەوێت تا لە نزیكەوە باسى بارودۆخى ئافرەتانى كوردستانمان بۆ بكەن، بە تایبەتى باسى ئەو دەستكەوتانەمان بۆ بكەن كە ئافرەتانى كوردستان، لە دواى راپەڕین، چ لەسەر ئاستى یاسایی و چ لەسەر ئاستى كۆمەلایەتى و رۆشنبیرى بەدەستیان هێناوە. پێمان خۆش بوو ئەو دەستە ئافرەتە لێهاتووە چاویان بە رێكخراوەكانى ئافرەتانى ئیتالى بكەوێت و بیرو را ئالوگۆڕ بكەن و شارەزای ئەم یاسایانە ببن كە لە لە بەرژەوەندى ئافرەتان دەرچوون، پَمان خۆش بوو دەگەل گروپ و فراكسیۆنەكانى ناو پەرلەمانى ئیتالى یەكتر ببینن كە تەنها لە ئافرەتى پەرلەمەنتار دروست بوون. حەزمان دەكرد ئەو شاندە بالایەى ینك چاوى بە ئافرەت، سیاسەتمەدار، رۆژنامەنوس، روناكبیر و كەسایەتى ماندوونەناس بكەوێت كە لە كاتى تەنگانەو رۆژانى رەش لەتەك كورد و رەوەندى كورد بوون و بە یەك دوو قسە سوپاسیان بكرێت و بانگهێشت بكرێن بۆ كوردستانى ئازاد كەچى بە داخەوە ئەمانە هیچى رووینەدا. لە هەمووى ناخۆشتر كە بووە مایەى هەست برینداركردنى برادەرانى ینك لە ئیتالیا ئەوە بوو بەڕێز كاك د. لەتیف رەشید، كە ماوەیەك بەپرسیارى مەلبەندى دەرەوە بوو نەهات چاك و چۆنیمان لێ بكات بۆ 1ـ 2 دەقیقەش. ئەو وەكو بەرپرسەكى ینك ئەركى ئەوە بوو پرسیار لە كۆمیتەى ئیتالیا بكات و لە نزیكەوە زانیارى لەسەر چالاكى و كارەكانیان پەیدا بكات، وەك مرۆڤى رۆشنبیرو دیبلۆماتیش دەبوایە هەولى ناسین بدات بەلام وادیارە رەوتى دیبلۆماسیەت و گیانى هەڤالایەتى، دواى نەمانى روخانى رژێمى سەدام، رەوتێكىترى بە خۆیەوە بینیووە.
دواى ئەو سەعاتەى لەگەل مام جەلال دانیشتین، بەرێزان عومەرى سەید عەلى و جەلال جەوهەر ئامادەبوون، خودا حافیزیمان لەیەك كرد و لە كاتى دەرچوونمان لە هۆتێلەكە كاك بەكر فەتاح هات و ووتى "كاك جاسم ئەمشەو تۆ دەبێت بمێنیەوەو كارمان هەیە!!؛. زاانیم كارێكى پێم هەیە، داواى كرد راپۆرتێك دەربارەى كۆبوونەوەكە و ووتارەكەى مام جەلال بنووسم و بۆ ك. ن. و كوردساتى رەوانە بكەم. من و لەنجەى هاوسەرو و هاوڕیم لەگەل د. خەسرەو چووینە مالى كاك بەكر (مەكتەبى ینك لە رۆما)، كۆمپیوتەر و پرینتەرو ئینتەرنێت كاریان نەدەكرد. ووتارەكەى مام جەلالیان بۆ هێنام كە لە كۆبوونەوەكە، بە عەرەبى، خویندبوویەوە ووتیان دەبێ ئەمە بنووسرێتەوە بە كۆمپیوتەرو رەوانەى ناوەوە بكرێت. كە تەماشاى ووتارەكەم كرد 11 لاپەڕەى فۆلسكاپ A4 بوو، مام جەلال بە دەستى خۆى نووسیبووى و لە زۆر شوێن رەشكرابووەو بە باشى نەدەخوێندرایەوە. زۆر پێم سەیر و جێگەى پرسیار بوو ئاخۆ بۆ مام جەلال ئەو ووتارەى نەداوەتە كەسێك تا بە كۆمپیوتەر بە روون و ئاشكرا بۆى بنووسیبایەوە، تۆ بلێى لەبەر پەلە پەلى و نەبوونى كات بێت یان باوەڕو متمانەى بە كەس نەبێت تا نووسین و بۆچوونەكانى ببینێ؟ بە تەلیفۆن كاك بەكر فەتاحم ئاگادار كردەوە كە لەبەر ئەوەى پیتى كوردى و عەرەبى لەسەر كۆمپیوتەرەكەت نیە و ئیش ناكات كارەكە ئەنجام نادرێ، لە وەلام ووتى "كاك جاسم ئەمە زۆر گرنگەو ووتارى بەرێز مام جەلالە و لە كوردستان چاوەڕێی ئەكەن و ئەبێ حەلەك بدۆزیەوە ... هتد؛. لە وەلام ووتم ئەم كارە بە من ناكرێ و خەلاس و بڕایەوە. وا رێكەوتین و راپۆرتێكى هەوال دەربارەى مەسەلەكە بنووسین. بە كورتى شتێكمان نووسى بەلام نە ژمارەى فاكسى كوردسات و نە هى ك. ن. هەبوو رەوانەى بكەین، كاك بەكر فەتاح نیوە شەوى 20/19 ى تەموزى 2003 ژمارە تەلیفۆنى هەڤالێكى یەكێتى لە بەریتانیا پێداین و ووتى تەلیفونى بۆ بكەن و داواى ژمارەى فاكسى كوردسات و ك. ن. لێ بكەن. بەڕاستى من لە خۆم تەریق بوومەوەو ووتم كاك د. خەسرەو من رێگە بە خۆم نادەم بەم نیوە شەوە خەلك بە خەبەر بهێنم! وابوو ئەو خۆى، بە نا بەدڵى، بۆ دوو كەسى كرد، ئافرەتێك و پیاوێك، هەردووكیان لە خەو راپەڕین و بێزاریان دەربڕى. لەگەل ئەوەش دوو ژمارە فاكسمان وەرگرت كەچى هیچى وەرینەگرت و راپۆرتەكەمان بۆ رەوانە نەكرا و من تەواو هیلاك بووم و ووتم "خەسرەو گیان هەموومان ماندووین، من خەوم دێت و ئەنووم و تكایە تۆش وەلامى هیچ تەلیفۆنەك مەدەوە و بڕۆ بخەوە؛. بەیانى 20/7/2003 من و لەنجە بە پەلە پەل مال (مەكتەب) ەكەمان بەجێ هێشت و بە سەیارە بۆ شارەكەى خومان (پیزە) كەوتینەڕێ و شەهادەیەكى بە حەقیشمان هێنا لەو قەزا و بەلایە نەجاتمان بوو!
وەفدێكى ئەوها بەرز و بە ژمارە زۆر رۆژنامەنووسێكى پڕۆفیشنالیان لەگەل نەهاتبوو، باشە بۆ، كەس نەبوو؟ ئەمە تەنها سەرانى ینك و بەر پرسەكانى راگەیاندن دەتوانن وەلام بدەنەوە بەلام ناكرێ نەلێین ئەم بەرپرسانە لەئاستى گۆڕانكارى و پێویستیەكانى هەنووكەدا نین. ووتارەكەى مام جەلال تەنها رۆژى 29/7/2003، دواى 10 رۆژ، لە كوردستانى نوێ بلاوكرایەوە لە كاتێك لەسەر سایتى ئینتەرناسونال سوسیالیستەكان هەمان رۆژ بە عەرەبى، ئینگلیزى، ئیسپانى و بە دەنگ و رەنگ بلاوكرایەوە.
2) دیسان ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست لە رۆژانى 20ـ21/1/2003 لە شارى رۆما كۆبوونەوەى تایبەتى لەسەر مەترسى هەلگیرسانى شەڕ لە دژى عێراق بەست، ئەمجارەش ینك داوەتكرابوو، بەرێز د. بەرهەم سالحى سەرۆكى حكومەتى ئەوكات لەگەل د. ئحمەد بامەڕنى نوێنەرى ینك لە بروكسێل و بالوێزى دەستنیشانكراوى ئێستاى عێراق بۆ وولاتى سوێد بەشداریان تیاكرد، بەڕێز كاك هوشیار زێباریش، وەكو نوێنەرى پارتى، بەشدار بوو. ئەمجارەیان، بە ناو، كۆمیتەى ئیتالیاى ینك لە لایەن كاك بەكر فەتاح ئاگادار كرابووە. لەبەر ئەوەى كاك بەكر فەتاح زمانى ئیتالیەكەى لە ئاستى نووسین و قسەكردنێكى باشدا نیە، پێش گەیشتنى د. بەرهەم، داواى لە بەندە كرد چی بكەین، لە پێشەوە ووتى پێت دەلێم كاك بەرهەم نایەوێت قسە لەگەل پەرلەمەنتارو سكرتێرى ئەم حیزب و ئەو حیزب بكات، ئەگەر بكرێت لەگەل سەرەك وەزیر یان وەزیرى دەرەوە قسە بكات! بەراستى نیگەران بووم لەم هەلوێستە، بەهەر حال دواى پەیوەندى كردن بۆمان دەركەوت ئەو كاتەى بەڕێز د. بەرهەم دێتە ئیتالیا سەرەك وەزیرانى ئیتالى (سیلڤیۆ بێرلوسكۆنى) سەردانى رووسیا دەكات و وەزیرى دەرەوەش لە وولاتە یەكگرتووەكانەو چاوپێكەوتنى لەگەل كۆفى ئەنان و كۆلن پاول هەیە و لە دوایشدا وا دەرچوو
. ئەوكاتە حالى تەندروستیم باش نەبوو، نەشتەرگەریم بۆ كرابوو، پەیوەندیمان بە وەزارەتى دەرەوە، جێگرى سەرەك وەزیران، وەزارەتى دەرەوەى ڤاتیكان، پۆلیس و وەزارەتى نێوخۆ بۆ حیمایەكردنى سەرۆكى حكومەتى كوردستان. من نامەم بۆ ئەو لایانانە و ئاژانسەكانى دەنگ و باس چەند لایەنێكىتریش نووسى بۆ كاك بەكرم رەوانە كردو ووتم تۆ لەسەر وەرقەى تایبەتى ینك بە ئەدرێسەوە رەوانەیان بكە. ئێمە، وەكو كۆمیتەى ینك لە ئیتالیا زۆر خۆشحال بووین بە هاتنى سەرۆكى ئیدارەكەمان و خۆمان ئامادەكردبوو برۆین بۆ رۆماى پایتەختى ئیتالیا و پێشوازى لە بەڕێز د. بەرهەم بكەین كەچى كاك بەكر فەتاح هەزار فرت و فێلى دۆزیەوە تا ئێمە د. بەرهەم نەبینین، گوایە كاتى نیەو دواى كۆبوونەوەكە سەفەر ئەكات بەلام ئێمە (د. جاسم تۆفیق خۆشناو، د. عیسام داود، ئەندازیار كامەران ڤانى و ئەندازیار ئازاد فەخرەدین) بریارماندا بچین. وابوو 20/1/2003 چووینە رۆما، ئێوارەكەى چووینە مال و مەكتەبەكەى ینك كە كاك د. خەسرەو لەوێ بوو، كورە ئەوە چی دەكەى لێرە؟ لە وەلام ووتى ئەوە 2ـ3 رۆژە هاتوومە ئێرە. شەو كاك بەكرو د. ئەحمەد بامەڕنى گەرانەوە و ووتیان وەللا د. بەرهەم لە شوێنى میوانەكان لە هۆتێلە. ئێمەى برادەرانى ئیتالیا زۆر نیگەران بووین، چۆن دەبێ سەرۆكى ئەو حكومەتەى ئەوەندە بە شان و بالى هەلدەڵێین و حوكمى زیاد لە دوو ملیۆن كەس دەكات بە تەنها سەفەر بكات و بسوڕێتەوەو خوانە خواستە ئەوە شتێك روویدا چى بڵێین و لۆمەى كێ بكەین . بە كورتى رۆژى 21/1/2003 سەعاتى 11 بەیانى بەڕێز د. بەرهەممان دیت لەو هۆتێلەى كۆبوونەوەكەى تیا بەسترا بوو، ماوەى سەعاتێك لەگەلى دانیشتین و داوامان كرد بۆ نانخواردنى نیوەڕۆ لەگەلماندا بێ، داواكەى قەبول كرد. لە هۆتێلەكە بەرێز د. ئەكرەم جاف ئامادەبوو بۆ دیدەنى د. بەرهەم، د. ئەكرەم جاف، كاتى خۆى وەزیرى كشت و كال بووە لە عێراق و ئەوە 30 سال دەبێ لە ئیتالیا دەژى، وەكو نوێنەر و دیبلۆماتى حكومەتى عێراق لە فاو FAO كارى كردووەو ئێستاش خانەنشینى حكومەتى عێراق و فاوە، لە كاتی راپەڕینى 1991، بە سودفە ناسیم و تا ئەوكات هەر ناویشم نەبیستبوو، لە شوێنێكىتر دەگەڕێمەوەسەر باسى د. ئەكرەم جاف. ئێمەش پَیشوەختە لە چێشتخانەیەكى زۆر نزیك لە تەلارى پەرلەمانى ئیتالى، شوێنمان حجز كردبوو. كە چووینە چێشتخانەكە پڕ لە ئەندامى پەرلەمان و وەزیرو كەسایەتى سیاسى ئیتالى بوو. لە چێشتخانەكە من بە ناوى كۆمیتەى ینك ئیتالیا بەخێرهاتنى د. بەرهەمم كرد و لە هەمان كات نیگەرانى خۆمان پیشاندا لەبەر ئەوەى بە تەنها هاتۆتە ئیتالیا و بە تەنها دەسوڕێتەوە، ووتم گەلى كورد زیاد لە هەزارو یەك دوژمنی هەیە، خوانەواستە كەسێك پەلامارت بدات و گوێى شەیتان كەڕ بێت زیان بە هەموو كورد دەكەوێت و شوێنتان بە ئاسانى پڕ ناكرێتەوە. كاك بەرهەم سوپاسى ئەو هەلوێستەى كرد و ووتى ئێمە، لە پێناوى گەل و نیشتمانەكەمان، ئامادەى هەموو جۆرە قوربانیەكین. لە وەلام ووتم راستە و ئێمەش شانازى بەو هەلوێستە دەكەین بەلام ئەگەر بكرێت پێشوەختە ووشیار بین و هەندێ هەنگاو هەلێنین ئەوە كارێكى زۆر باشە و دۆست و نەیارەكانیشمان حیسابێكى ترمان بۆ دەكەن. ئەمڕۆ شوكر ینك لە ناوەوەو لە دەرەوە ئیمكانیاتى ماددى و مرۆیی باشى هەیە، دەكرێ بۆ سەردانى بەرپرسێكى حیزبى و حكومى بەرز رۆژنامەنوسى پڕۆفیشنال و كەسانى زمان زان و شارەزا، گورج و گۆل لە رووى پاراستنى كەسى لەگەل دابێت. شەوى پێشوو هەمان رەخنەم ئاراستەى د. ئەحمەد بامەرنى كرد و ئەویش لە وەڵام هەمان بۆچوونى منى هەبوو و ووتى "كاكى خۆم ئەوە مام جەلال بەتەنها سەفەر دەكات و دەسوڕێتەوە ئەوجا تۆ رەخنە لە د. بەرهەم دەگرى".
بە داخەوە، دواى نانخواردنەكە، ناچار كراین كاك د. بەرهەم بەجێ بهێلین بەو بیانۆیەى بەڕێزیان كاتیان لەبەردەستدا نیە و دەبێ بچێتە وەزارەتى خاریجى. بە دلێكى خەمگین و توڕە شارى رۆمامان بەجێ هێشت، لەگەل ئێمەش د. ئەحمەد بامەڕنى بەرەو فڕۆكەخانە كەوتەڕێ و بۆ بروكسێل رۆیشت. كەچى لە دواى زانیمان بەڕێز د. بەرهەم یەك هەفتە لە شارى رۆما، وەكو توریست، سوڕابووەوە! كەسێكى وەكو د. بەرهەم سالانێكى زۆرە لە ئەوروپا دەژى، لە دواى راپەڕین تا وەرگرتنى پۆستى سەرەك وەزیران سەفیرى ینك بوو لە واشنتۆن. من ئەوەندەى ئاگاداربم نەمدیووە سەرەك وەزیر، وەزیر و دیپلۆمات و سەرەك حیزبەكان بە تەنها سەفەر بكەن و بەم وولات و بەو وولاتدا بگەڕێن، بە تایبەتى ئەگەر ئەو هەموو دوژمن و نەیارەشیان هەبێ.
دەزانین كەنالەكانى تەلەفزیونى ئیتالى بە فراوانى باسى سەردانەكەیان كرد، رۆژى 21/1 لە لایەن بریكارى وەزیرى دەرەوەى ئیتالى، خانم مارگریتا بۆنى ڤێر Margherita Boniver، پێشوازى لێكرا كە دۆستى كوردەو لە سەرەتاى سالانى هەشتاكان ئاشنایەتى لەگەل دۆزى كورد هەیە و هەمیشە لە بەشى وەزارەتى دەرەوە كارى كردووە و لە ماوەى ئەم بیست سالانەى دوایدا بە دەیان جار برادەرانى كۆمیتەى ینك و رەوەندى كورد چاویان پێكەوتووەو. بەلام ئەگەر د. بەرهەم ئەو هەفتەیەى بە باشى ئیستیغلال بكردایە، بە تایبەتى پرس و راى بە كۆمیتەى ئیتالیا بكردایە، ئەوە بە دلنیایەوە سەركەوتنى گەورەترى بەدەست دەهێنا. ئەگەر بهاتبایە بەرێز د. بەرهەم زانیارى داوابكردایە و یان پرسیارى بكردایە ئەوە دەبوو سوپاسى هەول و تێكۆشانى بریكارى وەزیرى دەرەوەى ئیتالى بكردایە بۆ هەلوێستى دۆستانەو هاوكارى دەربڕین (لە پەرلەمان و حكومەت) بەرامبەر بە گەلى كورد لە سالانى 1987، 1988، 1990، 1991 و ... هتد.
بەراستى جێگاى سەر سوڕمان و كورت بینیە كە شاندێكى لەم ئاساتەوە روو لە وولاتان (ئیتالیا) دەكات و پێشوەختە نەزانێ دەگەل كام بەرپرس، كاربەدەست و سیاسەتمەدار و كەسایەتى ئیتالى چاوپێكەوتن و ووتوێژ دەكات. نەپرسێ گەلۆ ئەم كەسە هەلوێست و بۆچوونى بەرامبەر بە گەلى كوردستان چى بووەو ئێستا چیە؟ ئەم كەسە لە رووى كولتورى سیاسى و كۆمەلایەتى چۆنە؟ لە رووى خوێندن و ئەكادیمى پلەو پایەى چیە؟ لەسەر ئاستى كەسێتى حەز و ئارەزو و خولیاى چیە؟ بۆ نموونە سەرۆكى ئێستاى پەرلەمانى ئیتالى بانگەشە بۆ كاسۆلیكى دەكات و لە ژیانى رۆژانەش پراكتیكى دەكات، كەچى سەرەك وەزیران (سیلڤیۆ بێرلوسكۆنى) زۆر حەز و خولیا لە تۆپێنەوە سەرۆكى یانەى میلانە كە باشترین یانەى ئیتالى و ئەوروپیە، هەردووكیشیان هاوپەیمانن لە حكومەتێكى راستى ناوەڕاست. برادەرانى كۆمیتەى ئیتالیاش چەندەها جار چاویان بە سەرەك پەرلەمان، سەرەك وەزیرو وەزیرى دەرەوەى ئێستا و ئەوانەى پێشوو كەوتووە.
3) لە نیسانى 2004 بەڕێز مەلا بەختیار سەردانى ئیتالیاى كرد، چۆن و كەى و بۆ هاتووە؟ ئەوە لە خۆیدا كۆمیدیە. رۆژى 12/4/2004 لە كوردستانى نوێ هەوالى سەردانى مەلا بەختیارم كەوتە بەرچاو، بە پێى هەوالەكە مەلا بەختیار لە رۆژى 8/4 گەیشتۆتە شارى ڤێڕۆنا Verona. بەراستى حەپەسام، بۆ كۆمیتەى ئیتالیا ئاگادار نەكراوەتەوە؟ كاك بەكر فەتاح زیاد لە دوو مانگ دەبوو لە كوردستان و (؟) بوو، رۆژى 10/4 مێیلەكى بۆم رەوانە كردبوو لە سلێمانى و باسى سەردانى مەلا بەختیارى نەكردبوو، رۆژى 9/4 لەگەل د. خەسرەو قسەم كرد (جگە لە ینك پەیوەندى برایانەو ئەكادیمى بەیەكەوەمان گرێ ئەداتەوە و زوو زوو بە نووسین و بە تەلیفۆن پەیوەندى بەیەكەوە ئەكەین) و لە شارى رۆما نەبوو بەلكو گەڕابووەو لاى مال و مندالەكانى كە 900 كم لە روما دوورە، باسى هاتن و گەشتەكەى مەلا بەختیارى نەكرد، لە راستیدا ئەو بێ ئاگابوو. كەچى دواى تەلیفۆنەكەى من كاك بەكر فەتاح لە كوردستانەوە تەلیفۆنى بۆ د. خەسرەو كردبوو و پێی ووتبوو "بە زووترین كات بگەڕێوە رۆما لەبەر ئەوەى میوانێكى زۆر خۆشەویست دەگەوێتەجێ ....هتد؛. بۆ زانین لە ئیتالیا رۆژانى 10ـ 12/4 پشووى رەسمى بوو(عيد الفصح)، دام و دەزگا دەولەتیەكان داخرابوون، لە ئیتالیا وەكو ترادیسۆن، هەفتەیەك پێش و یەكیش دواى ئەم بۆنە ئایینیە، خەلكى پشوو وەردەگرن و بەرەو گەشت و گەڕان دەڕۆن، تەنانەت كارو چالاكیەكانى پەرلەمانیش رادەگیرێ، واتە كات و ساتى ئەم سەردانە لە جێى خۆیدا نەبوو. وەكو لە راپۆرتەكەى ك. ن. نووسراوە (دیارە بەرێز مەلا بەختیار خۆى ئامادەى كردووەو رەوانەى ناوەوەى كردۆتەوە) لەسەر داخوازى نەقابەى كرێكارانى CGIL (یەكێكە لە گەورەترین نەقابەكانى كرێكارانى ئیتالیا). ئێمە لە ئیتالیا، وەكو ینك و رەوەندى كورد، هەر لە ناوەڕاستى هەشتاكان، پەیوەندى نزیك و باشمان، لەسەر ئاستى ناوەند و لۆكال، لەگەل ئەم نەقابە و ئەوانىتریش هەیە و چەندەها كارو چالاكى باشمان ئەنجامداوەو ناكرێ لێرە باسیان بكرێت. كاك مەلا بەختیار دەیزانى لە ئیتالیا كۆمیتەى ینك هەیە و لە نۆڤەمبەرى 2001، بە مەبەستى بەشداریكردن لە كۆنكرەى دیموكراتە چەپەكان (دی ئێس) سەردانەكى كردووە و لە شارى ڤینیسیا كۆبوونەوەیەكى بۆ ئامادەكرا لەگەل جالیەى كورد. كەواتە نەدەكرا خۆى لەم راستیە بێخەبەر بكات. لە 13/4/2004 تەلیفۆنم بۆ مەكتەبى رۆما كرد و پرسیارى سەردانەكەى مەلا بەخیتار بكەم د. خەسرەو وەلامى دایەوە و مەسەلەكەى بۆ گێڕامەوە كە ناچاركراوە مال و مندالەكەى لە رۆژانى جەژن بەجێ بهێلێت و بگەڕێتەوە رۆما و ووتى "میوانەكى خۆشەویست لێرەیە"، وەللە لەگەل بەرێز مەلا بەختیار چاك و چۆنیم كرد و یەكسەر گلەیى ئەوەم كرد ئەوە بۆ بەبێ ئاگادارى ئێمە هاتۆتە ئیتالیا. پێم ووت "بەڕێزتان ئەزموون و تاقیكردنەوەیەكى پڕ لە شانازیتان لە خەبات هەیە، روناكبیرەكى ناسراو و دیارى كوردستانن، بە نووسین و بە ووتارەكان زۆر باس لە دیموكراسى و كارى بە گروپ و كۆمەلگاى سیڤیل دەكەن، ئێمەش (من بە شەخسى) شانازى پێوە دەكەین. كەچى ئەم سەردانە (شەخسیە) ناكۆكن دەگەل ناوەڕكى ئەو بیرو بۆچوونانەى من لە نووسینەكانت خۆێندوومەوە، ئەگەر بە هەفتەیەك پێشوەختە ئاگادارى ئێمەت كردبوایەوە ئەوە ئێمە راپۆرتەكى تێر و تەسەڵمان، دەربارەى ئیتالیا و هەڵوێستى لایەنە سیاسى و نەقابى و راى گشتی بۆ ئامادە دەكردى و لە كاتى چاوپێكەوتنەكانت سوودت لێ وەردەگرت ...هتد؛. خوا هەلناگرێ ، من وا هەستم كرد، مەلا بەختیار بە قسەكان لە لایەك دڵ خۆش بوو و لە لایەكىتریش گوناهەكەى خستە ئەستۆى كاك بەكر فەتاح و ووتى ئەو ئاگاداربوو. كاك مەلا بەختیار، لە رێگەى برادەرو هاورێیەكى خۆشەویست (ك. گ.)، كە هەمیشە بەشدارى لە كارو چالاكیە كوردستانیەكان كردووە، هاتووە بۆ ئیتالیا جا نازانم خزم و دۆستى نزیكى خۆیەتى یان نا؟ بەلام دلنیام لەوەى كە ئاسان نیە ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى بەرچاوى وەكو مەلا بەختیار بە تەلیفۆن و فاكسى كوردێك (هەتا زۆر دلسۆزیش بێت) سەفەر بۆ وولاتێكى وەكو ئیتالیا بكات! نیگەرانیمان لە خزمایەتى و دۆستایەتى شەخسى نیە بەلكو لە تێكەل و پێكەل كردنیان دەگەل پەیوەندیەكانى رێكخستن و ئوسولى حیزبایەتى.
كۆمیتەى ینك لە ئیتالیا و من بە شەخسى حەزمان دەكرد مەلا بەختیار ببینین كەچى ئەو ووتى ماوەم نیە و سبەى یان دووسبەى ئەڕۆمەوە، دواى دوو رۆژىتر خۆى تەلیفۆنى بۆ كردم (لە هۆلەندا) و ووتى لەوانەیە بگەڕێمەوە ئیتالیا و هیوادارم یەكتر ببینین. وابوو دووبارە گەڕایەوە ئیتالیا بەلام كات و ماوەى نەبوو! بە كورتى كاك مەلا بەحتیار تا 22/4/2004 لە ئیتالیا مایەوە، بۆ و لەم ماوەیە چی كردووەو چاوى بە كام بەرپرسیارو سیاسەتمەدار و رۆژنامەنووس و دۆستى كورد كەوتووە؟ بە هەموو خۆشەویستى و رێزمان بۆ مەلا بەختیار دەلێین نەخێر چاوى بە هیچ لەمانە نەكەوتووە بەلام باشترە بۆ خۆى وەلام بداتەوە. ئەندامێكى بالاى مەكتەبى سیاسى وەكو مەلا بەختیار، لە كات و ساتێكى ناسك كە تازە یاساى گواستنەوە پەسەند كرابوو و وولات (كوردستان) بە قوناغێكى هەستیار رەت دەبوو، لە كەركوك و موسل دوژمنانى كورد دەستیان بە هێرش كردبوو و ئەوە بەبێ لەبەرچاوگرتنى هێرشە تیرۆریستەكانى بەغدا و شارەكانىترى عێراق، بۆ دەبێ 14ـ15 رۆژ لە ئیتالیا بسورێتەوە و كات و ساتى ئەوەى نەبێ لەگەل هەڤالانى ینك و رەوەندى كورد لە ئیتالیا دابنیشێت و دوو بیرو بۆچوون ئاڵ و گۆر بكات،؟ ئەمەیە پرنسیپەكانى دیموكراسی و كۆمەلگاى مەدەنیەت كە دەمێكى زۆرە بانگەشەو ئیدیعاى بۆ دەكات؟
رۆلى ینك لە ئیتالیا وەك لە پێشەوە ئاماژەمان بۆ كرد كۆمیتەى ینك لە ئیتالیا لە كۆتایى سالانى حەفتاكان لەسەر دەستى كۆمەلە كەسێكى دلسۆز و ماندوو نەناسى وەكو (لالە عەبدە، نەوزاد ئەحمەد، ئەلبێرت عیسا، ئازاد شێخانى، د. عیسام داود و .... تاد) دروست بوو
. لە دواى سالى 1980 ژمارەى كورد لە ئیتالیا رووى لە زۆر بوون كرد و كومیتەى ینك گەورە بوو. لە سەرەتاوە چالاكیەكان بریتیبوون لە دووبارە كۆپى گردنەوەى ئەو بەیان و بلاوكراوانەى لە ناوەوەى وولات دەگەیشتن و بلاوكردنەوەیان بە ناو رەوندى كورد و عارەب زمان یان وەرگێڕنیان بۆ سەر زمانى ئیتالى و بلاوكردنەوەیان. بەلام هەر لە 1981 یادكردنەوەى نەورۆز و ئامادەكردنى ئاهەنگ بوو بووە ئەركێكى گەورەو پیرۆز. هەولدرا گیانى نیشتمانى و خۆراگرى لە نێوان خوێندكارانى كوردستانى بەهێز بكرێت و كردەوەكانى رژێمى سەدام ریسوا بكرێن. ئەمەش كارێكى ئاسان نەبوو چونكە، وەكو ئاشكرایە، بۆ بچووكترین هەلوێست و كردارى دژ بە بەعس لە ناوەوە و دەرەوەى وولات خۆت و كەس و كارت روو بەرووى رەقترین سزا دەكراى. هەموو خوێندكارە كوردەكانى عێراق لەسەر ئەرك و پارەى تایبەتى خۆیان هاتبوون بۆ خۆیندن و دەبوایە سەفارەتى عێراق رێگەو ئیجازەى بدایە تا كەس و كارى خوێندكارەكان بتوانن پارە بۆ كورەكانیان رەوانە بكەن. لەگەل ئەوەشدا زۆربەى خوێندكارەكان سەریان بۆ ئەم هەڕەشەیەى بەعس دانەنواند، بەمجۆرە لە كۆمەكى دارایى مالەوە بێبەشبوون، لە لایەكى تریش لە كاتى تەواو بوونى ماوەى پاسەپۆرت نەیانتوانى لە سەفارەتى عێراق نوێی بكەنەوە، بەمجۆرە روو بە رووى وەرگرتن و نوێكردنەوەى ئیقامەبوون. بارودۆخێكى یەكجار ناخۆش و دژوار بۆ كوردەكان درووست بوو بوو، لەگەل ئەوەشدا ئەو كارو چالاكیانەى لە ئیتالیا كراوە، بە بەراورد لەگەل هەل و مەرجەكان، لە هیچ وولاتىتر نەكراون. زۆربەى چالاكیەكان بە ناوى "كۆمەلەى خوێندكارانى كوردستان لە دەرەوەى وولات ـ ئاكسا؛ یان رەوەندى كورد، كە تا سالى 1990 بە رەسمى نەبوو، ئەنجام دەدران. لێرەدا، بۆ مێژوو. چەند نموونەیەك دەهێنینەوە.
1) لە هاوینى 1981 لە شارى فلۆرانس، بەدەست پێشخەرى ینك، مانگرتنێى 3 هەفتەى كرا لە دژى ئەو ئیعدامە بە كۆمەلانەى لە زیندانەكانى موسل و كەركوك و ئەبو غرێب ئەنجام دەدران، ئەمەش بە یەكەم چالاكى و پڕۆتێستى ئۆرگانیك ئامادەكراو لە قەلەم دەدرێ كە تیایا چەندەها بەیان و بلاوكراوەو وێنەى فۆتۆگراف لەسەر كوردستان پیشاندران.
2) بە بەردەوامى پەیوەندیكردن بە هێزو گروپەكانى پەرلەمانى ناوەندى و ئەنجومەنەكانى هەرێم و پارێزگاو شارەكانىتر.
3) لە نەورۆزى 1983 لە شارى تۆرینۆ Torino لە ژێر فشارى سەفارەتى عێراق نەیانهێشت لەم شوێنەى پێشوەختە ئیجازەى رەسمی وەرگیرابوو، ئاهەنگی نەورۆز بكرێت، باش بوو سەرۆكى پۆلیتێكنیكى زانكۆى تۆرینۆ، لەسەر مەسئولیەتى خۆى هۆلێكى گەورەى پێداین و ئەو رۆژە گیانى نیشتمانى و بەرەنگاربوونەوە لەو پەڕى بەرزیدا بوو. بەرێز مامۆستا عومەر شێخ موسى ئەندامى مەكتەبى سیاسى ئەوكات ئامادەبوو. هەر لە شارى تۆرینۆ، بە هەول و تێكۆشانى برادەرانى ینك گۆڤارى "ئەیۆ (بۆ پێشەوە) Aj؛ ژمارە 7ـ8/1982 هەموو تەرخان كردبوو بۆ دۆزى كورد و ینك، لە كۆتایى گۆڤارەكە سوپاسى كومیتەى ینك دەكات بۆ ئەو هەموو زانیارى و وێنانەى بە گۆڤارەكەیان داوە. ئەوە جارى دووەم بوو، بە ئاگادارى ئێمە، كە گۆڤارێكى وەرزى هەموو بابەتەكانى بۆ دۆزى كورد تەرخان بكات، لە سالى 1973 گۆڤارێكىتر ئەم كارەى ئەنجام دابوو بەلام سادەتر بوو. دیسان لە سالى 1985 گەورەترین پێشانگاى فۆتۆگرافى، تا ئەو كات لە ئیتالیا، لەسەر دۆزى كوردستان لە شارى تۆرینۆ ئامادەكراو دوو هەفتەى خایاند و بۆ یەكەمجار نامیلكە بە زمانى ئیتالى لە لایەن هاورێیانى ینك (ئاكسا)، بە یارمەتى ئیدارەى شارەكە، بلاوكرانەوەو تەواو تەواو دەنگى دایەوە.
4) وەرگێڕان، بۆ زمانى ئیتالى و، بلاوكردنەوەى نووسراو ئەدەبیاتەكانى ینك وەكو: پەیرەو پڕگرامى ینك، ینك بۆ چی؟ سێكوچكەى رژێم (تەهجیر، تەعریب و تەبعیس)، هەلبژاردەیەك لە ووتارەكانى رێبازى نوێ و شەڕارە و كۆمەلە، بەیان و بانگەوازەكانى مەكتەبى سیاسى و هەڤال مام جەلال، بە تایبەتى بانگەوازو دۆسیەكەى شوباتى 1988 كە مام جەلال بۆ كۆمەلگاى نێودەولەتى رەوانەكردبوو. دۆسیەیەك لەسەر كیمیا بارانى شێخ وەسانان و وەرگێرانى راپۆرتەكەى سێناتى ئەمەریكى لەسەر بەكارهینانى چەكى كیمیاوى لە كوردستان. دۆسیەیەك لەسەر شەڕى نێوان ینك و جود (وثائق تدين تامر أطراف "جود" على وحدة الصف الوطني، تموز 1983)، ئەمە ئەو دۆكومێنتۆیانە بوون كە مەكتەبى سیایى ینك ئامادەى كردبوو بۆ پاساوى هێرشى خۆپاراستن و بەرگرى لە دژى بەرەى جود. دەبێ ئاماژە بەوە بكرێت كە بە هۆى ئەم ناكۆكی و ململانێیە و راگەیاندنى حیزبى شیوعى عێراقى هەلوێستى ینك لە ئیتالیا، وەكو لە وولاتەكانىتر، كەوتە بارودۆخێكى دژوار.
5) بە درێژایى سالانى هەشتا دارو دەستەى رژێمى بەعس (لە زانكۆكانى ئیتالیا) قەیسەریان لێ بووبووە كونە مشك و نەیانتوانى بچووكترین چالاكى ئەنجام بدەن، زۆربەى زۆرى خوێندكارە كوردەكان، بەدەست پێشخەرى ینك، ناوە ناوە هێرشى رێكوپێكیان دەكردە سەر بەعسیەكان، هەندێجار چەند كەس لە بەعسیەكان كەوتنە نەحۆشخانە. ئەم تەمبێ كردنانە بە زۆرى لە زانكۆكانى وەكو: فلۆرانس، پێروجا، تۆرینۆ، پادۆڤا، ڤینیسیا، جەنەوا و ... هتد روویاندا.
6) لە دواى هێرشە ئاسمانیەكەى توركیا لە 5/3/1987 بۆ سەر كوردستانى خواروو، بەدەستپێشخەرى ینك و بە یارمەتى پارتى دیموكراسى پرۆلیتاریا، لە 13/3 لە شارى رۆما خۆپیشاندانەك لە دژى دەستدرێژى و هەڕەشەى توركیا سازكراو میدیاكانى ئیتالیا زۆر بە فراوانى باسیان كرد. لە 22/3/1987 لە شارى ڤینیسیا، لە هۆلى تیاترى بەناوبانگ "گۆلدۆنى؛ ئاهەنگى نەورۆز كرا. لە 14 تا 24/3 لە شارى پیزە Pisa پیشانگایەكى فۆتۆگرافى و ڤیدیۆ كاسیتى دوكومێنتارى لەسەر كوردستان ئامادەكرا و زنجیرە مێزگەردى و كۆبوونەوە رێكخرا كە تیایا بەرێز د. كەمال فواد، لە كۆرێك، بەشدارى كرد و ئێوارە ئاهەنگێكى گۆرانى و هەلپەڕكێ و شیعر خوێندنەوەى كوردى كۆتایی پێ هات.
7) بە سەدان كۆڕو مێزگردى و پێشانگاى فۆتۆگراف لە شارەكانى ئیتالى سازكراون ئەوە بێجگە لە ئاهەنگى سالانەى نەورۆز.
8) بەدەستپێشخەرى و هەولى برادەرانى ینك شارەوانى شارى فلۆرانساى ئیتالیا لە نیسانى 1987 شاعیرى گەوەرەى گەلەكەمان، مامۆستا شێركۆ بێكەس، داوەتكرد كە ئەوكاتە لە سوریا ئاوارە بوو، چەندەها كۆرو مێزگەردى بۆ ئامادەكراو كۆمەلە شیعرێكى هەلبژاردەش كرانە ئیتالى و بە ناوى "هاوارى ئازادى Grido per la libert؛ بلاوكرانەوە. بە درێژاى سالى 1987 مامۆستا شێركۆ لە ئیتالیا لاى برادەرانى ینك لە شارەكانى فلۆرانس، ڤینیسیا و تۆرینۆى بەسەر بردو زۆر بەرێز و بە سۆزەو لە باوەشیان گرت و هەموو هەولێكیاندا تا هەست بە هیچ جۆرە دەربەدەرى و كەموكورتیەك نەكات. ئاشكرایە هەموو شاعیرێك هەستى ناسكە و پێویستى بە كەژ و هەوایەكى تایبەتى خۆیەتى، جا ئەگەر باس بێتە سەر شاعیرێكى گەورەى وەكو مامۆستا شێركۆ بێكەس ئەوە رەخساندنى ئەو كەژ و هەوایە بۆ كۆمیتەى ینك ـ ئیتالیا ئەوها ئاسان نەبوو.
9) لە دواى كارەساتەكەى هەلەبجە، كۆمیتەى ینك، خۆپیشاندان و رێ پێوانێكى لە 8/4/1988 لە شارى رۆما سازكردو زۆربەى رەوەندى كورد و هەندێ دۆست و برادەرى عێراقى و ئێرانى و ئیتالى بەشداریان تیا كرد. بە هەزارو یەك دوعاو واستەكارى ئیجازەى ئەم رێ پێوانە، لە لایەن پۆلیس، وەرگیرا. رۆژى 8 نیسان لەو كاتەى رێ پێوانەكە بەرەو مەكتەبى "هێلى هەوایى عێراق؛ نزیك دەبووە كەوتە بەر پالامارى كۆمەلێك لە دارو دەستەى سەفارەتى عێراق. باش بوو پۆلیسێكى زۆر ئامادەبوون و توانیان 10ـ 15 كەس، كە هەندێكیان چەكدار بوون، دەستگیر بكەن. رۆژى دوایى هەموو رۆژنامە سەرەكیەكانى ئیتالى باسى رووداوەكەیان كردوو و ئیتر سەبر سەبر باسى تاوانەكەى هەلەبجە كرا. هەر لەم سالە لە شارەكانى بۆلۆنیا، تۆرینۆ و ڤینیسیا یادى نەورۆز كرایەوە كە تیایا چەندەها كۆڕ و مێزگەردى ئامادەكران و هێزە سیاسیى و نەقابیەكانى ئیتالیا تیایا بەشداریان كرد.
10) لە دواى كیمیابارانى هەلەبجە چالاكی و پەیوەندیەكان زۆرترو بە خێراىتر گەشەیان كرد، چەندەها جار سەردانى پەرلەمانى ئیتالى كرا و پەیوەندى لەگەل گروپەكان سیما و ناوەڕۆكێكى نوێیان بە خۆوە گرت، چەندەها دۆسیەو پێشنیار خرانە بەردەم گروپەكان. بەمجۆرە كیمیارانى هەلەبجە، لە پەرلەمانى ئیتالیا، بووە مایەى گفتو گۆ و لێكۆلینەوەو ئیدانەكردن.
11) لە 22/9/1989، بە دەستپێشخەرى برادەرانى ینك لە زانكۆى پیزە، سەرۆكى زانكۆ و ژمارەیەكى زۆر لە مامۆستاو پرۆفیسۆرەكانى زانكۆ نامەیەكیان ئاراستەى سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران و وەزیرى دەرەوەى ئیتالیا و سكرتێرى گشتی UN كردو تیایە داوای ئیدانەكردنى بەكارهینانى چەكى كیمیاوى، لە لایەن حكومەتى سەدام حوسێن بە دژى كۆمەلانى خەلكى كوردستان، كرد و رۆژنامەكانى ئیتالیش بلاویان كردەوە. هەر لە شارى پیزە (ئیتالیا) رۆژانى 15 تا 18/9/1988 كۆنگرەى ئینتەرناسیۆنالى لیبڕالەكان بەستراو نوێنەرى كۆمیتەى ینك بەشدارى كرد و لە كۆتایى بریارەك سەبارەت بە دۆزى كورد پەسەندرا كە تیایا ئیدانەى بەكارهینانى چەكى كیمیاوى كراو داوا كرا، بە رێگاى ئاشتى، چارەسەرى دۆزەكە بكرێت. دیسان لە لە رۆژانى 5 تا 10/2/1990 پێشانگایەكى دوكومێنتارى لە زانكۆى پیزە كرایەوە و چەند مێزگەردیەك بەستران و فیلمى "باى مردن؛، لە دەرهینانى گونەى رۆبێرت، كە تایبەت بوو بە كارەساتەكەى هەلەبجەى شەهید، نمایشكرا. لە 15 تا 18/2/1990 لە شارى پیزە كۆنگرەى لاوان و پارتە دیموكرات مەسیحیەكان بەسترا، بە پێشانگاى فۆتۆگرافى و چەندەها دۆسیەو چاپەمەنى بەشداریكراو، بەیاننامەیەك بە زمانى (ئیتالى، ئینگلیزى، فەرەنسى، ئیسپانى، رووسى و ئەلمانى) بە سەر بەشداربووەكان دابەشكرا و چاوپێكەوتن و دیدار لەگەل چەندەها سیاسەتمەدار و رۆژنامەنووسان ئەنجامدران.
12) لە نەورۆزى 1989 مەلبەندى دەرەوە، بە نووسراوێك، داواى لە كۆمیتەى ئیتالیا كرد راپۆرتەك دەربارەى پەیوەندى نێوان عێراق ـ ئیتالیا ئامادە بكات. ئەركەكە بە بەندەى موخلیس سپێردرا، راپۆرتەكى تێروتەسەل سەبارەت بە پەیوەندى دیبلۆماسى، ئابورى و سەربازى، بە بەلگە و سەرچاوە ئیتالیەكان، نووسرا. بریار وابوو لە (رێبازى نوێ و شەرارە) بلاوبكرێتەوە كەچى تاكو ئێستا نەزانراوە چى بەسەرهاتووە.
13) لە 22/10/1989 برادەرانى ینك، بۆ یەكەمجار، خۆپیشاندانێكیان لە بەرامبەر سەفارەتى عێراق لە رۆما سازكرد كە بەیاننامەو وێنە و بەلگەى جۆربەجۆریان دەربارەى كیماباران و ئەنفال بلاوكردەوە، هەموو هەڤالانى ینك دەمامكى دژ بە گازیان خستبووە سەریان. دیسان كاربەدەست و پیاوانى سەفارە، دوور لە هەموو داب و نەریتێكى مەدەنى و نێودەولەتى دەستیان بە تووندو تیژى كرد. ئەەجارەش پۆلیسى ئیتالى هات و سنورى بۆ توندو تیژى و هەڕەشەى سەفارەت دانا و حیمایەى كوردەكانى كرد تا لە شارى رۆما دەرچوون.
14) بە دەستپێشحەرى راستەوخۆى كۆمیتەى ینك، لە دواى كارەساتى هەلەبجە، بە دەیان بڕیارى ئیدانەوە و دەربڕینى هاوكارى و پێشنیار لەسەر دۆزى كورد لە پەرلەمانى ئەوروپى
، ئیتالى و پەرلەمانى هەرێم و شارەكانى ئیتالى دەرچوون، وەك: بڕیارو پێشنیارى، بە ئیمزاى 50 پەرلەمەنتارى ئیتالى، لە 14/11/1989. كە تیایا داوا لە حكومەتى ئیالیا كراوە تا لە رێگەى UN هەولی پێكهینانى كۆمیسیۆنەكى لێكولینەوە، لەسەر كیمیاباران و پرۆژەى ئەنفال، بدات و دۆزى كورد لە رێگەى UN چارەسەر بكرێت
. هەروەها بریارى پەرلەمانى هەرێمەكانى وەكو "ئێمیلیە رۆمانیە، تۆسكانا، پیێمۆنتێ، ترێنتۆ، ئەبڕوتسۆ و .... هتد؛. بێجگە لەمانەش، دۆستى گەلەكەمان، سێناتۆرى ئیتالی، بەڕێز پیێڕاللى Pieralli، لە 26/10/1989 راپۆرتەكى تایبەتى دەربارەى رۆژهەلاتى ناڤین خستە بەردەم (35)ەمین خولى "ئەنجومەنى یەكێتى ئەوروپاى رۆژئاوا" كە تیایا باسى دۆز و مافى گەلى كوردى كرد
.
15) بە دەسیپێشخەرى و بەشدارى راستەوخۆى كۆمیتەى ینك و جالیەى كورد لە 22 تا 25/3/1990، بە كۆمەك و هاریكارى حكومەتى هەرێمى "تۆسكانا؛ و شارەوانى فلۆرانسا كۆنفرانسەك لەسەر دۆزى كورد بەسترا كە تیایا، بێجگە لە چەندەها پەرلەمەنتارو روناكبیر و مامۆستاى زانكۆ و رۆژنامەنووسى ئیتالى، ژمارەیەك سیاسەتمەدارو روناكبیرى كوردستانى بەشداربوون، وەكو: د. كەمال فواد، د. فواد محەمەد حوسێن، د. عومەر شێخ موس، د. خالید خالید، د. كەمال میراودەلى، جەواد موللا، د. عیسمەت شەرف ڤانلى، د. فەرهاد شاكەلى، عەزیز عەقراوى، د. بەختیار ئەمین، د. كەمال كەیتولى و ... هتد؛ و. دەقى بابەت و وتارەكان بە زمانى ئیتالى بلاوكرانەتەوە.
16) لە نەورۆزى 1990 تا جەنگى رزگارى كوێت و گەڕانەوەى یەكجارى بۆ كوردستان (1/1991) شەهید رێباز، لەسەر داواكارى مەلبەندى دەرەوە، میوانى كۆمیتەى ینك بوو و بە هەموو توانایەك یارمەتیدرا
.
17) لە دواى داگیركردنى كوێت (2/8/1990) كۆمیتەى ینك لە ئیتالیا، لەژێر رۆشنایى رێكەوتنامە نێودەولەتیەكانى سەبارەت بە مافى مرۆڤـ، مافى چارەى خۆنووسین و تاوانە نێودەولەتیەكان، دۆسیەو چەند پێشنیارى تێرو تەسەلى ئاراستەى هەموو گروپەكانى ناو پەرلەمان و سكرتاریەتى هێزە سیاسى و نەقابیەكان، ئەنجوومەنى هەموو هەرێمەكان (20)، ئەنجوومەنى هەموو شارەوانیەكانى ئیتالیا و ڤاتیكان كرد. لە ئەنجام بە سەدان بریارو پێشنیار دەربارەى دۆزى كورد پەسەندكران، لە هەموویان گرنگتر ئەوەبوو لە 27/9/1990 نوێنەرى گروپەكانى پەرلەمان داوایان لە حكومەتى ئیتالیا كرد شاندێكى بەرەى كوردستانى عێراق بانگهێشت بكات، ئەوەبوو لە دانیشتنى 22/2/1991 (لە كاتى شەڕى رزگارى كوێت) حكومەت پێشنیارەكەى قەبولكرد و لە 10 تا 12/4/1991 د. مەحمود عوسمان و عدنان موفتی، وەكو وەفدى بەرەى كوردستانى عێراق گەیشتنە رۆما.
18) لە 12/1/1991 بەندە (ئەندامى كۆمیتەى ینك)، لە خۆپیشاندان بۆ ئاشتى لە رۆما، لە بەرامبەر زیاد لە دوو سەد هەزار كەس ووتارى خوێندەوەو باسى تاوانەكانى رژێمى سەدام حوسێنى كرد و داواى لابردنى ئەو رژێمەى كرد. ئەوە جارى یەكەم بوو كورد بتوانێ، لە بەرامبەر ئاپۆڕ و حەشاماتێكى ئەوەها زۆر و لە بۆنەیەكى سەرتاسەرى ئیتالى، بە رەسمى وتار بخوێنێتەوە.
19) لە رۆژانى 3 تا 5/3/1991 لە شارى رۆما كۆنفرانسەكى جیهانى دەربارەى "ئاشتى لە رۆژهەلاتى ناوەراست؛ بەسترا، بەندە، بە ناوى بەرەى كوردستانى، بە ووتارێك دەربارەى "جینۆسایدى كورد لە عێراق؛ بەشداریكرد.
20) لە دواى راپەڕین و كۆڕەوەكەى 1991، بە دەستپێشخەرى كۆمیتەى ینك، پارتى سوسیالیستى ئیتالى ئەوكات شاندەكى بەرەى كوردستانى (د. مەحمود عوسمان و عدنان موفتی) و سەرۆكى ئەنستوتى كورد لە پاریس (كەنكدال نەزان) داوەتكرد (10/4/1991) و پاشان لە لایەن وەزیرە دەرەوەى ئیتالیا پێشوازیان لێكرا.
21) لە 10/4/1991، بە دەستپێشخەرى كۆمیتەى ینك، زۆربەى هەرە زۆرى رەوەندى كوردستانى لە بەرامبەر پەرلەمانى ئیتالى خۆپیشاندانیان كرد و هەر ئەورۆژە شاندێكى كورد (بە بەشدارى بەندە) لە لایەن سەرۆكى پەرلەمان و لە دواى لە لایەن گروپەكان پێشوازیان لێكراو چەندەها پێشنیاریان پێشكەشكرد و لە هەمان رۆژ لە پەرلەمان دوو بڕیارى، سەبارەت بە مەحكومكردنى قەتل و عامى كورد و رەوانەكردنى كۆمەكى مرۆیى، پەسەندكرد. لەژێر رۆشنایى ئەم دوو بڕیارەش حكومەتى ئیتالى لەشكرى بۆ كوردستان رەوانە كرد .
22) لە ناوەراستی 1991 تا ناوەراستی 1993، كۆمیتەی ینك بە ناوی بەرەی كوردستانی، بە پالپشتی چەند هێزێكى سیاسى و نەقابى، لە شارى رۆما مەكتەبێكى بەناوى بەرەى كوردستانى كردەوە. ئەم مەكتەبە تەنها لە لایەن ینك بەڕێوە چوو، ئەوەش لەبەر ئەوەى هێزە كوردستانیەكانىتر (بە تایبەتى پارتى و حیزبى شیوعى) لە رووى مرۆیى و ماددى تواناى بەشداربوونیان نەبوو. ئەم مەكتەبە زۆر كارى بەسوودى ئەنجامدا: پەرەپێدان و بەهێزكردنى پەیوەندى لەگەل لایەنە ئیتالیە حكومى و نا حكومیەكان، بە دەست هینانى هاوكارى و كۆمەك بۆ گەلى كوردستان، كۆمەك و ئاسانكارى بۆ ئەو رۆژنامەنووس و كەسانىتر كە نیازى سەردانى كوردستانیان هەبوو. بە داخەوە، دەگەل ئەوەشدا، ئەم مەكتەبە لە لایەن مەلبەندى دەرەوەو ناوەوەى ینك گرنگى پێ نەدرا، لەبەر ئەوە بە نابەدڵى داخرا
.
23) لەگەل ئەوەشدا، كۆمیتەى ینك بە تایبەتى و رەوەندى كورد (ئەوانەى چالاك بوون ئەندامى ینك بوون) بە گشتى هەر بەردەوام بوون لە بە دەستهینانى كۆمەك و هاوكارى بۆ دۆزى كورد: لە 1991/1992 وەزارەتى دەرەوەى ئیتالیا 50 (پەنجا) بۆرسى خویندنى بۆ خویندكارانى ناوەوەى كوردستانى عێراق تەرخانكرد بەلام بە داخەوە لەبەر رێكنەكەوتنى ینك ـ پدك لەسەر لیستى ناوەكان بە خۆڕایى رۆیشت. لە 1992 پەنجا تۆن داو دەرمان بۆ كوردستان رەوانە كرایەوە، هەر لە هەمان سال سەد و بیست هەزار دۆلار، بە ناوى جالیەى كورد لە ئیتالیا، خرایە سەر خەزێنەى پەرلەمان و حكومەتى هەرێم. بە دەیان NGO و شاندى ئیدارە خۆجێییەكان و كۆمەلگاى مەدەنى ئیتالى سەردانى كوردستانیان كردووە. بە دەیان رێكخراوى وەكو "كۆمیتەى هاوكارى و بەرگریكردن لە گەلى كوردستان؛ لە هەرێم و شارەكانى ئیتالى، بە دەستپێشخەرى راستەوخۆى برادەرانى كۆمیتەى ینك، دروسستبوون و بە هەمان شێوە پەیمانى دۆستانە و بە دووانكردنى نێوان شارەكانى (هەلبجە ـ مەرزەبۆتۆ MARZABOTTO ،
زاخۆ ـ پیزە PISA، هەولێر ـ فڵۆڕانس FIRENZE، قەلادزێ ـ ئیڤرێیە IVREA، كەركوك ـ تۆرینۆ TORINO و ... هتد) مۆركراون. كۆمەلگاى كوردى ئیتالیا، كۆمەلەى "هیوا بۆ گەرمیان؛ و "رێكخراوى ئازادى؛ و ئەو كۆمەل و رێكخراوانەى بەناوى "هاوكارى و پشتگیرى؛ لەگەلى كوردستان بە دەیان پرۆژەو كارى بەسوودیان لە كوردستان ئەنجامداوە.
24) زیاد لە سەدجار لە پەرلەمانى ئیتالى باسى كورد كراوەو بە دەیان پێشنیارو راسپاردە پەسەند كراون، لە هەموویان گرنگتر ئەوەبوو هەردوو كۆمیسیۆنى كاروبارى دەرەوە، بە تێكڕای دەنگ، لە 10/12/1997، داواى لە حكومەتى ئیتالى كرد تا دۆزى كورد بباتە نێو ئەجێندەى ئەنجوومەنى ئاسایش و هەولى چارەسەركردنى كێشەكە بدرێت كە ئەمەش تەنها لە رێگەى "دامەزراندنى دەولەتێكى كورد؛ دەبێت.
25) بێجگە لەمانەش كۆمیتەى ینك هەولى داوە، بە پێى توانا، یارمەتى كۆچبەرە كوردەكان بدات كە لە دواى راپەڕین روویان لە هەندەران دەكردو بەشێكى زۆریان بە ئیتالیا رەت دەبوون. لە سالى 1988ـ 1989 ژمارەیەك بریندارى كیمیابارانى كوردستان، بۆ چارەسەركردن، لە رێگاى ئێران هاتنە شارى رۆما. كۆمیتەى ینك بە بەردەوامى سەردانى كردن و پێداویستیەكانى بۆ دابینكردن. لە دواى راپەڕینیش چەندجار سەردانى ئەو ئاوارەو پەناهەندە كوردستانیانە كراوە كە بە لێشاو بە ئیتالیا رەت دەبوون، ئەو كەمە كەسانەى لە ئیتالیا مانەوە یارمەتى دراون و هەندێجاریش كۆرسى زمانیان بۆ دابینكراوە.
26) كۆمیتەى ینك و رەوەندى كورد لە ئیتالیا لەم 20ـ30 سالە بە سەدان ووتارى جۆراو جۆریان لەسەر لاپەڕەى رۆژنامەكان بلاوكردۆتەوە، بەشدارى زۆرتریان لە كۆڕ و مێزگردى و بەرنامەى تەلەفزیۆنى كردووە، لە بۆنە رەسمى و نیشتمانى و سیاسیەكان بە سەدان جار نامەیان بۆ دام و دەزگاو كاربەدەست و هێزە سیاسى و نەقابیەكان رەوانە كردووە. ئەگەر بنواڕینە ئەدەبیاتى ئیتالى ئەوە دەبینین لە سەدەى بیستەم یەكەم كتێب لە سالى 1976 لە سەر كوردو كوردستان چاپكراوە، لە هاوینى 1988، بە دەستپێشخەرى برادەرانى ینك نامیلكەیەكى د. فواد حوسێن، بە ناوى "دۆزى كوردو مافى چارەى خۆنووسین، لە زمانى ئینگلیزى كرایە ئیتالى و بە كۆمەكى ئیدارى شارى فلۆرانس، چاپكرا، لە سالى 1989 نامیلكەیەكى نووسەرى ئەم دێرانە لە شارى پیزە چاپكرا. شكور دواى داگیركردن و رزگاركردنى كوێت و راپەڕینى 1991 تا ئێستا نزیكەى بیست كتێبى هەمەجۆر (بە ئەوانەى لە زمانەكانىتریشەوە وەرگێردراون) بە زمانى ئیتالى، لەسەر دۆزى كورد، چاپكراون و بلاوكراونەوە و 7 دانەیان لە لایەن برادەرانى كۆمیتەى ینك نووسراون و بریتین لە توێژینەوەى ئەكادیمى و بەرهەمى چەندەها سالەى خوێندن و لێكۆلینەوەن و وەكو تێزى زانكۆ، لە بوارە جیا جیاكان، پێشكەشكراون. بێجگە لە مانەش، خوێندكارانى كورد (ئاكسا) ناوە ناوە گۆڤارێكیان بە ناوى "كوردستان؛ بلاوكردۆتوە، لە كۆتاى سالانى هەشتاكان، كۆمیتەى ینك، بە هەمان ناو بلاوكاروەیەكى وەرزیان بلاو كردەوە و تا هەلگیرسانى جەنگى كەنداو (1991) بەردەوام بوو. هەر لەم سالانە، بە دەستپێشخەرى و هاندانى برادەرانى كۆمیتەى ینك ـ ئیتالیا، بە دەیان و زیاتریش تێز و لێكۆلینەوەى ئەكادیمى و زانكۆیى لەسەر دۆز و لایەنەكانى كۆمەلگاى كوردستانى كراوون.
27) لە سەرەتاى سالى 1990 بە رەسمى "كۆمونیتاى كورد لە ئیتالیا؛ دروستكرا، برادەرانى ینك دەورى زۆریان هەبووە، ئەوەتە لە 1998 د. عیسام داود، ئەندامى چالاك و دێرینى ینك، بۆتە سەرۆكى و بە دەیان و بگرە یە سەدان كاروچالاكى ئەنجام داوە. گۆڤارەكى بە زمانى ئیتالى دەركردو و 3 ژمارەى لێدەرچوو و بابەتى زۆر بە سوودى تیایە.
مەكتەبى ینك لە ئیتالیا وەكو لە پێشەوە ئاماژە كرا لە دواى شەڕى رزگارى كوێت كۆمیتەى ینك لە ئیتالیا زۆر بە جدى هەولیدا لە شارى رۆما مەكتەبەك، بە هەر ناوێك، بكاتەوە، تا ئەوكات هیچ ئەندامێكى كۆمیتەى ئیتالیا لە شارى رۆما نەدەژیا، تەنانەت هیچ كوردێكى چالاكیش، لە رووى سیاسى و كولتورى، لەم شارە نەبوو. زۆربەى كوردەكان لە ناوەڕاست و باكورى ئیتالیا دەژیان. ژیان و زیندەگى، بە گشتى لە ئیتالیا، زۆر سەخت بوون، برادەرانى ینك بە زگێكى تێرو دووان برسى خەریكى خوێندن و چالاكى سیاسى بوون، لەبەر ئەوە ئیمكانیەتى كردنەوەى مەكتەب لە شارێكى گەورەى وەكو رۆما نەبوو. ئەوە بوو دواى راپەڕین و كۆڕەوەكەى بەهارى 1991 دەرفەتى ئەوە رەخسا مەكتەبێك بكرێتەوە. سوپاس بۆ هەندێ لە هێزە سیاسى و نەقابى و رێكخراوە مەدەنیەكان، لە هاوینى 1991، مەكتەبێك بە ناوى (مەكتەبى بەرەى كوردستان) لە تەلارى بارەگاى سكرتاریەتى گشتى نەقابەى كرێكارانى (ئاكلى ACLI) كرایەوە، لە لایەن كۆمیتەى ینك بەڕێوە دەبرا. لێرە ناكرێ باسى هەموو ئەو كارو چالاكیانە بكرێت كە ئەو مەكتەبە ئەنجامى داوە بەلام ئەوە یەكەمجار بوو شوێنێك هەبێت بە رەسمى بەو ناوە كاربكات و كات و ساتى كردنەوەى هەبێت و ژمارە تەلیفۆن و فاكس و كاغەزى تایبەتى نامەنووسین و مۆرى تایبەتى بە ناوى بەرەى كوردستانى هەبێت. لەگەل ئەوەشدا نە برادەرانى ینك لە ناوەوەو نە مەلبەندى دەرەوە گرنگیان پێ نەدا، لەبەر ئەوە بە ناچارى لە ناوەڕاستى 1993 داخرا. لە كۆتایى 1993 و سەرەتاى 1994 پكك، كە تا ئەوكاتە نە بوون و نە هیچ جۆرە چالاكیەكى لە ئیتالیا هەبوو، مەكەتەبێكى گەورەى كردەوەو چەند كەسێكى لە دەرەوەى ئیتالیا هێنا تا كارو بارى مەكتەبەكە (ئوفسیى ئینفۆڕماسیۆنى كوردستان) بەڕێوە بەرن.
لە ئایارى 1994 بەڕێز مام جەلال بە یاوەرى شاندێك (بەڕێزان نەوشیروان مستەفا، شازاد سائیب و سەلاح رەشید) گەیشتە ئیتالیا و لەم سەردانە چاویان بە زۆر كاربەدەستى ئیتالیا كەوت، لەوانە سەرۆك كۆمار. ئەمجارە، لە شارى تۆرینۆ، دانیشتنەكمان بۆ برادەرانى ینك لەگەل مام جەلال ئامادەكرد و تەنانەت چەند دۆست و جالیەى كوردیشمان داوەتكرد. لەم سەردانە پێشنیارى كردنەوەى مەكتەبى ینك لە شارى رۆما كرایەوەو مام جەلال زۆر بە گەرمى پێشنیارەكەى قەبولكرد. كەچى پاش 2ـ 3مانگ كاك ئالان (ئەحمەد) دەروێش، ئەندامێكى چالاك و زیرەكى رێكخراوى ینك و بۆ ماوەى چەند سال ئەندام و بەرپرسى كۆمیتە بوو، پەیوەندى بە بەندە كرد و ووتى "ئەوە لە رۆمام و مەكتەبى نوێنەرایەتى ینك كردۆتەوە .... هتد؛. بەراستى زۆر خۆشحال بووم بە كردنەوەى مەكتەبەكە بەلام لە هەمان كات پرسیارم لەخۆمكرد (لە دەروێشیش كرد) باشە بۆ كۆمیتەى ئیتالیا ئاگادار نەكراوەتەوە، ئەمە كەى كارى رێكخراوەیى و گیانى هەڤالانەیە، ئاخۆ كردنەوەو هەلسوڕاندنى كارو بارى مەكتەب هەروا سوك و سانایە و ... دەیان پرسیارىتریش لەم بارەیەوە؟ كاك دەروێش ووتى من لە لایەن مەكتەبى سیاسى و مەلبەندى دەرەوە راسپێردراوم و بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندیم لەگەل د. بەرهەم (ئەوكات نوێنەرى ینك بوو لە واشنتۆن) هەیە. بە هەرحال من و دەروێش پەیوەندى زۆر بەهێزمان هەبوو، زۆر پرس و رامان بەیەك دەكرد بەلام ئەو لە قوتابخانەیەكىتر گەورە بوو بوو، ئەوكات مرۆڤێكى نارجیزى بوو و بە ئاسانى راستى نەدەدركاند، زۆرجار بۆ گالتە پێم دەووت "تۆ كۆنە كادیرى پاراستنى و جێی متمانە نیت". لەگەل ئەوەش زۆر حەزى لە كاركردن بوو، زۆر خۆى بۆ دۆزى كورد و خزمەتى ینك ماندوو دەكرد، بۆ ماوەیەكى باش لێپرسراوى كۆمیتە بوو. زوو زوو قسەمان بەیەكەوە دەكرد، پاش ماوەیەكى كەم بێزارى خۆى دەربڕى سەبارەت بەوەى كاركردن لە شارێكى گەورەى وەكو رۆما ئاسان نیە، بەتایبەتى بە تەنها چونكە وەك لە پێشەوە ئاماژە كرا برادەرانى ینك لە رۆما و دەورو بەرە نزیكەكەى نەدەژیان، پاشان ئەوەى باسكرد كە ینك (كاك د. بەرهەم لە ئەمەریكا) پارەى كرێ و مەسروفى مەكتەبەكەى، وەكو پێویست، بۆ رەوانە ناكات. ئەوەبوو لە كۆتای 1995 مەكتەبەكە داخرا. بەراستى من نازانم لەم ماوەیە كاك ئالان (ئەحمەد) دەروێش چى كردەوە و چی نەكردووە، راستە زوو زوو قسەمان بەیەكەوە دەكرد بەلام، وەكو ووتم، قسەى راستى لەدەم نەدەهاتە دەرەوە، هەموو شتەك بە سڕو تڕ دەكرا، زۆر رەخنەى لە د. بەرهەم دەگرت لەسەر چۆنیەتى هەلسوڕاندنى مەكتەبەكە!! چەند جارێك لە كۆبوونەوەى كۆمیتەى ینك پرسیارى كارو چالاكیەكانى "مەكتەب"ەكەمان لێكرد بەلام سوودى نەبوو و ووتى "من نوێنەرى تایبەتى مەكتەبى سیاسیم و مولتەزیم نیم باسى ئەرك و چالاكى مەكتەبتان بۆ بكەم چونكە كارەكان لەسەر ئاستى بەرز و دیبلۆماسى نەخشەو بەرنامەیان بۆ دادەنرێت و ئەوانەش هەمووى نهێنین و من ناتوانم بۆتان باس بكەم!!!!". من لەو باوەڕەم ئێستا كاك دەروێش زۆر گۆڕاوەو لەوانەشە دان بە هەلەكانى ئەوكاتى بنێت، هەلەكەش بریتیى بوو لەوەى لە خۆى بایی بوو و هەڤال و برادەرانى خەبات و گیانى بە گیانى نیگەرانكرد و پاش سەرنەكەوتنى لە مەكتەبەكە لا بە لا دانى بە هەلەكانى دەهێنا.
لە تەموزی 1995 بەڕێز د. محەمەد سابیر (ئەوكات نوێنەرى ینك بوو لە فەرەنسا) سەردانى ئیتالیاى كرد بۆ ئەوەى بریار لەسەر چارەنوسى مەكتەبى رۆما بدات و كۆبوونەوەیەكى لەگەل كۆمیتەى ینك كرد، من بەشداریم نەكرد لەبەر ئەوەى حەزم نەدەكرد رەخنە لە كاك دەروێش بگرم و ببێتە "بەرخى قوربانى" و لە لایەكىتریش تا برادەرانى كۆمیتەى ئیتالیا بە ئازادى دەستنیشانى كەسێكىتر بكەن. لە كۆبوونەوەكە كاك دەروێش خۆى لە مەكتەبەكە كێشابووەوە ـ وەكو خۆی باسیكردبوو لەبەر نەبوونى خەرجى و مەسروفاتى پێویست ـ ، برادەران پێشنیاریان كردبوو من ئەركى هەلسوڕاندنى مەكتەبەكە بگرمە ئەستۆ. بۆ ئەم مەبەستە 13/7/1995 بە تەلیفۆن لەگەل د. حەمە سابیر قسەمكرد و هەندێ راو بۆچوونمان ئالوگۆڕ كردو ووتى بە زووترین كات نامەیەكم بۆ بنووسە. هەمان رۆژ نامەیەكم بۆ د. حەمە سابیر رەوانەكرد، پاش ئەوەى جەختم لەسەر ئەوەكرد كە كارو ئەركەكانى مەكتەب بە یەك كەس ئەنجام نادرێت، هەلوێست و پێشنیارى خۆم سەبارەت مەكتەب، بەم شێوەیە، دەربڕی:
1) بوونى مەكتەب لە رۆما سودێكى زۆرى هەیە، بەتایبەتى ئەگەر ئەو كەسەى سەرپەرشتى بكات، بە پێی توانا، یارمەتى بدرێ و خۆى ماندوو بكات.
2) ئەركەكانى مەكتەب: من نازانم لە وولاتانىتر مەكتەبەكان چى دەكەن؟ بەلام بە بۆچوونى من پێویستە:
أ)مەكتەب كێشەى گەلەكەمان بە راى گشتى ئیتالى (هێزە سیاسیەكانى ناوەوەو دەرەوەى پەرلەمان، نەقاباتى كرێكاران، رێكخراوەكانى داكۆكى مافى مرۆڤـ، رێكخراوە دەولەتى و جیهانیەكان، میدیا و .... هتد) بناسێنێت.
ب) هەول بدات كۆمەك و پشتیوانى سیاسى و مەعنەوى و ماددى بۆ مەسەلەى كورد، بە تایبەتى پەرلەمان و حكومەتى هەرێمى كوردستان، پەیدا بكات.
ت) مەكتەب ببێتە پردێك لە نێوان سەركردایەتى سیاسى و دام و دەزگاكانى هەرێم لە ناوەوە و هێزە سیلسى و پەرلەمەنتارو دام و دەزگا دەولەتیەكانى ئیتالیا.
پ) مەكتەب ناوە ناوە (1، 2، 3 مانگ جارێك) راپۆرت دەربارەى بارودۆخى سیاسى ناوەوەو جیهانى ئیتالیا رەوانەى ناوەوە بكات تاكو ئەوكەسانەى لە وولات ئەژین زانیارى پێویستیان لەسەر واقیعى ئیتالیا هەبێت.
ج) هەول بدات، بە پپَی توانا، ووتارى رۆژنامەو گۆڤارەكانى ئیتالى بكاتە كوردى رەوانەى كوردستان بكاتەوە. لە هەمان كات پێویستە مەكتەب بە بەردەوامى رۆژنامەو گۆڤارە كوردستانیەكانى، ناوەوەو دەرەوەى، بەدەست بگات بۆ ئەوەى ئاگادارى رووداوەكان بێت و لە لایەكىتریشەوە بتوانێ ئەوانەى بەسوودن بكاتە ئیتالى.
ح) مەكتەب هەولبدات بە بەردەوامى بریارو راسپاردەكانى UN، پەرلەمانى ئەوروپى، كونسلى ئەوروپى، كۆمیسیۆنى مافى مرۆڤـ CHR و ... تاد تایبەت بە دۆزى كورد بكاتە ئیتالى و بلاوبكاتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە مەلبەندى دەرەوە ئەم ئەركە بگرێتە ئەستۆ و هەرشتێكى نوێ هەبێ و دەربچێ بە زمانە ئەسلیەكە بۆ گشت مەكتەبەكانى رەوانە بكات.
خ) لێپرسراوى مەكتەب هەرچى زۆرتر بەشدارى لە كۆبوونەوەو دیباتیتو مێزگردى لە هەموو هەرێم و شارەكانى ئیتالیا بكات، ئەمەش دەبێتە هۆى ناساندنى زیاترى دۆزى گەلەكەمان و پەیداكردنى پالپشتى بۆى.
د) جێبەجێكردنى ئەو ئەرك و كاروبارانەى سەرەوە، بە زۆرى، پەیوەندى بە لێهاتووى و رادەى وشیارى و كولتورى ئەوكەسە هەیە كە مەكتەبەكە بەڕێوە دەبات. هەروەها پێویستە مەلبەندى دەرەوە پرۆگرامێكى گشتى بۆ هەموو مەكتەبەكان ئامادەبكات و بە بەردەوامى زانیارى و راسپاردەیان ئاراستە بكات.
تا ئێستا من لەگەل ئەو بۆچوونانەم و بەراستیان دەزانم بەلام هیچ جۆرە وەلام و تێبینیەكم لە لایەن كاك د. حەمە سابیر یان مەلبەندى دەرەوە بەدەست نەگەیشتەوە. ئەوەبوو لە كۆتاى 1995 مەكتەبەكەى رۆما داخرا. من ئەوەندە دەلێم مەخابن مەكتەبەكە بەم شێوەیە داخرا، دەبوایە پرس و را بكرێت و گوێ بۆ بۆچوون و پێشنیارى كەسانى خاوەن ئەزموون و شارەزا رابگیرێت و زیاتر گرنگى بە لایەنى رێكخراوەیى، نەك شەخسى و لا لایانە، بدرێت و ئەو هەموو وەزەو توانایە بە فیڕۆ نەچووبایە. چونكە لە ماوەى زیاد لە سالێك لە ژیانى مەكتەب لە رۆما هیچ جۆرە چالاكیەك نیە باسى بكرێت، نەزانراوە لە پەرلەمان باسى دۆزى كوردستان كرابێت، نەزانراوە بەرپرسى ئەو مەكتەبە، بە رەسمى و ئاشكرا، بەشدارى لە كۆنفرانسێك، مێزگردى یان بەرنامەیەكى تەلەفزیۆنى كردبێت، نەزانراوە لە رێگەى مەكتەب رۆژنامەنووسێك یان سیاسەتمەدار یان شاندێكى كۆمەلگاى مەدەنى ئیتالى سەردانى كوردستانى كردبێت، نەزانراوە مەكتەبى رۆما بلاوكراوەیەكى بە زمانى ئیتالى دەركردبێ و ... زۆرىتریش لەم بابەتانە
.
مەكتەبەكەى كاك بەكر فەتاح لە سەرەتاى ئابى 1998 كاك بەكر فەتاح تەلیفۆنى بۆ كردم و خۆى پێناساندنم ـ من تا ئەوكات ئەوم نەدەناسى و كێیەو چ كارەیە ـ ووتى من نوێنەرى ینك لە ئیسپانیا و سەركردایەتى بڕیارى داوە بێم بۆ ئیتالیا، لەم ماوانە دەگەوم و پێویستم بە یارمەتى و هاوكارى ئێوە هەیەو ژمارەى تەلیفۆنەكەم لە هەڤالانى ینك وەرگرتووە. لە وەلام ووتم پیرۆزبایت لێ دەكەم بەلام ئێمە، وەكو كۆمیتەى ینك ـ ئیتالیا، هیچ ئاگادارى و زانیاریەكى بە نووسینمان بە دەست نەگەیشتووە، هەر كاتەكیش گەیشتى ئەوە، بەو پەڕى توانا، چ بە خۆم و چ برادەرانىتر، هاریكارى و یارمەتیت دەدەین لە هەلسوڕاندنى كارەكانت.
پاشان بیرم كردەوەو هەزارو یەك پرسیارم بە خەیالدا هات، ئاخۆ سەركردایەتی و مەلبەندى دەرەوە ئەوەندە سادە و ساكارن و ئەوها زوو بڕیارى لەمجۆرە دەدەن. نایشارمەوە خەم و پەژارە دایگرتم بۆ سادەیى ینك، بۆم دەركەوت ینك نەك هەر بێ ئەزموونە بەلكو لە ئاستى ئەرك و گۆرانكاریەكاندا نیە، گفتوگۆ لەسەر بڕیارو بژارەكان ناكرێت، مێنتالیتەى فیودالى و مەحسوبیەت و سیاسەتى "بازاڕی شێخ اللە" زالە و لە پەرەسەندندایە.
ئاشكرایە كەسێك ببێتە نوێنەرى رێكخراوێكى سیاسى نیشتمان پەروەر لە وولاتێكى بیانى، بە لاى كەمى، پێویستە زمانى ئەم وولاتە بزانێت، زمان فێربوونیش، جگە لەوەى بەندە بە زیرەكى و بەهرەیى و خۆماندووكردن، چەند سالێكى دەوێت. لە رێگەى زمانەوەش كولتورو مێژوو و پەیوەندیە كۆمەلایەتى و سیاسیەكان شارەزا دەبیت. كاك بەكر فەتاح، وەكو خۆى باسیكردووە، 3ـ4 سال لە ئیسپانیا ژیاوەو، بە قسە، نوێنەرى حكومەت بووە. ئیسپانیا لە ئیتالیا رەوەندى كوردى كەمترە و نازانرێ ئاخۆ لەسەر چ بۆچوون و بەرژەوەندیەكى دوورو نزیك مەكتەبى ینك لە مەدرید كراوەتەوە؟ ناچینە ناو ئەو باسە بەلام دەكرێ بووترێ كاك بەكر و مەكتەبەكەى ئیسپانیا هیچ جموجۆلى و چالاكى سیاسیان ئەنجام نەداوە، لەم بۆچوونەش پشت بە میدیاكانى خۆمان لە ینك دەبەستین كە بە دریژایى ئەم ماوەیە هەوالی چالاكیەكیان بلاونەكردۆتەوە كە شایانى باسكردن و سەرنج راكێشان بێت. گوناهى ئەم فەشەلەش ناكرێ بخرێتە ئەستۆى كاك بەكر چونكە لە وولاتێكى غەریبى و نەناسینى زمانەكەیان، بۆ هەركەسێك، ئاسان نیە تەحەمول بكات و بە تەنها پەیوەنەدى بەملاو ئەولا ببەستێت و دۆزى كورد بەم وولاتە بناسێنێت و هاوكارى و پشتگیرى بۆ بەدەست بهێنێ.
كاك بەكر لە ناوەراستى ئابى 1998، لە چوونى بۆ شارى رۆما، شەوێك لاى من میوان بوو، هەر ئەو شەوە راپۆرتێكى بە پەلەم، دەربارەى بارودۆخى ئیتالیا و پەیوەندیەكانمان لەگەل گروپ و هێزە سیاسیەكانى ناوەوەو دەرەوەى پەرلەمانى ئیتالى، سەبارەت بە سیستەم و میكانیزمە سیاسیەكانى ئیتالیا، دەسەلات و ئەركى پەرلەمان و حكومەت و .... هتد بۆ نووسى. پاشان ئەدرێس و لیستى ئەو گروپ و كەسایەتیە ئیتالیانەم پێدا كە وەكو كۆمیتەى ینك ـ ئیتالیا پەیوەندیمان لەگەل كردبوون لەم چەند سالەو لەگەل هەلوێست و چالاكیەكانیان بەرامبەر بە دۆزى كوردستان. كاك بەكر رۆیشت بۆ شاری رۆما و ناوە ناوە تەلیفۆنى دەكرد، بە قسەى خۆى ماوەیەك لە هۆتیل بوو و ئێوارانیش دەچووە مەكتەبى پكك بۆ كات بەسەر بردن، چونكە لە لایەك پشوى هاوین و لە لایەكىتریش ژیان لە شاری گەورە ئاسان نیە، بە تایبەتى ئەگەر زمان نەزانى. دواى ماوەیەك ئەپارتمانێكى گەورەى دیتەوە بۆ كرێ، كاك بەكر لەبەر ئەوەى ئیقامەى ئیتالى نەبوو (لەوانەیە ئێستاش نەیبێت) نەیدەتوانى، بە شێوەیەكى یاسایى، نە خانوو بەكرێ بگرێت، نە پسولەى نەخۆشخانە، نە حیسابى بانق، نە كڕین و فرۆشتن ئەنجام بدات. بە كورتى نەیدەتوانى هیچ بكات، تەنانەت لە كاتى نەخۆشیشدا نە دكتۆری تایبەتى خێزانى هەبوو و نەدەشیتوانى (بێجگە لە كلینیكى فریاكەوتن) بچێتە نەخۆشخانە. جا وەرە تۆ ئەو هەموو گیروگرفتەت هەبێ و زمانیش نەزانى دەبێ چیت پێ بكرێت و چیت بۆ بكرێت؟
سەرەراى ئەو گیروگرفتانەى ئاماژەیان بۆ كرا، هەر زوو بەزوو دەركەوت، كاك بەكر بۆچوون و مێنتالیتەیەكى زۆر جیاوازى هەیە و لەگەل ئەرك و بەرپرسیاریەتى و گۆرانكاریەكانى سەردەم یەكناگرنەوە، وەك دەرەبەگ و ئاغا و لە خۆ بایبوو رەفتار دەكات، راى زۆر نەگەتیڤ و ساویاكەى هەبوو بەرامبەر دامەزراوە ئیتالیەكان: چەندجار جار ووتوویەتى من چۆن دەگەل پەرلەمەنتار چاوپێكەوتن و قسە دەكەم، ئەمانە وەكو "بەقال و دەجالەكانى بازاڕى سلێمانى هەولێر وان؛ و ئێمە كەى بووین بە شتێك "دەولەت؛ ـ ئەمە لە سالانى 1998، 1999 , .. هتد !! ـ دەولەتى ئیتالى و ئەوروپى بە منەتباریەوە دێنە لامان و .. هتد. لەگەل ئەوەشدا كۆمیتەى ینك درێغى لە یارمەتیدانى نەكرد. بەلام كاك بەكر فەتاح هەر سوور بوو لەسەر مێنتالیتەى عەشایرى خۆی:
1) لە 13 نۆڤەمبەرى 1998 تا 19 شوباتى 1999 عەبدولا ئۆجالان لە ئیتالیا مایەوە، وەكو ئاشكرایە میدیاكان زۆر بە فراوانى باسیان كرد و هەڤالانى كۆمیتەى، وەكو هەموو رەوەندى كوردی، بە شەخسى و بە ناوى كۆمیتەوە بەشداریان لە سەدان چالاكى كرد، ئەوەش لەبەر ئەوەى چەندەها سالە لەسەر گۆڕەپانى ئیتالیا كارو چالاكیان ئەنجامداوە. ئەم بۆنەیەش، جارێكیتر، بووە هۆى نوێكردنەوەو بە هێزكردنى پەیوەندیەكان. هەلێكى باش بوو كاك بەكر، وەكو نوێنەرى ینك، خۆى بە گروپە سیاسى، پیشەیى و مەدەنیەكانى ئیتالیا بناسێنێت بەلام ئەو كەللە رەقى گرتبووى و خۆى دەشاردەوە. پێمان دەووت تۆ وەرە باسى بۆچوون و هەلوێستى ینك بكەو باسى بارودۆخى كوردستانى خۆمان بكە كەچى هەمووى بێسسوود بوو. من ئەوكات و ئێستاش وا هەستم كرد كاك بەكر لەوە دلنیا بوو كە لە ئاست ئەرك و بەرپرسیاریەتدا نیەو هەستى بە نەقس دەكرد و نەیدەویست خۆى تاقیبكاتەوە و پاساویشى دەهێنایەوە كە ئیتالیەكەى باش نیە.
1) لە دیسەمبەری 20/1/1999 لە سێناتى ئیتالى كۆبوونەویەكى فراوان، بەدەستپێشخەرى كۆمیتەى ینك، بەسترا و لەم كۆبوونەوەیە نوێنەرى گروپەكانى سێنات، كۆمەلە رۆژنامەنوسێك و جەماوەرێكی زۆر بەشداریان تیا كرد. سێ مانگ پێش ئەوە پەرلەمان، بە كۆى دەنگ، پێشنیارى دروستكردنى "مۆزەخانەى تاوانەكانى جینۆسایدى گەلان و كەمایەتیەكان Museo delle Intolleranze e degli Stermini) كردبوو. لە میانەى چالاكیەكە فیلمێكى دۆكومێنتارى، بەناوى Saddams Secret Time Bombs نمایشكرا كە تایبەت بوو بە بەكارهینانى چەكى كیمیاوى لە كوردستان، تا بلێى دراماتیك بوو، باسى كاریگەری ئەو چەكانەى دەكرد لەسەر نەوەكانى ئایندە. لە كۆرەكە جێگرى سەرەكى كۆمیسیۆنى دەرەوەى سێنات، بەرێز سێناتۆر ستێفەنۆ بۆككۆ Stefano BOCCO، سێناتۆر لویجى مەنكۆنى Luigi MANCONI، سەرۆكى پارتى سەوز، بەرێز ئۆزان جەیهون Ozan CEYHUN، ئەندامى پەرلەمانى ئەوروپى (بە رەسەن تورك) و نووسەرو روناكبیر ئامۆس لوتزانى Amos Luzzati (ئێستا سەرۆكى كۆمەلەى جولەكەكانى ئیتالیایە). كۆڕەكەش لە لایەن رۆژنامەنوسێكى كەنالى تەلەفزیۆنى ئیتالى تایبەت بە كاروبارى پەرلەمان بەڕێوە دەچوو ئاننە لە رۆزا Anna LA ROSA. هەرچەندە پێشوەختە بە تێرو تەسەلى كاك بەكر ئاگادار كرابووەو كە بەشداری بكات و بە كوردى قسە بكات و ئێمەش تەرجەمەى بۆ دەكەین كەچى كاك بەكر خۆى دزیەوەو بەشدارى نەكرد. رۆژى كۆبوونەوەكە بەندە وەكو نوێنەرى ینك، بە ئامادەبوونى زۆبەى ئەندامانى كۆمیتە، بەشدارى تیا كرد. لە كۆبوونەوەكە نوێنەرى پارتى (د. عیزەت سەیدۆ، كوردێكى سوریای دانیشتوان و هاوولاتى ئیتالیا) و د. عیسام داود (سەرۆكى رەوەندى كورد و هەڤالى دێرین و چالاكى ینك) و نوێنەرى پكك لە ئیتالیا (ئەحمەد یامان) بەشداریان كرد، دەرفەتێكى باش بوو بۆ بەهێزكردنى پەیوەندى دەگەل گروپەكانى پەرلەمان و رۆژنامەنووسەكان. پاشان گلەیی و رەخنەم لە كاك بەكر گرت لە بەشدارینەكردنى ـ بە قسەى خۆى كارێكى گرنگى هەبووە لە ناوەوەى وولات و دەرەوەى ئیتالیا !!! ـ كاك بەكر بە هەموو زیرەكى و خانەدانى خۆى ووتى "كاكى خۆم پەرلەمەنتار واتە بەقال و ئەمانە چیان بۆ ئێمە پێ دەكرێ؛، لە ئیتالیا پەرلەمان پێی دەوترێ (كامێرە دێی دێپوتاتى Camera dei Deputati)، دێپوتات واتە ئەندامى پەرلەمان، كاك بەكر ووتى "كاك جاسم ئەم پەرلەمانە جێگەى سپوتاتى Sputati، (واتە ئەوانەى تفیان لێكراوە) و وەكو بەقال و تەجال وانە... هتد؛. بەراستى "هۆپ؛ەكم لە خۆم كرد، ئەوە پەروەردەى هەڤالێكى ینكە، ئەوە بۆچوون و ئاستى رۆشنبیرى و كۆمەلایەتی نوێنەرى ینك و حكومەتە؟ لە سالى 1981 لە ئیتالیا دەژیم هەرگیز بە بیرو خەیالم نەهاتووە ئەو لێكدانەوەى كاك بەكر فەتاح بكەم و لەكەسیشم نەبیستووەو گوێ لێ نەبووە، تەنانەت پەیوەندى و هاموشیم لەگەل گروپە رادیكالەكانى دەرەوەى پەرلەمانیش هەر هەبووەو هەیە. هەى ئافەرین كاك بەكر لەم ماوە كورتە لە كوێ و لە كام گروپ و كەس فێرى ئەم زاراوەیە "شارستانیە؛ بوویت؟ دەولەتى ئیتالیا ئەم مۆزەخانەى لە تەلارێكى نایاب و بەناوبانگى شارى ڤینیسیا لە سالى 2001 كردەوە، نازانین چ جۆرە دۆكومێنتۆ زانیاریەكى لەسەر كوردستان تیایە. بۆ زانین ریپۆرتاژێك لەسەر ئەم چالاكیە رەوانەى كوردستان و مەلبەندى دەرەوە كراوەو مەكتەبى رۆماش ئاگادار كراوەتەوە بەلام هیچ لایەنێك و كەسێك وەلامى نەبوو.
2) لە 24/2/1999، بە دەستپێشخەرى 31 سێناتۆر، سێناتۆى ئیتالیا بریارەكى دوورودرێژى لەسەر بارودۆخى گشتى كوردستان پەسەند كرد، ئیدانەى تاوانەكانى رژێمى سەدام كرد و داواى لێكۆلینەوەیەكى نێودەولەتى لەسەر ئەم تاوانانەكرد
.
3) لە نیسانى 1999 جێگرى سێناتى ئیتالى، بەرێز خانم پەتریسیە سەلڤاتۆ P. SALVATO داوای چاوپێكەوتنى لەگەل نوێنەرى كوردەكان كرد، (لە راستى هەر ینك ئامادەبوو)، ئێمە وەكو كۆمیتەى ئیتالیا، كاك بەكر و سەرۆكى رەوندى كورد بەشداریمان لە چاوپێكەوتنەكە كرد، نوێنەرى ئەو گروپانەى (چەپەكان) لە دەسەلاتدابوون ئامادەبوون، پاش گفتوگۆیەكى تێروتەسەل ووتیان: ئێمە، لە رێگەى وەزارەتى دەرەوە (بەشى هاریكارى بۆ پێشكەوتن) دەتوانین یارمەتى هەرێمى كوردستان بدەین، هەولى پەسەندنكردنى ئەو پڕۆژانە بدەین كە لە لایەن NGO یەكان پێشكەش دەكرێن، جا ئێوەش لە ناوەوەى وولاتەكەى خۆتان چیتان بۆ باشە ئەوە لەگەل یەكێك لە ONG ەكان رێك بكەون. كاك بەكر دەبوایە پەیوەندى بەناوەو بكات و پڕۆژەیەك ئامادە بكرێت، ماوەیەكى زۆرى بەسەرچوو هیچ وەلام نبوو ..... كۆمیتەى ینك (بەندە بە شەخسى) پەیوەندى بە NGO كرد كە لە بوارى ژینگە كار دەكەن، لە زۆر وولات كاریان كردووە، پسپۆرن لە بوارى بە دارستانكردن، بە واتاى ئەوەى روپێوى وولات دەكەن، پشكنینى زەوى ناوچە جیاجیاكان دەكەن، بە پێی پێكهاتەى زەوى و ئاوهەوای ناوچەكە درەخت و نەمام دەڕوێنن. بۆ ئەم مەبەستەش، ONG ، كتێبێكی بە زمانى ئیتالى و ئینگلیزى، سەبارەت بە ئاستى زانستى و ئەو كارو پرۆژانەى لە وولاتان ئەنجامیاندابوو بلاوكردبووەوە. دانەیەك لەم كتێبە لەگەل نامەیەك بە كوردى، سەبارەت بە بەلێنى گروپەكانى پەرلەمانى ئیتالی بۆ پشتگیركردن لەم پرۆژەیە دایە دەستى كاك بەكر فەتاح و دانەیەكیش بە ئەندامێكى كۆمیتەى ینك رەوانەى ناوەوە كرد، تاكو ئێستا بە باش و بە خراپ وەلامەكەمان بەدەست نەگەیشتەوە!
4) لە هەلبژاردنى پەرلەمانى ئەوروپى، لە حوزەیرانى 1999، د. عیسام داود (ئەندامى دێرین و چالاكى كۆمیتەى ینك و سەرۆكى رەوەندى كورد لە ئیتالیا) لە لیستى سەوزەكان ئیتالیا كاندیت بوو، ئەوە جارى یەكەم بوو كوردێك بەشدارى لەم پرۆسەیە بكات. بەندە چاوپێكەوتنێكى رۆژنامەنووسى دەگەل سازداو لە یەك كات و سات بۆ رۆژنامەى كوردستانى نوێ و برایەتى، لەگەل ژمارە تەلیفۆن و فاكسى خۆم و د. عیسام، رەوانەكرد، دواى 2 رۆژ برایەتى (10/6/199)، بە دەستكاریەوە، بلاوى كردەوە كەچى ك. ن. نەیكرد، بۆ؟ دەكرێ بە زۆر شێوە وەلام بدرێتەوە بەلام با فاكتەكان قسە بكەن باشترە: لە سەفەرى بەڕێز د. بەرهەم بۆ ئیتالیا لە 20/1/2002، ئەو گلەییەمان كرد، كاك بەكر فەتاح ووتى "ئاخر كاكى خۆم ئێوە ئەندامى كۆمیتەن و چۆن ئەم چاوپێكەوتنەتان بۆ برایەتى رەوانە كرد، ئێوە یەكێتین خۆ پارتى نین ... !" باش بوو د. بەرهەم هاتە وەلام و ووتى من ئاگادار نەبوومە و دەبوایە ك. ن. نەك هەر بلاوى بكردایەوە بەلكو دەبوایە زۆر دیعایەشى بۆ بكردایە و چاوپێكەوتنى تایبەتى لەگەل بكردایە. بە كورتى بە دەسیسەى كاك بەكر فەتاح ك. ن. هەلەیەكى زۆر گەورەو منالانەى (ببوورن مندال بێگەرد و دلپاكە) كرد كە ئەم هەوالەى بلاونەكردەوە. د. عیسام لە 4 هەرێم كاندیت بوو كە ژمارەى دانیشتوانیان زیاد لە 4 (چوار ملیۆن) دەبوو، ماوەى 2 مانگ خەریكى پرۆسەى هەلبژاردن بوو و بەشدارى لە سەدان كۆڕو كۆبوونەوە مێزگردى و بەرنامەى تەلەفزیۆنى كرد كە لە هەمووشیان جەختى لەسەر دۆزى كورد دەكردو داواى چارەسەرێكى سیاسى و بە ئاشتیانەى دەكرد. تۆ بلێی كاك بەكر فەتاح لەم ماوەیە كارێكى بەسوودترى كردبێت و بۆ ك. ن. باسكردبێت؟ لە راستیدا بەندەش لە بەهارى 1997 پالێوراوى لیستى (ئولیڤۆ) بوو بۆ هەلبژاردنى شارەوانى لە شارى پیزە، لیستەكەش سەركەوتنى گەورەى بەدەست هێنا. ئەمەش یەكەمجاربوو كوردێك بپالێورێت و بەندەش ئەم هەوالەى بۆ هیچ رۆژنامەو كەنالى راگەیاندنى كوردستانى رەوانە نەكرد.
5) لە ئاهەنگەكانى نەورۆزى سالانى 1999 ـ 2002 خەلكێكى زۆر لە كورد و ئیتالى بەشداریان تیا دەكرد، پەرلەمەنتارە ئیتالى و ئەوروپیەكانى دۆستى كورد ئامادەبوون و بە ووتار خۆێندنەوەو نامە رەوانەكردن بەشداریان تیا دەكرد. جارێك (2001) بریاردرا هێزە كوردستانیەكانیش ووتار بخوێننەوە، كاك بەكر ئاگادار كرابووە (دەستەى ئامادەكردن و بەرێوەبردنى ئاهەنگ زۆربەى سەر بە كۆمیتەى ینك بوو). رۆژى ئاهەنگ كاك بەكر فەتاح نەهات و كاك یاسینى فەقێ سەعید (لە 1980 تا 1989 كۆلێژى ئەندازیارى لە ئیتالیا تەواو كردو چووەوە كوردستان و دواى 1999 دووبارە هاتەوە دەرەوە) لە شوێنى خۆى رەوانە كردبوو و ئەویش ووتارەكى بە كوردى خوێندەوە لە كاتەك دوو لە سێى خەلكەكە ئیتالى بوون، ئەویش خۆى داواى لێبوردنى كرد. جگە لە ووتارى مەكتەبى رۆما، نوێنەرى پكك و پدك ووتاریان بە ئیتالى خوێندەوە. هەمووجاریش بە فاكس و مێیل هەوالى ئەم چالاكیانە بۆ رۆژنامەى كوردستانى نوێ رەوانە كراوون.
6) لە 2 و 3/7/1999، بە بۆنەى رێكەوتنى رۆما (1998) سەبارەت بە دادگاى تاوانە نێودەولەتیەكان، لە شارى روما كۆنفرانسەك بەسترا، چەندەها سیاسەتمەدارو یاساناس بەشداریان تیا كرد. تاوانەكانى رژێمى سەدام دەرهەق بە كورد خالێكى سەرەكى ئەجێندەى كۆنفرانسەكە بوو، بەندەى موخلیس لێكۆلینەوەو دۆسیەیەكى یاسایى دەربارەى تاوانەكان ئامادەكردو بە 10 رۆژ پێش دەستپێكردن رەوانەى كرد چونكە هەر كێشەیەك كۆمیسۆنەكى بۆ تەرخانكرابوو. دۆسیەى تاوانەكانى رژێمى سەدام لە لایەن كۆمیسیۆنەكـ، بە سەرۆكایەتى جیۆڤانى كۆنسۆ G. CONSO، وەزیرى پێشووى دادى ئیتالى و سەرۆكى كۆنفرانسى دیبلۆماتى پێكهینانى دادگاى تاوانە نێوەدەولەیتەكان، تاو و توێ كرا. بەندە، لەبەر هۆى تەندروستى، ئامادە نەبوو بەلام دۆسیەكە لە لایەن د. عیسام داود، بە ئامادەبوونى هەندێ لە برادەرانى كۆمیتە و كاك بەكر فەتاح، پێشكەشكراو لە لایەن چەند رێكخراوێكى داكۆكی مافى مرۆڤ پالپشتى لێكرا. برادەران گێڕایانەوە كە وەزیرى پێشووى دادى ئیتالی هەستایە سەر پێ و دەستى لە ملى د. عیسام كردبوو و فرمێسكى سۆز و هاوكارى بۆ كورد باراندبوو. كاك بەكر فەتاح، بە دوو رستەش، هەوالى ئەم چالاكیەى بۆ میدیاكانى ینك رەوانە نەكرد.
7) لە ئەیلولى 1999 فێستیڤالى لونیتاى سەر بە پارتى دیموكراتەكانى چەپ (دی وێس ـ DS)، لە شارى فاۆرانس بەسترابوو، كاك بەكر وەكو نوێنەرى حكومەت داوەتكرابوو بۆ مێزگردیەك (20/7/1999) كە تیایا بەرێز بڕوزاسكۆ Gianfranco BRUSASCO ئەندامى پەرلەمان و ئەندامى لیژنەى پەیوەندیەكانى دەرەوەی حیزبەكەى و ئەندام لە "گروپى كورد؛ى لە ئینتەرناسیونال سۆسیالیستەكان، و فابیۆ ئێڤانجێلیستى Fabio Evangelisti، ئەندامى پەرلەمانى ئیتالی و سەروكی كۆمیتەى جێبەجێكردنى رێكەوتنى شەنگن و ... هتد. رۆژەك پێش وادەى مێزگردیەكە كاك بەكر فەتاح تەلیفۆنى كرد و ووتى كارێكى زۆر گرنگم هەیەو ناتوانم بەشداری بكەم. بەمجۆرە ناچاربووم خۆم بچم، ئێستاش نازانم ئەم كارە گرنگە چی بوو!
8) لە 14 دیسەمبەرى 2001، لە شارى پیزەـ بە كۆمەك و پالپشتى شارەوانى و چەند رێكخراوێكى مەددەنى، كۆڕێكم بۆ كاك بەكرو د. عیسام داود ئامادەكرد، تیادا كاربەدەستانى ئیدارەى شار، بەرپرسى هەندێ رێكخراوى مەدەنى و ..... مەبەستى سەرەكى لەمەش هاندانى كاك بەكر فەتاح بوو لەوەى بچێتە ناو كۆمەل و دامەزراوە ئیتالیەكان و هەست بە شەرم و نەقس نەكات.
9) لە سالى 1998 تا كەوتنى رژێمى سەدام ناوە ناوە هەڤالانى ینك ـ ئیتالیا (وەكو د. عیسام داود، د. جەبار مستەفا، كاك سەردار عەلى، فەرەیدون كافرۆشى، ئازاد فەخرەدین و ... هتد) لەگەل شاندى رێكخراوەكانى كۆمەلگاى مەدەنى، رێكخراوەكانى هاوكارى و داكۆكى لە گەلى كورد سەردانى كوردستانیان كردووەو كۆمەلێ پرۆژەى بچووك بچووكیشیان، بۆ ئاوەدانكردنەوەو یارمەتیدان، ئەنجامداوە.
10) كاك بەكر فەتاح لەو رۆژەوە گەیشتۆتە ئیتالیا داوای لێكراوە بۆ هەر كارو ئەركێك داواى یارمەتى و هاریكارى لە برادەرانى كۆمیتەى ئیتالیا بكات، "بەندەى موخلیس؛ ئەركى ئەوەى گرتبووە ئەستۆ هەر نامەو راگەیاندنێكى رەسمى هەبێت بە ئیتالى بینووسێت یان وەریبگێرێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو ئەو نامە رەسمیانەى مەكتەبى رۆما بۆ دام و دەزگا ئیتالیەكان، كۆنگرەى پارتە سیاسیەكان و .. شوێنىترى رەوانەكردووە (تا كەوتنى رژێمى سەدام) بەندە نووسیوویەتى. لە ئۆكتۆبەرى 2002 كاك بەكر فەتاح لە سلیمانى، بە مێیل، داوایكرد لیستى ناوى كاربەدەست و سیاسەتمەدارو كەسایەتیە ئیتالیەكانى بۆ بنووسم كە دۆستى كوردن و هەلوێستى پۆزەتیڤیان بەرامبەر بە دۆزى كورد هەبوو تا نامەیان بە ناوى بەڕێز مام جەلالەوە بۆ بنووسیت. تا بلێى كارو هەلوێستێكى وەفادارى و پۆزەتیڤ بوو، چونكە بەندە زۆرجار جەختى لەسەر ئەوە كردووە كە پێویستە دۆستەكان لە یاد نەكرێن. دواى پرس و را دەگەل برادەرانى كۆمیتەى ئیتالیا لیستێكم، لە رێگەى كاك بەكر فەتاح، رەوانەى ناوەوە كرد و ئاماژە بەوەش كرابوو كە بۆ هەركەسە نامەیەكى تایبەت بنووسرێت نەك فۆرمێك بۆ هەموویان. بریاربوو بە كوردیبن و لێرە بكرێنە ئیتالیا و لە رێگەى سەردانى تایبەت و بە شەخسى بدرێنە دەست كەچى تاكو ئێستا شتێكى لێ شین نەبوو، بۆ؟
11) لە سەرەتاى نیسانى 2002 لە لایەن كاك سەردار عەلى عەزیز، ئەندامى رێكخراوى ینك ـ ئیتالیا، ئاگادار كرامەوە لەوەى كە لەگەل بەڕێز عەبدول رەزاق فەیلى بە تەلیفۆن قسەو باسیان لەسەر تاوانەكانى رژێم كردووە، بە تایبەت سەبارەت بە چۆنیەتى دۆزینەوەى كەنالێك بۆ ئەوەى لە رێگاى یاسایى شكایەتى شەخسى، هاولاتیە ئەوروپیەكانى بە رەسەن كوردستانى لەو ولاتانەى لێی دەژین، داوا لەسەر بەرپرسەكانى رژێمى بەعسى بەرز بكەنەوە. كاك سەردار و كاك عەبدول رەزاق، جگە لە ینك، دۆستى دێرینى یەكترین. كاك سەردار ووتى بە راستى لە ئیتالیا تەنها د. جاسم هەیە بتوانى زانیارى لەسەر یاساى ئیتالى، سەبارەت بەم مەسەلەیە، لا هەبێ. كاك عەبدول رەزاق فەیلى، بە قسەى كاك سەردار كە هیچ گومانى لەسەر نیە، داواى كردبوو بە زووترین كات راپۆرتێكى لەم بارەیەوە بۆ رەوانە بكرێت (ئەوكات لە لەندەن دەژیا).كاك سەردار تكاو داوایەكى زۆرى لێكردم بابەتێك بنووسم و سێ ژمارە تەلیفۆن و فاكس و ئیمێیلى كاك عەبدول رەزاقى پێدام و ووتیشى خۆشى تەلیفۆنت بۆ دەكات. منیش زوو بە زوو راپۆرتەكم دەربارەى یاساى تاوانەكانى ئیتالیا نووسى، ئاماژەم بەوە كرد ئاخۆ چۆن لەم سالانەى دوایى هەندێ هاولاتى ئیتالى، كە كاتى خۆى لە سالانى شەست و حەفتاكانى سەدەى رابردوو لە ئەرجەنتین و شیلى كۆژراون یان بێ سەرو شوێن كراون یان گیراون و ئەشكەنجەدراون، داوایان لەسەر بەرپرسەكانى ئەوكاتى ئەم وولاتانە بەرز كردۆتەوە. دوو كاربەدەستى سەربازى و پۆلیسى ئەرجەنتین، لەسەر داواى دادگاى ئیتالى، رەوانەى ئیتالیا كران و لێرە دادگایی كران و خراونە زیندانەوە... هتد. هەرچەندە راپۆرتەكە بە پەلە نووسرا بەلام كۆمەلە زانیاریەكى بەسوودى تیابوو، هەروەها جەخت لەسەر ئەوەشكرابوو كە تاوانباركردن و دادگایكردنى سەرانى رژێم زیاتر پێویستى بە كۆمەك و پالپشتى سیاسى هەیە لەوەی لە هى یاسایی. هاوكات كاك عەبدول رەزاق فەیلى بانگى ناوەوە كراو بوو بە "وەزیرى هاوكارى و مرۆڤایەتى؛ و تاكو ئێستاش بە دوو ووشە وەلامى راپۆرتەكەى نەدایەوە. لەم رۆژانەى خەریكى ئەم نووسینەم هەر لە كاك سەردار عەلی زانیم كە كاك عەبدول رەزاق لە ناوەراستى (تەموزى 2004) هاتۆتە ئیتالیا، چەند رۆژەك لە شارى فلۆڕانس (كاك سەردار لەم شارە دەژى و بەندەش 80كم دوورە) بەسەر بردووەو، تەنانەت تەلیفۆنەكیشى بۆ كاك سەردار نەكردبووە. بۆ هاتووەو چى كردووە؟ كارى من نیە وەلام بدەمەوە بەلام ئوسولى رێكخستن و دۆستایەتى دێرین (لەگەل كاك سەردار) ئەوەندەى دەهێنا یەكتر دیتن و چاك و چۆنی و هەوال پرسینێكى لەگەل بوایە!!! ئەم راپۆرتەى بۆ كاك عەبدول رەزاق، لەگەل كۆمەلە ووتارو لێكۆلینەوەىتر بۆ كوردستانى نوێ و سەنتەرى ستراتیژى و لێكۆلینەوەى كوردستان، كە كاك فەرید ئەسەسەرد سەرپەرشتى ئەكات، دایە دەست كاك بەكر فەتاح، كەچى كە گەڕایەوە كوردستان لە مایسى 2002 بۆ "گۆنكرە دیبلوماتیەكە؛ و ووتى گەیاندوومە شوێنى خۆیان بەلام لە سەنتەرى ستراتیژى ووتیان كاك بەكر هیچ ووتارو نووسینێكى نەداوەتە ئێمە، تا ئێستاش نازانم ئەو ووتارو نووسیانەم چیان بەسەر هاتووە !
12) لە سەرەتاى نیسانى 2002 لەگەل كاك بەكر فەتاح، وەكو شاندى ینك، بەشداریمان لە كۆنگرەى پارتى كۆمونیستى ئیتالى (Rifondazione Comunista) كرد
. لەم ماوەیە باسى گەرانەوەى كرد بۆ كوردستان و گوایە دەبێ "كۆنگرەى دیبلوماتانى كوردستان؛، واتە نوێنەرەكانى حكومەت و ینك لە دەرەوە، ببەسترێت، پاشان ئەم كۆنگرەیە لە 26 تا 28/6/2002 لە قەلاچوالان بەستراو ماوەى هەفتەیەك میدیاكانى خۆمان باسیان كردوو و بە شتێكى "مێژوویی؛ لە قەلەمدرا. لەم كۆنگرەیە، بە پێی ك. ن. بریاردرا زیاتر گرنگى بە كارى دیبلۆماتى بدرێت. بۆ ئەم مەبەستەش بریاردرا هەندێ لە مەكتەبەكان فراوان و بەهێزتر بكرێن تا كارو چالاكى زیاتر ئەنجام بدەن، مەكتەبى ئیتالیاش یەكێك لەوانە بوو. ئەمەش نیشانەى ئەوەیە كە تەنانەت لە ناوەوە هەست بە سستى و نا بەرهەمى مەكتەبەكەى رۆما كراوە، هەروەها بەپێی هەندێ زانیارى رەخنەى تووند لە كاك بەكر فەتاح گیرابوو سەبارەت بە چۆنیەتى هەلسوڕانى مەكتەب و چالاكیەكان. بۆ زانین لە ماوەى نەورۆز و تەموزى 2002 سێ شاندى كۆمەلگاى مەدەنى ئیتالیا، بە دەست پێشخەرى برادەرانى كۆمیتى ئیتالیا، سەردانى كوردستانیان كردو هەندێ پرۆژەشیان جێبەجێكرد و میدیاكانی كوردستانیش باسیان كردن. ئەو كاتەى كاك بەكر لە كوردستان بوو برادەرانى ینك ـ ئیتالیا چەندەها چالاكیان ئەنجامدا. رۆژى 11/1/2003 رەوەندى كورد (زۆربەى هەڤالانى كۆمیتەى ینك) و دۆستە ئیتالیەكان لە شارى بۆلۆنیا كۆیوونەوە، باس لە یەك هەلوێستى كرا لە بەرامبەر هەلگیراسانى شەڕ، چونكە هەموو لایەك لە بەرپابوونى ئەو جەنگە دلنیا بوون. لە هەمان كات زۆربەى راى گشتى ئیتالیا دژى جەنگ بوو، رۆژى 15/2/2003 خۆپیشاندانەكى دوو ملیۆنى لە شارى رۆما بۆ ئاشتى و دژى جەنگ كرا، هەمان رۆژ لە زۆربەى وولاتانى جیهان ئەم خۆپیشاندانە كرا. لە رۆژانى 13 و 14/3/2003 تاریق عەزیزى وەزیرى دەرەوەى سەدام سەردانى ئیتالیاى كرد، لە لایەن پاپا، وەزیرى دەرەوەى ئیتالیا و گروپەكانى پەرلەمان بە گەرمى پێشوازى لێكرا. رەوەندى كورد بە بەیانامەیەك ناڕەزایى خۆى بەرامبەر هاتنى تاریق عەزیز و هەلوێستى یەك لایەنەى گروپ و رێكخراوە پاسیفیستەكان دەربڕى، داواى ئیدانەكردنى تاوانەكانى رژێمى سەدام و گوناهباركردن و نەمانى ئەو رژێمەى كرد.
13) رۆژى 16/3/2003، بە دەستپێشخەرى هەڤالانى ینك ـ ئیتالیا، لە هۆلى پەرلەمانى هەرێمى تۆسكاناى ئیتالیا، لە شارى فلۆرانس، بە ئامادەبوونى سەرۆكى پەرلەمان و كەنالەكانى راگەیاندن، ژمارەیەكى زۆر لە رەوەندى كورد و دۆستە ئیتالیاكان یادى كارەساتى هەلەبجەى شەهید كرایەوە. كاك بەكر فەتاح ئاگادار كرابووەو بە ووتارەك بەشدارى لە یاد كردنەوەكە كرد.
14) تا شەڕى ئازادكردنى عێراق (20/3/2003) كاك بەكر بەشدارى لە هیچ بەرنامەیەكى تەلەفزیۆنى نەكردووە تا باسى كوردستان و سیاسەتى ینك بكات، بەشدارى لە هیچ كۆبوونەوەو كۆنفرانسێك نەكردووە شایانى باسكردن بێت، بە تەنها پەیوەندى بە هیچ گرۆپێكى پەرلەمان و نەقابەیەكى كرێكاران (لە ئیتالیا زۆر بەهێزن) نە كردووە. تەنها لە كاتى شەرى لەناوبردنى رژێمى سەدام نەبێت بەشدارى لە چەند بەرنامەیەكى تەلەفزیۆنى كرد، هەر چەندە برادەران زانیاریان پێدەدا چۆن قسە بكات و كام هەلوێست وەرگرێ كەچى لەبەر ئاستى زمانى ئیتالیەكەى وەكو پێویست سەركەوتوو نەبوو. تەنانەت، بەندە وتارێكیشى بۆ نووسی تا بەشدارى لە كۆنفرانسێكى فراوان بكات لەسەر "رۆلى ONGs لە كوردستان". لە كاتى جەنگەكە هەموو هەڤالانى ینك بە بەردەوامى لە كارو چالاكیدابوون، چونكە زۆربەى راى گشتى ئەم وولاتە دژى شەڕ بوو، هاوڕێ و هاوسەرى خۆشەویستى بەندە (لەنجە میران) لەم ماوەیە لە كاك بەكر زیاتر بەشدارى لە مێزگرتى و بەرنامەى تەلەفزیۆنى كرد و باسى لە تاوانەكانى رژێم و رەوایەتى جەنگەكە كرد. بەیانى 9/4/2003 بەندە لە شارى رۆما بەشدارى لە بەرنامەیەكى كەنالى یەكى تەلەفزیۆنى ئیتالى دەكرد و هەوالەكان بە خێرایى دەهاتن و دەڕۆیشتن بەلام هەموویان موژدەى كەوتنى رژێمیان پێ بوو.
كەموكوڕى كاك بەكر فەتاح كەموكوڕى كاك بەكر هی ینكە و لێرەش هیچ نیاز و مەبەستێك نیە كاك بەكر دادگایى بكەین یان بكرێت بەلكو ئەوەى ئاماژەى بۆ كراوەو دەكرێت تەنها بۆ وەرگرتنى ئەزموونە تا هەلەكان دووبارە نەبنەوە یان بە چاوێكى بە ویژدانەوە سەیرى خۆماندووكردن و دلسۆزى هەموو لایەك بكرێت بە بێ حیساب بۆكردن لە رووى خزمایەتى و كوتلەكارى و سیاسەتى "ماستاو سارد كردنەوە" تا بە ووتە جوانەكەى بەڕێز مام جەلال "كەسى شیاو لە شوێنى شیاو؛ بێت و ئەمەش بە خزمەتى ینك دەگەرێتەوە. سەرەراى ئەوانەش كاك بەكر هەندێ هەلەى كردووەو ناكرێ چاویان لێ بپۆشین:
1) كاك بەكر فەتاح بەشێوەیەكى عەشایرى و دوور لە داب و نەریتى رێكخستن و كولتورى سیاسى مۆدێرن هاتە ئیتالیا. بە قسەى خۆى ماوەى 1ـ2 سال نوێنەرى ینك بووە لە تاران، لە كات و لە دواى راپەڕین، لە 1994 تا 1998 نوێنەرى ینك بووە لە ئیسپانیا، كەواتە دەبوایە رەچاوى ئەلف و بێى رێكخستن و دیبلۆمایتەت بكات. دەبوایە پێش هاتن بە نامەیەك كۆمیتەى ینك ـ ئیتالیا ئاگادار بكردایەوە، دەبوایە داواى لە "مەكتەبى پەیوەندیەكانى دەرەوە؛ و "مەلبەندى دەرەوە؛ بكردایە، هەر بۆ ئوسول، بە نامەى رەسمى برادەرانى ئیتالیا ئاگادار بكرێنەوەو داواى هاوكارى و هاریكاریان لێ بكرێت. كەچى، وەكو لە پێشەوە ئاماژەى بۆ كرا، وەكو دەربەگ و ئاغایەك هاتە ئیتالیا و بەم مێنتالیتەیەش رەفتارى كرد و بەردەوامیشە.
2) ئەم عەقلیەتەى كاك بەكر واى كرد بە چاوى نزم و بێ بایەخ تەماشاى كارو چالاكى هەموو برادەرانى كۆمیتەى ینك ـ ئیتالیا و جالیەى كورد بكات، هیچ حیسابێك بۆ خۆماندووكردن و دلسۆزى كەسىتر نەكات. ئەم هەموو چالاكى و كارانەى لە ماوەى هاتنى ئەو بۆ ئیتالیا ئەنجامدراون بە هیچ شێوەیەك و لە هیچ راپۆرتێك بۆ بەرپرس و ئۆرگانەكانى سەرەوەى خۆى نەنووسیووەو باس نەكردووە. لە لاى هەركەسە جۆرە قسەیەكى دەكرد كە پێچەوانەى قسەكانى خۆى بووە، بۆ نموونە، لاى برادەرێكىترى كردبوو پێش جەند رۆژەك، ئەمەش بووە هۆى ئەوەى كە قسە و هەلوێستەكانى كاك بەكر بە جدى و متمانەپێكردن وەرنەگیرێن. زۆر حەزى لە گالتەو فشەكردنە، لە سەرەتاوە زۆر خۆى گران و سەنگین پیشان دەدات بەلام هەر زوو بە زوو دەردەكەوێت لە شوێنى جددیات فشەو گالتەكردن و نوكتەبازى دەور دەبینن. دەگەل ئەوەشدا كاك بەكر، لە رووى كۆمەلایەتى و دۆستایەتى، مرۆڤێكى ووشك و گرژ و داخراوە، تا ئێستا پەیوەندى دۆستایەتىو كۆمەلایەتى لەگەل دوو هەڤالى كۆمیتەى ینك ـ ئیتالیا یان جالیەى كوردستانى نیە، ئەمەش دژى پێچەوانەى ئەو پەیامەیە كە بۆى دەستنیشانكراوە.
3) كاك بەكر فەتاح تواناى رێكخستن و سیاسەتى تیا نیە یان زۆر لاواز و شاراوەیە، زوو زوو دەركەوت لەگەل برادەرانى كۆمیتەى ینك دانوى ناكولێت، دەگەل جالیەى كورد هێشتا كەمتر!! لەگەل لایەن و گروپە ئیتالیەكان ئەوە تواناى دروستكردنى پەیوەندى زۆر لاوازە، چونكە حیساب بۆ را و بۆچوونى بەرامبەرەكەى ناكات. ئەوەتە دواى 2ـ3 سال لە ئیتالیا بە پەرلەمەنتارو كەسایەتى ئیتالى دەوت "بەقال و دەجال؛. هەندێجار خۆى بە نوێنەرى ینك و هەندێجاریتریش بە نوێنەرى "حكومەتى هەرێمى كوردستان؛ لە قەلەم دەدات و سەریشى لە ئیتالیەكان شێواندووە.
4) كاك بەكر فەتاح دەبوایە سوود لە تواناى كۆمیتەى ینك و جالیەى كورد ببینێت كە 20 ـ 30 لەسەر گۆڕەپانى ئیتالى كاردەكەن، دەبوایە سوپاسى ئەو هەموو رێكخراو و كۆمیتە ئیتالی ـ كوردستانیانە بكات كە لەم ماوانە، بە مەبەستى هاوكارى و بەرگرى لە پرسى كورد، پێك هاتوون و چالاكن. ئەوەتە بە دەیان شارو شارۆچكەى ئیتالى رێكەوتن و پەیمانى دۆستانە و بە دووانەكردنیان دەگەل شاروشارۆچكەكانى كوردستان بەستاوە. رۆژێك لە رۆژان نامەو سوپاس گوزەرانى نە بۆ ئەمانە و نە بۆ كەسایەتیەكى ئیتالى دۆستى كورد نەنووسیووە یان لە راپۆرتێك (ئەگەر رێگخستنەكانى سەرەوە داوایان كردبێت) باس نەكردووە. ناتوانین ئەوە بشارینەوە، بە ئاگادارى ئێمە، 2ـ3 جار هەوالى چالاكیەكانى كاك بەكر لە میدیاكانى خۆمان ینك بلاوكراونەوە بەلام بە دەستپێشخەرى خۆى ئەنجام نەدراون، بە واتایەكىتر قۆپیەكردن بووە!!
5) كاك بەكر، بە ناو لە ئابى 1998 گەیشتۆتە ئیتالیا، بەلام زۆربەى كات لێرە نەبووە و لە دەرەوەى ئیتالیاى بەسەر بردووە، بە قسەى خۆى بەكارى حیزبى و حكومى هەلساوە، زۆرجار دەیوت و دەلێ "وەللا لە ئیسپانیا بووم و كارمان هەبوو؛. رەفتارو عەقلیەتێكى سەیرىتر ئەمەیە: زۆرجار كە تەلیفۆنى بۆ كراوە یەكسەر لە وەلام ووتوویەتى "وەللا لە كۆبوونەوەم لەگەل فیلان پەرلەمەنتار، رۆژنامەنووس و ... هتد؛ بە شێوەیەكى زۆر ئاشكرا وەلامەكە لە راستى دووربووە. ئەم سەربردەیە، ماوەیەكى درێژ، بووبووە بنێشتە خۆشەى سەر زارى نەك هەر هەڤالانى كۆمیتەى ینك بەلكو جالیەى كوردی بە جۆرێك كە یەكێك تەلیفۆنى بۆ دەكرا یەكسەر لە وەلام دەیووت "بە خوا لە كۆبوونەوەم و ماوەى قسەكردنم نیە!!؛
6) كاك بەكر، بە درێژایی ئەم ماوەیەى لە ئیتالیایە، پرۆژە یان پێشنیارێكى، بە نووسین، نە خستۆتە بەردەم هیچ كەس و لایەنێك بۆ ئەنجامدانى كار و چالاكى.
7) كاك بەكر فەتاح تا ئێستا لەسەر رەفتارى عەشایرى و دەرەبەگایەتى بەردەوامە: كاك یاسینى فەقێ سەعید (كە لە سالانى 1981ـ 1989 هەندەسەى میعمارى لە ئیتالیا تەواو كرد و پاشان گەرایەوە سلێمانى) لە سالانى 1999 ـ 2001 دووبارە هاتەوە ئیتالیا. وەك لە پێشەوە ئاماژەمان بۆ كرد ژیان و زیندەگى و كار كردن، بۆ كەسانى پەناهەندە، لە ئیتالیا زۆر سەختە، بە كورتى و بە كوردى دەولەت یارمەتى و كۆمەكى مەعنەوى و داراییت ناكات. كاك بەكر كاك یاسینى بە جێگرى خۆى لە قەلەمدا، كارێكى بەجێ و شایستە بوو، هەموومان كاك یاسین ئەناسین و هاوڕێی خۆمان بووە، لەگەل ئەوەش حەزمان دەكرد كاك بەكر و رێكخستن پرس و را بە برادەرانى ینك ـ ئیتالیا بكەن. كەچى زوو دەركەوت هەلوێست و بژارەكەى كاك بەكر فەتاح بۆ بەرژەوەندى شەحسى بوو: كاك یاسین لە ئیتالیا جێگەو رێگەى زۆر ناخۆش بوو، مەكتەب و مالەكەى (ینك) بوونە شوێنى حەوانەوەیەكى كاتى، لە بریتى ئەمەش كاك یاسین دەبوایە یارمەتى كاك بەكر بدات لە رووى زمانى ئیتالى و نامە نووسین و تەرجەموكردن و ... هتد. لە كۆتایى كاك یاسین مال و مندالەكەى گەیشتە ئیتالیا و بە پەلە پەل بۆ وولاتێكىتر بارى كرد و كاك بەكر بەبێ جێگرو یاریدەدەر مایەوە
!
8) لە سەرەتاى2003، لە كاتى هاتنى بەڕێز د. بەرهەم سالح بۆ ئیتالیا، لە پێشەوە باسمانكرد، كاك د. خەسرەو عەبدولرەحیم (لە 1981 لە ئیتالیا دەژی و دكتۆراى لە علومى سیاسى هەیە و تاكو ئێستا دوو كتێبى لەسەر دۆزى كورد، بە ئیتالى، بە چاپ گەیاندووە و لە سالانى 1999 ـ 2002 وەكو مامۆستا لە زانكۆى سلێمانى دەرسى ووتووتەوە) بووە یاریدەدەرى كاك بەكر فەتاح. كاك د. خەسرەو كورێكى زیرەك و زۆر گران و سەنگین و بە دۆستایەتیە، بە پێی زانیارى، ئەم ماوەیەى لە سلێمانى بووە، بە هەزارو یەك خاترانە چاوى بە بەرێز مام جەلال كەوتووە و بڕیاردراوە بگەڕێتەوە ئیتالیا و هاوكارى كاك بەكر بكات. نازانین بەڕیز مام جەلال لەو بژارەى پشتى بە راو پێشنیارى كێ بەستووە: مەكتەبى پەیوەندیەكانى دەرەوە، بەرێز كاك بەكر فەتاح یان مەلبەندى دەرەوە؟ ئەوە 20 مانگ زیاترە د. خەسرەو لە مەكتەبى رۆمایە، سەرەراى زمان زانى و زیرەكى و لێهاتووى لەم ماوەیە هیچ كار و چالاكیەكى ئەنجام نەداوە شایانى باسكردن بێت. دەكرێ پرسیارێك بكەین و بلێین روناكبیرێكى لێهاتوو و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى تواناى كاركردن و پەیوەندیكردنى نەبێت؟ باشە بۆ و بۆ چى مەبەستێك لە خوێندن و كارى ئەكادیمى دوورخرایەوەو لە قوژبنێكى "كەلاوەكەى ینك؛ لە شارى رۆما دەست بەسەر كراوە؟ لە راستى كاك د. خەسرەو، لە دلپاكى و دلسۆزى خۆى، بە دەستى خۆى وەزعێكى دروستكردووە یان بۆى دروستكراوە كە هەرچەند دەكات رزگاربوونى ئەستەمە. د. خەسرەو لەم ماوەیە بۆتە عەرزوحال نووس و راپۆرت نووس كە تەنها شتى رۆتینە. ئاى رۆیتن لێرەش وازمان لێ نایەنى!!. ناوە ناوەش بەخێر هاتنى میوان بكات، بە دلنیایەوە جگە لە دۆست و برادەرى شەخسى كاك بەكر كە جار جارە رێیان بە رۆما كەوتووە كەسىتر لە دەرگاى مەكتەبەكەى نەداوە. كاك خەسرەو تا ئێستا (ئەیلولى 2004) لەگەل هیچ بەر پرس و دەزگایەكى ینك، بێجگە لە كاك بەكر فەتاح، بە كەمو زۆر باسى چالاكى و دەورى مەكتەبى رۆما نەكردووە. دەسەلات و ئۆتۆنۆمى ئەوەى نیە، لەو كاتەى كاك بەكریش بۆ ماوەى 1، 2 و 3 مانگ دوورە لە ئیتالیا، بەشدارى لە چالاكیەك بكات، وا دیارە كاك بەكر هەڕەشەى ئەوەى لێكردبێت ئەگەر بەبێ ئیجازەى ئەو كارو چالاكیەك ئەنجام بدات ئەو "مانگانە؛كەى دەبڕێت!! لە راستى بەیەكەوەش هیچ جۆرە چالاكیەكیان ئەنجام نەداوە دەنا دەیان كردە "هەللا؛ و هەمیشە بە چاومانیان (كاك بەكر) دا دەدایەوە. كاك د. خەسەرەو لە ترسى مانگانەكەى هیچ رۆل و هەلوێستێكى نیە، لە بارو دۆخەك دەسورێتەوە كوردەوارى گۆتەنى "دارێكى بە دەستەوەیە هەردوو سەرى بە گووە؛. ئەم بێ هەلوێستیەى د. خەسرەو مایەى نیگەرانى و خەمباریە، چونكە شایانى كەسێكى رووناكبیرى وەكو ئەو نیە. تەنانەت لەكاتى هاتنى دووجارەى مام جەلال (تەموزى 2003 و حوزەیرانى 2004) و هاتنى د. بەرهەم (19/1/2003 كاك بەكر رێگەى نەدا وەكو پێویست كاك خەسرەو چاوى بەم بەڕێزانە بكەوێت و بەلاى كەمى لە رووى زمانزانینەوە یارمەتیان بدات. ئەوەتە كاك بەكر لە كاتى بەستنى كۆنفرانسى رۆژنامەگەرى ئەم بەرێزانە نەك هەر بانگى كاك د. خەسرەوى نەكرد تەرجەمەى كورد ـ ئیتالى و بە پێچەوانەوە بكات بەلكو بە فڕت و فێل بە درێژای مانەوەى وەفدەكان داواى لە د. خەسرەو دەكرد لە مەكتەب ـ مالەوە دەرنەچێ. ئەگەر ئەمە رەفتارى عەشایرى و دەرەبەگایەتى (لایەنە هەرە نەگەتیڤەكە) و مێنتالیتەیەكى لاواز و نەخۆش نەبێت چیە؟ ئەمە كەى رەفتارى هەڤالانەى ینك بووە؟
9) كاك بەكر ناوە ناوە كۆنەكاى بە با دەكرد و رەخنەو گلەیى لە كۆمیتەى ینك دەگرت و دەگرێت بە قسەى خۆی گوایە بە خراپە باسى پارتى ناكەن و پۆخلەواتەكانى بە راى ئیتالى ناناسێنین!! بەراستى بەزییم بە هەژارى ئاستى رۆشنبیرى دەهات، هەول دەدرا و پێی دەگوترا "كاك بەكر نەك هەر كۆمیتەى ینك ـ ئیتالیا بەلكو ئەركى هەموو كوردێكى دلسۆز لە دەرەوە بریتیە لە كوردایەتى كردن نەك باسى پۆخلەواتى یەكتر كردنە؛، ئەوەتە لەم ماوانە زوو زوو بەرێز مام جەلال و كاك مەسعود بارزانى داوا لە جەماوەر دەكەن كوردایەتى لە پێش حیزبەكەیان دابنێن. كاك بەكر بەم داواكارى و ئەم هەلوێستە نەك هەر دەیویست ناوى پارتى بزرێنێت بەلكو مەكانەتى كۆمیتەى ینك لەبەر چاوى دۆست و گروپ و راى ئیتالى سووك بكات بەلام خۆشبەختانە ئامانجەكانى نەهاتنەدى.
10) ئەم هەلوێست و رەفتارانەى كاك بەكر فەتاح بووە هۆى كزبوون و ساردبوونەوەى گیانى نیشتمانى و خەباتكردن نەك تەنها لە نێو جالیەى كوردى لە ئیتالیا بەلكو لەناو خودى هەڤالانى ی.ن. ك. یش. زۆر هەولدرا، بە تایبەتى لە لایەن بەندەى موخلیسەوە، تا كاك بەكر چاوێك بەسەر رەفتار و بۆچوون و هەلوێستەكانى بخشێنێتەوە تاكو گوڕو تەوژم بە كۆمیتە و هەموو جالیەى كورد بدرێت و كارو چالاكى زۆرتر و بە سوودتر بۆ گەلى كوردستان ئەنجام بدرێن.
چەند پرسیارێكى سووك و ئاسان 1) ینك، ئۆرگانیزمێكى پان و بەرینە، بە لاى كەمى لە 1995 بەدواوە، حیزب و دەولەت تێكەلى یەكتر بوون و بە دەیان لیژنەو دامەزراوى جیا جیا هەیە كە هەندێكیان ئەركى چاودێریان هەیە. كردنەوەى مەكتەب و دەسینشانكردنى نوێنەر و گواستنەوەى لە وولاتێك بۆ وولاتێكىتر بە چ بریارو بژارێك ئەنجام دەدرێن. كام دامەزراوى ینك، بۆ نموونە، چاوەدێرى مەكتەبى ئیتالیا دەكات و كارەكانى هەلدەسەنگێنێ؟ دەكرێ هەڤالێك لە ناوەوەى كوردستان یان لە وولاتێكىتر بهێنیتە ئیتالیا، زمان نازانێ و شارەزایی هیچى لە مێژوو و داب و نەریتى سیاسى و كولتورى نەبێ، رۆژێك لە رۆژانیش پرس و را بە كۆمیتەى ینك نەكەیەت كە خاوەنى ئەو ماندووبوون و سەربەرزیەیە؟ ئەمە كەى كارى رێكخراوەییە؟ دەكرێ لیژنەیەك یان دامەزراوێك بە خۆى كۆنترول و چاوەدێرى كارو چالاكیەكانى خۆى بكات و هەلسەنگێنێ؟ ئەمە وەكو ئەوە وایە "شایەدى ریوى كلك بێت؛. ئەمە ئەوە ناگەیەنێ و بە هیچ جۆرەكیش مەبەستمان ئەوە نیە "گومان؛ لە كارو چالاكى كاك بەكر فەتاح و هەركەسەكىتر بكەین بەلكو تەنها داواى پرنسیپەكى سادەى "دیموكراسى؛ دەكەین ئەویش بریتیە لە: بەشداریكردن لە بریارو بژارەكان و شەفافیەت لە هەلسەنگاندنى كارو رەفتارەكان. ئایا، لە رووى رێكخستن، كێ لەم مەكتەبەى پێچیتەوەو كۆلیتەوە، ئەو بودجەیەى بۆى دانرابوو لەسەر چ ئەساسێك بوو، ئاخۆ چۆن سەرف كراوە؟ بۆ وەلامى ئەم پرسیارانە پرس و را بە كێ كراوەو دەكرێ. كێ و كام دەزگاى ینك چاوەدێرى ئەم مەكتەبەو چالاكیەكانى كردوە؟ گومانمان لەوە هەیە كە كاك بەكر زۆربەى كات و تواناى خۆى بۆ چالاكیەكانى رێكخستن تەرخانكردبێت.
2) ئایا ئەو هەڤالانەى ینك لە ئیتالیا دەژین ـ هەندێك 30 سال و هەندێكىتر 20 سال دەبێ لێرە نیشتەجێ بوون ـ مافى ئەوەیان نیە پرس و رایان پێ بكرێت؟ هەندێك لەم هەڤالانە لە دروستبوونى ینك بەشدارى خەباتى شارو شاخیان كردووە، تووشى زیندان و راوەدوونان بوون و كەسیش نیە لە قوربانیدان بێبەش بێت. ئەگەر لە ناوەوەى وولات بوونایە لەوانەیە حیسابى "پێشمەرگەى دێرین؛یان بۆ بكرایە
! لێرەدا مەبەستمان پلەو پایەو ئیمتیازى ئابورى و ئیدارى نیە هەرچەندە هەڤال مام جەلال لە زۆر موناسەبە دەلێ ئەوانەى شیاون یان موستەحەقن مافى رەواى خۆیانە "پەنجە بخەنە ناو چاوى گەورەترین بەرپرسى حیزبى و حكومى؛، بەلكو ئەوەى گەرەكمانە شەفافیەتە. هەڤالانى ینك و جالیەى كورد، لەم چەند سالانە، جگە لە باسكردنى تاوانەكانى رژێمى بۆ راى گشتى ئیتالیا هەولى ناساندنى مێژوو، كولتور، ئەدەب و داب و نەریتى كوردەواریشیانداوە. شیعرى هەندێ لە شاعیرە كلاسیكى و هاوچەرخەكانیان كردۆتە ئیتالى، چەندەها كورتە چیرۆك و رۆمانیان وەركێراوەتە سەر زمانى ئیتالى، چەندەها ووتارى بەسوود دەربارەى رۆلى ئافرەت لە كۆمەلى كوردەوارى نووسراون. بە كورتى هەولدراوە، بە جوانترین و باشترین شێوە، باسى كۆمەلى كوردەوارى، بۆ خەلكى ئیتالى، بكرێت.
3) ئەوەتە لەم رۆژانە دەنگێك لێرە و یەكیترش لەولا، سەبارەت بە دەستنشانكردنى سەفیرو كارمەندانى سەفارەتى عێراق لە ئیتالیا، بلاوبوونەتەوە، گوایە هەندێ لە كۆنە بە عسى و مشەخۆرى ئێرە و ئەوێ ناویان خراوەتە ناو لیستى (خاوەن بروانامەكان). ئەمەش بۆتە مایەى نیگەرانى هەموو جالیەى عێراقى لە ئیتالیا. ئایا نەدەكراو ئێستاش ناكرێ دامەزراوە بەرپرسەكانى ینك (باسى نێو مالى خۆمان دەكەین) پرس و را بە جالیەى كورد بكەن و ئال و گۆڕى بیرو را بكەن؟ بەیانى ئەگەر، خوانەخواستە، پیاو خراپێك بوو بە سەفیر یان كارمەندێكى بەرز، ئەوكات زیانى بۆ هەموو لایەك دەبێت. هەر لەبەر ئەم هۆیە زۆر لایەن و كەسایەتیە ئەكتیڤ و روناكبیرە عیراقیەكان (بە كورد و عەرەب و توركمان و كلدوئاشور) نامەى ناڕەزاییان بۆ سەرەك كۆمار، سەرەك وەزیران، وەزیرى دەرەوەو سەركردە سیاسیەكانى عێراق رەوانە كردووە تا رێگە بە گەرانەوەى كۆنە بەعسى و مشەخۆرەكان نەدەن تا جارێكىتر ببنە نوێنەرى عێرا ق لە ئیتالیا
.
4) رۆلى مەلبەندى دەرەوە لە وەلامدانەوەى ئەم پرسیارانە چیە و چى دەلێ؟ ئێمە نازانین مەلبەندى دەرەوە تا چ رادەیەك بەرپرسیاریەتى، بە پۆزەتیڤ و نەگەتیڤ، هەیە بەلام گلەییەكى بچووكمان هەیە: ئەوە بیست مانگ دەبێ رژێمى سەدام رووخاوە و هەل و مەرجێكى نوێ و بێ پێشینە بۆ گەلەكەمان هاتۆتەدى، تاكو ئێستا، وەكو پێویست، كۆنفرانسەكى نوێ نەكراوە، بەیاننامەیەك دەربارەى ئەو گۆرانكاریانە دەرنەچووە یان نەگەیشتۆتە دەست كۆمیتەى ئیتالیا. لەوە دلنیاین كە بە سەدان هەڤالى تێكۆشەر، روناكبیر و پسپۆڕ لە بوارە جیا جیاكانى ژیان، لە دەرەوەى وولات، لە ریزى ینك كۆبوونەتەوە كە خاوەن رابردوویەكى پڕ لەسەروەرى خەبات و تێكۆشانن. دەبوایە لە دواى ئازادكردنى عێراق بە دەیان كۆبوونەوەى فراوان لە هەموو ولاتەكان بكرایا بۆ هەلسەنگاندن و گۆڕینەوەى بیر و بۆچوون و سوود لە لێهاتووى و كارامەیى و دلسۆزى هەموو لایەك وەربگیرێت نەك وەك بەڕێز مام حەلال لە كۆنفرانسەكەى 23/8/2004 باسیكردووە لەسەر حیسابى مەحسوبیەت و مەنسووبیەت بە دزى و بە نامەى فلان و فیسار چەند كەسێكى "نا شیاو؛ بانگ بكرێن و پلەو پایەیى حكومى و ئیداریان پێ بدرێت
. لەم ماوەیە مەلبەندى دەرەوە لە بەیانامەیەكى دوورو درێژ، بە بۆنەى 29 سالەى دامەزرادنى ینك، باسى هەموو رووداو و بەسەرهاتە گەورەو بچووكەكانى خەباتى سەخت و خوێناوى شارو شاخى ینك دەكات (بروانە ك. ن. 1 و 3/6/2004)، كە تا رادەیەك كۆپى بایاننامەى مەكتەبى سیاسى و مەلبەندە جیا جیاكانى ینكە بەلام لە هەموویان زانیارى زیاتر تیایە. كەچى بۆ "دەرمان؛یش باسى چالاكى و ماندووبوون و خەباتى سیاسى، كولتورى و دیبلۆماسى هەڤال و كۆمیتە ماندوو نەنانس و بەرهەمى ئەو خەباتە ناكات. باسى هەموو جۆرە نوێخوازى و تایبەتمەندیەكانى "شۆرشى نوێ؛ى گەلەكەمان لە ناوەوە كراوە، تەنانەت باسى هەموو ئەو جۆرە رۆژنامەو چاپخانەو بلاوكراوەكانى سەردەمى شاخ كراوە كەچى خۆى لە هەموو تایبەتمەندیەكانى دەرەوە بە دوور گرتووە. وا دیارە كەسێكى، زۆر شارەزا و نزیك لە رووداوەكان، لە ناوەوەى كوردستان ئەم بەیاننامەیەى نووسیووە و ئاگاى لە خەباتى دەرەوە نەبووە یان بە ئەنقەست پشتگوێی خستووە و بە ناوى مەلبەندى دەرەوەش بلاوى كردۆتەوە. هەڤال مام جەلال هەمیشە دەلێ و داوا دەكات بە ویژدانەوە باسى رووداو پرۆسەكان بكەن، باسى لایەنى پۆزەتیڤ و نەگەتیڤ بكەن، نان بۆ نانەواو گۆشتیش بۆ قەساب. ئەى ئەو هەموو خەباتەى لە دەرەوە ئەنجامدراوە لە كوێى دانێین؟ سوپاس بۆ ئەو خەباتە ینك بوو بە ئەندام لە ئینتەرناسیونال سوسیالیست. سەركردەكانى ینك، لە پێشەوەى هەموویان هەڤال مام جەلال، لە لایەن سەرۆك كۆمار، سەرەك وەزیرو وەزیران و سیاسەتمەدارانى وولاتان پێشوازیان لێكراوەو دەكرێت، تەنانەت لە لایەن ئەمیندارى گشتى UN و دامەزراوەكانیشیەوە. سوپاس بۆ خەبات و هەول و كۆششى هەموو رەوەندى كورد لە دەرەوەى وولات، كۆمیتەكانى ینك بە تایبەتى، ناوە ناوە لێرەوە لەوێ قسەیەكى خێر بۆ گەلى كوردستان كراوە و ئیدانەى رەفتارە دوورندەكانى رژێمى بەعسى گۆربەگۆڕ كراوە. ئەى ئەم كۆنگرە دیبلۆماسیەى لە 26 تا 28/6/2002 لە قەلاچوالان بەستراو ماوەى هەفتەیەك میدیاكانى خۆمان باسیان كردوو و بە شتێكى "مێژوویی؛ بێ وێنەیان لە قەلەمدا چی لێ بەسەرهات و چۆن رۆژێك لە رۆژان باسى خۆى و رۆلى دیبلوماتەكانى ینك بكەین؟ بەیاننامەكەى مەلبەندى دەرەوە تەواو تەواو پێچەوانەو دژى ئەو راستى و هەلمەتى راگەیاندنەیە كە لە رۆژانى "كۆنگرەى دیبلوماتى؛ بلاوكرانەوە. هەى ئافەرین مەلبەندى دەرەوە تۆ ئەوەندە ئاگادارى بەسەر هات و رووداو و پرۆسە نوێخوازەكانى ناوەوە بووبیت و ئەوها بە ووردى تۆمارت كردبن و ئاگادارى ناو "مالى خۆت؛ نەبووبیت و قسەیەكى خێرت، تەنانەت بۆ خۆشت، نەكردبێت ؟
سەركەوتنێكى گەورەى دیبلوماسى كاك بەكر فەتاح لە رۆژانى 2 تا 7 ئابى ئەمسال بەڕێز داریۆ ریڤۆلتا Dario RIVOLTA، ئەندامى پەرلەمانى ئیتالى، سەر بە پارتى "ئیتالیا بۆ پێشەوە Forza Italia؛، بە یاوەرى كاك بەكر فەتاح سەردانى ئیتالیاى كرد. دەستخۆشى لەم چالاكیە دەكەین و بە كارێكى سوودبەخشى لە قەلەم دەدەین بەلام؟ وەكو هەڤال مام جەلال داوایكرد "پێویستە لە راگەیاندنماندا راستیەكان بۆ كۆمەلانى خەلكى كوردستان روونبكەینەوە (ك. ن. 13/7/2004)؛. بەرێز ریڤۆلتا بە شەخسى هاتبوو، ئەوە لە هاتنەكە و هەلوێستەكانى كەم ناكاتەوە، كەچى میدیاكانى خۆمان سەردانەكەیان گەورە كرد و بە هاتنى "وەفدى پەرلەمانى ئیتالى؛ (ك. ن. 4، 5 و 12/ئاب ـ ئەوەندەى ئێمە ئاگاداربین) لە قەلەمدا. پەرلەمانى ئیتالى 950 ئەندامى هەیە، دوو كۆمیسیۆنى دەرەوەى هەیە كە ژمارەى هەریەكەیان 32 ئەندامە كە نوێنەرى هەموو گروپەكانیان تیایا. كەواتە هاتنى ئەندامێك، ئێمە سوپاسى هەلوێستى دۆستانەى دەكەین، تەعبیر لە بۆچوونى پەرلەمان ناكات. جگە لەوەش ئەندامى پەرلەمان هیچ دەسەلات و سەلاحیەتێكى سیاسى و قانوونى نیە رێكەوتن ئیمزا بكات، هەر كەسێك كولتورى دیموكراسى هەبێت و مومارەسەى كردبێت ئەو راستیە باش دەزانێ. كەچى وا راگەیاندرا كە بەڕێز داریۆ ریڤۆلتا چەندەها رێكەوتنى ئابورى و پیشەسازى و، تەنانەت رێكەوتنێكیش لەگەل زانكۆى سلێمانى، بە ناوى زانكۆى میلانۆش، ئیمزا كردووە!!! باشە كەى ئەمە راستی و مەنتیقیە؟ وەلامى ئەم پرسیارەو هیتریش ئەوەیە كە تەنها بۆ خاترى كاك بەكر فەتاح ئەوەندە میدیاكان باسیان كرد تا بە سەردانێكى سەركەوتوو لە قەلەم بدرێت. ئەوەتە بەڕێز ریڤۆلتا لە كۆنفرانسە رۆژنامەنووسیەكانى بۆی ئامادەكرابوو دەلێ "لەسەر داوەتى سەرۆكى حكومەت (بەرێز عومەر فەتاح) و مام جەلال هاتوومە كوردستان؛. ئەمەیان زۆر راستە، ئەمەش تەنها لەم كاتە كراوە كە لایەنەكانى ناو حكومەتى عێراقى خەریكى دەستنیشانكردنى سەفیر و كارمەندانى بالوێزخانەى عێراقن لە ئیتالیا. بۆ ئەوە كراوە تا بلێن ؛ئەوەتە كارو چالاكیەكانى كاك بەكر فەتاح لە بوارى دیبلۆماسى!؛، چونكە بە داخەوە كارێكى وا كراوەو دەكرێت تا رای گشتى كوردستان تەنها رووداو رەفتارەكانى ئێستایان لەبەرچاو بێت.
با بزانین لەسەر چ بژار و هەلسەنگاندنێك بەرێز سەرۆكى حكومەتى هەرێم و هەڤال مام جەلال پەرلەمەنتارێك داوەتى كوردستان دەكەن؟ ئێمە ناتوانین لە جیاتى ئەوان وەلام بدەینەوە بەلام دەپرسین بەرێز داریۆ ریڤۆلتا، كە جێگرى یەكێك لە كۆمیسیۆنەكانى كاروبارى دەرەوەیە چەندجار لە پەرلەمانى ئیتالى پرۆژەى پرسیارو رلسپاردەو ... هتد لەسەر دۆزى كورد پێشكەشكردووەو و خۆى هەلوێستى چ بووە؟ چەند نامەى شەخسى بۆ وەزیرى دەرەوە یان ووتارى لەسەر رۆژنامەكانى ئیتالى لەم بارەیەوە بلاوكردۆتەوە؟ ئەوەندەى بەندەى موخلیس و جالیەى كورد لە ئیتالیا ئاگاداربن هیچى لەم كارانە نەكردووە
.
پارتى ئیتالیا بۆ پێشەوە، وەكو ئاماژەمان بۆكرد، لە سالى 1994 بە پارەى شەخسى بێرلوسكرنى، سەرەك وەزیرانى ئێستاى ئیتالیا، دروست بوو. لەسەر ئاستى ئەوروپا، حیزبى ناوبراو، زۆر رەخنەى لێگیراوە، بە تایبەتى لە لایەن ئەو گروپانەى سەر بە ئینتەرناسیۆنال سۆسیالیستن. كەچى گوایە پەیوەندیەكى زۆر بەهێز و دۆستانى لە نێوان ینك و پارتى ئیتالیا بۆ پێشەوە هەیە. زۆر حەز دەكەم جەماوەرى ینك بزانن ئەم پەیوەندیە كەى دروست بووە كە هیچ نیگەرانیمان لەو پەیوەندیە نیە؟
ئێمە هیچ نیگەرانیمان لەسەر داوەت و سەردانى بەڕێز ریڤۆلتا نیە بەلام دەپرسین ئاخۆ جوان و رەوایە، لە رووى سیاسى و مۆرال، كۆمەلێك ئەندامی پەرلەمان و كەسایەتى سیاسى و كولتورى ئیتالى كە بە دەیان سالە، لە كاتى تەنگانە و رۆژانى رەش، هاوكارى و پالپشتیان لە دۆزى كورد كردووەو و لە تەك هەڤالانى ینك و جالیەى كورد بوون، پشتگوێ بخرێن. تەنها بۆ بەلگەى مێژوو دەلێن لە 1985 تا 2000 سێناتۆر بۆلدرینى زیاد لە بیست جار لە پەرلەمان لەسەر دۆزى كورد قسەى كردووەو بە دەیان پرۆژەى بریارو راسپاردەى پێشكەشكردووەو بە دەیان جار نامەى شەخسى بۆ سەرەك كۆمارو وەزیرى دەرەوە رەوانە كردووە. لە سالى 1992 بە دواوە هەموو ئیمكانیەتەك هەبووە تا ینك، یان دەگەل پارتى، ئەو دۆست و "خزمانى ئەوروپا؛ داوەتى كوردستان بكەن و سوپاس گوزاریان بكەن بۆ هەلوێستى جوامێرانەیان و هاوكاریان دەگەل كۆمەلانى خەلكى كوردستان.
ئێستا لە ئیتالیا "چەپەكان؛ لە ئۆپۆزیسیۆنن كە بە زۆرى هەلوێستى پۆزەتیڤیان هەبووە بەرامبەر بە مافە رەواكانى گەلى كورد، خۆ دەكرا هەندێ لەو پەرلەمەنتارانەش داوەت بكرێن تا بە چاوى خۆیان واقیعى كوردستان ببینن. ئەى لە تەموزى 2003 ئینتەرناسونال سوسیالیستەكان، لە ئیتالیا، كۆبوونەوەیەكى فراوانیان بۆ كێشەى عێراق و دیموكراسى لە رۆژهەلاتى ناوەڕاست گرێ نەداو شاندێكى بالاى ینك، بە سەرۆكایەتى هەڤال مام جەلال، بەشدارى نەكرد؟ كەواتە ئێمە (ینك) نەك هەردەبێ راستگۆ و بوێر بین بەلكو دەبێ لەناو خۆمان و دەگەل دۆستەكانیش بە وەفا و ئەمەك بین.
پاشكۆی یەكەم
د. ئەكرەم جاف: وەكو لە پێشەوە ئاماژەم پێكرد لە رۆژى 10/4/1991 بەندە، وەكو نوێنەرى بەرەى كوردستانى لە شارى رۆما پەیوەندى بە "پارتى سوسیالیست؛ كردبوو كە ئەوكات لە دەسەلاتبوون و وەزیرى دەرەوەش لە خۆیان بوو تا شاندێكى بەرەى كوردستانی عێراق ـ بكع ، بە رەسمى داوەت بكەن. ئەوەبوو راپەڕین و كۆڕەوەكەى بەسەردا هات و پارتى سوسیالیست دەستپێشخەرى لە داواكاریەكە كرد: د. مەحمود عوسمان و عدنان موفتی لەگەل سەرۆكى ئەنستیتوى كورد لە پاریس (د. كەندال نەزان) داوەتكرد و چاویان بە وەزیرى دەرەوەى ئیتالیا كەوت. بەیانى زوو، رۆژی 10/4/1991، كە چوومە لاى د. مەحمود عوسمان و عدنان موفتی (بەیەكەوە هاتبوون) كاتى نانخواردن بوو، لاى ئەوان بەڕێز د. ئەكرەم جافم ناسى، ووتى من ئەوە بیست سالە لە ئیتالیا دەژیم. بەڕاستى "هۆپەكم لە خۆم كرد؛، چونكە پێشتر نە دیتبووم و نە ناوم بیستبوو. پاشان دەگەل برادەرانى كۆمیتەى ینك و جالیەى كورد قسەم كرد هەموو ووتیان نایناسین، لە راستى تەنها یەك برادەرى خۆمان ووتى من ناوم لە فلانكەس (بەرپرسەكى بەرزى ینك) بیستووە بەلام نەمدیووەو نایناسم. ئەو رۆژە هەموو جالیەى كورد (بە دەستپێشخەرى كۆمیتەى ینك) لە بەردەم پەرلەمانى ئیتالى خۆپیشاندنیان ساز كردبوو و شاندێك (بە بەشدارى بەندە) چاویان بە سەرۆكى پەرلەمان و گروپەكان كەوت. ئێوارەى هەمان روژ د. مەحمود لە هۆلى نەقابەى كرێكارانى CGIL كۆبوونەوەى دەگەل جالیەى كورد كرد كەچى د. ئەكرەم جاف نە ئامادەى خۆپیشاندانەكە و نە كۆبوونەوەكە بوو، جا نازانم لەبەر چ هۆیەك بوو؟
دواى ئەوە ناوە ناوە من و د. ئەكرەم جاف بە تەلیفۆن هەوالى یەكترمان پرسیووە، من دەزانم و ئاگادارم د. ئەكرەم هەمیشە بە شێوەیەكى پۆزەتیڤ باسى بەندەى كردووە و سیمپاتیەى هەبووە بەلام ئەوەى مەبەستمانە نابێت بچێتە قاوغى پەیوەندى شەخسى.
بەرێز ئەكرەم جاف بۆ سالانێكى زۆر لە وەزارەت و سلكى دیبلۆماسى كارى كردووە، ئەو كەسەى بەعسیش زۆر لێی رازینەبوایە ئەم پلەو پایەى وەرنەدەگرت. ئەو ماوە دوورو درێژە بۆ، لا بە لاش، پەیوەندى دەگەل لایەنە كوردیەكانى ئیتالیا نە دەكردو زانیارى و ئامۆژگاریان پێ بدات؟
ئەوكاتەى "پەرلەمانى كوردستان لە دەرەوەى وولات؛ بە دەستپێشخەرى پكك دروست بوو د. ئەكرەم جاف یەكێك بوو لەو كەسایەتیانەى داوەتكرابوو. ئەوكاتەى مەكتەبى بەرەى كوردستانى لە روما كرایەوە (1991 ـ 1993) و لە لایەن برادەرانى ینك بەڕێوە دەبرا د. ئەكرەم زۆر هەولیدا رێكخراو كۆمەلەیەك دروستبكات بۆ ئەوەى پێشبڕكێ لەكەل ینك بكات. بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندى بە چەند كەسێك كرد، لەوانە بەندەى موخلیس، وا دیارە نەیدەزانى بەندە ئەندامى كۆمیتەى ینك و بە دەست پێشخەرى و هەولدانى راستەوخۆى بەندە مەكتەبى بەرە كراوەتەوە. بەندە داواى لە مامۆستا ئەكرەم جاف كرد، بە نووسین تا هەولى دروستكردنى مەلبەندێكى روشنبیرى بدات و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو ئامادییەكى پیشاندا كەچى نازانرێت لەبەرچى د. ئەكرەم پاشەكشەى لە مەسەلەكە كرد.
لە كۆتایى 1999 ئێوارەیەك تەلیفۆنەكى بۆ كردم، پاش چاك و چۆنى و هەوال پرسین ووتى كاك جاسم دوو كارى بچووكم پێت هەیە: 1) گروپێكى شانۆگەرى لە سلێمانى هاتوونە رۆما و دواى دوو رۆژىتر كارێكى هونەرى نمایش دەكەن، لێرە گروپێكى ئیتالى داوەتى كردوون بەلام كەسى وا نیە كوردى و ئیتالى باش بێت بۆ ئەوەى هەندێ شت هەیە لە كاتى نمایشكردنە بكاتە ئیتالى و تەرجەمەش بۆ گروپە كوردیەكە بكات، لە تۆش زیاتر كەسیتر ناناسم و داواى یارمەتى لێبكەم، جا بەلكو چ بە خۆت و چ كەسێكیترى زمان زان یارمەتیان بدات. لە وەلام ووتم بە راستى من نیازى گەرانەوەى كوردستانم هەیە، لەبەر ئەوە كاتم نیە بەلام بۆ پەیوەندى بە مەكتەبى ینك لە رۆما ناكەیت و خۆ بەڕێزتان كاك بەكر فەتاح باش ئەناسن، ئەو خۆى زمانى ئیتالى باش نازانى بەلام برادەرە كوردەكان، بە تایبەتى ئەوانەى سەر بە یەكێتین باش ئەناسێ. د. ئەكرەم ووتى "كاك بەكر هەمیشە لە دەرەوەى ئیتالیایە و بە ئاسانى نادۆزرێتەوە" بەلام كاك جاسم با داواكاریەكەىترت لێبكەم 2) پێویستم بە بیبلیۆگرافیاى ئەو كتابانە هەیە كە بە زمانى ئیتالى، لەسەر مەسەلەى كورد، چاپكراون و ئەدۆزرێنەوە، ئەمەم هەر دەبێ بۆ بكەى. لە وەلام ووتم باشە هەر ئێستا بۆت ئامادە دەكەم و بۆت، بە فاكس، رەوانە دەكەم، وا بوو هەر هەمان شەو بۆم رەوانە كرد. ووتى دۆستێكى ئیتالیم داواى لێكردووم و نیازى نووسینى كتێبێكى هەیە لەسەر كورد و كوردستان. بۆ من كارێكى ئاسان بوو، لە ئەرشیڤى كۆمپیوتەرەكەم هەبوو و دەمودەست رەوانەم كرد. هیوادارم ئەو دۆستەى د. ئەكرەم جاف سوودى لە لیستەى ناوى كتێبەكان وەرگرتبێت.
دەربارەى گروپى شانۆگەرى كوردستانیەكەش، كە لە سلێمانى هاتبوون، بەراستى نازانم چیان بەسەر هات و چیان كرد. لە راستى دوایى لە كاك بەكر فەتاحیشم پرسى ئەو گروپە كێ بوون و چیان لێ بەسەر هات؟ وەكو هەموو جار لە قاقاى پێكەنینیدا و ووتى كاك جاسم من نوێنەرى حكومەتم و ئەو شتانە (چالاكى هونەرى و نەدەوات) كارو ئەركى كۆمیتەى ینك و جالیەى كوردە لە ئیتالیا!! لەم ماوانە لە "هاولاتى، 24/7/2004، ژ 182، ل 12) نامەیەكى كاك دلاوەر قەرەداغى بلاوكراوەتەوە، لێرەدا بۆم دەركەوت كە ئەم و كاك كامەران رەئوف و ... هتد بوون كە هاتبوونە ئیتالیا. لە نامەكەى هاولاتیش دەردەكەوێت كە ئەمانە بە رەزامەندى و یارمەتى ئیدارەى سلێمانى هاتوون، كەچى لە ئیتالیا تووشى ماندووبوون و زەحمەتیەكى زۆر هاتوون و تەنانەت بێ هیوایى دایگرتوون كەچى مەكتەبى ینك و حكومەت لە ئیتالیا یارمەتى نەداون و رێگەى دروستى پێ نیشان نەداون. لە ئەنجام گروپە هونەریەكە ئیتالیایان جێهێشتووە.
من رابردووى د. ئەكرەم جاف ناناسم و بە كارى خۆشم نازانم لێی بكۆلمەوە بەلام چەند پرسیار دەكەم: كەسێك زۆر خزمەتى بەعسى نەكردبایە بەو پلەو پایە نەدەگەیشت و نەدەكرا بگەوێتە سلكى دیبلۆماسی. د. ئەكرەم تووشى راونان و دەربەدەرى نەبووە، لە ریزى ئۆپۆزیسیۆن نەبووە. دووجار خانەنشین كراوە، لە لایەن دەولەتى عێراق و لەلایەن FAO. سەرەراى ئەم فاكتانە لەو كاتەى ئێمەى ئەندامانى كۆمیتەى ینك ـ ئیتالیا بە هەزارو یەك شەڕە شەق توانیمان بەڕێز مام جەلال و د. بەرهەم ببینین بەرێز د. ئەكرەم جاف لەم سەردانانانە بانگهێشت كراوەو بە تێر و تەسەل گفتو گۆی لەگەل كراوە.لە هاتنى بەڕێز د. بەرهەم و مام جەلال پێش كۆمیتەى ینك گەیشتبووە لایان.
د. ئەكرەم لە ئایارى 2004 كرا بە بەرێوەبەرى گشتى نووسینگەى هەما هەنگى پرۆژەكانى OPC لە هەرێمى كوردستان. دیارە ئەوە لەسەر رەزامەندى ینك و پدك بووە، كاك بەكر فەتاح بە بەندەى ووت گوایە "شەخسى بەرێز مەسعود بارزانى، بە تەلیفۆن، داواى لە د. ئەكرەم كردووە ئەم پۆستە قەبول بكات" كەچى برادەرانى پارتى، بە پێچەوانەوە دەلێن "شەخسى بەرێز مام جەلال داواى لە د. ئەكرەم كردووە بگەڕێتەوە و هاریكارى پروژەكانى ئاوەدانكردنەوە بكات؛. ئێمە نازانین راستیەكان لە كام لایە بەلام ئەوەندە دەلێین لەبەر ئەوەى د. ئەكرەم خانەنشین كراوەو ئەرك و خزمەتى خۆی جێبەجێ كردووە دەبوایە كەسێكیترى گەنج، چ لە ناوەوەو چ لە دەرەوە، پسپۆر لەم بوارە دەستنیشان بكرایە، لەو كەسانەى، بە ئاشكرا، رابردووى پر لە سەروەریان هەیە و هەمیشە لە ریزى پێشەوەى خەبات بوون و تووشى هەزار و یەك دەردەسەرى بوون.
د. ئەكرەم جاف ئەگەر تا سالى 1991 هەلوێستى ئاشكراى بەرامبەر بە رژێمى بەعس نەبووبێت ئەوە دەتوانێ بە ئاسانى پاساو بۆ خۆی بهێنێتەوە و لەوانەشە زۆر كەس لێی قەبول بكەن بەلام لە دواى راپەڕین و دروستبوونى پەرلەمان و حكومەتى كوردستان هیچ هەلوێستى نەبووە، بەلاى كەمى لە ئیتالیا، شایانى باسكردن بێت. دەستپێشخەرى لە كارو چالاكیەك نەكردووە، بەشدارى لە كۆڕ و كۆبوونەوەو مێزگرتیەكی نەكردووە، پەیوەندى دەگەل هێز و گروپە سیاسى و كولتوریەكانى ئیتالیا نەبووە. هیوادارین، بەلاى كەمی، لە فاو رۆلێكى گرنگی لە پەسەندكرنى پرۆژەكانى ئاوەدانكردنەوەى كوردستان بووبێت
.
زۆر ترسم هەیە بەیانى یان لە ئایندەیەكى نزیك بەرێز د. ئەكرەم، بە پالپشتى گروپە كوردستانیەكان، بكرێتە سەفیرى عێراق لە ئیتالیا یان لە FAO. لێرە شیعرێكى مامۆستا لەتیف هەلمەتم دێتەوە بیر كە دەلێ "چیمان كرد چیمان گۆڕی .... ئاو یان بۆڕی؛. من هیوادارم د. ئەكرەم جاف ئەم پۆستانە قەبول نەكات، ئەمەش بە پۆزەتیڤ بۆی حیساب دەكرێت و مێژووش بە هەلوێستەكى دیموكراسى و پێشكەوتوخوازانەى بۆ تۆمار دەكات
.
پاشكۆى دووەم
سەردانێكیترى مام حەلال بۆ ئیتالیا و ژێركەوتنێكى گەورەى دیبلۆماتى كاك بەكر فەتاح لە 11/9/2004 رۆژى 9/9/2004 بەڕێز مام جەلال لەگەل بەڕێز بەهرۆز گەلالى، نوێنەرى ینك لە ئەنقەرە و، بەڕێز حەمید مەجید موساى سكرتێرى حیزبى شیوعى و جێگرى پەرلەمانى كاتى عێراق گەیشتە ئیتالیا بەو مەبەستەى بەشدارى لە مێزگرتیەك بكات كە پارتى "دیموكراتە چەپەكان DS؛ ئامادەیان كردبوو. ئەم مێزگرتیە لە میانى "فێستیڤالى لونیتا لە 25 ئاب تا 19ى ئەیلولى 2004؛ى پارتى ناوبراو، لە شارى جەنەوا Genava، ریكخرابوو. ئەمجارەش وەكو جارانى پێشو كۆمیتەى ینك و رەوەندى كورد، لە لایەن مەكتەبى ینك ـ رۆما، ئاگادار نەكرابووەوە. بەلام چەند رۆژەك پێش دەست پێكردنى فیستیڤالەكە پرۆگرامى مێزگرتى و چالاكیەكان بلاوكرابوونەوە و لە سەر سایتى رەسمى فیستیڤالەكە دانرابوو، ئاماژە بەوە كرابوو كە رۆژى 11ى ئەیلول كۆڕیك بە ناوى "عێراق دواى سالێك؛، دەگێردرێت، تیایا جەلال تالەبانى، حەمید موسا (بە بێ ئەوەى بنووسرێت ئەمانە كێنەو لە كوێ دێن!) و مەرینە سێرێنى Marina SERENI (بەرپرسى پەیوەندیەكانى دەرەوەى DS و ئەندامى پەرلەمانى ئیتالى) بەشدارى تیا دەكەن. ئێمە وەكو كۆمیتەى ینك ـ ئیتالیا و رەوەندى كورد نیگەران بووین و بە باش و شایستەمان نەزانى بەڕێز مام جەلال و حەمید مەجید موسا لە عێراقەوە بێن بۆ مێزگرتیەكى لەم ئاستەدا، پێمان باش بوو بەلاى كەمى پێویستبوو سكرتێر یان سەرۆكى پارتى دیموكراتە چەپەكان بەشدارى بكات تا سەنگێك بە كۆڕەكە بدرێت. بۆ ئاگادارى رۆژانە بە دەیان و زیاتریش كۆڕو مێزگرتى جیا جیا لە میانەى فیستیڤالەكە دەبەسترێن و رۆژانەش بە دەیان هەزاركەس سەردانیان دەكەن. من بەش بەحالى خۆم رۆژى 1/9/2004 پەیوەندیم لەگەل د. خەسرەو كرد و زۆر قسەو باسمان كرد و زۆریش دلخۆش بوو بە تەلیفۆنەكە، پرسیارى هاتنى مام جەلالم كرد و ووتى "هێشتا دیار نیە بەلام لەوانەیە بێت...!!!؛. من باوەرم وایە ئەو وەكو پێویست ئاگادار نیە، كەچى ووتم خەسرەو گیان ناوى مام جەلال و ئەوانەى بەشدارى لە كۆڕەكە ئەكەن لە پرۆگرامى فیستیڤالەكە نووسراوە بۆ رۆژى 11/9، دیسان ووتى "بەراستى من ئاگادار نیم؛، منیش درێژەم بە مەسەلەكە نەدا. لە گەل ئەوەشدا ئێمە، وەكو كۆمیتەى ینك، بریارماندا رۆژى 11 بچینە شارى جەناو و گوێ لە كۆڕكە بگرین و ئەگەر بكرێت دەگەل بەرێز مام جەلال چاوپێكەوتن بكەین. رۆژى 7/9 هەڤال ئازاد فەخرەدین، ئەندامى كۆمیتە، تەلیفۆنى كرد و پێشنیارى ئەوەى كورد، بەندە، نامەیەك بنووسم و بیدەینە دەست مام جەلال و لە دوو بەش پێك بێت: 1) بە كورتى باسى رۆلى ینك لە ئیتالیا، 2) نارەزایى دەربڕین سەبارەت بە هاتنى سەركردەكانى ینك بۆ ئیتالیا، لە پێشەوەى هەموویان بەڕێز مام جەلال، بە بێ ئاگاداركردنەوەى كۆمیتەى ئیتالیا و گوێ نەگرتن لە پێشنیارو داخوازیەكانمان. ووتیشى ئەم نامیە، جگە لە مام جەلال، بۆ مەكتەبى سیاسى و هەموو دامەزراوەكانى بەرپرسى ینك رەوانە دەكەین. ووتم كاك ئازاد تۆ خۆت گەڕایتەوە كوردستان لە پێش و لە دواى كەوتنى رژێمى سەدام و نامەو راپۆرتى لەمبارەوەت دایە دەست هەندى لە بەر پرسەكان جا نازانم ئێستا چەند سوودى هەیە شتێكیتر دووبارە بكەینەوە، هەروەها دواى دوو رۆژیتر مام جەلال دەگاتە ئیتالیا و من كاتى نووسینم نیە. بەلام من لە تەموز و ئاب راپۆرتەكى دوورو درێژم لەسەر ئەو مەسەلەو بابەتانە، تەنها بە ناوى خۆم، نووسیووەو نیازم وایە بیدەمە دەست مام جەلال و بۆ ناوەوەى كوردستانیش رەوانەى بكەمەوە و رۆژى كۆڕەكەش دانەیەك لەم راپۆرتە بۆ تۆ و هەڤالانیتر دێنم.
رۆژى 11/9 لە شارى جەنەوا، لە فیستیڤالەكە، دەگەل برادەرانى ینك و رەوەندى كورد یەكترمان گرتەوە، نزیكەى چل كورد هاتبوو، ئەمەش بۆ ئیتالیا ژماریەكى زۆرە، برادەرانى پارتى (ئەوانیش ئامادەبوون و قسە هەیە بەرپرسى پارتى لە ئیتالیا دەبێتە سكرتێرى یەكەمى سەفارەتى عێراق!!) . هەڤالانى ینك (بەندە، ئازاد فەخرەدین، سەردار عەلى عەزیز، جەبار موستەفا فەتاح، جەمال وهاب، ئالان دەروێش و ... هتد) حەپەساین كە لەسەر پرۆگرامى رۆژانەى فیستیڤالەكە لە شوێنى ناوى حەمید مەجید موسا ناوى عەمر موسا (ئەمیندارى زانكۆى عەربى) نووسرابوو، پاشان ناوى خانم لیلى گروبەر Lilli GRUBER نووسرابوو، كە 20 سال دەبێ رۆژنامەنووسى كەنالى تەلەفزیۆنى دەولەتى ئیتالیەو لە هەلبژاردنەكانى ئەمجارەى پەرلەمانى ئەوروپى حوزەیرانى 2004 بووە بە ئەندام پەرلەمان. زۆر پێمان ناخۆش بوو گروبەر لە تەك مام جەلال دابنیشێت و لەسەر بارودۆخى عێراق قسە بكات چونكە شیاوى ئەم باسە نیە: زۆر هەرە پاسە، ئاستى كولتورى سیاسى گونجاو نیە، چەند سال لە بەغدا بووەو لەژێر چاوەدێرى راستەوخۆى موخابەراتى رژێمى سەدام كارى كردووەو هەرگیز رەخنەى كۆنكرێتى نەگرتووەو باسى تاوانەكانى نەكردووە و .... هتد. ئەمانە هەمووى ئاستى كۆڕەكەیان نزم دەكرد. نەمان دەزانى چ بكەین، سەعاتێك زووتر لە كاتى كۆڕەكە لە شوێنەكە ئامادەبووین و كەس نەیدەزانى مام و جەلال و میوانەكان لە كوێن و كەى دەگەن، لە راستى سەعاتى 16 كاك بەكر تەلیفۆنەكى بۆ كاك سەردار عەلى كردوو و ووتى سەعاتى 18 لە شوێنى كۆڕەوەكە یەكتر دەینین و ئەگەر مەجال بێت ئەوە قسە لەگەل مامە بكەن. بەرێز مام جەلال، بەلاى كەمى، رۆژى 10/9 گەیشتبووە شارى جەنەوا كە فیستیڤالەكەى لێ بوو، كاك جەمال وهاب، ئەندامى چالاكى ینك، زیاد لە 20 سال لەم شارە دەژى كاك بەكر بە تەلیفۆنەكیش ئاگادارى نەكردبووەوە كەچى ، بە قسەى كاك جەمال، كاك بەكر پەیوەندى بە هەندێ كورد كردبوو كە لە دەرەوەى رێكخستنى ینك!
كۆڕەكە لە هۆلیكى سەفەرى گەورە بوو كە هەزار كەسى دەگرت، چووینە ژوورەوەو زوو زوو پڕ بوو، رەوەندى كورد دەستە بە دەستە لە هەموو لایەكى هۆلەكە دانیشتن، پاشان مام جەلال و میوانەكان هاتنە ژوورەوەو تێكڕا رەوەندى كورد و دۆستە ئیتالیەكان بە چەپلە لێدان و راوەستان و پێشوازیان لێكردن و مام جەلال، بە تەنها، هەستایەوە سەر پێ و بە ئیشارەت سوپاس و خۆشحالى خۆى بۆ ئەو پێشوازیە دەربڕى. مام جەلال، حەمید مەجید موسا، بەهرۆز گەلالى و بەكر فەتاح، مەرینە سێرێنى، لیلى گروبەر و ماسیمۆ دەللێمە Massimo DALLEMA (سەرۆكى DS) چوونە سەر سەكۆى قسەكردن. كەمێك دلمان بە ئامادەبوونى ماسیمۆ دەللێمە خۆش بوو چونكە سیاسەتمەدار و قسەزان و ووتار دەرێكى زیرەكە. مام جەلال و حەمید مەجید موسا بە عەرەبى قسەیانكرد و كەسێك دەیكردە ئیتالى، ئێمەى كوردەكان كابراى موتەرجەممان نەدەناسى، بە قسەى كاك بەكر گوایە پارتى دیموكراتى چەپەكان خۆیان بانگیان كردبوو. ئەمەیان كەموكورتیەكى بچووك، چونكە جوانتر بوو مام جەلال بە كوردى قسە بكات و شوكر زیاد لە 20 كوردى زمانزانى زۆرباش ئامادەبوون. دواى دەركەوت تەرجەمە كردنەكە زۆر خراپ بوو، زۆر شتى بە هەلە تەرجەمە كردو زۆریشى هەر نەكرد!
لە سەرەتا مەرینە سێرێنى كۆڕەكەى كردەوە و میوانە عێراقیەكانى پێشكەشكرد، لە قسەكردن ووتى "ئێمە، وەكو ئینتەرناسونال سوسیالیست، دژى جەنگى عێراق بووین و ئێستاش بە ناڕەواى دەزانین. بارى ئاسایش زۆر خراپ و دراماتیكە، لە هەراو هۆریاكەى "سەدر لە نەجەف؛ حكومەت و پەرلەمان و هێزە سیاسیەكانى سەر بەم دوو دامەزراوە نەیانتوانى چارەسەرى قەیرانەكە بكەن و رێگە لە خوێن رشتن بگرن كەچى سیستانى، نە لە لایەن كەسەوە هەلبژێردراوەو نە بەرپرسیەكى حكومى هەیە، توانى تەدەخول لە كێشەكە بكات و شەڕو كوشتارەكە راگرێت. ئەمەش گومان دەخاتە سەر رەوتى پەرەسەندن و سەقامگیربوونى ئەمن و ئاسایش و رۆلى دامەزراوەكانى دەولەتى ئێستاى عێراق؛.
بە كورتى مام جەلال لە ووتارەكەى، كە تەنها 20 دەقیقەى خایاند (بە تەرجەمە كردنەكەش) ووتى: "سوپاستان دەكەم بۆ ئەو بەخێرهاتنە گەرمە ... لەكاتى هاتنمان هەوالى فراندنى دوو خانمە ئیتالیەكەمان بیست و زۆر نیگەرانى كردووین و بە تووندى ئیدانەى ئەو كارە تیرۆڕیستیانە دەكەین .... میدیامانى عەرەب رۆلێكى نەگەتیڤیان هەیە لە شێواندنى واقیعى عێراق و كاریان لە هەلوێست و بۆچوونى ئێوەش كردووە
.... ئەمڕۆ ئێمە دووجار یادى 11 سێپتەمبەر دەكەینەوە، یادى ئەو كردەوە تیڕۆریستیەى لە 2001 كرایە سەر ئەمەریكا، لە هەمان كات ئێمە لە كوردستان یادى 43 سالەى شۆڕشى ئەیلول دەكەینەوە .... ئێمە دەزانین دژایەتى ئێوە (پارتى دیموكراتە چەپەكان و ئەوانەى لە نێو ئینتەرناسیۆنال سوسیالیستن) لەشەڕى ئازادى عێراق بەرگریكردن نەبوو لە رژێمى دیكتاتۆرى سەدام حوسێن، هەلوێستى ئێوە پەیوەندى بە سیاسەتى نێودەولەتى هەبوو. حكومەتى ئێستاى عێراق لەو هێزانە پێك هاتووە كە چەندەها سالە لە دژى رژێمى سەدام حوسێن خەباتیان كردووەو قوربانیەكى زۆریشیان داوە. ئێمە لەگەل ئازادكردنى عێراق بووین و حەزمان لە داگیركردن نەبوو و بڕیارەكەى ئەنجوومەنى ئاسایشمان بە دل نەبوو كە دانى بەداگیركردنى عێراق دانا كە تا 28/5/2004 خایاند. بارودۆخەكە بەم شێوەیە نیە كە ئێوە تێی گەیشتوون و باسیان بۆتان كردووە، لە 18 پارێزگاى عێراق تەنها لە 4 بارودۆخى ئاسایش ئالۆزەو سەقامگیر نیە، لە كوردستان ئاسایش و ئاوەدانى لەوپەڕى باشیدایە، باشورى عێراقیش بەرەو باشى دەروات. ئەركى هەنووكەیمان ئامادەكردنى هەلبژارندنى ئایندەیە، بە پێی یاسا هەموو عێراق یەك پارچەیە و لە یەك كات 3 هەلبژاردن دەكرێ، بۆ ئەنجەموونى نیشتمان، بۆپەرلەمانى كوردستان و شارەوانیەكان. نیازمان وایە لیستێكى فراوان (لە هێزە كوردستانیەكان، دیموكرات و لیبرالەكان، كۆمونیست و ناسیونالیستە عەرەبەكان) پێك بهێنین. ئێمە هەولى عێراقێكى نوێ و فیدرالى و فرەیى و دیموكراتى دەدەین. باوەڕمان بە یەكسانى ژن و پیاوە. رێز لە هەموو ئایینەكان دەگرین، باوەڕمان بەوەیە كە ئیسلام سەرچاوەیەكى گرنگى یاسایە بەلام تەنها سەرچاوەو سەرەكىترین نیە، ئەوەش بۆتە مایەى جیاوازى دیدو بۆچوونمان لەگەل هێزە ئایینیەكان. كەى عێراقى نوێ و فیدرالى و سەقامگیر هاتە كایەوە، بە باوەڕى ئێمە، هاوپەیمانان و هێزە فرە رەگەزیەكان دەبێ وولات بەجێ بهێلن. ئیتر زۆر سوپاستان دەكەم؛.
بەرێز حەمید مەجید موساش، لە ووتەیەكی كورتی 10 دەقیقەدا، دواى سوپاسكردن بۆ ئەم میوانداریە و ئیدانەكردنى فراندنى دوو ئافرەتە ئیتالیەكەو دەربڕینى خەموو پەژارە و هاوكارى، ئاماژەى بە هەندێ لایەنىتردا و ووتى "سەقامگیربوونى ئاسایش لە عێراق ئاسان نیە، چونكە دام و دەزگاكانى دەولەت هەمووى لەبەر یەك هەلوەشایەوە. ئەمریكا هەلەى كرد، دواى كەوتنى رژێم، ئیدارەى دەولەتى نەدایە دەستى هێزەكانى ئۆپۆزسیۆن. وولاتانى دراوسێی عێراق رۆلێكى خراپیان هەیە لە ئالۆزكردن و نا ئارامكردنى ناوەوە. ئێستا ئێمە لە ناوەوە لەبەرەى دیموكراتەكانین و دژى بەرەى تیرۆریستان لە خەباتداین و زۆر لەم تیرۆریستانە لە وولاتانیتر هاتوون.... هتد؛.
دواى ئەوە نۆبەى خانم لیلى گروبەر هات و بووە چەپلە لێدان و فیتە فیت، لێرە دەركەوت زۆربەى هەرە زۆرى جەماوەرەكە بۆ گروبەر هاتبوون و ئاگایان لە بارودۆخ و سیاسەتى ناوەوەى عێراق و كوردستان نەبوو، تەنانەت لەبەر خاترى ماسیمۆ دەللێمەش نەهاتبوون چونكە ناوى لە پرۆگرامەكە نە نووسرابوو. گروبەر بە شێوەیەكى دوور لە داب و نەریتى سیاسى (بە مەفهومە راستەقینەكە) و شارستانیەت هێرشەكى تووندو تیژى كردە سەر مام جەلال و حەمید مەجید موسا و یەكسەر بەم قسانە دەستى پێكرد "ئەوەى ئێوە باستان كردو گێڕاتانەوە سەبارەت بە عێراق، بە پێی ئەو زانیاریانەى دەستى من كەوتوون، لە راستى دوورن و جێ باوەڕ نین، ئێوە راستیەكان دەشارنەوە؛. بوو بە چەپلە لێدان و هاواركردنى "هەى ئافەرین گروبەر؛، لێرەو لەوێش گۆێمان لێ بوو دەوترا، "درۆكانیان ئاشكرا بكە؛. مەوقیفەكى زۆر ناخۆش بوو، هەڤال مام جەلال و برادەرە كوردەكان " زەختیان بەرز بووبووەوە؛. چونكە سەداى دەنگ و قیژاندن و رووكردنى لە هەڤال مام جەلال ئەوەى ئاشكرا كرد كە مەبەستى تاوتوێكردن و هەلسەنگاندنى بارودۆخى عێراق نەبوو، بەلكو بۆ دژایەتیكردنى سیاسەتى ئیدارەى ئەمریكى و لەبەرامبەر ئەو جەماوەرەى كە لەوانەیە دەنگیان بۆ داوە تەخسیرى لە هیچ نەكرد. گروبەر لە درێژەى قسەكانى ووتى: "شەڕى ئەمەریكاو بەریتانیا گەورەترین تراژیدیای بۆ سەر عێراق هێناوە (چەپلە)، ئێستا لە عێراق هیچ كەس بە تەماى خۆى نیە، ئاسایش وجودى نیە، ئافرەتان لە دواى نیوەڕۆ لە ترسى فراندن و دەستدرێژى لە مال ناچنە دەرەوە. لە سەردەمى سەدام حوسێن ترس و لەرز، برسى و تیرۆر نەبوو. من نامەوێت، وەك رۆتین، باسى تیرۆریزم بكەم، ئەو مەفهومەى ئیدارەى USA بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆى لە كات و ساتى تایبەت، لە میدیا دەست رۆیشتووەكان بلاوى دەكاتەوە و راى گشتى پێ چەواشە دەكات .... رژێمى سەدام حوسێن پەیوەندى لەگەل تیرۆر نەبوو، عیلمانى بوو ... كوا چەكە كیمیاییەكانى باسیان دەكرد، بۆ نەیاندۆزینەوە؟ (چەپلە). لەنجە میرانى هاوڕێ و هاوسەرم هاوارى كرد "ئەدى بۆ باسى ئەو هەموو گۆڕ بە كۆمەلانەى دۆزراینەوە ناكەیت؟؛، لە راستى لەبەر چەپلەكەى بۆ گروبەر ئەو دەنگەش نە گەیشتە گۆێی جەماوەر، هەر لەبەر ئەوە بە نووسراوێك داوایكرد لە دوای تەواوبوونى گروبەر رێگەی پێبدرێت قسە بكات و وەلامى بداتەوە. بەڕێز مام جەلال زۆر تووڕە بوو، دیار بوو بە نووسین داواى وەلامدانەوەى كرد. كەچى گروبەر بەردەوام بوو لە پەلامارو هێرشكردن و ووتى "پێویستە لە قسەكردن راستگۆبین و قسەكانیشم ئاراستەى ئەوانە دەكەم كە پێش من قسەیان كرد (مام جەلال و حەمید مەجد موسا)، بە هیچ شێوەیەك دیموكراسى لە رێگەى فرۆكەو دەبابە ناگواسترێتەوە بۆ وولاتێك و گەشە ناكات (چەپلە).... بەبێ ئەمن و ئاسایش كۆمەلگەى مەدەنى گەشە ناكات، كۆمپانیا و دامەزراوە ئابورى و داراییەكان سەرمایەیان ناخەنە كار ..... ئەو حكومەت و پەرلەمانەى ئێستا هەیە شەرعى نیە، چونكە لە رێگەى هەلبژاردن نەهاتووە، هەموویان لە دەرەوە ژیاون و گەورەبوون و پەیوەندیان بە موخابەراتى ئینگلیزى و ئەمەریكى هەبووە. من دژى ئەمەریكا نیم بەلكو دژى سیاسەتى ئیدارەى بوشم، ئەوەتە دوێنێ (10 ئەیلول) فاینانشال تایم، لە ووتارەك، داوا لە وولاتانى هاوپەیمان دەكات تا بە جددى بیر لە كشانەوەى هێزەكانیان بكەنەوە لە عێراق؛. لە كۆتایى گروبەر، بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێك، پێشنیارى ئەوەى كرد كە دەبێ "وولاتانى دراوسێ رولى سەرەكیان هەبێ. پێویستە كۆنگرەیەك نێودەولەتى، بە بەشدارى وولاتانى دراوسێی عێراق، یەكێتى ئەوروپا، رووسیا و ئەمەریكا و UN بەشدارى تیا بكەن و هیزى سەربازى وولاتانى عەرەبى و ئیسلامى و ئەوانەى بەشدارى راستەوخۆیان لە شەڕی ئێستا نەكردووە، ببەسترێت ...؛ (چەپلەیەكى دوورودرێژ).
بەمجۆرە كۆتایى بە كۆڕەكە هات، بە بیانوى ئەوەى كات نەماوە، رێگەیان بە مام جەلال نەدا وەلامى ئەو هێرشە تووندو ناڕەوایانە بداتەوە. مام جەلال زۆر هیلاك و توڕە بوو، كات و سات و تواناى نەبوو دەگەل رەوەندى كورد چاوپێكەوتن بكات و گوێ لە بۆچوون و داخوازیەكانیان بگرێت.
بە چ دین و سیاسەتێك رەوایە سەركردەیەكى وەكو هەڤال مام جەلال و بەرێز حەمید مەجید موسا، لە عێراقى فیدرال وبریندار بە دەستى تیرۆر، بێنە ئیتالیا و بەم شێەوە بكەونە بەردەمى رەخنەو پەلامارى نا رەوا و، گومان لە خەبات و دلسۆزیان بكرێت و پێیان بوترێت "ئێوە لە دەرەوە گەورە بوون و تەمسیلى كەس ناكەن؛؟ یان پێیان بووترێت شەڕی رزگارى عێراق "گەورەترین تراژیدیایە؛؟، بۆ رزگاربوونیشمان لەم "دۆزەخە؛ پێشنیار و ئامۆژگاریمان دەكەن داوا لە "وولاتانى دراوسێ، عەرەبی و ئیسلامی؛ بكەین و بێن و لەم داگیركردنە ئازادمان بكەن؟؛.
ئەم هەلە گەورەیە چۆن كراوەو كێ لێی بەرپرسیارەوە باجەكەى بە چ رێگەیەك قەرەبوو دەكرێتەوە؟ بە ویژدانەوە دەلێن ئەم "بۆسە؛یە، بە شێوەیەكى سەرەكى، لە لایەن مەكتەبی ینك ـ ئیتالیا كراوەو هەر خۆی لێی بەرپرسیارە. نە دەبوایە مام جەلال بەم شێوەیە بۆ كۆرەكە هاتبایە، نە دەبوایە بە بێ ئەوەی رابردوو و ئێستاى كەسێكی وەكو گروبەر بناسێت لەگەلى روو بە روو ببێتەوە ئەوەش نەوەك لە ترسى ئەوەى بلێین هەڤال مام جەلال و توانا و لێهاتوویی نیە. نەخێر ئەمە مەبەستمان نیە، بەلكو هەندێ یاسا ورێسای كۆمەلایەتى و كولتوری بە ویژدانى هەنە ئامۆژكاریت دەكەن لەگەل هەموو كەسێك نە كەویتە ململانێی و ؛شەڕە قسە؛ی سیاسی، بە تایبەتى ئەگەر بەرامبەرەكەت بێ ویژدان و ناخانەدان بوو و بە مەبەستى میواندارى لە پشتەوە دەستت لێ بوەشێنێ. دەبوایە مام جەلال یان نوێنەرەكەی، پێشوەختە، لەسەر ناوەروكی بابەتەكان و چۆنیەتی بەرَیوەبردنی كۆرەكە رێك بكەوتنایە. نە دەبوایە بەرێز مام جەلال ئەو هەموو رێگەیە ببرێت تەنها بۆ 10 دەقیقە قسەكردن (لە راستى 20 دەقیقە قسەى كرد بەلام بە تەرجەمەكەشەوە)، بەم ماوە كورتەش بواری ئەوە نەبوو باسى هەمووشتەك بكات: بۆ نموونە باسى بەكارهینانى چەكى كیمیاوی و هەلەبجەى نەكرد، باسی ئەو چەند سەد گۆرەِ بە كۆمەلانەى نەكرد كە لە دوای كەوتنی رژێمى سەدام دۆزراونەتەوەو ئاشكرابوون، باسى خاپوركردنى كوردستان (بە دەستى بەعس) و ئاوەدانكردنەوەى لەم چەند سالەى دواییدا (بە دەستى هەردوو ئیدارەى كوردستان) و زۆرشتی تریشی نەكرد، باسی ئەو هەموو گەشەكردنەی گۆمەلگاى مەدەنى كوردستانی نەكرد كە رۆژانە میدیاكان باسى دەكەن، باسى ئەو هەموو دیموكراسی و پلورالیزمەى نەكرد كە هەردوو ئیدارەكە زۆر شانازى پێوە دەكەن. كەواتە دەبوایە پێشوەختە لەسەر ئەوە رێك بكەوتایە كە خۆی بە تەنها بێت قسە بكات و بەرامبەرەكەشى بە ویژدان و بە مۆرالیكی سیاسى پرسیارو رەخنەى ئاراستە بكات
.
بە دلنیایەوە پارتى دیموكراتە چەپەكان (دی ئێس DS) ئەركی میوانداریان بەجێ نەگەیاند، بۆ مەرام و پاساوكردنی سیاسەت و هەلوێستى دژ بە شەڕی ئازادكردنی عێراق و گەمەی سیاسی ناوەوەی ئیتالیا ئەو هەلەیان قۆزتەوە و لە بەرامبەر دوو سەركردەی ماندوو نەناسی عێراق دووبارە بە نەگەتیڤ باسی ئاكامەكانى ئۆپێراسیۆنى رزگاریان كرد. هەلوێستی هەرە ناڕەوای "دی ئێس؛ بریتیە لەوەى لە دواى ئەو هەموو رەخنەو پەلامارە نا شارستانى و نارەوایانە رێگەیان بە مام جەلال و حەمید مەجید نەدا وەلامیان بدەنەوە.
هەلەى گەورە خودی ینك كردوویەتى، مەكتەبی پەیوەندیەكانى دەرەوە و مەلبەندى دەرەوە، لە پێش هەموویان مەكتەبی رۆمایە، ئەوەش نەك لەبەر ئەوەیە بە "ئەنقەست؛ ئەنجامیاندا بێت بەلكو لە "نەزانین؛ و تێكەلكردنی مەحسوبیەت و مەنسوبیەتە لەگەل رێكستن و لێهاتووی. چونكە نەدەبوایە، بە هیچ شێوەیەك، مام جەلال بێت باسى شەڕ و ئاكامەكانى "لەسەر ئاستى عێراق؛ بكات، بەلكو دەبوایە باسی ئەو شەرە لە سەر ئاست و روانگەى كوردستان بكات. دوێنێ و ئەمڕۆ كەم كەس و دەولەت و لایەن و، تەنانەت خودی UN پالپشتیان لە رەوایەتی ئەم شەڕە كردووەو دەكەن، ئەوەتە كۆفی ئەنانى سكرتێرى گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە لەندەن (16/9/2004) دواى 18 مانگ لە كەوتنى رژێمی خوێناوی سەدام حوسێن بە "جەنگێكی نا یاسایی؛ لە قەلەمدا و، تەنانەت راپۆرتی "سی ئای سی؛ش گومان دەخاتە رەوایەتی جەنگەگە، بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە "چەكە كۆ كوژەكان؛ەوە هەیە.
لەبەر ئەم هۆیانەوە و گەلێكیتریش بەرێز مام جەلال نەدەبوایە ئەو هەموو رێگەیە ببڕێت و بێت بەشێوەیەكی گشتی باسى شەڕ و بارودۆخی ناوەوەی عێراق بكات لەگەل لایەن و كەسانێك كە بۆ بەرژەوەندی و مەرامى تایبەتی و ململانێی ناوەوەی ئیتالیا كۆڕەكەیان ئامادەكردبوو. خانمێكی وەكو لیللی گروبەر (بە ئاگاداری ئێمە) لەم بیست سالەی دوایدا لەسەر هەزارو یەك پەتك سەمای كردووەو سەنگەری گۆڕیووە: ماوەیەك خۆی بە لایەنگرو داكۆكی كەری سیاسەتى ئەمەریكا و ئیسرائیل پیشان دەداو جارێك لە دژی ئێران بە پۆزەتیڤ باسى رژێمی بەعسى گۆڕ بە گۆڕی دەكرد.لە كاتی شەری رزگارى عێراق پەیامنێری تەلەفزیۆنی دەولەت بوو و تووشی جۆرە ململانێیەك بوو لەگەل بەڕێوەبەرایەتی كەنالى یەكی ئیتالی، پاش ماوەیەك سەنگەری گۆری و لە حوزەیرانی ئەمسال لە لیستى (ئولیڤۆ Ulivo) بوو بە ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپی. جارێك گروبەر، چەند سالێك پێش ئێستا، لە چاوپێكەوتنێك لەگەل یاسر عەرەفات كۆمەلە پرسیارێكی موحریجی كرد و عەرەفات وەلامی دایەوەو گروبەریش بەردەوام بوو لە پەلارو پەلامارەكەى و وەك بلێی بە ناوی ئیسرایل قسە بكات. لێرەدا عەرەفات ناچار بوو چاوپێكەوتنەكە كۆتایی پێ بهێنی و گروبەر دەركات لە ژوورەكى، رووداوەكەش لە پرۆگرامی Speciale tg1 پیشاندرا، عەرەفات پێیووت "تۆ رۆژنامەنووسی یان نوێنەری ئیسرایلی و بۆ دانوستان هاتووی؛.
رۆژی 16/9/2004 كۆمونیتاى (رەوەند) كورد لە ئیتالیا نامەیەكی ئاراستەی سكرتاریەتی پارتی دیموكراتە چەپەكان كردووەو نارەزایی بەرامبەر بە چۆنیەتی گێرانی كۆرەكە دەربریووە. نامەیەكی تریش، بە هەمان ناوەرۆك و مەبەست، لە لایەن جالیەی عێراقی و دۆستە ئیتالیەكان (هەندێ لەوانە ئامادەی كۆرەكە بوون) بۆ مەكتەبی پەیوەندیەكانى دەرەوەی رەوانە كراوە
.
داواكارى داواكارم و هیوادارم سەركردایەتى سیاسى ینك و دەزگا بەرپرسەكانىتر لیژنەیەك پێك بهێنن و لە راستى و دروستى ئەم رووداو و فاكتان بكۆلنەوە تا پەند و دەرس لە هەلەكانى رابردوو وەربگرین و دووبارە نەبێنەوە و رێگەش لە مەحسەوبیەت و مەنسوبیەت و واستەكارى بگیرێت. بەم كارەش ینك ئەوەندەىتر سەربەرز دەبێت و لاى جەماوەرى ناوەوەو دەرەوە خۆشەویستر دەبێت
.
دوا قسە ئەم راپۆرتە لە ناوەراستى تەموزى ئەمسال دەست بە نووسینى كرا، بەو مەبەستەى وەكو كتێبێكی دەولەمەند بە دۆكۆمێنتۆ، بە تایبەتى دەربارەى كارو چالاكیەكانى كۆمیتەى ینك و رەوەندى كورد لە ئیتالیا بلاوبكرێتەوە. كەچى لە ناوەراستى ئاب هەوالى هاتنى بەڕێز مام جەلالم بیست بۆ ئیتالیا تا بەشدارى لە مێزگرتیەكەی 11/9/2004 بكات كە پارتى "دیموكراتە چەپەكان؛ ئامادەیان كرد، لەبەر ئەوە ناچاربووم پەلە پەل لە تەواوكردنى بكەم بەو نیازەى دانەیەكى، راستەوخۆ، بدەمە دەست بەرێز مام جەلال. ئەوە بوو دوای تەواو بوونى كۆرەكە، بە سەر پێی، بەرێز مام جەلالمان دیت و ماوەى نەبوو لەگەل برادەرانى ینك و جالیەی كورد قسە بكات. لەم دەرفەتە ئەم راپۆرتەمان (پاشكۆی دووەمی تیا نیە) دایە دەستى و داوامانكرد بیخوێنێتەوە.
ئەم راپۆرتە تەنها راو بۆچوونى بەندەیەو تەنها خۆى بەرپرسیارە لە ناوەڕۆك و بابەتەكان و هەولیش دەدەین لە داهاتوو، ئەگەر بەخت یار بێت، بە فاكت و دۆكومێنتۆیتر، سەبارەت بە رۆلی رەوەندی كورد لە ئیتالیا، دەولەمەند بكرێت و بلاوبكرێتەوە.
د. جاسم تۆفیق خۆشناو
ئەندامى كۆمیتەى ینك ـ ئیتالیا
ئیتالیا، كۆتایى ئابى 2004
ئەم بابەتە لە سێپتەمبەری 2006 لە چەند مالپەرێك، لە سەروی هەموویانەوە كوردستانپۆست بلاوكراوەتەوە.
www.kurdistanpost.se/pdf_asp/casim.pdf
*****************************************
[1] دوای دوو سال لە راگەیاندنی ئەم هەلمەتە و بەرهەمەكانی و نووسینی ئەم راپۆرتە، سەبارەت بە راستگۆیی و نیازپاكی و بوێری سەرانی ینك، بە گومان كەوتووم.
[2] دەڵێمە Massimo D'Allema لەسالانی 1998-1999 بووە سەرەك وەزیرانی ئیتایا و لە دووای هەلبژاردنەكانی 9 نیسانی 2006، ئێستا، بۆتە وەزیری دەرەوەی ئیتالیا. بەندە لە سالانی هەشتای سەدەی رابرددوو، زیاد لە جارێك، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حیزبی ناوبراو، بە تەنها و لەگەل برادەرانی كۆمیتەی ینك ئیتالیا، بۆ بەدەست هینانی هاوكاری بۆ گەلی كوردستان، زیاد لە جارێك، چاوی بە بەرێزان فەسینۆ Fassino (ئەوكات بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە یوو) و دەللێمە كەوتووە. ئەوەتە لە كۆنگرەی
[3] برادەرانی كۆمیتەی ینك لەو شارانەی لێی نیشتەجێ بوون بە بەردەوامی، بە ووتار خوێندنەوە، بەشداریان لە كۆنگرە خۆجێیەكانی پارتی ناوبراو (PCI- DS) دەكرد، ئەوەتە بەندەی موخلیس لە مارسی 1989، دۆسیەیەك و كۆمەلە پێشنیارەكی، خستە بەردەم كۆنگرەی حەڤدەم كە پێشنیارەكان بە تێكرایی دەنگ، لە كۆكیسیۆنی پەیوەندیەكانی دەرەوە، پەسەند كران. ئەوەش جاری یەكەم بوو، بە ئاگاداری ئێمە، لە كۆنگرەی ئەم پارتە بە فەرمی باسی كێشەی كورد بكرێت. هەندێك لە پێشنیارەكان، بە كورتی، بریتی بوون لە:
ـ داوا لە مەكتەبی سیاسی دەكرێت هەموو هەولێك بخاتە گەر بۆ ناساندنی تراژیدیای كورد لە ئیتالیا.
ـ فشار خستنە سە حكومەتی ئیتالی تا ئەوەش فشار بخاتە سەر توركیا (هاوپەیمانی ناتۆ) تا ئەو یاسا و برگە دەستوریانە هەلوەشێنێتەوە كە ئینكاری بوونی گەلی گورد دەكەن و دان بە مافە نەتەوەییەكانیان بنێت.
ـ داوا لە حكومەتی ئیتالی بكرێت تا كێشەی كورد بخاتە ئەجێندای ناوەندە نێوەدەولەوتیەكان، بە تایبەتی دانوستانی ئێستای نێوان عێراق و ئێران بۆ چارەسەرێكی بە ئاشتیانەو عادیلانە.
ـ داوا لە حكومەتی ئیتالی بكرێت چیتر چەك و كەرەسەی جەنگ بە عێراق، ئێران، سوریا و توركیا نەفرۆشێت كە تەنانەت لەكاتی ئاشتیش بە دژی گەلی كورد بەكار دەهێنرێن.
[4] برادەرانی ینك ـ ئیتالیا هەر هەموویان بۆ حوێندن روویان لەم وولاتە كردبوو، تەنانەت دوای سالانی راپەرینیش بە دەگمەن كوردی باشوری كوردستان لە ئیتالیا دەگیرسانەوە. برادەرانی ینك لەسەر مەسروفاتی تایبەتی خۆیان هاتبوونە ئێرەو كەس نەبوو بۆرس و زەمالەی حكومەتی عێراقی و لایەنی تری هەبێت، لەگەل ئەوەش ئەندامانی ینك ـ ئیتالیا، زۆر جوامێرانە و ئازایانە شانیان دایە بەر خەبات، بۆیە هیچیان روویان لە سەفارەتی عێراق نەدەكرد و بەمجۆرەش كەس و كارەكانیان نەك هەر نەیانتوانی، لە رووی دارایی، یارمەتیان بدەن تاكو خوێندن تەواو بكەن بەلكو خانەوادەكانیشیان لە ناوەوەی وولات روو بەرووی گرتن و راونان و ئازاردان بوون. بۆیە ئەگەر خوێندكارێكی كورد، لە دلپاكی و لە ناچاری، سەردانی سەفارەتی عیراقی بكردایە بۆ مامەلەی زانكۆ یان نوێكردنەوەی پاسپۆرت ئەوە لێی دەكرا بە هەللا و شاربەدەر دەكرا و وەكو دیواری كەعبەی رووخاندبێت ئەها لە لایەن برادەرانی ینك تەماشا دەكرا. كەچی لە كۆتایی سالانی هەشتاكان ئەندامێكی بەرزی مەكتەبی سیاسی ینك بەسەردان هاتە ئیتالیا، كە گەیشت پاسەپۆرتی عیراقی پێ بوو، ئێمە (برادەرانی كۆمیتەی ینك ـ ئیتالیا) زۆر لە خۆمان "تەریق؛بووینەوە و حەپەساین و لە نێو خۆمان قسەیەكی زۆرمان لەسەر كرد "ئاخۆ بۆ دەبێ گلەیی لە خوێندكارێك بكەین لەبەر بۆ نوسَكردنەوەی نوێكردنەوەی پاسەپۆرت دەچێنە سەفارەتی عیراقی لەكاتێك ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی لە ئەوروپا بەو پاسەپۆرتە دەسورێتەوە...هتد؛، ئاشكرایە ئەو كات زۆر زۆر زەحمەت بوو بە پاسەپۆرتی عێراقی بتوانی ڤیزای وولاتانی ئەوروپی وەربگری. هەلبەتە بەم قسانە هیچ نیاز و مەبەستێكم نیە ناو ناتۆرە بخەمە سەر ئەو ئەندامە بەرێزەی مەكتەبی سیاسی و بە باوەری خۆشم ئەو كەسە لە فایلدارەكانی ناو ینك نیە بەلكو تەنها مەبەستێك بریتیە لە پیشاندانی دلسۆزی و خۆماندووكردنی برادەرانی كۆمیتەی ئیتالیایە.
[5] ئەندامێكی مەكتەب سیاسی و مەسئولی مەلبەندی (!!)، لە نامەیەك (14/11/2004) بۆ بەندە، وێرای دەستخۆشی لەم راپۆرتە، سەبارەت بە سەردانەكانی مام جەلال بۆ ئیتالیا، نووسیوویەتی "لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی موناقەشەیەكی زۆر لەسەر سەردانەكەی ئەمجارەی مامە بۆ ئیتالیا كراو رەخنەی لێگیرا بەلام بێسود بوو؛. ئەمەش قسەیەكی زۆر هەلدەگرێ و كۆمێنتەكەی دەگەل خۆیدایە، هەركەسەش ئازادە چۆنی دەیەوێت با راڤەی بكات.
نازانم ئەو ئەندام و بەرێزەكانیتری مەكتەبی سیاسی ینك زانیاری چەندیان لەسەر سەردانەكی مام جەلال و شاندە یاوەرەكەی هەبووە، بۆیە بە باشی دەزاننم بێینەوە سەر زەماوەندەكەی قوباد تالەبانی. دوای ئەوەی بەرێز مام جەلال بووە سەرۆكی كۆماری عێراق لە نیسانی 2005 هەندێ رۆژنامەی لۆكالی ئیتالی باسی ئەو زەماوەندەی نێوان فوباد تالەبانی و خانم Sherri Kraham، كچە جولەكەیەكی ئەمریكیە، كرد كە زۆر بە نهێنی ئەنجامدرابوو. گوایە خانەوادەی تالەبانی راوێژیان بە كۆمپانیای Regency، كردووە كە پسپۆر و شارەزاییەكی زۆریان هەیە لە سەر ئاستی جیهان بۆ ئامادەكردن و سازدانی ئاهەنگی زەماوەندی شاهانە و ملیۆنێرە دەولەمەندەكان. ئیتالیاش یەكێكە لە ولاتە هەرە جوان و دلگیرەكانی گۆی زەوی، لەبەر ئەوە Regency پێشنیاری بۆ خانەوادەی تالەبانی كردبوو ئاهەنگەكە لە پارێزگای شاری فلۆرانس ـ شاری جوانی و هونەر و ئەدەبی ئیتالی ـ ، لە ناوچەی كیانتی Chianti كە بە شەراب و روونی زەیتون بەناوبانگە، بگێرن. ئەوە بوو ئاهەنگەكە لە كۆشكێكی شاهانەی سەدەكانی ناوەراست Castello del Palagio، سەر بە شارۆچكەی (كۆمونە) San Casciano - FI گێردرا كە پێشتر چەندەها زەماوەندی شاهانەو ملیۆنێری لێ سازكراوە. ئاهەنگی زەماوەندەكە حەوت رۆژی خایاندووە و كەژمارەیەكی بەرچاو لە خانەوادە و دۆستە نزیكەكانی قوباد تالەبانی بانگهێشت كرابوون و بەدەیان bodygardئەركی سەلامەتی بوك و زاواو خانەوادەكانیان پێ سپێردرابوو. خەرجی و مەسروفاتی ئەو زنجیرە ئاهانەگە خۆی لە دەیان ملیۆن دۆلار داوە!!!
ئێمە پیرۆزباییەكی راستگۆیانە ئاراستەی بووك و زاوا دەكەین بەلام لە هەمان كات دەلێین، لە رووی ئەخلاق و مۆرال، زۆر زۆر نارەوایە كوری سەركردەیەكی كورد، كە بەشێكی زۆری ژیان لە خەباتی شاخ و ئەشكەوت و بە تانە رەقە و پیاز و برسێتی بردبێتە سەر و لە كاتێك وولات لە گێژاوی پەلاماری تیرۆریزم و هەزارو یەك دەردەسەر بژیت، بێت لە دەرەوەی كوردستان زەماوەندی شاهانە و playboy یانە ساز بكات و ببێتە مایەی زور بوون و هاندانی گەندەلی و خزم خزمێنە. ئەوەتە لە كوردستان بە دەیان هەزار كورو كچی لاو لەبەر دەستكورتی و بێكاری ناتوانن خێزان پێك بهێنن، لەوانەیە ئەو پارەیەی لە زەمازەندی قوباد تالەبانی سەرفكراوە بیتوانیبا كۆمەكی، بەلای كەمی، هەزار كورو كچی گەنجی كردبایە.
ئەوەتا قوباد تالەبانی، ئەگەر كوری مامە نەبوایە، نەدەكرا بە نوێنەری یەكێتی و ئیدارەی سلێمانی لە USA، بە دلنیایەوەش كەی بەشی ینك دیاری كرا لە پۆستە دیپلۆماتەكانی عیراق قوباد تالەبانی لە شوێنی خۆی یان لە وولاتێكیتر دەكرێتە سەفیری عێراق و سندانیش لە هەزار كەسی زیرەك و لێوەشاو و شیاوتر بدات كە لە خێزان و بنەمالە دەسەلات بە دەستەكانی كوردستان نین. بۆ زۆرتر زانیاری لەسەر زەماوەندەكە، بە زمانی ئیتالی و ئینگلیزی، بنوارە:
www.chianticlassico.com/magazine/2005/articolo0.asp
سەیر ئەوەیە كە ك. ن. سەردانەكەی مام جەلالی، بۆ بەشداری لەو زەماوەندە، بە گەشتێكی دیپلۆماتی سەركەوتوو لە قەلەم دەداو و راستیەكانی لە كۆمەلانی خەلك دەشاردەوە!
[6] ئەوكاتە وەزیری دەرەوە بەرێز فرانكۆ فرەتینی Franco Frattini بوو، پێش بوونی بە وەزیر برادەرانی ینك چەند جار چاویان پێكەوتبوو و، بەندەش دوو كتێبی خۆی، بە زمانی ئیتالی، پێشكەشكردبوو: مەسەلەی كوردو یاسای نێودەولەتان (چاپی ئیتالی 1994)، سلێمانی، سەنتەری لێكۆلینەوەی ستراتیژی كوردستان، 2002، لل 512، دەخالەتی مرۆڤانە لە كوردستان (چاپی ئیتالی 1996)، هەولێر، دەزگای ئاراس، 2004، لل 150. ئەمە تەنها بۆ زانیاری و راستی و دروستی باسەكەیە و، ئێستا فرەتینی، بەرپرسی كاروباری ئاسایشە لە كۆمیسیۆنی ئەوروپی.
[7] بەرێز عادل موراد، لە دەستەی دامەزرێنەرانی ینك، ئەندامی مەكتەبی سیاسی، دوای روخانی رژێمی بەعس بوو بە بەرپرسی رێكخستنی ینك ـ بەغدا و ئێستا كراوەتە سەفیری عیراق لە رۆمانیا، لە 2005، بە بۆنەی 30 سال دروستبوونی ینك نامیلكەیەكی بە سوود و پر زانیاری بە ناوی (الاتحاد الوطني الكردستاني: الانطلاقة .. من طليطلة الى بغداد .. خواطر و ذكريات بعد ثلاثين عاما)، لە سایتی (سوت العراق www.sotaliraq.com) بلاو كراوەتەوە. لە پەرەگرافى (گبيعه التنڤيمي في الخارج)، دەلێ هەر زوو بە زوو دوای دامەزراندنی ینك كۆمیتەی ئیتالیا دروستبوو و دەنووسێ "نوخبەیەكی رۆشنبیری هونەرمەندی وەكو دارا حەمە سەعید، سەردار عەلی عەزیز، لالە عەبدە، فازیل قەساب، عەلی هادی ئیبراهیم، عەمید رەفیق، هونەر ئەحمەد قادر و حەمید دەرۆیش و هیتر؛ هاتنە ریزی یتك. زۆربەی ئەو برادەرانە دوای چەند سالێك ئیتا لیایان بەجێ هێشت و ئیستا تەنها دوو لەو برادەرانەی عادل موراد ناوی هێناون لە ئیتالیا دەژین و بەردەوامن لە چالاكی سیاسی و رۆشنبیری كوردستانی.
ئەم راستەیەمان هێناوە بۆ ئەوەی بەرپرسەكانی ینك (عیلاقات و مەلبەندی دەرەوە) ی ئێستا بزانن و بێتەوە بیریان كە سەنگەرەكانی دەرەوە، بە ئیتالیاوە، بەو پەری دلسۆزی و دەست پاكی و لە خۆ بوردیی بەشداری خەباتیان كردووەو بەرپرسەكانی ئێستای ینك زۆر قەرزاری سەنگەرەكانی دەرەوەن.
[8] پەرلەمنتارانی ئیتالیا لە پەرلەمانی ئەوروپی، بە دەیانجار، دەستپێشخەریان لە بریاررو پێشنیار، لەسەر دۆزی كوردستان، كردووەو، بەندە لەسالی 1994 دەقی 28 لەم بریارانەی، بە زمانی ئیتالی بلاوكردەوە.
[9] بۆ زانیاری زیاتر، سەرۆك كۆماری ئێستای ئیتایا (گیۆرگیۆ ناپۆلیتانۆ Giorgio Napolitano) كە بۆ ماوەی 15 سال بەرپرسی پەیوەندیەكانی ئەوكاتی پارتی كۆمونیست بوو یەكەم كەس بوو ئیمزای لەسەر ئەم داواكاری و پێشنیارە كردبوو و لە نزیكەوەش ئاگاداری دۆزی كورد بوو، رەشنووسی ئەم بریارە، لە سەرەتا، لە لایەن بەندەوە نووسراو پاشان هەندێ دەستكاری تیا كرا.
[10]
Assembly of Western European Union, European Security and events in the Middle East Report (submitted on behalf of the general affairs committee by : PIERALLI, Doc. 1202), Session, second part, 26th October 1989, paragraph II, b, p. 4.
[11] شەهید رێباز عەبدوللا یەكێك لە پێشمەرگەو كادیرە سەرەتاییەكانی ینك، ناوچەی هەولێر، بوو، لە كۆتای 1978 لە ؛ناوزەگ؛ یەكترمان ناسی و چەند جەولەیەكیشمان بە یەكەوە كرد لە ناوچەی خۆشناوەتی، بناری كۆسرەت و دەشتی كۆیە. یەكێك بوو لە پارتیزانەكانی دوای ئەنفال، بۆ چارەسەری نەخۆشی رووی لە ئەوروپا كردوو و دوای هەفتەیەك لە بەرپابوونی شەری رزگاری كوێت لە ئیتالیا گەرایەوە كوردستان و رۆلێكی بەرچاوی هەبوو لە راپەرین، بە تایبەتی لە ئازادكردنی شاری هەولێر و ماوەیەك فەرماندەی هێزەكانی ینك ـ هەولێر بوو، لە سەرەتای شەری ناوخۆ، لە مایسی 1994 لە بادینان، وەكو لە هەولێر باوە، بە نامەردی بە زیندووی گوللە باران كرا. ئەوكاتەی لە ئیتالیا بوو هەندێ لە بیرەوەریەكانی خۆی و ینك نووسیبووەوەو پێی پیشاندام و كە پر بوو لە زانیاری بە سوودو حەساس، لەو كاتەوە باسی گەندەلی ناو ینكی كردبوو، داوایكرد كۆپیەك لە بیرەوەریەكانی لای خۆم بپارێزم بەلام بە داخەوە وەرم نەگرت چونكە لە مانەوەی خۆم لە ئیتالیا دلنیا نەبووم، هیوادارم چۆن من بە ئەمانەت و راستگۆیانە ئەم دێرانە دەنووسم ئەوهاش كەوتبێتە دەستی كەسێكی بە ویژدان و دەست پاك.
[12] فرۆكە جەنگیەكانی ئیتالیا، لە میانەی ئۆپێراسیۆنی ؛پرۆڤاید كۆمفۆرت Provid Comfort؛، لە 22 نیسانی 1991 دەستیانكرد بە فرێدانەخوارەوەی خۆراك و داودەرمان و كەلوپەلی پێویست لە كوردستان و لە مایسی 1991 هێزەكانی ئیتایا (1200 سەرباز) گەیشتنە شاری زاخۆ. ئیتایەكان بەشداری خۆیان ناولێنابوو "ئۆپێراسیۆنێ ئایرۆنێ Operazione Airone؛، بۆ زانیاری زیاتر بنوارۆ:
Stato Maggiore dell'Esercito, Operazione Airone: la missione dell'esercito italiano a favore del popolo curdo, Roma, 1992, pp. 220
[13] شارۆچكەی مەرزەبۆتۆ Marzabotto لە ئیتالیا وەكو هەلەبجەی كوردستانە، لە جەنگی دووەمی جیهانی نازیەكانی لە تۆلەی هێرشی پارتیزانەكان 1830 كەسی سیڤیلیان قەتل و عام كرد و ئیستا ژمارەی دانیشتواتی شەش هەزار كەس دەبێت و بۆتە سومبولی ئازادی و ئاشتی و خەبات دژی فاشیزم و دیكتاتۆریەت. هەر لە سالی 1989 پەیمانی دۆستانەو بە دووانەكردنی شاری هەلەبجە ـ مەرزەبۆتۆ ئیمزا كراو، ئەوە یەكەمجار بوو لە ئیتالیا چالاكیەكی لەمجۆرە ئەنجام بدرێت.
[14] هیوادار و داواكارم برای ئازیز ئالان (ئەحمەد) دەروێش، بە بەلگە، راستیەكانی سەبارەت بەو مەكتەبەی ئیتالیا روون بكاتەوەو پەردە لسەر ئەو گەندەلی و خزم خزمێنەیە هەلبداتەوە كە بە قسەی سەر زارەكی، لێرەو لەوێ، باسی كردووە و دەكات.
[15] برادەرانی كۆمیتەی ئیتالیا، بە تایبەتی بەندەی موخلیس، رۆلی سەرەكیان هەبووە لە نووسین و دارشتنی ئەم بریارە.
[16] كاك یوسف گۆران، بە ناوی كاك فەرید ئەسەسەرد لە سەنتەری ستراتیژی كوردستان، لە نامەیەكی 15/1/2003 نووسیوویەتی هیچمان لە كاك بەكر بەدەست نەگەیشتووە.
[17] لە دوای هەلبژاردنی نیسانی 2006، سكرتێری حیزبی ناوبراو، بەرێز فاوستۆ بێرتینۆتتی Fausto Bertinotti، بۆتە سەرۆكی پەرلەمانی ئیتالیا و زۆر دۆستی كوردە. بە داخەوەو جێگای پرسیارە كە مام جەلال و كاك مەسعود لە گەشتی نۆڤەمبەری 2005 بۆ ئیتالیا دیداریان لەگەل بێرتینۆتتی نەكرد.
[18] كاك یاسین دوای روخانی رژێمی بەعس گەرایەوە كوردستان و ئێستا لە سلێمانی دەژیت و هیوادارین، لە دژی گەندەلی، راستیەكان بدركێنێ چونكە دانانی بە ؛جێگر؛ی بەكر فەتاح لە رێگەی رێكخستن و ئوسولی حیزبایەتی و هەڤالانە نەبووە بەلكو بە عەقلیەتی كویخایەتی و دەرەبەگایەتی بووە بەرامبەر بە كەسێكی لێقەوماو پێویست بە یارمەتی وەكو كاك یاسینی فەقێ سەعید، لە بریتی ئەو یارمەتیەش كاك یاسین دەبوایە، بە نابەدلی، گوێرایەلی كوێخاكەی بێت، هەر ئەوەش وایكرد كاك یاسین، سەرەرای وەرگرتنی مافی پەناهەندەو گەیشتنی مال و مندالەكانی، واز لە "جێگر"ی بهێنێ و روو لە وولاتێكیتر بكات.
[19] بە شانازیەوە دەلێم لە سالانی 1978 ـ 1980 لە ریزی پ. م. ینك بەشداریم لە خەباتی شاخ كردووەو هەرگیزیش بۆ مەبەستی شەخسی باس نەكردووەو بەكار نەهێناوەو هیچ پاداشت و ئیمتیازیش لە ینك و هیچ لایەنێكیتر بەدەست نەگەیشتووەو چاوەروانیش ناكەم. كەچی دلشادی برام كە پ. م. دێرینی ینك ، لە تیپی 85 بەرانەتی، بوو و تا سالی 1994 بە بەردەوامی پێشمەرگە بوو و ئێستا لە دەرەوەیە، لە سەردانی نەورۆزی 2006 بۆ كوردستان بەرپرسێكی مەلبەندی هەولێر، لە چاكەی خۆی، پێشنیاری بۆ كردبوو و پێی ووتبوو "لەبەر ئەوەی ئەتو پ.م. دێرینی و لە هەموو شەرە قارەمانەكانی تیپی 85 بەرانەتی بەشداریت كردووە ئەگەر رازی بیت ئەوە ئەمن پارچە زەویەكت لە شاری كۆیە لۆ وەردەگرم بە مەرجێك نیوەی لۆ من و نیوەی لۆ خۆت (فیفتی فیفتی) ...هتد"، ئەویش لە وەلام ووتبووی "من زۆربەی ژیانی هەرزەكاری و لاوێتیم بە پێشمەرگایەتی بەسەر برد و پارچە زەویەكم پێ رەوا نەبینن نامەوێت و یا خودا بیبرێت" و پێشنیارەكەی رەتكردبووەوە.
[20] یەكێك لەم نامانە، بە ئیمزای زۆربەی ئەندامانی ینك ـ ئیتالیا و جالیەی عێراقی، لە رۆژی 11/9/2004 درایە دەستی مام جەلال و حەمید مەجید موسای سكرتێری حیزبی كۆمونیستی عیراقی كە بە یەكەوە بەسەردان هاتبوونە ئیتالیا. كەچی زۆری نەبرد كۆنە بەعسی و ئەندام فورقەیەك (محمد محمود العاملی)، بەرپرسی مەلەفی ئەمنی ئیران و توركیا لە وەزارەتی دەرەوەی بەغدا لەسەر دەمی رژێمی بەعس، كرا بە سەفیری عیراق لە ئیتالیا. ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ینك، بە تەلیفۆن، بە بەندەو هەڤالێكیتری رێكخستنی ئیتالیای ووت كە سەفیری نوێ "هەلوێستی زۆر نەگەتیڤی بەرامبەر بە كورد هەبووەو ئێستاش هەیە" و داواشیكرد نامەی نارەزایی لە دژی بنووسین!
دوای ئازادكردنی عێراق بەعسیەكان هەولی زۆریاندا لە ئیتالیا، وەكو وولاتانیتری ئەوروپی، خۆیان رێك بخەنەوە، كاتی خۆی پارەوپولێكی زۆری عێراقیان لە ئیتالیا خستبووە كار و زۆر دۆست و لایەنگیریشیان پەیدا كردبوو و ئێستاش هەیە. كۆمەاێك لە جالیەی كورد و عێراقی لە 7/10/2004 دۆسیەكیان بە ناوی "الجالية العراقية في ايطاليا ولوبي صدام" ئامادەكرد و بۆ هێزە سیاسیەكانی ناوەوەی عێراقیان رەوانەكرد كە تیایا نووسرابوو كە "چەندەها تیروریستی عەرەب لە سەفارەتی عیراقی لە ئیتالیا پاسەپۆرتی عیراقیان وەرگرتووەو گەرانەوەو كاری تیرۆریستیان لە ناوەوەی عیراق و كوردستان ئەنجامداوە"، زۆر زانیاریتری بەسوودی تیا بوو. بە ئاگاداری ئێمە ئەم دۆسیەیە گەیشتە دەستی بەرپرسانی ینك لە سلێمانی و بەغدا كەچی هیچ وەلامەكی نەبوو. لە 19/8/2005 نامەیەك بە ئیمزای ژمارەیەك لە جالیەی عیراق (بە كورد و عەرەب) ئاراستەی بەرپرسانی عێراقی نوێ كرا سەبارەت بە سەفارەتی عێراق لە ئیتالیا و جموجۆلی بەعسیە تیرۆریستەكان. رۆژی 28/8/2005 رۆژنامەی "لە رێپوبلیكا" كە بلاوترین رۆژنامەی ئیتالیە رێپۆرتاژەكی دوو لاپەرەیی لەسەر كارو چالاكی تیرۆریستانی بەرەی عێراق لە ئیتالیا بلاوكردەوەو ئاماژە بەو تیرۆریستانەش كراوە كە لە كوردستان خۆیان تەقاندۆتەوەو كاری تیرۆریان ئەنجامداوە و، لە كۆتایش دەنووسێ تا ئێستا لە ئیتالیا، لە ژێر زۆر ناو خۆیان مەلاسداوەو ئەكتیڤن. بەداخەوە كەس وەلامی ئەم نامە و هوشداریەی نەدایەوە.
د. صفاء عبدالرضا الجنابي، وا دیارە لە نزیكەوە ئاگاداری زۆر شتە، لە رۆژانی 20 و 22/12/2005، لەسەر (سایتی كتابات www.kitabat.com) ئەم دوو ووتارەی نووسیووە: 1)الى مفوضية النزاهة: سفارة العراق بروما وكرا للأرهابيين و مجموعة خطرة تنهب بأموال العراقيين، 2)رسول مفوضية النزاهة (سعدي الفضلي) عارياَ في عمان، والسفير (العاملي) يسهل قدوم الارهابيين للعراق!!.
لەبەر ئەو تۆمەتە گەورانەی دژ بە سەفیرو سەفارەتی عێراق لە ئیتالیا وەزارەتی دەرەوەی بەغدا بە نامەیەك كە لە لە 28/12/2005 لە سایتی "كتابات" بلاوكراوەتەوە، بە ناچاری و بەبێ باوەر دیفاع لە سەفیر العاملی دەكات و هەرەشە لە "كتابات" دەكات ئەگەر درێژە بەو بلاوكردنەوانە بدات ئەوە داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەكات. ئێمە نازانین ئاخۆ ئەو هەموو نۆمەتانە تا چ رادەیەك راست و دروستن بەلام بە دلنیایەوە بناغەیەكیی لوجیكیان هەیە. ئەم نامەی وەزارەتی دەرەوەی بەغدا بووە هۆی بەرپابوونی شەپولێك لە نارەزایی بەرامبەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەركەسە تەماشای ئەرشیڤی دیسەمبەری 2005 و جانیوەری 2006 بكات ئەوە كۆمەلە ووتارو لێكۆلینەوەی هەمەجۆری دەكەوێتە بەر چاو. تەنانەت سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراقیش، نوری (جەواد) مالیكی لە29 /9/2005 لە ووتەیەك لە پەرلەمانی عیراق داوای "پاكسازی" هەندێ لە سەفاراتەكانی عیراقی، لە وانەش ئیتالیا، لە كۆنە بەعسی و لایەنگرانی ئیرهاب كردو میدیاكانی كوردستانیش ئاماژەیان بۆ كرد.
ئەم زانیاریانە، پێش ئەوەی لەسەر رۆژنامەو سایتەكان بلاوبكرێنەوە، گەیشتبوونە دەستی بەرپرسانی ینك ـ پدك بەبێ ئەوەی هیچ هەاوێستەك وەرگرن، بۆ ئاگاداریش تەنها لە تەموزی 2006 چوار كارمەندی كورد، بۆ یەكەمجار دوای رووخانی رژێمی بەعس، بۆ سەفارەتی عیراقی لە ئیتالیا و ڤاتیكان لە رۆما رەوانە كراوون، دوو پدك ودوو ینك، دوو لەمانە لە نەمساوە هاتوون، ئەمانەش، بێ ئەوەی گومان بخەینە سەر لێهاتوویی و زیرەكیان، لەسەر ئەساسی خزمایەتی و گەندەلی دەستنیشانكراوون ئەگەرنا دەكرا دوو لەم كوردە دلسۆز و خاوەن بروانامەو لێهاتووانەی ئیتالیا دەستنیشان بكرانە.
[21] د. نەزار محەمەد، یاریدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەوكات، لە بەرنامەی ؛دیدار؛ی كوردساتی 3/9/2004 ووتی "لەسەر بریارو داواكاری بەرێَز مام جەلال زیاد لە 150 كەس ـ مامۆستا، پرۆفیسۆر و توێژەری ئەكادیمی ـ لە زانكۆی سلێمانی دامەزراندووەو نامەی تایبەتیشمان بۆ خاوەن بروانەمەكانی دەرەوەی وولات رەوانە كردووە بگەرێنەوە ...هتد؛. وەكو لە پێشەوە ئاماژەمان بۆ كرد زۆربەی برادەرانی رێكخستنی ئیتالیا زانكۆیان لە ئیتالیا تەواو كردووە و كەچی، بە رێگای رێكخستن، هیچ پێشنیار و داواكاری نەگەیشتووە تا ئەو كەسەی ئارەزووی هەیە بگەرێتەوە و خزمەت بكات. خاوەنی ئەم دێرانە، خاوەن دوو بروانامەی دكتۆرا و زیاتریشە، لە 25 نیسانی 2003 نامەیەك و ژیانامەی ئەكادیمی، بە رێگەی رێكخستن (بەكر فەتاحی نوێنەری حكومەتی ینك لە ئیتالیا) رەوانەكرد و ئامادەی خۆم نیشاندا بۆ هەر كارو چالاكیەكی لە ناوەوەو لە دەرەوەی وولات بە بەندە جێبەجێ بكرێت، لە 20 تەموزی 2003 بە شەخسی دامە دەستی بەرێز مام جەلال لە ئیتالیا و لە 7/12/2003 دەستی د. ئەرسەلان بایز لە سلێمانی و لە 6/12/2004 لەگەل دەقی ئەم راپۆرتە دایە دەستی بەرێز عەدنان موفتی كە ئەوكات مەسئولی مەلبەندی هەولێر بوو .. هتد كەچی بە باش و بە خراپ وەلامێكم بەدەست نەگیشتەوە بۆیە،بێ ئەوەی گومان بخەینە سەر لێهاتووی مامۆستای زانكۆكانی كوردستان، لەوباوەرەدام زۆربەی ئەو نامانەی د. نەزار باسی كرد لە رێگەی خزم خزمێنە، لا لایانێ، سیاسەتی ماستاو ساردكردنەوە و گەندەلی بووە. ئەمەش نەخزمەتی زانكۆ و پرۆسەی خوێندن و نە پێگەیاندنی كۆمەلگەیەكی ووشیارو شارستانی كردووەو دەكات، ئەم راستیەش، تەنانەت لە میدیاكانی ینكیش، ئاماژەیەكی زۆریان بۆ كراوە.
هەڤالێكی كۆمیتەی ینك ـ ئیتالیا، برای ئازیز جەبار مستەفا، برای پارێزگاری كەركوك، كە بۆ ماوەیەكی درێژ بەرپرسی كۆمیتەی ئیتالیا بوو و تا بلێی دلسۆز و ماندو نەناسە، لە دوای روخانی رژێمی بەعس گەرایەوە وولات و لە زانكۆی سلێمانی، لە كۆلێژی ئەندازە، دەستی بە وانە ووتنەوە كرد و بروانامە ئیتالیەكەی لە جیاتی دكتۆرا بە ماجستەر لە قەلەمدرا!! كۆرسێكی تەواو كردبوو كەچی مووچەی بە دەست نەگەیشت بوو، بەندە پێشنیاری بۆكرد تا خزمەتی پێشمەرگایەتی بۆ بگەرێتەوە. بە پێی یاسای (9)ی 14/11/1992 ی پەرلەمانی كوردستان (یاسای رێزلێنانی پێشمەرگە) كە دەلێ "پێشمەرگە: هەركەسێ چووبیتە رێزی شۆرشەوە (لە 11/9/1961) لە رووی سیاسی یا سەربازی .... ئەو ماوەیەش بۆ مەبەستی خزمەت و خانەنیشنی بە خەباتی فیعلی دادەنرێت ... هتد". كاك جەبار لە 1974ـ1975 زانكۆی بەغدا جێ دەهێلێ و بەشداری لە شۆرش ئەیلول دەكات، دوای هەرەس و ئاشبەتالی دەگەرێتەوە كەركوك و بەغدا و زوو بەزوو دەچێتە ریزی ینك و لە 1980 دەگەوێتە ئیتالیا و بە گەرمی دەكەوێتە خەباتی دەرەوەی وولات، زۆربەی هەرە زۆری بەپرسەكانی ینك كە سەردانی ئیتالیایان كردووە كاك جەباریان لە نزیكەوە ناسیووەو لە زۆربەی كۆرو كۆبوونەوەكانی مەلبەندی دەرەوە لە سالانی پێش راپەرین بەشداری كردووە. كاك جەبار ووتی لە سەرەتای 2005 داوایەكم پێشكەش بە مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی وەزیران كرد تا خزمەتی پێشمەرگایەتیم بۆ قەبول بكەن كەچی سەد دەرگاو دائیرەیان پێكردم و وایان كرد لەخۆم تەریق ببمەوەو وازی لێ بهێنم. لە حوزەیرانی 2005 لە سلێمانی، لە كۆلێژی ئەندازە یەكترمان دیت و خەم و پەژارەی خۆی دەربری بۆ ماندووكردن و رۆتیناتی ینك، لە تەموزی 2006 كە گەرایەوە ئیتالیا ووتی "ماوەی 10 سال پێشمەرگایەتیان بۆ قەبول كردوم بەلام تەنها بۆ خانەنشینی و نەوەك بۆ زیاد بوونی مووچە!!!" بەندە زۆركەس دەناسێ كە لە ژیانیان رۆژێك پێشمەرگایەتیان نەكردووە كەچی 10 ـ 15 سال خزمەتیان بۆ تۆماركراوە و پارچە زەویان پێدراوە لە لایەن ینك. ئافەرین ینك لەگەل خۆت و سیاسەتی مۆدێرن و ئینتەرناسیونال سوسیالیستانەی "بانێكەو دوو هەوایە".
كاك جەبار، بە هەول و ماندووبوونی خۆی، رێكخراوێكی NGO ئیتالی (رێكخراوی بۆ بەشداری بۆ گەشەپێدان) Associazione per la Partecipazione per lo Sviluppo- ASP بردەوە كوردستان و لە 1994 ـ 1996 بە دەیان پرۆژەیان لەپارێزگای هەولێر، سلێمانی، كەركوك و دهۆك ئەنجامدا: 42 پرۆژەی ئاو لە گوندەكان، نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی قەلادزێ و دروستكردنی چەند قوتابخانەیەك، بە تایبەتی لە سالانی شەری ناوخۆ كە بارودۆخ زۆر ناخۆش بوو و خەلكی كوردستان شەهادەیان بە سەد دۆلاری دەهێنا. بە پَی بریارێكی ئیدارەی سلێمانی ئەو كەسانەی دەگەل رێكخراوە بیانیەكانیش كاریان كردووە ئەو ماوەیەیان بە خزمەت بۆ حیساب دەكرێت كەچی ینك لە جیاتی سوپاس و پاداشتدانەوە بەم شێوەیە رەفتار لەگەل كەسێكی دلسۆز و ماندوو نەناس و نیشتمان پەروەر دەكات. لێرە ناكریت ناوی ئەو هەموو وتارو راگەیاندنانەی مام جەلال بهێنینەوە كە لە ك. ن. و یدیاكانی ینك بلاوكراونەتەوە كە تیایا مام جەلال دەفەرموێت "ئێمە قەرزاری رۆلەی گەلەكەمانین كە لە دەرەوە درێژەیان بە خەبات داوە، ئەوانە تەنها سەنگەری خەباتیان لە كوردستان بۆ دەرەوە گواستەوەو درێژەیان بە خەباتی شاخ داوە ... هتد". بەداخەوە قسەو رەفتار یەكتر ناگرنەوە.
[22] بەرێز مەلا بەختیار لە 25/9/2004 بە نامەیەكی ئێمێل، سەبارەت بەم راپۆرتە، وێرای دەستخۆشی دەلێ "راپۆرتەكەم گەیاندە دەستی مامۆستا جەمال (بەرپرسی مەلبەندی دەرەوە) و .. هتد". بەرێز مامۆستا جەمال، پێشمەرگەی دێرین و دلسۆز، دەسەلاتێكی ئەوتۆی نیە و بەداخەوە بەشێك لە بەرپرسیاریەتی بارودۆخی ناهەموار و شروپری ئێستای رێكخستنەكانی دەرەوەی وولات كەوتۆتە ئەستۆ ئەویش، لە كۆبوونەوەكانی كۆمیتەی وولاتەكان هەر باس باسی گەندەلی ناوەوەی وولات و زالبوونی رۆلی خزم خزمایەتی و گەندەلیە بەسەر رۆلی رێكخستن، دلسۆزی، لێهاتووی و ئەخلاقی. ئێمە بە تەنهاش ئەم نامەیەمان بۆ بەرێز مامۆستا جەمال رەوانە كرد كەچی بە هیچ شێوەیەك وەلامی نەداوەتەوە. ئەم بێدەنگیە بۆ خۆی وەلامێكە و شایانی كۆمەلێك لێكدانەوەیە.
[23] بەرێز داریۆ ریڤۆلتا Dario Rivolta، لە پال ئەوەی ئەندامی پەرلەمانە، زیاتر بە بیزنزمان ناسراوە، ئەوەتە چەند سالە "كۆمەلەی دۆستایەتی ئیتالیا ـ لوبنان"ی دروستكردووەو خۆشی سەرۆكیەتی و، مەبەستی ئەم كۆمەلەیەش بریتیە لە بەهێزكردن و پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی و ئابوری نێوان هەردوو وولاتە. كارێكی بەجێیە و لاریمان لێ نیە بەلام لاریمان لەوە هەیە بە وەفدی پەرلەمانی ئیتالی لە قەلەم بدرێت و گەندەلی لێ بكەوێتەوە. لە ئەیلولی 2005 و تەموزی 2006 بەرێز ریڤۆلتا لە سەر بانگهێشتنی پدك سەردانی كوردستانی كرد و چاوی بە سەرۆكی هەرێم ، حكومەتو پەرلەمانی كوردستان و مام جەلال و... هتد كەوت. ئێمە لێرە نامانەوێت بچینە ناو قولایی و هۆی ئەو داوەتكردنە بەلام ئەوەندە دەلێین "ئەو ماستە بێ موو نیە، لە ناو 950 ئەندامی پەرلەمانی ئیتالی ئەوە بۆ هەر بەرێز ریڤۆلتا داوەت دەكرێت و پێش رووخانی رژێمی سەدام هیچ هەلوێستێكی بەرامبەر مەینەتی گەلی كوردستان نەبووە؟"، تەنانەت لە مایسی 2006 حیزبەكەی ریڤۆلتا دەسەلاتیان لەدەستدا و ئێستا لە ئۆپۆزیسیۆندانە كەچی!، هەروەها ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین تاكو ئێستا هیچ كۆمپانیا و شەریكەیەكی ئیتالی بەرچاو لەكوردستان كار ناكەن. گومانی ئەوە هەیە بەرپرسەكانی ینك ـ پدك لە رێگەی بەرێز داریۆ ریڤۆلتا هەولی بەدەست هێنانی گرێبەستی و فاتورەی وەهمی ملیۆنەها دۆلاریان دابێت و بدەن و هەر بۆیە زۆر لە بەرپرسە گەورەكانی ینك ـ پدك، لە ئیتالیا، جرت و فرتیانە!
[24] بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی ئێمە كەوتوون هەموو پرۆژەو بەرنامەكانی رێكخراوی فاو Fao لە كوردستان بە نیوەچلی و گەندەلی ئەنجامدراون، لە هەردوو ئیدارەی هەولێر و سلێمانی كاربەدەستانی فاو رازی نەبوون هیچ پرۆژەیەك پەسەند بكەن بۆ یارمەتیدانی كەسوكارو پاشماوەی قوربانیەكانی ئەنفال و چەكی كیمیاوی، بەلكو بەناوی "بێ سەرو شوێنەكانی شەری عێراق ـ ئێران" یان "بێ سەرپەرشت" و "بێوەژن"ەكان بوو. ئەوەتە ئەمە بووە رۆلی د. ئەكرەم جاف.
[25] زۆری نەخایاند ترس و خەونەكەم هاتە دی و بەرەزامەندی ینك ـ پدك (لە سەروی هەمووانەوە بەرێزان كاك مەسعود و مام جەلال) لە كۆتایی 2004 د. ئەكرەم جاف، لە تەمەنی 75 سالی، بۆ جارێكیتر، كرایەوە بە سەفیری عیراقی نوێ لە فاو لە رۆما لە كاتێك هەزار و یەك گومان لەسەر رابردوو و ئێستای هەیە. ئێمە گلەیی لە د. ئەكرەم جاف ناكەین چونكە بەشێكی كەمی رابردووی دەناسین و كورد گووتنەی "قسە هەزارە و یەكی بەكارە" بەلام رەخنەكانمان ئاراستەی بەرپرسانی ینك ـ پدك دەكەین كە بۆ پارەو تەماع و گەندەلی دەست بەرداری هەموو ئەو پرنسیپانە بوون كە چەندەها نەوە خەباتیان بۆ كردو گیانیان لە پێناو بەخشی.
[26] رۆژی 20/9/2004 كوردستانی نوێ (لە دەمی بەكر فەتاح) راپۆرتەكی درێژی سەبارەت بە سەردان و كۆرەكە بلاوكردەوە كە بەهیچ شێوەیەك راستیكانی باس نەكردبوو و، نووسیبووی "بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی ز یاد لە هەزار كەس كە زۆربەیان كوردەكانی ئیتالبا بوون مام جەلال بەشداری لە كۆرێك كرد"، لە راستی كوردەكانی ئیتالیا لە 50 كەس زیاتر نەدەبوون. رۆژی 19/9/2004، بەندە ئەم راپۆرتەی بۆ ك. ن. و مەكتەبی سیلسی و سكرتاریەتی شەخسی مام جەلال (بەرێز نەورۆز عومەر) و هەندێ ئەندام مەكتەبی سیاسیانەی ئەدرێسیانم لا هەبوو رەوانە كرد. رۆژی 21/9/2004 ك. ن. روونكردنەوەیەكی سكرتاریەتی مام جەلال، سەبارەت بە كۆرەكەی ئیتالیا، بلاوكردۆنەوە رەخنە لە ك. ن. دەگرێت چونكە ریپۆرتاژەكە "سەركەوتوو نیە لە نیشاندانی قسەكانی مام جەلال ... حەقە هەولبدەین باشتریان روونبكەینەوە ... سەرمان سوردەمێنێ كە هەلەی وا زل و ناجۆر بەسەر ك. ن. تێپەر دەكات". لە راستیدا ئەوەی لە لاپەرەی یەكەمی ك. ن. 21/9 بلاوكراوەتەوە دەقاو دەق لەم راپۆرتەی بەندەیان كۆپی كردبوو و بە ناوی بەكر فەتاحی نوێنەری حكومەت لە قەلەمدا بوو، ئەمەش تەواو پێچەوانەی ئەخلاقی رۆژنامەوانی و قسەكانی بەكر فەتاح بوو كە رۆژی پێشوو، 20/9، ك. ن. بلاوی كردبووەوە. هەر رۆژی 20/9/2004 لە سكرتاریەتی مام جەلال ئیمەیلەكەم بەدەست گەیشت و دەلێن "زۆر سوپاس بۆ راپۆرتەكەو گەیشتە شوێنی خۆی".
[27] رۆژی 4/10/2004 مەرینە سێرێنی Marina Sereni، بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی ی پارتی "دی ئێس DS"، لە دوای هەلبژاردنەكانی نیسانی 2006 بۆتە سەرۆكی لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پەرلەمانی ئیتالیا، وەلامی نامەكەی داوەتەوەو كۆپیەكی بۆ بەندە رەوانە كردووەو تیایا "خەم و پەژارەی خۆی و پارتەكەی دەردەبرێت سەبارەت بە قسەو هەلوێستەكانی لیلی گروبەر بەرامبەر بەرێزان تالەبانی و حەمید مەجیید موسا" و داوای لێبوردن دەكات ئەگەر كۆرەكە وەكو پێویست وەلامی هەست و نەست و داخوازیەكانی ئێوەی (كورد) نەداوەتەوە.
[28] سەركردایەتی ینك لە جیاتی ئەوەی بەدەم داواكاریەكە بێت و رێگە لە مەحسوبیەت و گەندەلی بگرێت و هەر نەبێت هەولبدات كەم بێتەوە تا ئێستا، بە رەسمی، هیچ وەلامی ئەم راپۆرتەی نەداوەتەوە و ناداتەوەش و ، بەردەوام بوو لە چاوپۆشیكردن لە هەلسوكەوتی گەندەلی و مەحسوبیەتی بەرێز بەكر فەتاح و ئەو كوتلەیەی دەستی لە پشت دەدەن. بەكر فەتاح كرا بە ئەندام لە پەرلەمانی كوردستان و هەر بەهیوای ئەوەش بوو رۆژێك بكرێتە سەفیر لەئیتالیا، بۆ ئەمەش لە مانگی یەكی 2005 بە ناو گەرایەوە كوردستان و مەكتەبەكی ئیتالیای داخست و د. خەسرەوی یاریدەدەریشی روو بەرووی ئاوارەیی و لێقەوماوی هات و ناچار بوو قوژبنێكی بچووك لە شاری رۆما بدۆزێتەوە و چاوەروانی دەست و كەرەمی بەكر فەتاح بكات تا كۆمەكی دارایی بكات بەلام بە داخەوە، دوور لە هەموو دابونەریتێكی كوردەواری و یەكێتی سەردەمی شاخ، بەكر فەتاح بە درێژای مانگی 1 تا ـ7 |2005، خۆی لە د. خەسرەو كردە "ئاوی حەیات"، بەمجۆرە بارودۆخێكی زۆر نالەباری بۆ دروستكرد. بەكر فەتاح ووتبووی لەبەر ئەوەی پەرلەمانی كوردستان دەست بەكار نەبووەو مووچەم وەرنەگرتووە لەبەر ئەوە ناتوانم ماگانەت بۆ رەوانە بكەم!!! ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئەم پەیوەندیەی نێوان د. خەسرەو بەكر فەتاح پەیوەندیەكی شەخسی و بە دزی رێكخستنە یان لەبەر گەندەلی چاوی لێ دەپۆشرێت. باش بوو پەرلەمانی كوردستان لە مانگی حوزەیرانی 2005 كەوتە كار و 5 ـ 6 مانگانەی بەیەكەوە وەرگرت و لە تەموزی 2005 گەرایەوە ئیتالیا و قەولی ئەوەشیان پێدابوو بكرێتە "سەفیر" لەبەر ئەوە گەرایەوەو دووبارە د. خەسرەو توانی شوقەیەكی رێكو پێك، كە شایانی مەكتەبی ینك بێت، دۆزیەوەو لە رووی دارایش بوژایەوە. لەگەل ئەوەشدا د. خەسرەو لە رووی رێكخستن و كاری حیزبیەوە، جگە لە بەكر فەتاح، پەیوەندی دەگەل هیچ لایەن و دەزگا و بەرپرسێكی ینك نەبوو و لەبەر ئەوە زۆر نیگەران بوو. لە كاتی سەردانەكەی بەرێز عەدنان موفتی، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئیتالیا (لە 15 تا 21/5/2006)، د. خەسرەوی نوێنەری ینك بۆ بەخێرهاتنی بەرێز سەرۆكی پەرلەمانی هەرێم ئامادە نەبوو. ئەمەش لەبەر ئەوەی وەكو خۆی گۆتی "كەس لەم سەردانە ئاگاداری نەكردووم بە روژێك پێش گەیشتنی بۆ ئیتالیا، ئێستاش داوایان لێكردووم چاوپێكەوتنی لەگەل ... بۆ ئامادەبكەم و، ئەمەش بەمن ناكرێت چونكە ئوسولی رێكخستن و دیبلۆماسی نیە...هتد". بەمشێوەیە، ئەوەندەی ئێمە لە نزیكەوە ئلگادارین، بەرێز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەم ماوە زۆرەی لە ئیتالیا چاوی بە هیچ بەرپرسێكی بەرچاوی ئیتالی نەكەوت (سەروكی پەرلەمان، پەرلەمنتار، وەزبرو بریكارەكان، سەرۆكی یەكێك لە هەرێمەكانی ئیتالی). سەیر ئەوەیە سەرۆكی پەرلەمان لەم سەردانەی كاك بەكر فەتاحی دەگەل خۆی نەهینابوو كە موشكیلەی ڤیزەو زمانی نەبوو و ئەوكات بەسەردانی خێزانی لە ئلمانیا بوو و پەیوەندی بە هەندێ كەسی (؟) كردبوو لە ئیتالیا بەلكو هەندێ چاوپێكەوتن بۆ كاك عەدنان موفتی لەگەل پەرلەمەنتارە ئیتالیەكان ساز بكەن! جێگەی باسە رەوەندی كورد، بە تایبەتی برادەرانی كۆمیتەی ئیتالیا، لەگەل ئەو بێ سەرو بەری و ئاگادار نەكردنەوەیە ـ ئەوەتە لە ئیتالیا، بە پێی راگەیاندنەكانی پدك، خانم رێزانی سالخ بەگ، بە كونفە یەكونێك، بۆتە نوێنەری حكومەت و هەرێم و لە لایەن سەرۆكی هەرێم و حكومەتی كوردستان پێشوازی لێدەكرێت و لە گەشتەكانیان بۆ ئیتالیا پێشوازی و یاوەریان دەكات كەچی بۆ بەخێرهاتن و هاوەلی سەرۆكی پەرلەمان ئامادە نەبوو! ـ هەولیاندا سەردانەكەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سوودی لێبكەوێتەوە بەلام سەرۆكی پەرلەمان لە گەرانەوەی بۆ هەولێر راپۆرتەكی درێژی لەمەر سەردانەكەی سویسرا و ئیتالیا پێشكەش بە پەرلەمان كرد كە هەندێ زێدەرۆیی پێوە دیارەو و بە هیچ شێوەیەكیش ئاماژەی بۆ رۆلی رەوەندی كورد لەم دوو وولاتە نەكردووە!
جێگەی پرسیارو هەاوێستە كردنە و بپرسین ئاخۆ بۆچی ینك ئەوەندە گرنگی بە مەكتەبی لەندەن و واشنتۆن دەدات و بودجەیەكی زیاد لە پێویست دەخاتە بەردەست بەرپرسەكانی و بەقەد یەك لەسەر چواری ئەمەش گرنگی بە مەكتەبی رۆما نادات؟ لەم بارودۆخەی ئێستا بۆ د. خەسرەو زۆر گران و بە گیرروگرفتە، بەلام هیوادارم و داواكارم كاك د. خەسرەو هەموو ئەو راستیە تالانە بخاتە بەردەم ئەو لایەن و بەرپرسانەی ینك كە تا ئێستا باوەریان بە پاكسازی و چاكسازی هەیەو بە قسە دژی گەندەلین، بۆیە من رێگە بەخۆم نادەم لە جیاتی د. خەسرەو قسە بكەم و باسی زۆر پۆخلەواتی تری بەكر فەتاح و كوتلەكەی بكەم بەلام ئەگەر ینك لیژنەیەكی لێكولینەوە پێك بهێنێ ئەوە هەموو بەلگەكانی تر دەخرێنە بەردەست و ئەوەی لە بن بەرە دێتە سەر بەرێ.
لەگەل ئەوەشدا لەكاتی سەردانی مام جەلال بۆ ئیتالیا، لە نۆڤەمبەری 2005 لە هەموو میدیاكانی ینك بەكر فەتاح بە راوێژكاری مام جەلال و هێرۆ خان و نوێنەری حكومەتی كوردستان لە قەلەم دەدراو رۆژانە چاوپێكەوتن و دیداریان دەگەل دەكرد (ك. ن. و كوردسات لە 8 تا 13 نۆڤەمبەر)د. ئەمەش بۆ خۆی نیشانەی گەندەلی و بەرەلاییە چونكە بەكر فەتاح، بە رەسمی، ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمەرگەیە لە پەرلەمانی كوردستانە و پێویستە خەمخۆری پێویستیەكانی كۆمەلانی خەلك بێت و نە دەكرا كارو پیشەیەكی تری عام و دەولەتی هەبێت بەلام لە مێژووی ینك ؛ترۆكردن؛ تەرفیعی لەگەلدا بووە.
لە هەمووی سەیرتر ئەوە بوو لە نەورۆزی 2006، بە ئامادەبوونی مامۆستا جەمالی بەناو بەرپرسی مەلبەندی دەرەوەی ینك كۆمیتەی ئیتالیا كۆبوونەویەكی فراوانی سازدا، لەم كۆبوونەوەیە كۆمەلە ئەندامێكی نوێ ئامادەبوون كە گوایە ئەمانە زیاد لە سالێكە كۆمیتەیەكیتری ئیتالیایان دروستكردووەو پەیوەندیان تەنها لەگەل بەكر فەتاح هەبووە. ئەم ئەندامە نوێیانە، لەگەل رێز و تەقدیرێكی زۆر بۆیان، هەموویان لەم 5 ـ 6 سالەی دوایی هاتوونە ئیتالیا. بە كورتی بەكر فەتاح بە دزی و بە ئەنقەست پەیوندی بە ژمارەیەك لەم برا كوردانە كردووەو هانی داوون و رێگای پیشان داوون و كوتلەیەكی، بۆ ئامانجە شەخسیەكانی خۆی، دروست كردووە. برادەرانی ینك و كۆمیتەی 30 سالەی ئیتالیا هەموو واقیان وورماو هەریەكە بەشێوەیەك ئەم هەلوێستەی بەكر فەتاحیان لێكدایەوە و داوا لە مامۆستا جەمال كرا رێگەو هەلوێستی حیزبیانە بگرێتە بەر!! تاكو ئێستا كوتلەكەی بەكر فەتاح پشتی ئەستورە و لە درۆ و دەلەسەو ئاژاوە دەستی بالای هەیە ئەگەرنا دەبوایە، بە پێی پەیرەوی ناوخۆی ینك سزا درابایە یان بەلای كەمی لێكۆلینەوەی دەگەل كرابایە و كاندید نەكرابایە بۆ پۆستی سەفیری عیراق لە دەرەوە. ئەمە كاروپیشەی نوێنەری ینك و راوێژكاری مام جەلالی سەرۆك كۆمارو ئەندام پەرلەمانی كوردستان بێت دەبێ وەزع و بارو دۆخی كۆمەلانی خەلكی كوردستان بەچی بگات و چۆن لە دەست گەندەلی رزگاریان بێت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست