کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەویکە دڵ تامەزرۆی سەدای خاکە

Sunday, 06/01/2013, 12:00




لە یادی مردنی لە ناکاوی نەسربن خان لە هەندەران ئاسودە بێت ڕۆحی پاکی .
باوکی دوین

ئەم شەو
شوەێکی تارێکە
شەوەزەنگە
لە شەوگاری هەندەرانە
ڕەشەبایە
زستانێکە
کات
بێ هەستە
بی چرپەیە
ماڵی خەم
لە ناکادا

مردن
بوو بۆ میوانت
هاورارت
کرد فریاوم کەن
کەسێک نە بوو
لە زمانی تۆ تی بگات
لە وڵاتی هەندەرانە
کە تاسێکی بێ مۆڵەت
یەخەت دەگری
بە مردنێکی سارد و سڕ
بە بێ دەنگ و
بە بی هاوار
دونیای ئەزموون
چێ دەهێڵیت
تەنها پرسە ت
دوو جەپکە
گولی
ڕەنگ زەردە
لە ژور سەرت
دادەنرێت
ئەی کۆتری
تاراوگەی
پڕ لە مەینەت
ئەوە ئێمەین
پەپولەیەکی تۆراوین
لە وەرز بەهار
بە بێ چیمەن
خاکی غوربەت
چی دەهێڵین
تەنها لەخاکی وڵاتە
جێگەمان دەبێتەوە
مەخابن
خاک رێزی لێ نگرتین
چەند حەسرەتە
لە باتی هەناسەی خاک
غوربەت نازت
هەڵگرێت
ئەوەی دەست کەوت - مانە
تەنها تابوتێکە
کە لە وڵات
بەتاڵ دەکرێت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە