په‌یامیێکی کورتی دلێر نامۆ بۆ هونه‌رمه‌ند و هونه‌ر دۆستانی کورد
Tuesday, 30/03/2010, 12:00
ئه‌زیزانم فێربووم هونه‌ر له‌سیاسه‌ت جیاکه‌مه‌وه و پێناسه‌ی هونه‌ر به په‌یامی هونه‌رمه‌نده‌وه ببه‌ستمه‌وه ،ماوه‌یه‌کی زۆره بیر له‌م ڕسته‌یه ده‌که‌مه‌وه و سه‌رقاڵی کردووم .ڕه‌نگه پێتان نائاسایی بێت که ئه‌م ڕسته یه بۆ ئێسته به بیرمدا هاتووه و ئاوا دره‌نگ ئاوێته‌ی بووم و بیرم لێکردۆته‌وه ،هونه‌ر و میدیا گه‌وره‌ترین که‌ره‌سته‌یه بۆناساندنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ،دواکه‌وتنی هونه‌رو میدیایی ئێمه به سیاسه‌ته‌وه دیلکراوه به‌بڕوای من ،واته وه‌ک خۆمان سیاسی ده‌بین ده‌بێ هونه‌ره‌که‌شمان به‌میدیاشه‌وه له‌ژێر ڕکێفی ئه‌وسیاسه‌ته‌دابێت که‌بۆمان دانراوه ،بۆ یه هه‌تا وا بژین ،نه له‌سیاسه‌ت تێده‌گه‌ین و نه هونه‌ره‌که‌شمان بۆ پێشه‌وه ده‌ڕوات ،که‌سانی هونه‌رمه‌ند به‌بڕوایی من ده‌بێ هه‌ڵوێست داربن بۆ سیاسه‌ت نه‌ک به‌کاری سیاسیه‌وه خه‌ریکبن ،به خۆشحاڵیمه‌وه ئه‌م هاوکێشه‌یه لای من ته‌ریب نابێ به‌یه‌کتر و فێربوم له‌یه‌کیان جیابکه‌مه‌وه .ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه له‌م ڕۆ به‌دواوه وه‌ک هونه‌رمه‌ند له ژێركڵاوه که‌ی هونه‌ردا بۆ هونه‌ر کارده‌که‌م تا بتوانم خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌که‌م بکه‌م و خۆم پێناسه‌یه‌کی تر بدۆزمه‌وه بۆ پێشکه‌وتنی هونه‌ره‌که‌م ،تا بتوانم بۆ ئاینده‌یه‌کی پێش که‌وتوو به‌ر هه‌می نوێ پێشکه‌ش بکه‌م .دڵخۆشده‌بم و ئاسوده ده‌خه‌وم که ئه‌م په‌یامه‌م ده‌خوێنیته‌وه .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست