کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیر پاش سووکایه‌ی پێکردنی له‌لایه‌ن گوله‌وه‌ ئه‌ویش قه‌وانه‌که‌ی جه‌لالی لێدایه‌وه‌.

Tuesday, 24/03/2009, 12:00


نێچیر‌ پاش ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵه‌داوان وه‌کو جه‌لالی سووک خۆی گه‌یانده‌ به‌غدا بۆ دیده‌نی ئاغاکه‌ی(عبدوڵا گوول) ..له‌ دانیشتنێکدا که‌ سه‌عاتێک و 15 ده‌قه‌ی خایاند ، نێجیر وه‌ک کۆیله‌یه‌کی سووک ته‌نها گوێڕایه‌لێکی باش بوو ، قه‌وانه‌که‌ی جه‌لالی لێدایه‌وه‌ و ووتی: قه‌بیل ناکه‌ین له‌ خاکی عێراقه‌وه‌ هێرش بکرێته‌ سه‌ر تورکیا و له‌سه‌ر PKK ه‌یه‌ چه‌ک دابنێت و ته‌سلیم به‌ تورکیا بێته‌وه‌ و تکا له‌ تورکیاش ده‌که‌ین عه‌فوێک بۆ PKK ده‌ربکات .. کاتێ عه‌بدوڵا گوول ئه‌و قسانه‌ی گوێ لێبوو: به‌ عاره‌بی پێیووت:(المشكله‌ مشكله‌ لنا لاتتدخل) تۆ مافی ئه‌وه‌ت نییه‌ به‌ ئێمه‌ بلییت: عه‌فوو ده‌ربکه‌ین یا نا ، ئه‌وه‌ کاری ئێمه‌یه‌.
به‌راستی نێچیر دووباره‌ سووکایه‌تییه‌که‌ی قه‌بووڵکرد و بێده‌نگی هه‌ڵبژارد وه‌ک جاشیکی گویڕایه‌ڵ درێژه‌ی به‌ خۆسووککردنه‌که‌ی دا.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست، دیاره‌ جه‌لال و نێچیری سووک راهاتوون سووکایه‌تیان له‌لایه‌ن تورکه‌وه‌ پێبکرێت ، له‌ ساڵی 2003 ێشدا له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا جه‌لال و نێچیر له‌ گه‌ل میتی تورکان گڵاس و ته‌پڵه‌کی جگه‌ره‌یان تێگیرا وله‌ لایه‌ن تورکه‌ فاشییه‌کانه‌وه تفبارانکران ‌.
جه‌لال و نێچیر ئه‌گه‌ر زه‌ڕره‌یه‌ک که‌رامه‌تیان هه‌بوایه‌ ده‌بوو هه‌رگیز دانیشتن له‌ گه‌ل تورکان نه‌که‌ن ، چونکه‌ خۆ ماهیه‌تی تورکان به‌رامبه‌ر کورد نه‌گۆڕاوه‌ !.
جه‌لال و نێچیر داوا له‌ PKK ده‌که‌ن چه‌ک دابنێن ، به‌لام که‌سیک له‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادیخواز نادۆزیته‌‌وه‌ گوێ به‌و موهاته‌راتانه‌ بدات ، بۆیه‌ تورک پێش هه‌موو که‌سیک ده‌زانێت ، ده‌سه‌ڵاتی مافیا نه‌ک ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ر PKK دا نییه‌ به‌لکو ناتوانێت دوو چه‌کداری خۆسیان بنێرنه‌ شه‌ڕی تورکان له‌ دژی PKKه‌ ، هه‌ربۆیه‌ به‌چاویکی سووک سه‌یریان ده‌کات.
ئه‌مه‌ش لینکی هه‌واڵه‌که‌یه‌ به‌ زمانی تورکی ، ده‌کرێت له‌ رێگای ویبسایتی GOOGLE بۆ ئینگلیزی یا عاره‌بی وه‌ریبگێڕن:
http://www.zaman.com.tr/haber.do?haberno=829387&title=necirvan-barzani-de-pkknin-uzerini-cizdi


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە