کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌دواداچوون له‌ سه‌ر ناوی‌ كه‌سوكاری به‌رپرسانی‌ نێو باڵیۆزخانه‌كان ده‌كرێت

Thursday, 13/10/2011, 12:00


له‌ رۆژی 7 / 9 / 2011 کوردستانپۆست هه‌واڵیکی بڵاوکرده‌وه‌، به‌ ناونیشانی (لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق چەندین خزمی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی بە بڕوانامەی ساختە دامەزرێنراون) به‌ ماوه‌یه‌کی دوای ئه‌وه‌ به‌رپرسێکی باڵا له‌ حکومه‌تی عێراقی، که‌ نه‌یویست ناو و شوێنی ئیشکردنی ئاشکرابکرێت، په‌یوه‌ندیی کرد، سوپاسی ئه‌و ئاگاداریی و هه‌واله‌ی کردین، داوایکرد ئه‌گه‌ر زانیاری دیکه‌مان هه‌یه‌، بۆی بنێرین تا کاری له‌سه‌ر بکات، په‌یمانیشی پێداین، که‌ هه‌موو توانای خۆی ده‌خاته‌ کار بۆ به‌دواداچوون و سزادانی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ سه‌رکرده‌ و به‌رپرسه‌ کورده‌کان، خزم و که‌سوکاری خۆیان له‌ سه‌فاره‌ته‌کان دامه‌زراندووه‌.
ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی سایت، ته‌له‌فیزیۆن و رۆژنامه‌کانی کوردستان، ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئێمه‌یان بڵاوکردۆته‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ یه‌که‌م سه‌رچاوه‌ بکه‌ن، ره‌وشت و عورفی هه‌موو راگه‌یاندنێک ئه‌وه‌ ده‌خوازێت، که‌ نابێت مافی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌ فه‌رامۆش نه‌کرێت.

ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌و هه‌واڵانه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، که‌ ته‌واوکه‌ری هه‌واڵه‌که‌ی ئێمه‌یه‌ که‌ له‌ رۆژی 2011-09-07 بڵاومان کردۆته‌وه‌.

*************************
به‌دواداچوون له‌ سه‌ر ناوی‌ كه‌سوكاری به‌رپرسانی‌ باڵیۆزخانه‌كاندا ده‌كرێت
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق رایگه‌یاند: لیژنه‌كه‌یان ئه‌مڕۆ ده‌ستیكردووه‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ناوی‌ كه‌سوكار و خزمانی‌ كارمه‌ندانی‌ باڵیۆزخانه‌كان، ئه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وێت كه‌سی نزیكی خۆیان دامه‌زراندووه‌، ئه‌وا رێوشوێنی‌ پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌نووسینگه‌ی‌ به‌ها ئه‌عره‌جی ده‌رچووه‌، لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناوی‌ هه‌موو كارمه‌ندانی‌ باڵیۆزخانه‌كانی‌ عیراق ده‌كات له‌ولاتانی‌ ده‌ره‌وه‌، وتیشی: "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق قسه‌ ده‌كه‌ن له‌و باره‌یه‌وه‌".
ئه‌عره‌جی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وێت كه‌سی نزیكی خۆیان دامه‌زراندووه‌، ئه‌وا رێوشوێنی‌ پێویست ده‌گرێته‌به‌ر، بێ ئه‌وه‌ی‌ شێوازی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ ئاشكرا بكات.
وتیشی: "به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌پرسی گه‌نده‌ڵی باڵیۆزخانه‌كان ده‌كۆڵینه‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و باڵیۆزخانانه‌ی‌ له‌وڵاتانی‌ گرنگی جیهانن".
به‌پێی راپۆرته‌كانی‌ چاودێری نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مان، له‌باڵیۆزخانه‌كانی‌ عیراقدا له‌لایه‌ن باڵیۆزانییه‌وه‌ برا و كه‌سوكاریان دامه‌زرێنراون بێئه‌وه‌ی‌ ره‌چاوی شایسته‌یی بوونیان لێكبدرێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە