گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات،گه‌مژه‌یی ئۆپۆزسیۆن..- به‌شی سێهه‌م و کۆتایی
Friday, 26/08/2011, 12:00
هه‌ڵبژاردنی هه‌ر جۆره‌گفتوگۆیه‌ک،له‌سه‌ر هه‌ر ئاستێک‌دا بێت،له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات،ته‌نها ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن به‌مه‌رج بچێته‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ،سه‌ره‌کیترین مه‌رجیش ده‌بێت گێڕانه‌وه‌ی ڕه‌شنوسی ئه‌و ده‌ستوره‌بێت که‌پێشتر ده‌سه‌ڵات به‌پێی ویست و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان گه‌ڵاڵه‌یان کردوه،ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌رجێکی تریان هه‌بێت و جێ به‌جێش بکرێت،هیچ سودی نابێت،چونکه‌هه‌مو چاره‌سه‌ره‌کان ده‌چنه‌وه‌بازنه‌ی ڕێککه‌وتنی ڕامیاری نێوان لایه‌نه‌کان،دواتر که‌جێبه‌جێش کران کێشه‌کان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه،ژیانی ڕامیاری و ڕێکخراوه‌یی لایه‌نه‌کوردیه‌کان پڕن له‌و ڕێککه‌وتنانه،که‌هه‌ندێکیان به‌ئاماده‌یی و له‌ژێر چاودێری وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و ڕۆژئاواشدا کراون،به‌ڵام ئه‌نجام گرفته‌کان سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه،ساده‌ترین نمونه‌پارتی و یه‌کێتین، تائێستا ده‌یان ڕێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا کردوه،که‌چی تائێستاش له‌شه‌ڕێکی سایکۆلۆژیدان له‌گه‌ڵ یه‌کتری،چه‌ندین کێشه‌و گرفتی هه‌ڵپه‌سێرراو له‌نێوانیاندا ماوه،ئه‌و کێشانه‌شن هۆکاری دو حکومه‌تی له‌ناوه‌رۆکدا هێشتۆته‌وه،به‌ڵام ده‌ستور و یاساکانی له‌ده‌ستوره‌وه‌سه‌رچاوه‌ده‌گرن گه‌ره‌نتیه‌کی هه‌تا هه‌تایی ده‌بێت و هه‌ر کاتێکیش کێشه‌له‌هه‌ر بوارێک‌دا هه‌بێت ئه‌وا یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات،جگه‌له‌وه‌ی یاسا و ده‌ستور مافی هاوڵاتیبون بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌گێڕێته‌وه،ته‌نها یاسا‌و ده‌ستوریش ده‌بنه‌گه‌ره‌نتی یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی تریش له‌و پاکێجانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات کراون،ساده‌ترین نمونه‌له‌سه‌ر داخوازی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆن گرتن و دادگایی کردنی ئه‌و که‌سانه‌یه‌که‌له‌ڕۆژی حه‌ڤده‌ی شوباتدا ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵک کردوه،گریمان ئه‌وانه‌گیران و ڕاپێچی دادگاش کران،به‌ڵام کام دادگایانه،یان کام یاسا له‌پشتی ئه‌و دادگایه‌وه‌ده‌بێت،وه‌ک هه‌مو لایه‌ک ده‌زانین ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ی زه‌رد و سه‌وز شتێک نیه‌به‌ناوی سه‌روه‌ری یاسا و سه‌ربه‌خۆیی و بێ لایه‌نی دادگاکان،به‌ڵکو دادگاکانیش کارگه‌یه‌کن وه‌ک هه‌مو ئه‌و کارگانه‌ی تری حیزب،که‌خۆیان چیان بوێت ئه‌وه‌ی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن و چۆنیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بێت ئاوای ده‌سوڕێنن،که‌واته‌هه‌ر داوایه‌ک یان هه‌ر ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا بکرێت،چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندی کێشه‌کانیش ناکه‌ن نه‌ک چاکسازی بنه‌ڕه‌تی،که‌واته‌تاکه مه‌رجێک که‌پێویسته‌بکرێته‌پرانسیپی به‌رده‌وامی گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا،گێڕانه‌وه‌ی ڕه‌شنوسی ئه‌و ده‌ستوره‌بێت بۆ په‌رله‌مان و داڕشتنه‌وه‌شی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی لایه‌نه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان.
هه‌مو لایه‌نه‌کانی نێو ئۆپۆزسیۆن،تاکه‌خاڵی به‌هێزی له‌ده‌ستیاندایه،که‌هه‌میشه‌وه‌کو کارت له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا به‌کاری ده‌هێنن،جه‌ماوه‌ر و شه‌قامه،به‌ڵام وه‌ک پێویست هه‌ماهه‌نگی و ئاگاییان نیه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌دا،له‌کاتی پێش دانیشتنه‌کان و دوای دانیشتنه‌کانیش زانیاریه‌کی وا ناده‌نه‌خه‌ڵک که‌گوزارشت له‌و خاوه‌ندارێتیه‌ی ئۆپۆزسیۆن بکات بۆ جه‌ماوه‌ر،وه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌یکات بۆ ئه‌وان،له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌به‌شێکی زۆری خه‌ڵک خۆش حاڵ نیه‌به‌ئه‌ندامێتی هه‌ندێ که‌س که‌له‌ناو وه‌فده‌کانی ئۆپۆزسیۆن دان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و به‌چاوی گومانه‌وه‌تێیان ده‌ڕوانن،هه‌روه‌ها لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به‌هه‌مان شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌مه‌کته‌ب سیاسیه‌کان و سه‌رکرده‌کانه‌وه‌که‌سانێک ڕاده‌سپێرن بۆ نوێنه‌رایه‌تیکردن و دانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات،به‌هه‌مان میکانیزم و ڕیتمی ده‌سه‌ڵات مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ کۆی ڕوداو و گۆڕانکاریه‌کاندا ده‌که‌ن،ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن گه‌ره‌کیانه،ببنه‌جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک و شه‌قام به‌لایه‌نگرانی خۆشیانه‌وه،ده‌بێت جیا له‌هێزه‌کلاسیکیه‌کانی ده‌سه‌ڵات،خاوه‌نی چه‌ند پاڵاوته‌یه‌ک بن،که‌ئه‌وه‌ش به‌بونی ده‌زگای ڕێکخراوه‌یی ده‌کرێت،که‌ڕۆڵی ئه‌وه‌ببینێت له‌و پرسه‌چاره‌نوس سازانه‌دا کێ ئه‌و متمانه‌یه‌ی پێ بدرێت،له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات گفتوگۆ بکات،به‌ڵام کاراکته‌ره‌کانی ئۆپۆزسیۆنیش که‌به‌هه‌مان ئه‌و میکانیزمانه‌دا گه‌یشتنه‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ،له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا،به‌دڵنیایی ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن و کۆی گشتی داخوازیه‌کانی شه‌قام بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست