باوکە ڕۆۆۆ لە مەلا بەختیار. چەند درۆزن و بێ ئابڕوە
Tuesday, 28/04/2009, 12:00
1832 بینراوە
مە لا بەخ بەخ دەڵێت لەمەودوا ڕاستیەکان بۆ خەڵك ڕون دەکەینەوە. دەڵێت گەندەڵی نیە ئەوانەی کە باسی گەندەڵی دەکەن تەنها بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکە بۆ لیستەکەیان ... جارێ ئەمەوێ ئەوە بڵێم من هەر کاتێك ئەم مەلا درۆزن و فشۆڵە بەم عەینەکە مافیاییەوە دەبینم یەکسەر پۆستاڵ ڕەشەکانی ئەمنی عامەی بەغدام بیر دەکەوێتەوە کە چۆن ئەم سەرو ئەوسەری شەقام وناو بازاڕی سلێمانیان کۆنتڕۆڵ دەکردو هەر گەنجێکیان ببینیایە بە شێوازێکی زۆر ناشیرین بانگیان دەکرد تعال گواد جیب هویتك. دواتریش ئەو گەنجە داماوە لە ترسان نەیدەزانی چی بکات خوا خوای بو ڕزگاری بێت ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەگەر پێناسەکەی هیچ کەمو کوڕی تیا نەبوایە یان شەق یان زلەیەکی هەر دەخوارد. ئەمانە و ئەو هەمو کوشت و کوشتارەی ئەو ڕژێمە نەگریسە لەم کوردستانە دەستی دابویێ هەموی بونە ئەو هۆکارەی کە جامی غەزەبی گەنجان لە کوردستان لێوان لێو بێت. گەنجان لە درفەتێک بگەڕێن تا تەختو تاراجی ئەو ڕژێمە هەڵتەکێنن ئەوەش لەکاتی ڕاپەڕین بینیمان کە چۆن لاوان و گەنجانی کوردستان سەر قافڵەی ڕاپەڕین بون بە سەدان شەهیدیان دا تادامو دەزگاکانی ڕژێمیان هەڵتەکاند بەڵام ئەو کاتە مەلا بەخ بەخ و باقی مەسولە فشۆڵەکانی تر بە دەیان کیلۆ مەتر لە کوردستان دور بون دواتر ئەم فس فس پاڵەوانانەی یەکێتی و پارتی هاتنەوە سەر سفرەی حازری. ئێستاش دوای 18 ساڵ درۆو دزی و دەست بەسەراگرتنی قوتی ئەم خەڵکە و ناڕەزایەتی بەردەوامی خەڵکی کوردستان لە دەست دزیەکانیان و لە دەست ناعەدالەتی یاساو داوێن پیسیەکانیان . تازە مەلا بەخ بەخ دەڵێت دان بەوەدا دەنێین کە کێشە هەیە بەڵام گەندەڵی نیە هەمو شتێك شەفافە.. بە دروشم و وتارە درۆینەکانیان کەوەك تەنافی جاڵ جاڵۆکە وایە دەیانەوێت گەنج و لاوانی کوردستان بخەنە داوەوەو بۆ ماوەیەکی تریش قوتی خەڵکی ئەم کوردستانە بدزن . ئێمە چ کارمان بە کێشەی ناو سەرانی یەکێتی نیە چونکە ئەو کێشەیەی ئێوە تەنها لە سەر پۆست و پارەو کورسیە خۆ لەسەر خزمەت کردنی خەڵکی کوردستان کێبرکێ ناکەن تا بە و دوعایەتان بڵیین ئامین لە ڕاستیدا ئەگەر ئەم هەمو دزی و داوێن پیسی و خۆ بە زل زانینەی ئێوە کە خۆتان لە سەرو یاساوە ئەبینن و حساب بۆ کەس ناکەن من دڵنیام ئێستا ئەم هەمو ڕۆژنامە ئەهلیانە نەدەبون ئەگەر بشبونایە ئەوا کاریان بڵاو کردنەوەی دەست خۆشی کردن دەبو لە دەسەڵات نەك وەك ئێستا ئەم هەمو ڕۆژنامەو سایت و بڵاو کراوانەی کە هەمیشە دزی و داوێن پیسی سەرانی مافیای کوردی دەکاتە مانێشتی بڵاو کراوەکانیان ئەوە خۆی بە ڵگەیەو ئەیسەلمێنێ کە ئەم ڕۆژنامەو بڵاوکراوەو سایتە ئەهلیانە لە ئەنجامی ئەم دزی و کەڵەگایەتی و بێ سەرو بەریەی ئێوە دەستان داوەتێ لە دایك بون ئەی خۆ ناکرێت بڵیین ئەم هەمو ڕۆژنامە نوس و بڵاو کراوانە درۆ دەکەن پوختان هەڵ دەبەستن . بەس مەلا بەخ بەخ و سەگۆ قادرو ئازای ترسنۆك و ئازادی علوج و جاش قەڵەمەکانی بنەماڵە ڕاست دەکەن . ئەگەر ئەم ڕۆژنامەو بڵاو کراوە ئەهلیانە بوختان هەڵبەست بن یان بە ناڕەوا تۆمەت بۆ سەرانی دزو مافیا هەڵبەستن دەبوا لایەنێکی تر لە دایك ببوایە و نوسین و ڕەخنەی بڵاو بکردبایەوە دژ بەم سایت و رۆژنامە ئەهلیانەو بە درۆیبخستایەوە کە دزی و گەندەڵی نیەو ئەم بڵاو کراوانە بوختان بۆ سەرانی دەسەڵات دەکەن. بەڵام کوا..؟ ئەوەی کە هەیەو ڕۆژانە بەم لاو لادا ڕەخنە دەگرن و دەیانەوێت ڕاستیەکان ئاوەژو بکەنەوە تەنها کرێگرتەو جاش قەڵەمەکانی دەسەڵاتی بنەماڵەن .. مەلا کاتێك گەنجان و لاوان کۆدەکاتەوەو دەیەوێت تەفرەیان بدات خۆڵ بکاتە چاویان وەك کۆبونەوەکانی سەدام کۆمەڵێك شەقاوەو کاسەلێسی لە دەورە بۆ چاو ترساندنی خەڵكی ناڕازی تا کەس نەوێرێت ڕەخنەی هەبێت لەسەر دزیە ئاشکراکانیان لەسەر نیشتمان فرۆشیەکانیان لەسەر داوێن پیسیەکانیان . ئاشکراشە ئەوانەی نەیاری ئەم دەسەڵاتە دزو گەندەڵ و داوێن پیسەن بەشداری کۆڕو کۆبونەوەی سەرانی دزی دەسەڵات ناکەن تا ڕەخنە بگرن . چونکە سور دەزانن ڕەخنە گرتن لە ئێوە ئەگەر لێدانو گرتنو سوکایەتی پێکردنی بە دوادا نەیەت لە لایەن باندە مافیاو چڵکاو خۆرو شەقاوەکانتان کەوەك تەواریەکانی ڕژێمی بەعس وان هەرگیز ناشچیتە بواری چاکسازیەوە. بەڵکو ئەوانەی ئێوە کۆیان دەکەنەوە یان وەك خۆتان گەندەڵن یان بە موچەیەکی مەمرە مەژی موچە خۆرن لای ئێوە و لە ترسی نان بڕینیان ناچارن بێن گوێ بۆ درۆو دەلەسەی مەلاو هاوشێوەکانی ترتان بگرن. کە هەمو جارێکیش بە هەڕەشەو گوڕەشە کۆیان دەکەنەوە تا وای نیشان بدەن جەماوەریان زۆرە.. ئەگینا ئێوەی پەروەردەی قوتابخانەکەی بارزانی وتاڵەبانی هەر کەسێك دواتان بکەوێ میراتگری درۆو دزی و داوێن پیسیە و هیچیترو لە نان و ئاوو ئازادی شەرەف مەندانە بێ بەشە. ئێوە تەنها لەترسی گۆڕان ئەم جڕتو فڕتو درۆ بەشینەوەو وعدو بەڵێن و کۆڕو کۆبونەوانەتان دەست پێ کردوە تەنها دەڵاڵ خانەیەکە بۆ کاسبی کردن و زیاتر دەست بەسەرا گرتنی قوتی ڕەشو ڕوتی ئەم میللەتە . تەنها و تەنها دەتانەوێ لاوان و گەنجان تەفرە بدەن ئەگینا بۆ لەمەو بەر وا گەرم دا نەهاتبون بۆ باستان لە چاکسازی نەدەکرد؟ بۆ پارەتان بۆ خانوادەی ئەنفالکراوانی گەرمیان تەرخان نەدەکرد بۆچی باسی ئەم هەمو پڕۆژانەتان نەدەکرد کە هەمویشی تەنها پڕۆژەی خەیاڵیە ئەوەی لە سەر ئەرزی واقیع هەبێت تەنها ئەو ڤێلاو ئوتێڵ و سۆپەر مارکێت و قومارخانانەی سەرانی دەسەڵاتە کە بەهۆی دەست بەسەرا گرتنەوە دورستاین کردوەو داهاتەکەی تەنها بۆ گیرفانی خۆتانە ..؟؟. وا نەزانن خەڵك بڕاواتان پێ دەکات . دڵنیابن زۆرینەی ئەوانەی لە ترسی بڕینی موچەکانیان دێنە کۆڕو کۆبونەوەکانتان هەر ئەوانە لە ڕۆژی هەڵبژاردن تڕۆتان دەکەن چونکە تا سەر ئێسقان لێتان بێزارن لە درفەتێك دەگەڕێن تا ڕیسواتان بکەن ئەو درفەتەش لە کاتی هەڵبژاردن و لە سە رسندوقەکانی دەنگداندا دەقۆزنەوە. دەم کوتتان دەکەن