بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


لە تاراوگەوە پەیامێک بۆ کاربەدەستانی دەسڵات و،داخوازییەکیش بۆ دانیشتوانی ووڵات

Tuesday, 09/11/2010, 12:00



تاراوگە
تاراوگە ئەو پانتای یە گەورەیەی دەرە وەی ووڵاتە کە ژمارە یەکی ئێجگار لە دانیشتوانی کوردستانی لە خۆ گرتووە،بۆ ئێمەی کورد تاراوگە دوو لایەنی باش و خراپ لە خۆ دەگرێت لایەنێکی باش ئەگەر وەک ساڵانی نە وە دەکان گرە وی لە سەر بکەین، ئەو لایەنەیە کە بە هۆی دەربازبوونی لاوانی ووڵاتە وە لە ڕووی ئا بووریەوە بوو بە پاڵ پشتێک وسەرچاوەی بژێوی سەرجەم ئەنداما نی بنەما ڵەیەک لەو کاتوو سا تا نەی ووڵاتی گیرۆدە بوو بە دەست جەنگە کاولکاریەکانی شەڕی نێو خۆو میراتگرانی دەسڵاتەوە دەیان ناڵاند ،ئا لەو ساتەدا قوتی هەر ماڵێک کە کەسێکی پەڕە وازەو دوور کەوتەی باوەشی نیشتیمان و کەسو کاری بوو ساتەوەختێکی دوو لایەنە لە خۆشی و ناخۆشی بوو، واتە ساتێک لە چاوەڕوانی کە کەی لاوی خاوەن ئارەزوو بۆ گەیشتن بە ووڵاتێک لە ووڵاتانی دەرەوە دوور لە گرتن و کوشتن و گەرووی قرش و ما سییەکانی دەریای ئیچە ڕزگاری بێت وهەر لە گەڵ گەیشتنی دا زەنگی بەختەوەری بۆ ماڵبات و کەسانی نێزکی لێ بدات،ئەمە وەک لایەنە باشەکەی کە ناتوانین پشتی لێبکەین و وەک راستی لە مێژوودا ئاماژەی بۆ نەکەین.

لایەنە ئەرێنی ونەرێنییەکان لە سەر هەیکەلی دەسڵات وئایندەی لاوان

لایەنی دووەم دەتوانین وا ئاما ژەی بۆ بکەین کە لایەنێکی سلبی بوو لە دوو خاڵ دا، لایەنێک کە هەندێک کاردانەوەی سلبی لە سەرئەو کەسەی کە ووڵاتی لە ناچاریدا چۆڵ دەکرد لە گەڵ قەیرانگەلێکی سەخت دا لە جۆرەکانی خەمۆکی تەنهایی دووری، کۆمەڵێک کۆسپ و تەنگو چەڵەمەی تر کە بە هەموویانەوە دەچنە باری سیکۆلۆژییەوە کە ناتوانین بە درێژی لێرە دا باسیان لێوە بکەین،ئەوەی من دەمەوێت ئاما ژەی بۆ بکەم لایەنێکی ئێجگار سەختە کە لەم بەشەدا دەتوانین بە لایەنێکی ئێجگار سلبی ناوی ببەین نەک بۆ ئەو کەسانەی یان کەسە نێزیکەکانی کەسانێک کە ووڵاتیان لە ناجاریدا کردە قوربانی هەواو ئارەزووەکانی دەسڵاتێک کە بە پێ ی ویستوو داخوازییەکانی گەنجان لە ماوەی تەمەنی دووروودرێژی دەسڵاتیان دا ، بەو جۆرەی ویستیان رووخساری ووڵاتیان بە رەنگی فراکسوێنە حیزبییەکان مکیاج کردوو ووڵات لە باتی ئەوەی بەرەو ئازادیو مەدەنیەت هەنگاو بنێت بوو بە دوو محوەر لە دە سڵاتداری ،دە سڵاتێک بما نەوێو نەمانەوێت بەر ئەو ناوچانە کەوت کە ڕەنگی زەرد تیادا شەکاوەو دەسڵات دارە،بەشێكیش کە بەرەنگی سەوز لەم دواییانەی سەرهەڵدانی بزووتنەوەیەک بە ناوی بزووتنەوەی گٶڕان تووشی قەیران هاتوو دەسڵاتە حیزبییەکەی کەمێک بەرەو گۆڕان مللی ڕێگای گرتو ئازادی لە ڕووی ڕۆژنامەگەرییەوە تا رادەیەک شایستەی با سکردنە بەوەی کە نووسەروو ڕۆشن بیرانی ئازادوو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وویلایەتی سەوز لە هەر پێش هاتێک دا بوونی خۆیان دەسەلمێنن وهەر هیچ نەبێت لە مەندەلییەوە تادەگاتە کۆتایی دەسڵاتی هەرێمی سەوز میدیاکاران بە دوای ڕووداوەکاندا کنە دەکەن وکەف وکوڵی دڵی خۆیان دەڕژێننە سەرزەمینی دەسڵاتی سەوز،بەڵام ئەم کارانە کفرە لە ژێر دەسڵاتی هەرێمی زەرددا هەر لە زاخۆوە تادەگاتە سنووری هەردوو دەسڵاتەکە بۆ جارێکیش ئەگەر ڕوویدا بێت بۆ ئەم جیاوازییە با خوێنەر خۆی دادوەر بێت دوا ئەزمونیش بێ دەنگی نووسەروو ڕۆژنامە نووسانی هەولێروو بادینان لە بەرابەر تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامە نووس لە کەش و هەوایەکی تەم و مژاویدا .
بۆ دەسڵات لایەنی سلبی خوای نەخواستە لە دەست دەرچونی گەنجەکان نەبوو لایەنی سلبی کە بەڕاستی کاریگەری تەواوی لە سەرمۆراڵی حیزبەکان هەبوو، ناردنەوەی ئەو زانیاری و پەیامگەلەبوو کە لا وەکان دوای ڕاهاتن لە گەڵ ژیانی ڕۆژا نەی دەرە وەی وولات دەست کەوتیان بوو،فێری ئەوە بوون چۆن بتوانن هەڵەکانی دەسڵات بخەنەژێر ووردبین و چیتر کەسانی پاوانخواز نەتوانێت بە ئارەزووی ئەو ڕەنگانەی کە ووڵاتیان کرد بە دوو ئیما رە تە وە ملی ڕێگا بگرێت ولە کوێد بیانەوێت پشویەک بۆبە دەست هێنانی ئارامی بدەن و بە هەمان بەرنامەی جاران یان ووڵات بکەنە کاروان سەرایەک جگە لە خۆیان هیچ کەس و ئارەزوومەندێک نەتوانێت بەو زۆن وئیمارەتانەدا گووزەر بکات کە کاریگەری حیزبەکان تیادا باڵا دەستە بۆ پارستنی بەرژەوەندی ڕەنگی فراکسوێنەکان،ئیتر دەبێت لیدەرەکانی ووڵات بیرێک لە خەمی نەتەوییمان بکەنەوەو چیتر بە هەواو ئارەزووی خۆیان هێزی دواڕۆژی گەل کە لاوانە دەستەمۆی خۆشەویستی بۆ فراکسوێنەکان نەکەن.

ئەرکی دەسلات و دانیشتوان لە یەک کات دا بۆ ئەوەی هێزی کارلە نێوۆخی ووڵات بێت

لە بەر ڕۆشنایی و وورووژا ندنی چەند بیرهێنانێکی کورت لەم باسەدا هەر هیچ نەبێت با دەسڵات بە هەندەوە بۆ ڕووداوەکانی سەر گۆڕەپانی ئەمڕۆی کوردستان بڕوانێت و وەک ئەرکێکی نەتەوەیی داکۆکی لە دەستووروو مافە
ڕەواکانی نەتەوەکەمان بکات،وەک ئەرکی سەر شانیان دوور لە هەر جۆرێک لە جۆرەکانی فراوانی دەسڵات واتە مەعسوبیەت و مەنسوبیەت، بواری کاروو زەمینەسازی مەیسەر بکات تا چی تر لاوان بێ ئومێدوو پەڕەوازەی ووڵاتانی دەرەوەی کوردستان نەبن،ئەمە لە کاتێک دا کوردستان سەرچا وەی بە دەست هێنانی باشترین بژێوی ژیان وڕەخساندنی ئاسوودە یی یە ئەگەر هیمەت بکرێت ودەستی حیزبەکان لە بەرۆکی دەوڵەت وەرنەدرێت و هەر یەکەو لە لایەن خۆیەوە بۆ بەختەوەری سەرجەم دانیشتوانی وولات بە یەک دەنگ و یەک مەبەست ژیرانەو خۆنەویستانە لە بەرابەر یەکتریدا باوەشی خۆشەویستی بۆ نیشتیمان وەڵا بکەن ، لە بری هاتنی کرێکارانی بیانی هەموومان ئەو بۆشاییانە پڕ بکەینەوە لە هەر کوێدا پێویستی کرد دوور لە خۆزلزانی وبڕوا بوون بە وەی هەر کارێک بە ویست و ئارەزووی تاکە کەس بێت.
چونکە ئەگەر مرۆڤ بە ویژدانەوە بابەتێک بوریژێنێت دەبێت ئاماژەش بە ڕاستی و درووستی ڕووداوەکان بکات،لە بیرمان نەچێت بەشێک لە دانیشتوانی ووڵات کە ڕوودەکەنە دەرەوەی ووڵات بە هەر کارێک ڕازی دەبن ئەگەر دەستیان بکەوێت،هەر لە قاپ شۆری،پاڕ مان و،بۆدی گاردی دیسکۆکان و،کۆنسیەژکاروو،دەیان کاری تر،لە بری ئەوەی کار لە ووڵاتی خۆمان وهەوڵ بۆ پێشخستنی ووڵاتی خۆمان بدەین زۆر گرنگە لە ڕەوشتی خۆ بە زل زانی وشانازی کردن بە بوونی دیپلۆم و،هەڵگری بڕاوا نامەوە بەکەین،لە ڕاستی دا لە ووڵاتانی ئەورووپا تەنها کار گرنگە جا ئەو کارە لە هەر بوارێک دابێت،بە هەزاران کەسی خاوەن دیپلۆم هەیە جیاواز لە بوارەکەی خۆی کار دەکات لە بوارە جیوازەکان دا،بەو هیوایەی دانیشتوانی ووڵات بۆ خۆشەویستی ووڵات لە بری کارمەندانی هاوردە ئاوڕێک لە نیشتیمان بدەنەوە بە ڕازی بوونیان لە هەر کارێک کە پێ یان دەسپێردرێت ئەنجامی بدەەن ،بە پێ ی ڕێنمایەکانی مافی کرێکاران تا چیتر بیانوو نەدرێت ب دەست دەسڵات داران وبتوانن دانیشتوانی ووڵات بە وە تاوانبار بکەن کە هەلی کار زۆرەو گەنجان و لاوان پێان شەرموو نەنگییە ئەو کارانەی کە کرێکارانی بیانی پێ ی هەڵدەستن ئەوان پێ ی قایل نابن.

 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە