کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رچاوه‌یه‌ک هه‌واڵه‌که‌ی لڤین سه‌باره‌ت به‌ چارەنووسی مەولود ئافەند به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

Monday, 23/07/2012, 12:00


یه‌کێک له‌ ستافی ئیسرائیل / کورد، به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ لڤیندا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، سه‌باره‌ت چاره‌نووسی مه‌لود ئافه‌ند، گوایه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی مه‌ولود ئافه‌ند دیارنه‌ماوه‌، له‌ كه‌مپی ئه‌شره‌ف بووه‌ و بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی خۆی نه‌یتوانیه‌وه‌ قسه‌ له‌ گه‌ڵ كه‌سدا بكات، ئه‌مه‌ راست نییه‌، به‌ڵکو گه‌مه‌یه‌کی موخابه‌راتیی ده‌زگا هه‌والگرییه‌کانه‌، به‌تایبه‌تی ده‌زگای زانیاریی، چونکه‌ پاش ئه‌وه‌ی ونبوونه‌که‌ی هه‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ ره‌نگه‌ ته‌سلیمی ده‌زگای زانیارییان کردبێته‌وه‌، ئه‌وانیش  کاتێک زانیان کوشتن و له‌ناوبردنی مه‌ولود ئافه‌ند هه‌روا ئاسان نییه‌ و کێشه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌، بۆیه‌ ئیستا  له‌گه‌ڵ مه‌ولود ئافه‌نددا رێککه‌وتوون، په‌یمانیان پیداوه‌، به‌ره‌ڵای بکه‌ن و ره‌وانه‌ی ئه‌وروپاشی بکه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وه‌ی راستییه‌کان بشارێته‌وه‌ و نه‌ڵی ئه‌و ماوه‌یه‌ گیرابووم، هه‌رچی له‌ سه‌ری بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ به‌درۆی بخاته‌وه‌ و به‌تایبه‌تیی نه‌ڵێ گیراوم و بۆ ئێران، و دوایی بۆ زیندانی ده‌زگای زانیاریی نیردراوم.
سه‌رچاوه‌که‌ وتی چاوه‌ڕی بکه‌ن، له‌ داهاتوودا هه‌موو زانیارییه‌ک له‌ سه‌ر مه‌ولود ئافه‌ند بڵاوده‌بێته‌وه‌، بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌، که‌ هیچ مه‌نتق نییه‌ ده‌پرسم: ئه‌گه‌ر وایه‌ بۆچی نوێنه‌ری ده‌زگای ئیسڕائیل / کورد له‌ ئه‌وروپا ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ لڤین راده‌گه‌یه‌نێت که‌ مه‌ولود ئافه‌ند له‌ که‌مپی ئه‌شره‌ف بووه‌؟ بۆچی مه‌ولود ئافه‌ند خۆی قسه‌ ناکات؟ بۆچی ئاگاداری داود باغستانی نه‌کراوه‌ته‌وه‌، که‌ نزیکترین که‌س و جێمتمانه‌ و دڵسۆزی خۆی بووه‌؟ به‌تایبه‌تیی له‌ کاتێکدا داود باغستانی پێرێ له‌ نووسینێک و نامه‌یه‌کی کراوه‌دا داوا له‌ یه‌کێتیی ده‌کات و ده‌ڵێت پێویستە یەكێتی چارەنووسی مەولود ئافەندمان بۆ ئاشكرا بكات؟ ده‌بوو ساموئیل كرماشانی نوێنه‌ری ده‌زگای ئیسرائل - كورد له‌ ئه‌وروپا له‌پێش هه‌موو که‌س و لایه‌نێک به‌ خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری (ئیسرائیل كورد)ی بگوتایه‌، ته‌نانه‌ت ده‌بوو داود باغستانی له‌ پێش ساموئیل كرماشانیشه‌وه‌ بیزانیانه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە